مامۆستا
ڕەفیق حیلمی تێكۆشه‌ری ناسراوی گه‌له‌كه‌مان مامۆستا ڕەفیق حیلمی یه ڕاوێژكاری سیاسی شێخ محمود بووه له سه‌رده‌می حكومه‌تی كوردستانی باشوردا . ئه‌م تێكۆشه‌ره نه‌مره‌ی گه‌له‌كه‌مان ره فیق حیلمی له ساڵی ١٨٩٨دا له شاری كه‌ركووك له دایك بووه و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له كه‌ركووك و سلێمانی و ئاماده‌یی له به‌غداو په‌یمانگای ئه‌ندازه‌ی له ئه‌سته‌مبۆڵ ته‌واوكردووه‌و له ساڵی١٩٢٠دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و بووه‌ته مامۆستایه‌كی پسپۆڕی ئه‌ندازه‌و بیركاری له‌ماوه‌ی خوێندنی له ئه‌سته‌مبۆڵ فێری زمانی توركی و فه‌ڕه‌نسی بووه جگه له كوردی كه زمانی زگماكی خۆی بووه. كاتێك شێخ مه‌حموودی حه‌فید بۆ جاری دووه‌م له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٢٢ كابینه‌یه‌كی تازه‌ی دانا‌و بووبه مه‌لیكی كوردستان، مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی كرده ڕاوێژكاری ڕامیاری خۆی و ئه‌م ناوداره گه‌لێك وتاری ڕامیاری له ڕۆژنامه‌ی "ڕۆژی كوردستان" زمانی میریی مه‌لیك مه‌حموود نووسی. كاتێك كه میری كوردستانی باشوور به پیلانی به‌ریتانیا و به‌زه‌بری هێزی چه‌كداری له‌ناوبرا، مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی له‌و ناوچه‌یه دوور خرایه‌وه‌و كرا به مامۆستای بیركاری، به‌ڵام ده‌ستی له كوردایه‌تی هه‌ڵنه‌گرت و پتر له‌سه‌ر گه‌یشتنی كورد به مافی چاره‌نووسی خۆی هه‌وڵیدا بووه یه‌كێك له ڕێكخه‌رانی شه‌ڕه‌كه‌ی به‌ر ده‌ركی سه‌رای سلێمانی له ساڵی١٩٣٠ و ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م خه‌باته‌ی گیرا. كاتێك ده‌سته‌یه‌ك له قوتابیان و لاوانی كوردی هه‌ولێرو سلێمانی و كه‌ركووك و كۆیه و كفری ڕێكخراوێكی ڕامیاریان به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی "داركه‌ر" دامه‌زراند و ئامانجیان ڕزگاركردنی كوردستان بوو، به‌ڵام نه‌بووه ئه‌و پارته جه‌ماوه‌رییه تاكو له ساڵی ١٩٣٩ مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی كرا به سه‌رۆكی ئه‌و ڕێكخراوه، ناوه‌كه‌یشی له‌سه‌ر داخوازی ئه‌و كرا به "پارتی هیوا". به هه‌وڵ و كۆششی بێوچانی ئه‌م سه‌ركرده نه‌ته‌وه‌ییه لێهاتووه، زۆر له ئه‌فسه‌ری كورد په‌روه‌ر و كاسبكار و ڕووناكبیر بوونه ئه‌ندامی كارای ئه‌م ڕێكخراوه ڕامیارییه‌ی كوردستان تا گه‌یشته ڕاده‌یه‌كی وا به هه‌وڵ و هیمه‌تی ئه‌و پارته "مه‌لا مسته‌فای بارزانی"ی ده‌ست به‌سه‌ر له سلێمانییه وه، ده‌رباز كرا بۆ ناو خاكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و له‌وه‌ێوه‌ش له ٢٨/٧/١٩٤٣ گه‌یشته‌وه ناوچه ی بارزان بۆ خۆكۆكردنه‌وه بۆ به‌رپاكردنی شۆڕشی ١٩٤٣- ١٩٤٥ی بارزان. ئه‌و پارته‌ی هیوا تاكۆتایی ساڵی ١٩٤٣ و نیوه‌ی یه‌كه‌می ١٩٤٤ به‌هێزترین كۆمه‌ڵه‌ی ڕامیاری كورد بوو، یارمه‌تیه‌كی باشی شۆڕشی ڕزگاریخوازی بارزانی دا، له جێی پارتی هیوا دوو ڕێكخراوی ڕامیاری كورد دروستبوون و په‌ره‌یان سه‌ند ئه‌وانیش "پارتی شۆڕش" و "پارتی ڕزگاری" بوون و له ١٦/٨/١٩٤٦ یش له شوێنی هه‌ردوو ڕێكخراوه ڕامیارییه‌كه "پارتی دیموكراتی كوردستان" دروستبوو، مامۆستا "ڕه‌فیق حیلمی"ش وه‌ك ناودارێكی ڕامیاریی گه‌ور‌ه‌ی كورد مایه‌وه تاكو له ٤/٨/١٩٦٠ كۆچی دواییكرد. مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناودارێكی ڕامیاری گه‌وره بوو، له هه‌مان كاتیش‌دا شاعیر‌و مێژوونووس و وه‌رگێڕو ڕه‌خنه‌گری لێهاتووی وێژه‌ی كوردیش بوو، له‌ماوه‌ی ژیاندا ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی داناوه‌و به چاپی گه‌یاندوون ١-كورد له به‌ره‌به‌یانی مێژووه‌وه تا ١٩٢٠ به زمانی عه‌ره‌بی. ٢- خولاسه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد (له‌فه‌ڕه‌نسیه‌وه) كردوویه‌تی به كوردی. ٣- شیعر‌و ئه‌ده‌بیاتی كوردی - به‌رگی یه‌كه‌م، له ١٩٤١ و به‌رگی دووه‌میش له ١٩٥٦ دا به‌چاپ گه‌یاند. ٤- یادداشت "كوردستانی ئێراق و شۆڕشه‌كانی شێخ مه‌حموود" ٦ به‌رگه و هه‌موویان چاپكراون. ٥- دیوانێكی شیعری به‌ناوی "پاش ته‌مووز" جگه له‌مانه‌ش به‌ده‌یان وتار‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌پێزی له گۆڤاره كوردییه‌كانی وه‌ك گه‌لاوێژ بڵاوكردۆته‌و، مامۆستای نه‌مر ڕەفیق حیلمی له ٤/٨/١٩٦٠ كۆچی دوایی كرد‌و به‌یه‌كجاری ماڵئاوایی له نه‌ته‌وه‌كه‌ی كرد. یادیان به‌رزو پیرۆزبێت و رۆحیان شادبێت. |