مامۆستا عوسمان چێوار

 هونه‌رمه‌ندی  شانۆكار مامۆستا عوسمان چێوار (عوسمان محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د)  ساڵی ١٩٤٦ له‌ شاری سلێمانی له‌دایك بووه‌ ، قۆناغه‌كانی خوێندن و په‌یمانگای مامۆستایانی له‌شاری سلێمانی ته‌واو كردوه‌ ، پاشـان له‌ خولی ده‌رهێنان له‌ شاری به‌غداد به‌پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌ . هونه‌رمه‌ند یه‌كێك بووه‌ له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری تیپی پێشڕه‌وی شانۆی كوردی و ماوه‌ی (١٥) ساڵا سه‌رۆكی تیپی پێشڕه‌و بووه‌ . هه‌روه‌ها یه‌كێك بووه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان و یه‌كه‌م كاری ته‌له‌فزیۆن له‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌ودا ئه‌نجام دراوه‌ . وه‌ك هه‌ڵوێستێكی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ ساڵی ١٩٨٨ دژی رژێمی به‌عس به‌ئاشكرا له‌به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی رووبه‌ری داگیركه‌ران وتویه‌تی (وه‌رن بمكوژن به‌ڵام گه‌له‌كه‌م ئه‌نفال مه‌كه‌ن ) . هونه‌رمه‌ند عوسمان چێوار له‌ماوه‌ی ژیانیدا وه‌ك ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر له‌ چه‌ندین شانۆیی و دراما و فیلم دا به‌شداری كردوه‌.له‌ ٢١ی ئایاری ساڵی ١٩٩٦ هونه‌رمه‌ندی شانۆكار مامۆستا عوسمان چێوار كۆچی دوایی كردووه.‌