سه‌عید موعینی

 

سهعید موعینی كهلهناو بنهماڵهكهیاندا به خانه ناسرابوو، له ساڵی (١٣٣٠ ههتاوی) ١٩٥١ زایینی، له شاری مههاباد له دایكبووه‌. خوێندنی سهرهتایی له فێرگهی سهعدی و ناوهندیی له خوێندنگهی محهمهدرهزاشا تهواوكردوه‌‌. ساڵی (١٣٤٩ ههتاوی) ١٩٧٠ زایینی دیپڵۆمی لهماتماتیكدا وهرگرتووه‌. خانهگهرماو گهرم درێژهبه خوێندن دهدات و له تاقیگهی زانكۆی تاران لهبهشی (ئامار)دا سهركهوتوانهوهردهگیرێت و خهریكی خوێندن دهبێت.

بهڵام له ڕاستی دا ئهوهندهی كهئهو ئهڤیندارانهدڵی به خوێندن گهرم كردبوو، له بارهگای مێشكیدا سهد ئهوهنده گرێدراوی خهباتێك بوو كه بكرێ و بتوانرێت دهستی ستهم لهسهر ژیانی ههژاران و زهحمهتكێشان كورت بكاتهوه‌. ههربۆیه، خانه موعینی ئهگهرچی له شاری تاران له ماڵی بركهی دهژیا، بهڵام زۆر بهنهێنی دهگهڵ هاوڕێیان و هاوبیرانی خۆی لهخهباتێكی گهرم و گوڕدا بوو. زۆری پێنهچوو له به هاريساڵ
ی (١٣٥٣ هەتاوی) واته ١٩٧٣دا، له پاڕكی خوێندكارانی زانكۆی تاران هێرشی كرایهسهر و له لایهن كۆمیتهیهكی سهر به ساوك، كهبه كۆمیتهی دژ به خراپكاران ناو نرابوو، گیرا. ههر ئهو ڕۆژه هێنایانهوه ماڵی بركهی و ماڵیان پشكنین، بهڵام ئهگهرچی هیچ بهڵگهیهكیان لێنهدۆزییهوه، ماوهی ٨ مانگان بێ سهروشوێن بردیان و بهبێ ههواڵ هێشتیانهوه‌. به دواداچوونی بنهماڵهو گهڕان به شوێن خانهدا، هیچ ئكامێكی لێنهكهوتهوهو نهیانتوانی لهمان و نهمانی دڵنیابن. ئاخرسهر یهكێك له ناسیاوانی بنهماڵهكهیان بهناوی دوكتور مستهفا ئهعلهم، كه پسپۆڕێكی بهشی دڵ بوو لهپلهی سهرههنگییدا، بههۆی یهكێكك لهنهخۆشهكانی كهئهفسهرێكی پایهبهرزی پۆلیس دهبێت، شوێنی بهند و زیندانهكهی خانه پێدهگاتهوه‌. كه دوایی دهركهوت ئهم پێڕاگهیاندنهخۆی چهشنهداو و تهڵهیهك دهبێت كهبهنیازی دۆزینهوهی یارانی سیاسیی خانهلهسهر ڕێی بنهماڵهكهیدا دادهندرێتهوه‌.كاكتيك خانه دينن بو لای دايك و خوشكي به داره مه يت هەلی ده گرن چونكو خوي نه يتوانيوه به پي خوي بيت بو ديداري دايكی، ئه وله ژير ئەشكەنجەو ليدان داتوانی سه ر بليندانه خو بپاريزيت بهڵام ساواك ناتوانێ نهله زمانی خانەو نهلهڕێی هاتوچۆی بنهماڵهكهیدا ههودا موویهك بدۆزنهوه‌. ههربۆیه‌‌ ماوهی سێ ساڵ و نیو لهژێر ئازار و ئهشكهنجهدا دهمێنێتهوهبهبێ ئهوهیكههیچ جۆره نهێنییهك بدركێنێت.
 ئاخرسهر له شه هريوه ر
ی ساڵی (١٣٥٦ هەتاوی) واته ١٩٧٧دا، بهبێ ئهوهیكه تاوانێك وهئهستۆ بگرێت، وهك كهسێكی بێتاوان له ڕوانگهی ساوكهوهله زیندان ڕزگاری دهبێت و دهگهڕێتهوه شاری مههاباد. دوای ماوهیهك دهست دهكاتهوهبه خوێندن و له زانكۆی تاران، لهبهشی ئامار دا پلهی لیسانسییهوهردهگرێت و دیسان دهگهڕێتهوه ماهاباد. گهڕانهوهی خانهبۆ مههاباد، بهرنامهیهكی تهواو تازهتر دهبێت كه خانهبۆ دیتنی دهورهیهكی عهمهلی له كاری خهبات و پێشمهرگایهتی، لهسهرهتای مانگی مای ١٩٧٨دا ڕهوانهی ناوچه ئازادكراوهكانی باشوری كوردستان دهكرێت و دهبێته هاوسهنگهری دهستهیهك له پێشمهرگهكانی ههرێمی سێی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان. خانهلهنێو ئهو پێشمهرگانهدا به مامۆستا قادر دهناسرێت.

