رەفیق چالاك



ناوی تەواوی (رەفیق تۆفیق مەحمود رەسوڵ)ە لەبەر زیرەکی و لێهاتویی نازناوی (چالاك) ی لینراوە، لە ساڵی ١٩٢٣
لە گەڕەکی پیرمەسوری شاری سلێمانی لەدایک بوە، خویندنی سەرەتایی لە (کۆیە) و (سەنگەسەر) و (سلێمانی) تەاوکردوە و ساڵی ١٩٣٧ لە (دار اللمعلمین ریفی) وەردەگیرێت و ساڵی١٩٤١ خوێندن تەواو دەکات و دەبێتە (مامۆستا).
لە ساڵی ١٩٤٤ لە (ئیزگەی کوردی بەغداد) دامەزراوە پاش مانگێک لەسەر نوسینێکی شۆڕشگێڕی بە ناونیشانی (گۆرانی ئازادی چین) لە ئیزگە دەردەکرێ و دەگەڕێتەوە بۆ شاری سلێمانی و دەبێتە (مامۆستا)، لەساڵی ١٩٤٧ داو لەدوای تێکچونی (کۆماری مەهاباد) و لەسێدارەدانی چوار ئەفسەرەکە لە مامۆستایەتی دەردەکرێت بەهۆی ئەو وتارە کە لەسەرقەبران بۆ خەڵکەکەی خویندبۆوە.
لە ساڵانی ١٩٥٥ بۆ ١٩٥٦ لە (ئیزگەی کوردی بەغداد) کاری کردووە لە ساڵی ١٩٥٧ داو لەگەڵ کۆمەڵیک هاوڕێ و هونەر دۆستاندا رەزامەندی دامەزراندنی (کۆمەڵەی هونەرەجوانەکان) وەردەگرێت و بە یەکەمین سەرۆکی ئەو کۆمەڵەیە هەڵدەبژێردرێت.
لە ٩ی حوزەیرانی ساڵی١٩٦٣ دا لەگەڵ جەماوەری شارەکەیدا لە حامیەی سلێمانی دەگیرێت و دواتر بە کەفالەتی ٥٠٠ دینار ئازاد دەکرێت. لەساڵی١٩٧٣ دا دوا گۆرانی خۆی بەناوی (شوێن کەوتن) لەناو جێگای نەخۆشی دڵ دا تۆمار کرد کە شعری (مستەفا بەگی کوردی) یە. لە رۆژی هەینی رواری'"بەرواری ٣٠/١١/١٩٧٣ لەشاری بەغداد کۆچی دوای کرد و لەسەر وەسیەتی خۆی تەرمەکەی لە گردی (سەیوانی سلێمانی) بەخاک دەسپێردرێ.