قازی ڕه‌شاد موفتی



 شاعیر و زانای ئایینی كورد و كه
سایه‌تی ناودار و كوردستان قازی ڕه‌شاد موفتی كوڕی محه‌مه‌د موفتی كوڕی مه‌لا عوسمان كوڕی مه‌لا ئه‌بوبكر ئه‌فه‌ندی ناسراو به "كچك مه‌لا" له ساڵی ١٩١٥دا له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناوداری ئایینی له قه‌ڵای دێرینی هه‌ولێر چاوی ژیانی هه‌ڵهێناوه. له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵان خراو‌‌هته به‌رخوێندن و له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی هه‌ولێر و تا پۆلی شه‌شه‌می خوێندووه، ئینجا له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌ڵات لای باوكی وانه‌ی نه‌حوو و سه‌رف مه‌نتیق و به‌یان و ڕه‌وانبێژی و فێقهـ و ئووسووڵ و ته‌فسیری
 قورئانی پیرۆز و فەرمایشتەكانی پێغەمبەری مەزنی خوێندنه‌ووه و له تەمەنی ١٩ساڵیدا لە ساڵی ١٩٣٤دا باوكی ناردویتیە میسر و دووساڵ له ئه‌زهه‌ر خوێندوویه‌تی و بڕوانامه‌ی زانستی (ئه‌هلیه‌تی)  وه‌رگرتووه و له ساڵی١٩٣٦دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌ولێر و خوێندنی ئاینی له‌لای محه‌مه‌د ئه‌فه‌ندی موفتی باوكی ته‌واو كردووه مۆڵه‌تی زانستی لێوه‌ر گرتووه و لە حەلەقاتی وانە گوتنەوەی مەلا فەندی زانای گەورە و
ئاموزای باوكی ئامادە بوو.

 ڕه‌شاد ئه‌فه‌ندی له زنجیره‌كان وانه گوتنه‌وه "مه‌لا ئه‌فه‌ندی"ی ئامۆزای باوكی ئاماده بووه و سوودێكی زۆری لێ وه‌رگرتووه و له ساڵی ١٩٤٤دا كاری وانه گوتنه‌وه‌ی پێش نوێژی و وتاری نوێژی هه‌ینی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌ڵاتی پێ سپێردراوه وە لە ساڵی ١٩٤٥ باوکی کۆچی دوایی دەکات، له‌پاش ئه‌م ئه‌ركه ئاینیانه‌ش له‌ساڵی ١٩٥٦دا كراوه به قازی دادگای كه‌ركووك و له ساڵی ١٩٥٧دا بۆ شاری سلێمانی گوێزراوه‌ته‌وه، له‌هه‌مان ساڵیش‌دا گوێزراوه‌ته‌وه بۆ دادگای شه‌رعی هه‌ولێر و دوای بیست و یه‌ك ساڵ خزمه‌تی شه‌ریعه‌ت له ساڵی ١٩٧٨دا خانه‌نشین كراوه.
 به
ر له‌وه‌ی له كاردا بێت كراوه به‌ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی زانایانی شاری هه‌ولێر و كه خانه‌نشین كراوه، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ی هه‌رپێ سپێردراوه. ڕه‌شاد موفتی یه‌كه‌مین وتارخوێن بووه له‌شاری هه‌ولێر وتاری ڕۆژانی هه‌ینی به‌زمانی كوردی بخوێنێته‌وه، كه جاران به زمانی عه‌ره‌بی ده‌خوێنرایه‌وه.
 تا ئه
و ڕۆژه‌ی ماڵئاوایی له‌ژیان كرد، هه‌موو ڕۆژانی هه‌ینی له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌ڵات وتاری هه‌ینی به‌شانازییه‌وه به‌زمانی كوردی ده‌خوێنده‌وه.
 ڕه
شاد موفتی نووسه‌ر و شاعیر
 مامۆستا ڕه
شاد موفتی نووسه‌رێكی لێهاتووی كورد و شاعیرێكی به‌توانا و به‌پێی ئه‌و چوارده‌وه‌ری كه تێدا په‌روه‌رده ببوو، ڕێبازێكی ئایینی له هۆنراوه نوسیندا گرتبوو.
 هۆنراوه
ی ئاینی
 مامۆستا ڕه
شاد موفتی كه‌ده‌یبینی مه‌ولودنامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به‌زمانی عه‌ره‌بی یان توركی ده‌خوێندرێته‌وه، له ڕوو هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌ستا مه‌ولوودنامه‌یه‌كی به‌زمانی كوردی هۆنیه‌وه، تاكو هه‌موو كوردێك تێیبگه‌ن و له‌سه‌ره‌تاكه‌ی ئه‌و كاره وێژه‌ییه ئایینه‌یدا ده‌ڵێ:
 به
و زمانی كوردییه شیرین زمان

