شه‌هید ئارام
 

ئارامی سهركردهلهسهرهتای لاوێتییهوه تێكهلاوی كاری سیاسهت و دنیای رۆشنبیری بووهو بهلێزانی و لێوهشاوهیی خۆی، توانیویهتی لهڕیزی پێشهوهی خهباتی لاوان و خوێندكاراندا بێت. كهسێتییهكی هێمن و رهوشتبهرزو پهسهندی لهناو خهڵكدا ههبووهو ئاسۆی بیری فراوانبووه‌. لهكۆنگرهی سهرتاسهریی قوتابیانی عیراقدا لهساڵی ١٩٦٩ بهئاشكرا پێداگریی لهسهر خواست و ئاواتی قوتابیان كردووهو لهناو هۆڵی كۆنگرهدا رووبهڕووی پیاوانی رژێم له‌ (یهكێتی نیشتمانی قوتابیانی عیراق) وهستاوهتهوهو لهگهڵ هاوڕێكانیدا (نوێنهرایهتی قوتابیانی كوردستان) كشانهوهو هۆڵی كۆنگرهیان بهجێهێشت شههید ئارام، رۆژنامهنووسێكی چالاك بووهو لهسالانی حهفتاكانی سهدهی رابردوو چهندین بابهتی بهپێز و بهكهڵكی لهڕۆژنامهی هاوكاریی بلاوكردۆتهوه، ههروهها خوێنهرێكی جددی و بهردهوام بووه، بههۆی شارهزاییهكهیهوه خزمهتی زۆری بهبزاڤی وشهو ئهدهبیاتی كوردیكردووه‌. ئارامی سهركرده هێنده وردبین و هۆشیاربووهلهكاتی نسكۆی شۆڕشی ئهیلول پێیوابووهدهبێت لهئاستی رووداوهكان پهلهپهل و ههڵهشهیی نهكرێت، بهلام سوریش بووهلهسهرئهوهی كهههڵوێستی بوێرانهههبێت و پهیوهندی نێوان خهڵك و خۆیان نهپسێت.
 
  ساڵی ١٩٧٥ كهیهكێتیی نیشتمانیی كوردستان دامهزرا، شاسواری نهمر توانی بیسهلمێنێت كهیهكێكهلهسهركرده دیارو كاریگهرهكانی ناو ئهو حزبه نوێیه، كاتێكیش بڕیاری ههڵگیرساندنهوهی شۆڕشی نوێ له ساڵی ١٩٧٦دا درا، ئهو ئامادهبوو پێش ههموویان بچێتهشاخ و چهكی بهرهنگاریی ههڵبگرێت، بهلام ههلومهرجی ئهوكاته واپێویستی دهكرد كهبهنهێنی لهشاردا بمێنێتهوهو سهرقاڵی بههێزكردنی رێكخستنهكان بێت، لهوبوارهشدا توانی شانهو رایهڵهكانی رێكخستنی كۆمهڵهی رهنجدهرانی كوردستان و (ی.ن.ك) فراوانبكات و دهستهی پێشمهرگهی سهرهتایی ئامادهو گۆشدهكردو رهوانهی گۆڕهپانی خهباتی نوێی دهكردن ئهو ماوهیهی كهشههید ئارام لهشاخ بوو، تفهنگ و قهڵهمهبهبڕشتهكهی هاوتای یهك بوون بۆ ههردوو قۆناغهكهی خهبات، بهنهێنی چاپخانهیهكی سهرهتایی لهناوچهی قهرهداغ دانابوو بهیاننامهو بلاوكراوهكانی شۆڕشی دهنوسی و چاپ دهكرا، هێندهبهبهرنامهو وردبین بوو لهكاركردندا توانیبووی خهڵكی ههموو ئهو ناوچانهی كه پیایدا دهگهڕا و رێبازی شۆڕشی بۆ رووندهكردنهوه، باوهڕی تهواویان بهوتهو قسهكانی كاك ئارام دهركردو دڵسۆزیی و خۆشهویستییهكی لهڕادهبهدهریان بۆی ههبوو، بۆیهبهشههیدبوونی وهك چۆن سهركردایهتی یهكێتی و شۆڕش كهلێنێكی گهورهی تێكهوت، ئاواش خهڵكی كوردستان بهتایبهت ئهو ناوچانهی كهلهنزیكهوهدهیانناسی، كۆستی گهورهیان كهوت و دهروونیان ههژا بهئهو ههواڵهی دڵتهزێنه‌.
 
