كورته‌یه‌ك له مێژووى ژیانى شه‌هید سه‌عدى گچكه‌ى نه‌مر

 

شه‌هید سه‌عدى عه‌زیز، ناسراو به سه‌عدى گچگه، ساڵى ١٩٤٦ له دێى (سێبیران)ى نزیك قوشته‌په له بنه‌ماڵه‌یه‌كى هه‌ژار و نیشتیمان په‌روه‌ر چاوى به دونیا هه‌ڵێناوه. هه‌ر له منداڵیه‌وه وریا و بزۆزو چاونه‌ترس بووه، به‌هۆى ده‌ست كورتى و بۆ په‌یداكردنى بژێوى خێزانه‌كه‌ى هه‌ر له قۆناغى سه‌ره‌تاییدا وازى له خوێندن هێناوه، هه‌ر له ته‌مه‌نى لاو...یه‌تیدا هه‌ستى به چه‌وسانه‌وه‌ى گه‌له‌كه‌ى كردووه‌و بیرى شۆرشى كوردایه‌تى ل

ه مێشكی‌دا خه‌مڵیوه ساڵى ١٩٦٣ ریزه‌كانى سوپاى عێراقى جێهێشتوه و په‌یوه‌ندى به شۆرشى ئه‌یلوله‌وه كردووه سه‌ره‌تا له ناوچه‌ى ده‌شتى كۆیه و دواى ئه‌ویش له چه‌مى رێزان و پاشان له ناوچه‌ى خۆشناوه‌تى و باڵه‌ك، درێژه‌ى به پێشمه‌رگایه‌تى داوه به‌هۆى ئازایه‌تى و لێهاتوویى له شه‌ڕ و نهبهردیهكاندا هه‌رزوو پله‌ى سه‌رپه‌ل و پاشان سه‌رلق و دواجاریش فه‌رمانده‌ى به‌تالیۆنى به‌ده‌ست هێناوه.
له
زۆربه‌ى شهرهكانى ده‌شتى هه‌ولێر، كۆیه، خۆشناوه‌تى، باڵه‌كایه‌تیدا به‌شدارى دیار و كاریگه‌رى هه‌بووه له ساڵى (١٩٧٤)دا یه‌كێك له فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى شه‌ڕه‌كانى چیاى ماكۆك بووه، دواى (٣) مانگى ره‌به‌ق له به‌رگرییه‌كى قاره‌مانانه‌دا بریندار بووه .
هه
ره‌س هێنانى شۆرشى ئه‌یلول (١٩٧٤) وره‌ى پىَ به‌رنه‌داوه و به‌ڵكو هه‌ر زوو خولیاى دروستكردنه‌وه‌ى مقاوه‌مه‌ت و سه‌ر لهنوىَ تێهه‌ڵچوونه‌وه بووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ر له مانگه‌كانى هه‌وه‌ڵى دواى هه‌ره‌س، له م
ەهاباد و ئورمیه له‌گه‌ڵ تێكۆشه‌ران عه‌لى عه‌سكه‌رى، دكتۆر خالید، عه‌لى هه‌ژار، كاردۆ گه‌لاڵى، یاسین قادر، سه‌ید كاكه، قادر عه‌زیزدا له مشورى دروستكردنى رێكخراوێكى تازه‌دا بووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو لایه‌كیان گه‌راونه‌ته‌وه عێراق و ئه‌و له به‌غدا نیشتهجىَ كراوه.
له
گه‌ڵ دامه‌زراندنى (( بزوتنه‌وه‌ى سۆسیالیستى كوردستان )) له سه‌ره‌تاى ساڵى (
١٩٧٦) په‌یوه‌ندى به ریزه‌كانى بزوتنه‌وه كردووه به پێى بڕیارێكى هاوبه‌شى یه‌كێتى و بزوتنه‌وه‌ى سۆسیالیستى، به مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ى شۆرشى نوێى گه‌له‌كه‌مان له رۆژى (٨/٨/١٩٧٦دا له‌گه‌ڵ تێكۆشه‌ران عه‌لى عه‌سكه‌رى، دكتۆر خالید، ملازم تایه‌رى عه‌لى والى، یاسین قادر، سه‌ید كاكه، قادر عزیز، جه‌عفه‌ر ئه‌سوه‌د و چه‌ندین كادیر و پێشمه‌رگه‌ى تر‌ى بزوتنه‌وه گه‌یشتونه‌ته قه‌ندیل و ده‌ستیان به دروستكردنى مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانى پارتیزانى كردووه، له دواى هاتنه ده‌ره‌وه له دواى چه‌ند مانگێك بووه به ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى بزوتنه‌وه و ئه‌ندامى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، فه‌رمانده‌ى هه‌رێمى ده‌شتى هه‌ولێر بووه، سه‌ركردایه‌تى یه‌كه‌م مه‌فره‌زه‌ى پارتیزانى بۆ ناوچه‌كانى خۆشناوه‌تى و ده‌شتى هه‌ولێر كردووه و یه‌كه‌م چالاكى پێشمه‌رگانه‌شى له ٤/١/١٩٧٧ له جاده‌ى نێوان به‌ستۆره و مه‌لا ئۆمه‌ر كه بووه هۆى كوشتنى به‌رێوه‌به‌رى ئه‌منى پیرمام و پارێزه‌ره‌كانى له ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجام داوه و هه‌ر له‌و چالاكیهشدا بریندار بووه .
