گوندی پێندرو لە
روی شۆرشەوە
گوندی پێندرو هەردەم مقەر و
بارەگای شورش و بەرخوەدانی دەڤەری بارزان بووە. ١- لە شورشی یەکەمی بارزان دا کە لە ساڵی ١٩٣٢ هاتە بەرپاکردن، (٤٠٠) ماڵی بارزانیەکان کە چوون بو وڵاتی تورکیا کە (٣١) ماڵ خەلکی گوندی پێندرو بون کە ژمارەیان (١٣٤) کەس بون. ٢- یەکەمین شەری شورشی دووەمی بارزان لە گوندی پێندرو بوو کە لە ساڵی ١٩٤٣ هاتە بارپاکردن، ئەمەش دوای ئەوەی (مەلا مستەفا بارزانی) لە نەفی شاری سلێمانی توانی خوی لە ژێر دەستی دەسەلات دارانی ئەو سەردەمە رزگار بکات و بەرەو روژهەلاتی کوردستان ( کوردستانی ئێران)ەوە بروات و پاشان بگەرێتەوە دەڤەری بارزان و لەو کاتەدا سەرەدانی گوندی پێندروی کرد و هەر لە گوندی پێندرو شەر لە نێوان شورش و حکومەتی ئەو کاتەدا دروست بوو (٣) پولیسی حکومەت لە گوندی پێندرو کوژران، کە ئەمە سەرەتای شورشی دووەمی بارزان بوو. ٣- لە سەردەمی شێخ عبدالسلام بارزانی دا چەند خانەوادەیێکی بنەمالەی بارزان لە دەستی دوژمن رایانکرد هانایان هێنایە گوندی پێندرو و لە چیای بوتین جێگیر بوون و کەسێکی گوندی پێندرو کە بەردەوام خواردن و خواردنەوەی بوو مالباتەکان دەبرد هاتە شەهید بون بە دەستی رژێمی ئەو کات بە ناوی (کەریم عەبدوڵڵاه پێندرویی) ٤- دوای لەناو بردنی شورشی دووەمی بارزان لە ساڵی ١٩٤٥ خەلکی دەڤەری بارزان ئاوارەی وڵاتی ئێران بون کە (٣٩) ماڵ خەلکی گوندی پێندرو بون کە ژمارەیان (١٦٥) کەس بون. ٥- شایانی باسە (٥٠ کەس) لە خەلکی گوندی پێندرو پێشمەرگەی کوماری مەهاباد بون و بە خوێن پارێزگاریان لە یەکەم کوماری کوردستان دەکرد کە ئەمەش شانازیەکی گەورەیە بو گوندی پێندرو. ٦- دوای لەناوبردنی کوماری مەهاباد ژمارەیێکی زور لە پێشمەرگەکانی گوندی پێندرو لەگەل جەنابی (مەلا مستەفای بارزانی) چون بو یەکێتی سوڤیەت ژمارەیان (١٩) کەس بوو، کە خەلکی گوندی پێندرو زیاتر لە هەموو گوندەکانی دەڤەرەکە چونە یەکێتی سەڤیەت و یەکەمین کەسیش کە لەو کاروانەدا گیانی لە دەست خەلکی گوندی پێندرو بوو بەناوی (عەلی پێندرویی) ٧- هەروەها (٧٠) پێشمەرگەی گوندی پێندرو بەشداریان لە شوڕشی ئەیلول دا کردووە و زیاتر لە (٥٠) پێشمەرگەی گوندی پێندرو بەشداریان لە شورشی گوڵان دا کردووە. ٨- (٢٣) پێشمەرگەی گوندی پێندرو بەشداریان لە داستانی خواکورک دا کردووە و پێشمەرگەیێکی گوندی پێندروش بە ناوی (ئیبراهیم زاهر پێندرویی) شەهید بووە. 9- دوای رێکەوتنامەی جەزائیر لە ساڵی (١٩٧٥) ژمارەیێکی زور ماڵی گوندی پێندرو ئاوارەی ولاتی ئێران بون کە لە نێوان ساڵی (١٩٩١-١٩٧٥)ز ژمارەیان (١١٦) ماڵ بوو. 10- (١٦) کەس لە گوندی پێندرو هاتونەتە ئانفاڵ کردن بە دەستی رژێمی گوربەگوری بەعس. 11- گوندی پێندرو لە ساڵی (١٩٧٨) بو دواین جار لەلایەن رژێمی گوربەگوری بەعسەوە هاتە خاپور کردن و خەلکی گوندی پێندرویان بو کومەلگەی بەحرکە لە پارێزگای هەولێر گواستەوە و لەوێ نیشتەجێی کردن. وێنەکە جەنابی سەروک بارزانی یە لە گوندی پێندرو. ئامانجمان خزمەت کردنی خەلکی گوندی پێندرویە |