شێخ محمد عوسمان سیراجەدینی نەقشبەندی

ڕەوشی سیاسیی و کۆچی شێخ عوسمان:

٤ ساڵ لەدوایی کۆچی باوکی بەهۆی شۆڕشی تەمموزی ساڵی ١٩٥٨ ئاڵۆزی ڕەوشی سیاسی ئەو کاتەی عێراق تێکدەچێت، شێخ عوسمان بیارە بەجێ دێڵێ و لەرێگای هاناوا کە موڵکی خۆیان بووە (هاناوا) دەکەوێتە نێوان دێی نارنجڵەو شارۆچکەی بیارەوە لەو ڕێگەیەوە دەچنە دووڕو لەوێ نیشتەجێ دەبێت، لە دووڕۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە موڵکو زەوی و زارێکی زۆری دەبێت، هەروەها باخی محمودئاواو خانەقاو مەدرەسەی دووڕۆ و موحمود ئاوا دروست دەکا، هەروەها دەیان زانا و پیاوانی گەورەی وەکوو مامۆستا مەلا باقری باڵك و شێخ عەبدولقادری داغستانی و ...هتد، لەدەوری کۆدەبنەوە

شێخ عوسمانی بیارە

ناوی تەواوی شێخ محمد عوسمان سراجەدین نەقشبەندی ، لەلای زۆرینەی خەڵکی بە دوو جۆر ئەم زانا ئاینیە ناسراوە بە شێخ عوسمانی بیارە ( گوندی بیارە دەکەوێتە بەرزایی هەورامانەوە)، یاخود بە شێخ عوسمانی دووڕۆ ناسراوە ( دووڕۆ ناوچەیەکە لە کوردستانی ئێران).
شێخ محمد عوسمان کوڕی شێخ محمد عەلائەدین کوڕی شێخ عومەر ضیائەدین کوڕی شێخ محمد بهاءالدین کوری شێخ عوسمانی سیراجەدینی یەکەمە، شێخ عثمان سیراجه
دینی یهکهم کوڕی خالید ئاغای کوڕی عبدڵا ئاغای کوڕی سید محمدی کوڕی سید دهرویش کوڕی سید موشهڕرهف کوڕی سیدجومعه کوڕی سید زاهیره، سهیید زاهیر له ساداتی نعیم و سهییدی حسینی یه. ههر له پێش 700 ساڵ له بهغداده وه بهرهو چیایی حمرین هاتوون و لهوێشهوه بهرهو ههورامانی کورستانی عیراق چوون...
شێخ محمد عوسمان سیراجەدینی نەقشبەندی لەساڵی ١٨٩٦ زاینی بەرامبەر ١٣١٤ی کۆچی لەناو خانەوادەیەکەی ئاین پەروەری شێخانی تەریقەتی نەقشبەندیەوە هاتوەتە دنیاوە. شێخ عوسمان سیراجەدین ناسراوە بە شێخ عوسمانی بیارە دوایەمین شیخی گەورەی تەریقەتی نەقشبەندیە لە کوردستان بەتایبەت و لەجیهاندا بەگشتی. دایکی ناوی نورجیان خانمی کچی حاجی شێخ محمد سادق وەزیری سەوڵاوا ناسراو بە (نایب الحکومە)، لەتەمەنی منداڵیدا باوکی دەچێت بۆ گوندی سەفیاوا، کەلەو زەمەنەدا ئەو گوندە موڵکی خانەقای بیارەبووەو چەند ساڵێک لەوێ ماوەتەوە.

