چیرۆكی یه‌كێك له پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كانی كه‌ركوك
شەهید هیشام نەبیل خورشید رۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی ئازاری ساڵی ٢٠١٥ چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش سێ له دیله‌كانی پێشمه‌رگه‌یان به شێوه‌یه‌كی زۆر دڕه‌ندانه‌و دوور له هه‌موو به‌هایه‌ك شه‌هید كرد و سه‌ریان بڕین لەم پێشمەرگانە ( شەهید پشتیوان عوسمان ڕەسول خێزانداره وخاوه‌نى دوو منداڵى کوڕه و شەهید ڕزگار حەمە ساڵح خەڵکی قایمقامی چەمچەماڵ و شەهید هیشام نەبیل خورشید كه خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی وه‌حده‌ی شاری كه‌ركوك. ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا. دوای ئەوەی کە شەوی پێنجشه‌ممه ١٩ی ئازار رێكخراوی تیرۆرستی داعش دیمه‌نی سه‌ربڕینی سێ له‌و پێشمه‌رگانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له كاتی شه‌ڕدا وه‌ك دیل ده‌ستگیری كردبوون. شەهید هیشام نەبیل ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ بوو له‌و زنجیره شه‌ڕانه‌ی كه به‌مدواییه له باشوور‌و خۆرئاوای كه‌ركوك له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و داعشدا روویدا، وه‌ك دیل له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی تردا كه‌وته‌ده‌ست ئه‌و گروپه تیرۆرستییه، شەهید هیشام له ماڵێكی هه‌ژاری سارد‌و سڕدا له گه‌ڕه‌كی وه‌حده له‌باشووری خۆرهه‌ڵاتی شاری كه‌ركوك، ژنێك به‌كوڵ بۆ مه‌رگی سازێك ئه‌گری، ئه‌و ناوی وه‌زیره عومه‌ر-ه دایكی یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگه دیلانه بوو كه رۆژێك به‌ر له جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه به‌سه‌ربڕین شه‌هیدكران. یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی هیشام له‌ناو بازاڕی حه‌ویجه‌دا بوو، كاتێك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی تردا داعش له‌ناو قه‌فه‌زێكی ئاسنیندا به‌ناو بازاڕی حه‌ویجه‌دا نمایشی كردن. ماڵه‌كه‌ی هیشام له گه‌ڕه‌كی وه‌حده "تائێستا باوه‌ڕ به‌وه ناكه‌م شه‌هید كرابێت، هه‌ر كاتێك ده‌نگی ده‌رگا دێت وا ده‌زانم هیشام دێته‌وه بۆ ماڵه‌وه" وه‌زیره عومه‌ر دایكی هیشام به‌ده‌م وتنه‌وه‌ی سۆز‌و گریانه‌وه وای وت. وه‌ك دایكی ده‌ڵێت: "هیشام به‌رله‌وه‌ی به‌دیل بگیرێت به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و كردوه‌و داوای گه‌ردن ئازادی لێكردووه، چونكه پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه شتێكی به‌سه‌ردێت". وه‌زیره عومه‌ر جگه له هیشام، سێ كوڕی تری هه‌یه كه ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه پێشمه‌رگه‌ن و له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕدان دژ به داعش، ئه‌و دایكه هێنده‌ی به‌وه خه‌مباره كه چه‌كداران كوڕه‌كه‌یان به‌ناو حه‌ویجه‌دا گه‌ڕاندوه‌و به‌ردباران و سوكایه‌تییان پێكردوه، هێنده به سه‌ربڕینه‌كه‌ی نیگه‌ران نییه كه هه‌موو میدیاكانی جیهان باسیان كرد.
