شه‌ماڵ جه‌لال سائیب

شه‌ماڵ جه‌لال سائیب له ساڵی
١٩٣١دا له شاری سلێمانی له دایكبووه‌ و له‌به‌رئه‌وه‌ی باوكی قایمقام بووه، له زۆر له قه‌زا و كاروفرمانی دیوه، هه‌ربۆیه‌‌ شه‌ماڵ له منداڵییه‌وه له‌گه‌لێك شارو شارۆچكه‌ی كوردستاندا ژیاوه‌ و چاوی كراوه‌ته‌وه.

دوای ته‌واوكردنی قۆنا‌غی خوێندنی سه‌ره‌تایی، چووه‌ته كۆلیژی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ له به‌غدا كه قوتابخانه‌یه‌كی دواناوه‌ندیی بوو و به‌زمانی ئینگلیزی وانه‌ی تێدا ده‌خوێندراو ته‌نیا قوتابییه‌ یه‌كه‌مه‌كانی عێراقی وه‌رده‌گرت.

دوای ته‌واوكردنی قۆناغی خوێندنه‌كه‌ی له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان وه‌رگیراوه و له 1951دا كۆلیژی ئاداب به‌شی مێژوو له زانكۆی به‌غدا وه‌رگیراوه و له ساڵی 1956دا خوێندنی زانكۆی ته‌واوكردووه و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له مێژوو وه‌رگرتووه و كراوه به مامۆستا له دوا ناوه‌ندی ئه‌عزه‌مییه‌‌ی كوڕان و له ساڵی 1959دا بووه‌ته مامۆستای بابه‌تی ڕۆشنبیریی مۆسیقا له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا.

له دوا دوای ساڵی ١٩٦٣دا چۆته ئه‌مه‌ریكا بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵاو بڕوانامه‌ی ماسته‌‌ری له ئه‌ده‌بدا وه‌رگرتووه و كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان له ساڵی 1971دا له زانكۆی سلێمانی كراوه به مامۆستای یاریده‌ده‌ر له كۆلێژی ئاداب و كه ئه‌و زانكۆیه گوێزرایه‌وه بۆ هه‌ولێر و كراو به زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ئه‌میش گوێزاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و زانكۆیه تاكو كۆچی دوایی كردووه.

شه‌ماڵ سائیب له سه‌رده‌می منداڵیه‌وه فێری عود ژه‌نین بووه و له سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ریدا لاسای مۆسیقازان و گۆرانیبێژی میسری فه‌رید ئه‌تره‌شی كردۆته‌وه‌و له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووش بۆته خاوه‌نی هونه‌رو ده‌نگی تایبه‌تی خۆی و ئاوازی نوێی بۆ گه‌لی گۆرانی تازه داناوه‌و گوتوونی و سوودێكی زۆری له شیعرو ئاوازی فۆلكلۆری كوردیش وه‌رگرتووه.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده لێهاتووه له ساڵی ١٩٥٦ وه وه‌ك ده‌نگێكی نوێ و هونه‌رمه‌ندێی نوێكار هاتۆته گۆڕه‌پانی ئاوازو گۆرانی كوردی و گه‌لێك گۆرانی كوردی و گه‌لێك گۆرانی سه‌ركه‌وتووی وه‌ك "شوانه هۆ شوانه" و "به‌رده‌ به‌رده" و "هاتی بۆ هاتی" و "هاتم هاتم" و "هه‌ره له‌یلێ" و "جوان ئێمه جوانین" و "بارزانی" و "زوله‌یخا"ی داناو به‌ده‌نگه خۆش و زۆڵاڵه‌كه‌ی گوتنی و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی وه‌ده‌ستهێنا.

له ٧/١١/١٩٨٦دا گۆرانیبێژی نوێكه‌ره‌وه‌ی هونه‌ری گۆرانی كوردی "شه‌ماڵ جه‌لال سائیب" له ئه‌نجامی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن له هه‌ولێر كۆچی دواییكرد و ته‌رمه‌كه‌ی برایه‌وه سلێمانی و له گۆڕستانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان نێژرا و میلله‌تی كورد هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی له ده‌ستچوه.

Shamal Saib 1931-08-11-1986

Shamal Saib was born in 1931 city of Suleimaniyahi in the Iraqi Kurdistan, He showed a talent for singing at an early age . He recorded many songs in the Kurdish section of the Baghdad Broadcasting Station in the 1950 -1960 's also in the Kurdish television section when he was studying in Baghdad university. He was very popular singer, Shamal Saib was in the 1960's in USA for study and he also was married wit the Americans, Saib had one son but his wife refuse to go with hem and live in South Kurdistan. He let his wife and his only son behind in USA, Saib was teacher in the saladin university in Arbil till the last day of his life died in November 8, 1986 in the city of Suleimaniyahi, and was buried in his native city Suleimaniyahi in the (Gardy Sywan).

The only Poems that Shamal Saib write.