خوێندن و زانست و زیرەکی و لێهاتوی شێخ عوسمان:

سەرەتایی خوێندنی دەگەڕێتەوە بۆ تەمەنی منداڵی، شێخ عوسمان لەگەڵ براکەی بەناوی شێخ مەولانا خالید دەست دەکەن بە خوێندنی فیقھ و لە تەمەنی ٥ ساڵیدا لەکۆڕی سۆفیەکان بەشداریان کردووە، لە خزمەت باوکی زانستە شەرعییەکانی وەرگرتووە، هەر لە تافی منداڵیدا زۆر زیرەک و کارامەو لێهاتوو دەکەوێتە پێش چاوی باوکی و جێی دڵخۆشی و رەزامەندی خانەوادەکەی دەبێت، لەسەردەستی قورئان خوێنی گەورەی میصر (شێخ موستەفا ئیسماعیل) وانەی تەجویدی خوێندووە، ئەدەبیاتی عەرەبی و فارسی لە هەردوو مەدرەسەی بیارەو دووڕۆ فێربووە، تەفسیری قورئان لەلای سەید حوسێن تاربوغی ساوجیلاغی فێربووە، له
ژێر سهرپهرشتیی شێخ عهلائهدینی باوكیدا بۆ ماوهی ساڵێكی تهواو تهنیا نان و ئاوی خواردووه و بهردهوام لهنێو سلووك و خهتمهدا بووه، لەدوای تەواوکردنی خوێندن و سلوک کێشان بەهۆی زیرەکی و بەتوانایی و لێهاتووییەوە بە دەستوری باوکی دەکرێت بە سەرپەرشتی هەردوو خانەقای بیارەو دووڕۆ، هەروەکو دەگێڕنەوە شێخ عوسمان لە زیرەکیدا کەم وێنەبووەو لەماوەیەکی کورتدا بە زانستی دینی و پزیشکی ناوبانگی دەرکردووە، بەهۆی نەخۆشی و بەساڵاچوونی تەمەنی باوکی (شێخ عەلائەدین) بەرێوبردنی خانەقاکان دەکەوێتە ئەستۆی شێخ عوسمان، شێخ عەلائەدینی باوکی شێخ عوسمان لەساڵی ١٣٣٢ شەمسی بەرامبەر بە ١٥/ ڕەجەبی/ ١٣٧٣ هجری بەرامبەر ١٩٥٤ زایینی کۆچی دوایی دەکات.
لەدوایی کۆچی دوایی شێخ عەلائەدین بە کۆڕای دەنگی زانایانی ئایینی و شوێنکەوتوانی ئەهلی تەریقەتی نەقشبەندی، شێخ عوسمان دەکرێتە شێخی تەریقەتی نەقشبەندی و جێگەی باوکی دەگرێتەوە، لەهەمانکاتدا جگە لە خۆی هەشت برای هەبوو، بەلام تاکە کەس بوو کە توانی جێگەی باوکی بگرێتەوە و بەردەوامی بە تەریقەت و نەهجی باو و باوپیرانی بدات..

ئەم وێنەیە لە ڕاستەوە ( شێخ علاء الدین باوکی شێخ عثمان لەگەڵ شێخ عثمان سراج الدین النقشبندی) خوا لێیان خۆش بێت

ڕەوشی سیاسیی و کۆچی شێخ عوسمان:

٤ ساڵ لەدوایی کۆچی باوکی بەهۆی شۆڕشی تەمموزی ساڵی ١٩٥٨ ئاڵۆزی ڕەوشی سیاسی ئەو کاتەی عێراق تێکدەچێت، شێخ عوسمان بیارە بەجێ دێڵێ و لەرێگای هاناوا کە موڵکی خۆیان بووە (هاناوا) دەکەوێتە نێوان دێی نارنجڵەو شارۆچکەی بیارەوە لەو ڕێگەیەوە دەچنە دووڕو لەوێ نیشتەجێ دەبێت، لە دووڕۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە موڵکو زەوی و زارێکی زۆری دەبێت، هەروەها باخی محمودئاواو خانەقاو مەدرەسەی دووڕۆ و موحمود ئاوا دروست دەکا، هەروەها دەیان زانا و پیاوانی گەورەی وەکوو مامۆستا مەلا باقری باڵك و شێخ عەبدولقادری داغستانی و ...هتد، لەدەوری کۆدەبنەوە.

