عوسمانی قادر

 شەهید عوسمانی قادر منەوه ر ناسراو بە خاڵە عەفان. سەدەیەك پێشمەرگە بۆکوردو کوردستان لە قوتابخانە یەك پەروە ردەکرابوو ڕێگای پیرۆزی بارزانی، شەهید عەفان لە زەمانی شاخ جەلالیە کان چەندەها کە مینیان بۆدائە نا تاکو لە ناوی ببەن . زۆرلە پیلانە کانی جە لالی پوچە ڵ کردبۆوە. زۆرجار لەکاتی مفەوە زاتا دەستی خۆیان دەوەشاند ،نمونەش بۆئەمە شههید جەزای عەلی کاتب داوای سەیارەکە ی خاڵە عەفانی کردبوولە شارباژێڕ .خاڵە عەفان پێی وتبو بە شەهید جەزاسە یارەکەم مەبە سیقەم بەڕێکەوتننامەی ئەمانە ناکەم لێت ئەدەن وائەزانن منی تیام ئەوە شەهید جەزاسە یارەکە ی خاڵە عەفانی برد لە ڕێگا کەمینیان بۆدانا بە ئاربیجی سەیارەکەیان سوتاند شەهید جزا شەهید بوو کە چونە سەرسەیارەکە بینینیان خاڵە عەفانی تیانە بوو ؟

به دەیان پیلانی ئاوایان بۆدانابوو خاڵە عە فان کە سایە تیە کی زۆر شازی هە بووپیاوی دووڕوی خۆش نە ئە ویست زۆر ڕقی لە درۆبوو پیاوی ئازای زۆرخۆش دە ویست .تایبە ت مە ندیە کی بێوێنە ی هە بوو لە ڕوی ناسینی ئینسانە کان زۆرجار ئەی وت من حاسەی شەشەمم هەیە ئینسانەکان زوو دەخوێنمەوە . زۆرقسە خۆش بووزۆر حەزی لە گە ڕان بوو خەبەرێکی ناخۆشی پێ بگە شتایە ئەگە رلە توانای هەبوایه چاره سەری دەکرد ئەگەرنە یتونیبایە لە دڵی ئەما ؟

جارێکیان کاک حەمە سەعید برای خاڵە عەفان مە تعەمی هە بوولە سلێمانی بە رامبە رسینەما ڕە شید خاڵە عەفان زۆرپێی ناخۆش بوو کك حەمە سەعید عینادی لەگەڵ خاڵە عەفان دەکرد وازی لەمە تعە مەکەی نە ئەهێنا، ڕۆژێکیان بینیم زۆرتوڕە بوو پێم وت خاڵە خێرە واتوڕەی وتی لوقمان گیان پێم ناخۆشە حەمە سەعیدی برام ئیش بکات هە مووکەس ئەزانێت برای منە ڕۆژێك ئەی کوژن وەسەرکەوتی کوبە مدیرئاسایشە نیوقاپ ئارەق بخواتەوە بە حەمە سەعیدی برامەوە ئەیگرێ .

ئەوە بووهە موسلێمانی شاهیدی ئەوە ن ڕۆژێك ئاسایش هە مووجامخانەی  چێشخانەیەکان شکاندوو هەموو سە روچاوی کك حەمە سەعیدیان تەقاند خێرخواز بەپە لە بردیان بۆ خەستەخانە -

خاڵە عە فان زۆردوربین بوو لە ژیان بەداخە وە لە شاخە کانی پێنجوێن چەلالیەکان شەهیدیان کرد لەگەڵ پۆلێك پێشمەرگەی قارەمان یەکێك لەو پێشمەرگانە شەهید هیوا غەفور بامێ.

 بەداخەوە لەگەڵ هێنانەوەی تەرمی خاڵە عەفان لە ۱۳ی حوزەیرانی خوێناوی لە جادەی توی مەلیکی شاری سلێمانی لە لای پەیکە رەکەی کاوە ی ئاسن گەر تەرمی سارد بۆوەی عەفان لە سەرشانی چەماوەردا گوڵە باران کرایەوە بە چاوی خۆم بینیم پیاوێکی قەڵەوی ڕیش سپی هاواری ئەکرد تەقە مەکەن با لەوە زیاتر خوێن نەڕژێت ئەوە بوو جەلالیەکان دەست ڕێژی گولەیان لێکرد ئەوپیرە پیاوە عەریف کەریمی ناوبوو بە دەیان ڕۆڵەی شاری سلێمانییان خەڵتانی خوێن کرد جارێکی ترخاڵە عەفانیان شەهید کردەوە جەنازەکە ی لە سەرشانی چەماوەر خەڵتانی خوێن کرایەوە چەستەی خاڵە عەفان بوو بە چەکوشەکەی دەستی کاوە بۆ سەری زۆڵە کوردەکان. بە ڕاستی هەرچیەك بوترێت لە ئازایەتی و قاررمانیە تی ئەم کەڵە شەهیدە تەواونابت. ئەوەندە ئەڵێم ڕۆحیان شاد بێت و بیرەوەریان زۆرە بە ڕاستی لێرەدا تیشکێکی بچوکیش بێت بۆیادی ئە وقارەمانە.