مەلا محەمەد جەمیل بەندی کوڕی مەلا ئەحمەدی فورقانی رۆژبەیانی

وسهرو رۆژنامهنوسى کورد، مهلا محهمهد جهمیل بهندی کوڕی مهلا ئهحمهدی فورقانی رۆژبهیانی، لە گوندێکی ناوچەی قەرە حەسەن لە لیوای کەرکوك لە ساڵی ١٩١٣ لەداییک بووە ،لە تەمەنی ٤ سالان بوە دەستی کردوە بە قورئان خوێندن لەلای دایکی زهراء کچی حسن محمد سلمان روزبياني و داویی لە سەر دەستی ملا عبد الله کوری الملا رحيم الجرستاني قورئانی ختم کردوە لە ساڵی ١٩١٩ کە تەمەنی ٦ سالان بوە دواتر دەچێتە گوندی ( باداوە ) لەلای ملا سيد عبد الوهاب فێرە نوسین دەبێت و دوای هاتنەوەی مەلیک مەحمود و بوونی بە مەلیکی کوردستان لە ساڵی ١٩٢٢ باوکی (مەلا ئەحمەد) دەبێتە مامۆستا لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی و مەلا محمد جەمیل لەوێ لەسەر دەستی باوکی گولستان و بوستان و دەخوێنێت و لە ساڵی ١٩٢٤ دوای داگیر کاری ئینگلیز دەگەرێتەوە گوندی باداوە و لە ساڵی ١٩٢٥ باوکی دەبێتە ئیمام و خەتیبی مزگەوتی فرهاد (منارة نقشين) لە کەرکوك و لەوێش مقدمات دەخوێنێت بەلام بە کتابێکی فەرمی لە لایەن متەسەریفی لیوا دوردەخرێتەوە بەهۆی ئەوەی دەلێن تۆ جەماعەتی شێخ محمودی نەمری و دەگەرێتەوە باداوە لەوێ قوتابخانەیەکی حکومی دەکاتەوە و مەلا محمد جەمیل لە پۆلی ٣ وەردەگیرێت و پۆلی چوار و پێنج لەوێ تەواو دەکات و لە ساڵی ١٩٢٨ دەگەرێنەوە فرقان زیدی بابە گەورەیان کە مولک و سامانیان لەوێ بوو و مەلا محمد جەمیل لەوێ دەست دەکاتەوە بە خوێندن لە سەر دەستی باوکی لەگەل قوتابیەکان بەلام بە هۆی کێشەی زەوی کە مەلا ا احمد خانقاه بەشی خۆی لە زەویەکە فرۆشتە شيخ طالب الطالبانی... و لەگەل مەلا احمد رۆژبەیانی رێک نەکەوتن و قوتابخانەکەیان داخست و دوای ئەوە گەراوە کەرکوک مەلا محمد جەمیلی ناردە لای ملا سيد يوسف روزبياني کە خزمی بوو پێشنوێژ و ووتار خوێنی مزگەوتی حسن مکی بوو لە قەلای کەرکوک دوای ئەوە نەقلی پردێ بوو و مەلا جەمیلی لەگەل خۆی بردە پردێ تا لای ئەو بمێنێتەوە و خوێندنی تەواو بکات تا ساڵی ١٩٣٣

و دوای ئەوە دێتە هەولێر و لەسەر دەستی زانا الجليل الملا عبد الله البيتواتي دەخوێنێت و دوای ئەوە دەچێتە عەوێنە بۆ خوێندن لای مەلا عوسمان بەلام چەند رۆژێکی کەمی پێچوو بە هۆی کوشتنی باوکیەوە عەوێنەشی بە جێ هێشت و چوە کفری بۆ خوێندن لەسەر دەستی زانا الجليل المفتي محمد سعيد افندي

و لەساڵی ١٩٤٢لە کەرکوك دەستگیر دەکرێت دەگوازرێتەوە بۆ نوگرە سەلمان و دوایی بۆ عمارە و دوو سال لە زیندان دەمێنێتەوە و دوو پەرتوک وەردەگێرێتە سەر زمانی عەرەبی کە ئەوانیش ( مێژووی سلێمانی و شەرەفنامە ) بوون دوای دوو سال ئازاد دەکرێت دەچێتە گووندی مەتارە لای مالی برای مەلا محمد امین و چەند سالێکی لوێ بردەسەر بە خوێندنەوەی کتێب و فێرکردنی مندالان و یارمەتی دانی خەلک لە کاری جووتیاری بە بێ بەرامبەر