لەساڵی ١٩٧٩ ڕەوشی ئێران خراپ دەبێت ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی شێخ عوسمان ناچار دەبێت ئێران جێ بهێڵێ و جارێکی تر بگەڕیتەوە بیارەو لەساڵی ١٩٨٠ لە بەغداد نیشتەجێ دەبێت تا ساڵی ١٩٩٠ دەمینێتەوە، لەدوای ١٠ ساڵ مانەوە لە عێراق لە نیسانی ساڵی ١٩٩٠شێخ عوسمان بەرەو ئوردن دەڕوات ٢ ساڵ لەوێ دەمێنێتەوە، لەساڵی ١٩٩٢ شێخ عوسمان ڕوودەکاتە ووڵاتی تورکیا و لە شاری ئەستەنبوڵ نیشتەجێ دەبێت..
شێخ عوسمان توانی تورکیا بکاتە گەورەترین پێگەی ئاڕاستەوانی خۆی بۆ بانگەوازی دینی ئیسلام، لەوێدا گەورەترین و بەهێزترین خانەقای بنیادنا، بەهۆی ڕێزو خۆشەویستییەکی زۆری کۆمەڵگای تورکی بۆ ئەم زانا بەرزو بەڕێزە پۆل پۆل دەهاتنە خزمەتی و دینی خوای گەورەیان وەردەگرت، جگە لەوەی ڕۆژانە لەگشت وولاتانی جیهان لەسەرۆک و ناوداران و زانایانی جیهان دەهاتنە خزمەتی ئەم شێخە بەڕێزە بەمەبەستی دیدەنی و چارەسەری نەخۆشی و وەرگرتنی دینی ئیسلام، مێژوو شاهیدە بە ملیۆنەها خەڵك لەسەردەستی ئەم پیاوە بەڕیبازێکی تەسەوفی دینی ئیسلامیان وەرگرتووە.

شێخ عوسمانی بیاره
له پهیامێكی تایبهتیدا كه ساڵی ١٩٩٢ و له ته‌مه‌نی٩٦ ساڵیدا و ٥ ساڵ پێش كۆچی دوایی بۆ تهواوی موریدهكانی له ههر كوێیهكی جیهاندا نووسیویهتی: دهڵێ "میللهتی كورد له حاڵێكایه پڕ مهترسی، له ههموو لایهكهوه ڕێبازی بێ دینی و بهرنامهی دوور له راستی دهوری لێداوه و ههر تاك و كۆمهڵ و لایهك به ناوێكهوه فریوی ئهو خهڵكه ئهدهن. ههژاری و بێ سوادی و تێنهگهیشتنی زۆربهی خهڵك له حهقیقهتی ئیسلام وای كردووه به دهم ههموو رهشهبایهكهوه یاری ئهكهن و له ههر كوێ بایێ ههبێ شهنی خۆیان ئهكهن و پرووشهی شهنهكهیش ئهوهندهی تر بهرچاویان ئهگرێ و نابینایان ئهكات و بیر له مهسئولییهتی لای خوا ناكهنهوه. بۆیه پێویسته موریدانی رێبازی تهسهووف و نهقشبهندی به دڵسوزی و لێبڕانهوه دینی خوا رابگهیهنن..، پێویسته موریدانی ئێمه به حیكمهتهوه بجووڵێنهوه و به گرژی و توندی ههڵسوكهوت لهگهڵ خهڵكدا نهكهن..، نابێ به هیچ شێوهیهك قسه گوتن و تهكفیر و فاسیقكردنی خهڵكی بێت به سهر زوبانتانا، یان له ناو دڵتانا جێگیر ببێ، چونكه ئهوانه ئهگهر بێ بڕوا بن قسه وتن به خۆیان و فیكره و بهرنامهیان وا ئهكات كه ئهوانیش بێئهدهبی بهرامبهر به ڕێباز و موقهدهساتی ئیسلام ئهكهن و ئێوهیش لێی بهرپرسیار ئهبن..، رێبازی تهسهووف نیعمهتێكی گهورهی خوداییه بۆ ئهفرادی مهخسووس و ههڵبژێردراوی موسڵمانان. ئهوهی ئامادهیی وهرگرتنی ئهو خهڵاته بهرزهی نهبێ به زۆر بۆی راپێچ ناكرێ، چونكه ئیمان و ئیسلامهتی كه سهرچاوهی ئهم رێبازهیه نایهوێ به زۆر خهڵكی پابهندی لێ بكهن".
له
بهشێكی دیكهشدا دهڵێ "به ههڵوێستی نادروست خهڵكی نهخهنه ناو سهنگهری دژایهتی له رێبازهكهتان، رێبازی ئێمه خۆ ههڵكێشان و كهرامهتلێدان و نهفس بهخێوكردن و فریودانی خهڵكی نییه، رێبازی ئێمه پیلانگێڕان و حیزبایهتی نییه، كه تهنیا كۆمهڵێكی تایبهتی بگرێتهوه و ئهوهی له گهڵمان نهبێت به خراپ و نهیار سهیر بكرێت".