شه
هید سه‌عدى یه‌كێك بووه له سه‌ركرده هه‌ره ئازا و شاره‌زاكانى شه‌ڕى پارتیزانى و له ماوه‌ى ساڵێك و حه‌وت مانگدا، له ده‌ستپێكى هه‌ڵگیرساندنى شۆرشهكهدا سه‌ركردایه‌تى چه‌ندین شه‌رى قاره‌مانانه‌ى دژ به رژێمى ره‌گه‌ز په‌رستى به‌غداى كردووه، له‌ناویاندا شهرهكانى : خانزاد، ههورىَ، سه‌فین، دێده‌وان، حاجى قه‌لا، له شه‌رى حه‌سه‌ن موتربى دیده‌وانیش جارێكى تر بریندار بووه .
رێگه
ى سه‌ركردایه‌تى
شه
هید سه‌عدى له رێگه‌ى چوونى بۆ سه‌ركردایه‌تى، به مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه‌كانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به رۆژى (
٨/٣/١٩٧٨) له دیارترین و به‌ناوبانگترین شه‌رى ده‌سته و یه‌خه كه به شه‌رى (ده‌شتێو) ناسراوه له ناوچه‌ى قه‌لادزێدا له‌ته‌ك (١٢) كادیر و پێشمه‌رگه‌ى تردا شه‌هید بووه به شه‌هید بوونى زه‌ره‌ر و زیانێكى گه‌وره‌ى له شۆرشه‌كه كه‌وت .
له
شه‌رى ( ده‌شتێو)دا وه‌ك پاشان ( اسماعیل تایه النعیمى ) سه‌ركرده‌ى ئه‌وساى فه‌یله‌قى یه‌كى عێراقى، له كتێبه‌كه‌یدا ((تجربتى مع القیاده)) باسى لێوه‌كردووه، (
٤١٠) ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز و دهرهجهدارى سوپاى عێراقى تێدا كوژراو و برینداربووه، ئه‌مه جگه له خستنه خواره‌وه‌ى (٣) فرۆكه‌ى هه‌لیكۆپته‌ر له شه‌ره‌كه‌دا.
شه
هید سه‌عدى له دواى خۆیدا ژنێك و چوار مناڵى به ناوه‌كانى (هێرش و هێمن و له‌نجه و ماكۆك) بهجىَ هێشتووه.
شه
هیدانى شه‌ڕى (ده‌شتێو)یش ئه‌مانه‌ن :
سه
عدى عه‌زیز ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى بزوتنه‌وه و ئه‌ندامى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و فه‌رمانده‌ى هه‌رێمى ده‌شتى هه‌ولێر، فاروق ێدیق ئه‌ندامى پێشكه‌وتووى كۆمه‌ڵه و رابه‌ر ســـــــیاسیى هـــــهرێم، فه‌رخ قادر (پێشمه‌رگه)، فه‌ریق هه‌مزه (پێشمه‌رگه)، شاهین عزالدین (پێشمه‌رگه)، تاهیر محمد عه‌لى (پێشمه‌رگه)، جبار اسماعیل (پێشمه‌رگه)، عوسمان باوه (پێشمه‌رگه)، عه‌زیز باپیر (پێشمه‌رگه)، سامى عوبێد (پێشمه‌رگه)، ێباح جمیل (پێشمه‌رگه)، ئه‌حمه‌د محمد امین (پێشمه‌رگه)، ئه‌حمه‌د محمد (پێشمه‌رگه).
هه
روهها هه‌ر له‌و شه‌ره‌دا (٤) پێشمه‌رگه به بریندارى به‌دیل گیران كه پاشان له رۆژى (
٢١/٦/١٩٧٨) له زیندانى موێل له سێدهرهدران :
جعفر ئه
سوه‌د، حەسێن عەبدولرەحمان، جواد كریم، كه‌مال واحد.

هه
زاران سلاو له گیانى پاكى شه‌هیدى سه‌ركرده سه‌عدى گچكه‌و هاورێكانى
.