 به
حسی گه‌وره‌ی هه‌ردوو عاله‌م كه‌م به‌یان
 یان نه
ڵێن كوردی نیه مه‌دحی نه‌بێ 
 من وه
هام نووسی كه‌كه‌س قه‌دحی نه‌بێ
 ڕۆژ و شه
و زۆرم ده‌كرد فیكر و خه‌یاڵ
 مه
ولیدی كوردی بنوسم بێ مسال
 به
حسیی پێغه‌مبه‌ر بكه‌م بۆ ئۆممه‌تی
 تابنێرێ بۆ هه
موو، خوا ڕه‌حمه‌تی!
 هۆنراوه
ی ستایش
 ڕه
شاد ئه‌فه‌ندی هه‌روه‌ك له هۆنراوه‌ی ئاینی به‌توانا بوو، له هۆنراوه‌ی ستایشیش ده‌ست ڕۆیشتوو بووه. ڕه‌شاد ئه‌فه‌ندی له ستایشی "جه‌بار ئاغای كانی"ی شاعیردا ده‌ڵێت:
 كانی له
به‌ر ئه‌شعاری سوخه‌ن سه‌نج و ئه‌دیبه
 قه
ولی هه‌موو پڕ له‌زه‌ت و زۆر خۆش و له‌بیبه!!
 هه
ر شیعری ێ كه ده‌یڵێت و ده‌یخوێنێته‌وه بۆ خه‌ڵق
 گوێ ده
گرن و ده‌یلێنه‌وه شیعرێكی عه‌ریبه!

 دیسانه
وه موفتی له‌یادی كۆچی دوایی "كانی"ی شاعیردا ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی خواره‌وه له كۆڕێكی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد - لقی هه‌ولێر خوێنده‌وه، كه بۆ یادی كۆچی دوایی "كانی"ی شاعیر سازیان كردبوو.

 بیر له مێژووی كۆچی شاعیر واجبی ئنسانیته
 با له بۆ هه
مووی بنێرین فاتیحه‌ی ڕه‌حما نیه
 كۆڕه
كه‌ی ئیمرۆكه‌مان و بۆ شاعیرێكه زۆر به‌ناو
 جه
بری نه‌فسی شیعره و جه‌ببارو ته‌خه‌لووس (كانی)یه
 وه
ك چیا بوو هیمه‌تی، نه‌فسێكی زۆر به‌رزی هه‌بوو
 ڕۆحی نوا له
و كۆڕه‌یه، جیسمی ئه‌گه‌ر چی فانیحه!
 شاعیرێكی كورد بوو، كورد په
روهر وه‌كو ئه‌م كه‌م هه‌بوو
 قسه
كانی نه‌سته‌قی زار شاهیدی و جیدا نیه!
 باوك و باپیر و عه
شیره‌ت باله‌لایه‌ك ندابێن
 گه
وره‌یی هه‌ركه‌س به‌عیلم و خزمه‌تی مه‌یدانییه


 ڕ
ه
شاد ئه‌فه‌ندی موفتی له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد له ساڵی١٩٧٠دا بووه ئه‌ندامێكی چالاكی ئه‌م ڕێكخراوه وێژه‌ییه‌ی كورد و له ساڵی ١٩٧٣ شدا كرایه ئه‌ندامی یاریده‌ده‌ری كۆڕی زانیاریی كورد له به‌غدا و دوای خزمه‌تێكی زۆری ئاین و وێژه و زمانی كوردی له ته‌مه‌نی ٧٧ ساڵیدا له ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕێكه‌وتی ١٢ی ئه‌یلولی ساڵی ١٩٩٢دا له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد و به‌ڕێزێكی زۆره‌وه ته‌رمی پیرۆزی له گۆڕستانی بنه‌مه‌ڵه‌كه‌یان له "باداوه"ی هه‌ولێر به‌خاك سپارد.

بەرهەمەكانی رشاد مفتی : -
رشاد مفتی زانایەكی گەورەی ئاینی و
شاعیریكی نیشتمان پەروەر و لە ماوەی
ژیانی ٧٧ ساڵیدا گەلێك بەرهەمی ئاینی و
ئەدەبی داناوە و زۆربەیان چاپ نەكراوە
و دیارترین ئەو بەرهەمانەشی ئه‌مانەی
خوارەوەن:-

١ - مەولود نامەی كوردی بەشیعر.
٢ - قەسیدەی بووردییەی بە هەمان كیش و.
سەردا كردووە بەكوردی.
٣ - میعرا ج نامە.
4 - قیامەت نامە.
٥- راحە البران فی صوم رمضان.
٦ - تحفە الصقیاء فی التوسل باالنبیاء.
٧ - مەناسیكی حەج بە كوردی.
٨ - عەبانامە.
٩- رشاد موفتی و رێكخراوی ئەدەبی و
روشنبیریەكانی كورد .