 پێشمهرگهكان ههر زوو چاوو دڵیان به مامۆستا قادر دهكرێتهوهو لهئهندازهبهدهر خۆشیان دهوێت و خۆیان بهبهختهوهر دهزانن كهكهسێكی ڕونكبیر و تێكۆشهری وهكو ئهو بوهته هاوسهنگهریان. دواتریش كه بۆیان دهردهكهوێت كه خانهلهبنهماڵهی موعینی شاری مههابادهو برای شههیدان سلهیمان و عهبدوڵڵای موعینییهسهد ئهوهندهی تر ڕێز و خۆشهویستیی لایان زیاد دهكات‌. خانهبهردهوام باسی خۆڕاگریی و قارهمانی لاوه تێكۆشهرهكانی نێو زیندانهكانی ڕژێمی شا بۆ پێشمهرگهكان دهگێڕێتهوهو باسی ئهزمونی چهكدارانهی سا
ڵەكانی ١٩٤٦ و ١٩٤٧ و تيكؤشانی ريخراي چریكه فیداییهكانی ئێران له سیاهكل و شوێنهكانی دیكهی ئێرانیان بۆ دهكات. لهو دهمهدا ئهحمهد فهتوڵڵا فهرماندهی ئهو دهسته پێشمهرگهیه دهبێت. ئهحمهد فهتوڵڵا پێشمهرگهیهكی گهنج و كارامهو لێهاتوو بوو. ئهو كهدهیزانی ههردهم ترسی هێرشی له نكاوی هێزهكانی ڕژێمی بهعسیان لهسهره، زۆر بۆ خانهبهپهرۆش بوو. بهردهوام لهگهڵ ڕابهر و سهركردهكانی ی. ن. ك. دا له نامهنوسین و وتوێژدا بوو كهجێ و ڕێیهكی ئارامتر و لهبارتر بۆ خانه دیاریی بكهن و چیدیكهوهك ههر پێشمهرگهیهكی ئاسایی لهو گشت هاتوچۆو ناڕهحهتییهدا نهبێت. ئهحمهد فهتوڵڵا زۆر جار لای پێشمهرگهكان گوتبوی: من دهزانم مانهوهی مامۆستا قادر لای ئێمهچ هێز و تین و پشتیوانییهكه بۆ ئێمه‌‌! بهڵام من لهوه نیگهرانم كهئهم كهسه ڕونكبیر و تێكۆشهرهپاش ساڵهها زیندان و ئهشكهنجهلهپهنا بهردێكدا شههید ببێت و لهدهستبچێت. جیا لهوهئهم دو برای قارهمانی چهند ساڵ لهمهوپێش شههید بوون، داخێكی گهورهدهبێت سوێیهكی دیكهبكهوێتهوه برینی ئهو بنهماڵه تێكۆشهره‌.

بهرهبهیانی ڕۆژی چوارشهممه
٢١/٦/١٩٧٨، بهر لهوهی گزنگ بدات خانهلهگهڵ حهڤده پێشمهرگهدا بۆ ئهنجامدانی كارێك دهچنه گوندی (دڕی) لای ماوهت و له نزیك كانی بیشو نان دهخۆن و پشو دهدهن. كاتێك خۆر ههڵدێت پێشمهرگهكان ههست به جموجوڵی سهربازهكانی ڕژێمی بهعس دهكهن. دهمودهست خۆ كۆدهكهنهوهو ههوڵدهدهن ههرچۆنێك بێت خۆ دهرباز بكهن و نهكهونهشهڕێكی نابهرابهرهوه‌. بهڵام ڕژێم به هێزێكی گهورهی پڕ چهكهوه چواردهوریان دهگرێت و لهچهندین لاوه هێرش دهكاتهسهریان. ئهحمهد فهتحوڵڵا كهزۆر شارهزای دهوروبهرهكهدهبێت زوو به پێشمهرگهكان ڕادهگهیهنێت كام ڕێگا بۆ خۆ دهربازكردن لهبارتره‌. ئیدی پێشمهرگهكان بهدهم ههوڵدان بۆ شكاندنی ئابڵوقهكهی دوژمن و خۆ دهربازكردنهوهشهڕێكی سهخت و قارهمانانهدهكهن، كه نزیكهی شهش سهعات دهخایهنێت. لهئهنجامدا (شهش) پێشمهرگهشههید دهبن و (چوار) پێشمهرگهش بهدیلی دهگیرێن و پێشمهرگهكانی دیكهش ههندێكیان خۆ دهربازدهكهن و ئهوانی دیكهش لهپهناوپاسێردا خۆ حهشاردهدهن تا تاریك دادێت. خانهو ئهحمهد فهتحوڵڵا دوان لهشههیدهكانی ئهو داستانه قارهمانانهیهدهبەن و دلی پر له هوميدی كاك خانه راده وه ستيت، ئيتر هوميدي كاك خانه بؤ رزگاری چیني چه وساوه و زولم ليكراوی گه له كه مان له ژير به رديكی چيای كوردوستان ژير گل ده كريت . دهمهو عهسری ئهو ڕۆژه هێزهكهی دوژمن له ترسی ئهوهكه شهویان بهسهردا نهیهت و پێشمهرگهی ناوچهكانی دیكهبههانای هاوڕێكانیانهوهنهیهن، بهپهله پاشهكشهدهكهن و خهڵكی قارهمانی گوندی دڕی بهدڵی پڕ له قوڵپی گریانهوه، دهچن تهرمی پێشمهرگهكان دهبهنهوه گوندهكهو بهڕێز و شكۆو دهیان نێژن
ته رمی كاك خانه ده به نه گوندی ماوەت و له م گونده دەنيژريت.
يادی كاك خانه وهه موگيانبه ختكردوانی ريگه ی ئازادی وس
ەربەستی پیرۆز بيت.

سهرچاوه مەڵپەری بنەماڵەی موعینی