نووسەر
و توێژەرێكی ناسراوی كورد دکتۆر محەمەد
ساڵح
ئیبراهیمی دکتۆر محەمەد ساڵح ئیبڕاهیمی بۆ ماوەی چەند ساڵ وتاربێژی خانەقای مەهاباد و ئەمینداری شێخ عەبدوڵلا گەیلانی زادە دەبێ له ههمانكاتدا بۆته مودهریس و وانەبێژی مزگهوتی سوور تكو لە ساڵی ١٩٦١ دا، لە ڕێگەی تاقیكاریی گشتییەوە لە زانكۆی تاران دەردەچێ و لە شەستەكان بڕوانامەی ماستەر لە بواری ئیلاهیات وەردەگرێ و دواتر بڕوانامەی دوكتۆرا لە بواری زمان و وێژەی عەرەبیدا بەدەست دێنێت. مامۆستا شەپۆل لە سەردەمی پاشایەتی پەهلەویدا دەس دەكا بە نوسینی كتێب و وتار و دەق بۆ ڕادیۆ كوردی تاران و هەر لە سەردەمەی حەمەڕەزا شادا قوڕئانی پیرۆزی بۆ سەر زمانی كوردی وەرگێڕاوە كە لەبەر قەدەغەبونی كتێبی كوردی لە سەردەمی حەمەڕەزاشا كتێبەكانی چاپ نەبوون.
له ساڵی١٩٦٢ هاوكاری لهگهڵ رادیۆی كوردی تاران دهست پێ كردوهوه، گوتار و نوسراوهی له بابهت كولتوور و فهرهنگی كوردهواری نووسیوه. له ساڵی ١٩٦٩ به هاوكاری مامۆستا جمیل ڕۆژبەیانی، دكتۆر سهدیقی موفتیێزاده، ئهحمهدی موفتی زاده، سواره ئیلخانی زاده، شیخكانلوو، محەمەدی غفاری كانوونی زمانی كوردی له تاران دادەمەزرێنن.
لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩، هەلی چاپكردنی كتێبەكانی بۆ دەڕەخسێ. دكتۆر ئیبڕاهیمی یەكەم كەس بووە كە بە شێوەی فەرمی لە دوای سەركەوتنی شۆڕشی 79 لە ئێراندا، دەبێتە پێشەنگی ڕۆژنامەگەریی كوردی و لە ساڵی ١٩٨١دا یەكەم ژمارەی گۆڤاری "گرشەی كوردستان" بڵاو دەكاتەوە. مامۆستا شەپۆل كەسایەتییەكی چالك بووە و هەوڵێكی زۆری داوە تا، گەلی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە مافەكانی شاد ببێت و چەندین جار لە هەشتكانەوە تا ئێستا دوای مافەكانی گەلی كوردی لە كاربەدەستانی ئێران كردووە و لەسەر رێگەدان بە خوێندنی زمانی كوردی لە خوێندنگەكاندا، سووربوونی خۆی دەربڕیوە. دكتۆر ئیبڕاهیمی لە ماوەی تەمەنی فەرهەنگیی خۆیدا چل كتێبی نووسیوە و دەیان وتاریی لە رۆژنامە و گۆڤارەكاندا بڵاو بوونەتەوە. لە بەناوبانگترین بەرهەمەكانی دەتوانین ئاماژە بكەینە بە وەرگێڕانی قورئان بۆ سەر زمانی كوردی كە چەندین جار لە ئێران و باشووری كوردستان چاپ بووە و كتێبی زانایانی كورد كە لە چەندین بەرگ دا بڵاو بووەتەوە. مامۆستا شەپۆل هەڵسووڕاوێكی ماندوونەناسی كۆمەڵایەتیی و فەرهەنگی بووە و دوای هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر توانی لەگەڵ ژمارەیەك نووسەر و ڕوونكبیری كورد ئەنجومەنی زمان و فەرهەنگ و هونەری كوردیی لە شاری تاران دابمەزرنێنێ، هەروەها لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی دێرینیی خۆی، كۆڕی كوردانی تارانیان دامەزراند. دكتۆر ئیبڕاهیمی بە دەیان ساڵ لە خوێندنگە و زانكۆكانی تاران مامۆستا بووە و تا ئێستا بە دەیان میدیای ئێرانی و كوردی و عەرەبی وتووێژیان لەگەڵ ئەنجام داوە و بۆ دەیان كۆنگرە و سمینار لە ئێران و بكوور و باشووری كوردستان بانگهێشت كراوە و ڕێزی لێگیراوە. مامۆستا محەممەد ساڵح ئیبراهیمی بە كەسایەتییەكی زانا و نیشتمانپەروەر، ماندوونەناس و تێكۆشەر، خاوەن هەڵوێست، قسە خۆش و ڕەزاسووك و خكەڕا، میوان دڵسۆزی خەڵك دەناسرا. بەرهەمەكانی نووسەر بریتین لە:
١- وەرگێران
قورئانی پیرۆز بەپێی زانیارییەكان لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان مامۆستا شەپۆل ماوەی زیاتر لە یەك مانگ پێش کۆچی دوایی بەهۆی جەڵتەی مێشكەوە لە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدا بووە و سەرەنجام بەیانیی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٦/٥/٢٠١٨ لە نەخۆشخانەیكی تاران لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە و تەرمەكەی دەهێندرێتەوە شاری مەهاباد و لە ڕێوڕەسمێكدا لە گۆڕستانی ئەو شارە و لە ڕێزی نووسەر و هونەرمەندانی كورددا دەنێژرێت.
الدكتور محمد صالح ابراهيمي الحاصل على
شهادة الدكتوراه في الادب واللغة العربية ، يعد اول مترجم لقرآن مطبوع الى اللغة
الكوردية في تسعينيات القرن الماضي ، كما وبالاضافة لعشرات المقالات المنشورة له في
الجرائد والمجلات، لديه
٤٠ مؤلفا ويعد ايضا اول رئيس تحرير وصاحب امتياز مجلة
"گرشەی کوردستان" بعد الثورة في ايران في عام
١٩٨١. |