  لهو سهردهمه دژوارهی كهسهركردایهتی كۆمهڵهكهوتهبهر شالاوی رژێم و ههندێكیان شههیدكران و ههندێكیش زیندانی كران، كاك ئارام لهو بارودۆخه ناسكهدا كه كۆمهڵهزهبری كوشندهی بهركهوت و بێ سهركرده مایهوه، توانی شیرازهی رێكخستنهكان لهترازان بپارێزێت و ئهو سهرگهردانییهش كهههبوو توانی نهیهێڵێت و گیانێكی نوێ و تۆكمهی كردهوهبهبهر رێكخراوهكهدا، ههروهها توانیشی وهك سهركردهیهكی تازهههڵكهوتوو یهكێك بێت لهوانهی كهلهخهباتی نهێنی و داڕشتنی بناغهی شۆڕش و سیاسهتی (ی.ن.ك) و لهتهكنیك و دروشمهكان و لهداڕشتنی یهكهمین پهیڕهوی ناوخۆی هێزی پێشمهرگهو چۆنیهتی دروستكردنی دهستهی پارتیزانهكان و پهیوهندی تێكۆشهرانی شۆڕشی پێشوو بهشۆڕشی نوێ، رۆڵی كاریگهر و بهرچاوی ههبێت. ئهمهجگهلهوهی ههموو ئهو بهیانانهی كهدهنوسران بهشهونخونی و نهێنی ماڵهوماڵ گهڕان و بهبێ پهناگه، لهوبارودۆخهسهختهدا ئهو نوسیونی، یهكهم بهیاننامهی دامهزراندنی كۆمهڵهی خوێندكارانی كوردستانی نوسیوهو یهكهم نامیلكهی یهكێتی وهرگێڕاوهتهسهر زمانی كوردی. مانگی ١٠ی ساڵی ١٩٧٦ كاك ئارام روویكردۆتهشاخ و لهوقۆناغهشدا بهئارامی گهشهی بهشۆڕشی داوهو لێزانانه توانی بهردی بناغهی كاروانی نوێ لهبهرهنگاربوونهوه دابنێت به کورتی بيشمه ركه ى كومه له بووه چوته گوندی تهنگیسهری سهر بهقهزای قهرهداغ بو خه باتى پارتى زانى ..سه ركردايه تى كومه له و ى .ن.ك بووه هه رله سه ره تاى شورشى نوێ وه جه ندين چالاكیی وه بيوه ندى وه نامه كورينه وه ى هه بوه له كه ل سه ركرده كانى شورشى نوێ به تايبه تى به ريز مام جلال جونكه شه هيد ئارام له كوردستانه وه سه ر به رشتيارى شورشى نوێی كردوه ته نانه ن له نامه يه كى مام جلال هاتوه كه ده لى با كه س نه يه ته ده ره وه ئه وا سه ركردايه تى له ديمه شق دينه وه كه مام جلال ناوى خوى به جوتيار نوسيوه شه هيد ئارام له جه ندين مالى شارى سليمانى مختفى بووه..

 

Shahab Nuri Salih Barzinji was a Kurdish politician born in the city of Suleimani in 1932. Shahab Nuri was the son of renowned Kurdish poet, Sheikh Nuri Sheikh Salih Sheikh Ghani Barzinji. Shahab Shiekh Nuri had three brothers; Janab, Nihad and Daro [Daro was also a founding member of the Komalay Ranjdaran Party] and two sisters, Galawezh and Pershing.

June 10, 1970 – November 21, 1976