له‌پاڵ
خه‌ونبینینی به‌رده‌وامی به گه‌ڕانه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی هه‌رجاره‌و له‌به‌رگێكدا،
له‌ئێستادا تاكه هیوای راسته‌قینه و خه‌ونه ئاڵۆزه‌كانی ئه‌و دایكه ئه‌وه‌یه
لێپرسراوانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رمی كوڕه‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێننه‌وه. ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه هیشامیان سه‌ربڕی به‌ر له سه‌ربڕینه‌كه تۆمه‌تباریان كرد به‌وه‌ی یارمه‌تی خاچپه‌ره‌ستان، ده‌دات كه مه‌به‌ست لێی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه، به‌ڵام وه‌ك دایكی هیشام ده‌ڵێت: "یه‌كێك له ئاواته‌كانی كوڕه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو پاره په‌یدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی دایكی بنێرێت بۆ حه‌جی ماڵی خودا". ئێستا هیشام جگه له دایكێكی جگه‌رسوتا و ماڵێكی پڕ له ئامێری مۆسیقایشی به‌جێهێشتووه، ئه‌و عاشقی ئامێری ساز بوو، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاوڕێی تری‌دا گروپێكی مۆسیقایان دروستكردبوو.
مۆسیقا‌و
چه‌ك دیارییه‌كانی هیشام بۆ دایكی وه‌ك ئارام فایه‌ق پورزاو هاوڕێی نزیكی ده‌ڵێت: "به‌ر له شه‌هیدكردنی به‌و شێوه دڕندانه، هیشام فۆرمی پێشكه‌شكردووه بۆ ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی بكات، چونكه ئه‌و ده‌رچوی پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی بوه‌و ویستویه‌تی درێژه به‌خوێندن بدات". ئارام فایه‌ق هاوته‌مه‌ن و هاوڕێی هیشام وتی: "ئه‌و رۆژه‌ی كه گه‌ڕایه‌وه بۆ ده‌وامه‌كه‌ی له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه، هیشام له كاتژمێر 7ی به‌یانی تا توانی سازی ژه‌نی و دواتر نانی به‌یانی خوارد‌و رۆشت بۆ ده‌وام، ئه‌مه دیمه‌نی كۆتایی ژیانی هیشامه له‌ناو خانه‌واده‌كه‌ی". شاهێن نه‌بیل برای هیشام كه به‌یه‌كه‌وه له فه‌وجی سێی لیوای یه‌كی پێشمه‌رگه بوون، ورده‌كاری چۆنیه‌تی ده‌ستگیركردنی براكه‌ی بۆ (كه‌ركوك ناو) باسكرد. "رۆژی هه‌ینی ٣٠/١/٢٠١٥ فه‌رمان هات فه‌وجه‌كه‌ی ئێمه بكشێته‌وه، ئه‌م كشانه‌وه‌یه كاتژمێر 6ی به‌ره‌به‌یانی بوو، من كاتژمێر ٦:٤٥ وله‌ك ته‌له‌فۆنم بۆ هیشام كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه، چه‌ند خوله‌كێك دواتر خۆی ته‌له‌فۆنی كرده‌وه‌و پێی وتم ئێمه ته‌واو ده‌ستگیركراین، له‌م كاته‌دا وه‌ك شاهێن ده‌ڵێت چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش گه‌یشتبونه نزیك كۆمپانیای گازی باكوور. وه‌ك خۆی ده‌ڵێت شاهێن له ته‌له‌فۆنه‌كه‌وه گوێی له ده‌نگی براكه‌ی بووه كاتێك له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه له‌گه‌ڵ ١٥ پێشمه‌رگه‌ی تردا ده‌ستگیركراوه‌و ئه‌شكه‌نجه دراوه، به‌ر له‌وه‌ی ته‌له‌فۆنه‌كه دابخرێته‌وه. وێنه‌یه‌كی به‌جێماوی هیشام ئه‌مه دواین دیداری دوو برا بوو، هیشام ئه‌وه‌ی له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا بۆ شاهێنی برای به‌جێیهێشت ته‌نیا پاڵتۆو ناسنامه‌كه‌ی بوو كه له‌شوێنی ده‌ستگیركردنی دۆزرایه‌وه.
|