دوای ماوەیەك چوە بيانلو و وەکو مامۆستایەک مندالانی گووندی فێرە خوێندن و نوسین دەکرد بە بێ بەرامبەر و لە ساڵی ١٩٤٧ کە لەو ساڵی کشتو کالی ناوچەکە هەمووی کللۆ لێدا ناجار بوو کە وەکی چاودێری کشتوکالی کار بکات

دوای ئەوە گەراوە کەرکوك و نوسینەکانی لە رۆژنامەی دەنگی ئازادەکان بلاو دەکردەوە

ئەم نووسەرەی کورد کە ساڵانێکی دورودرێژ بەدەربەدەری و دوورخستنەوەو نانبڕین بەسەر برد، لە بوارەکانی ئەدەب و کەلتورو مێژووی کوردو گەلانی ناوچەکەدا گەلێ بەرھەمی گرنگ و لێکۆڵینەوەی زانستی بڵاوکردۆتەوە و شارەزاییەکی تەواوی لە زمانەکانی کوردی، فارسی، عەرەبی و تورکی دا ھەبووەو زیاتر لە (٢٠) کتێب و نامیلکەی پێشکەشی کتێبخانەی کوردی کردووە.

چەند بەرهەمێکی بلاو کردەوە لەوانە:

:مێژووی سلێمانی هی محمد ئەمین زەکی لە ساڵی ١٩٥١، شەڕەفنامە ( کە مێژووی دەوڵەت و ئیماڕاتەکانی کوردە ) دانەرەکەی شەرەفخانی بەدلیسییە لە ساڵی ١٩٥٣، یاداشتەکانی ڕەفیق حیلمی لەساڵی ١٩٥٧، نامە پیرۆزەکان هی سلێمان فایەق لە ساڵی ١٩٦٣.

رۆژی ٢٧ مانگی ئاداری ساڵی ٢٠٠١ ونووسەرو مێژوونووسی کورد (مەلا محەمەد جەمیل بەندی کوڕی مەلا ئەحمەدی فورقانی رۆژبەیانی) لە شاری بەغدا تێرۆرکرا.

مزگهوتى مهحمود پاشاى جاف (حهمهپاشا)


شیعهکان لە ١ مانگی  كانونی یهكهم ساڵی ٢٠١٤  ئهو مزگهوتهیان تهقاندهوهکه‌ “مەلا جەمیل رۆژبەیانی بڕوانامهی تێدا بهده
ستهێنابوو

 لە ٢٣ى مانگی تشرینی یەکەم ساڵی ٢٠١٤ چهکدارانى میلیشیا شیعهکان حەشدی شەعبی، ناحیهى سهعدیهیان لهچهکدارانى داعش سهندهوه، دواى دهستبهسهراگرتنى ناحیهکهیهکێك لهکارهکانى ئهو چهکدارانهروخانو تهقاندنهوهى مزگهوتى سوننهکان بوو.

 محهمهد بهگ نهوهى مهحمود پاشاى جاف وتی «شهش مزگهوت لهلایهن شیعهکانهوهتهقێنراونهتهوه، کهیهکێکیان مزگهوتى حهمهپاشایه، لهماوهى ١٠٠ ساڵى رابردودا وانهى زانستىو ئهدهبى تێدا خوێنراوهو چهندین زاناى گهورهتێیدا بڕوانامهى بهدهستهێناوه. مزگهوتى  مهحمود  (حهمه) پاشاى جاف پاشاى جاف، لهساڵى ١٨٩٣ لهلایهن حهمهشاى سهرۆك هۆزى جافهوهدروستکراوه، لهو مزگهوتهدا وانهدینیهکان خوێنراونو چهندین زاناو مێژونوسى وهکو مهلا جهمیل رۆژبهیانى بڕوانامهیان لێ بهدهستهێناوه‌».

  ناوچهى جهلهولاو سهعدیهلهساڵى ١٨٦١ بهدواوههۆزى جافى تێدا ژیاوه، ئهوکات مهحمود پاشا سنورى زنجیرهچیاکانى حهمرینى به ١٠ ههزار لیرهلهحکومهتى ئهوکاتى عێراق کڕیوه‌.

 ناحیهى سهعدیه، ژمارهی دانیشتوانهکهی نزیکهی ٤٨ ههزار کهسهو ٣٠ گۆند لهخۆدهگرێت کهتهنیا سێ گۆندی کورده له ساڵی ٢٠٠٣دا نزیکهی لهسهدا ٤٠ى کورد بوه‌‌و کهزۆرینهیان شیعهمهزههبن وعهرهب لهسهدا ٥٥ و تورکمانیش لهسهدا ٥ بوه‌.