شێخ عوسمان درێژەپێدەری کلتور و بنەماڵەیەك بوو کە لەدوای هاتنی مەولانا خالیدی نەقشبەندیەوە بۆ سلێمانی بونە چرا هەڵگری دینی ئیسلام لە کوردستان و سەدان ساڵ پاریزگاریان لێکرد. هەموو تاکێکی کورد لە کوردستان کە شایەتومان ئەهێنێ و باوەری بە ئیسلام هەیە قەرزاری هەوڵ و جیهاد و تێکۆشان و زانستی شێخانی نەقشبەندیە کە دوایەمینیان شێخ عوسمانی بیارەیە و لەدوای خۆی هیچ کەسێکی بە شێخ دیاری نەکردوە، هەروەك لەپێش وەفاتیدا لە کتێبێکدا ئاماژە بەوەدەدات کەئەسەف دەخوات کەکەسێك نیە شوێنی بگرێتەوە.


کۆچی دوایی شێخ عوسمانی بیارەو گەڕانەوەی بۆ بارەگای خوای متعال:

سه
رهنجامو دوای دهیان ساڵ له خزمهتو زهحمهتو ماندوێتیو ئاوارهیی، به دهست چهرخه جۆراوجۆرهكانی زهمانو گێژهڵووكه قێزهونهكانی دۆخی سیاسیهوهو دوای دهیان جار ههڵهاتن له ئێرانهوه بۆ عێراقو له عێراقهوه بۆ ئێرانو دواتریش گهشتنه بهغدادو توركیاو ئهردهن، وچهندهها شوێنی تر، ئهم چرا پڕتهوو خواناسه به هیممهتو پزیشكه زهبر به دهستو صۆفیه ڕۆح سوكهی ئیسلامیش، لە بەرواری 31/ 1/ 1997 بە هۆی نەخۆشییەوە لەتەمەنی ١٠١ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی ئەستەمبوڵی پایتەختی تورکیا کۆچی دوایی کردو، بەرەو بارەگای خوای گەورە گەڕایەوە.. لەو دەمەدا حکومەتی تورکیا ڕەزامەندی نیشان نەدا بە گەڕانەوەی تەرمەکەی بۆ کوردستانی عێراق کەلەسەر وەسیەتی بەڕێزی دەبێت لەخاکی باوباپیرانی لە بیارە بەخاك بسپێردرێت، وا بڕیارە لەهەر بارو هەلومەرجێکی ڕەخساودا بەپێدانی مۆڵەتی فەرمی دەوڵەتی تورکیا ڕێگە بدەن بە کەسوکارو خانەوادە بەڕێزەکەیان تەرمی شێخی کۆچکردوو بگەڕێننەوە کوردستان وا بڕیارە لەتەنیشت شێخ عمر ضیاءالدین باپیرە گەورەی وشێخ عەلائەدینی باوکی و شێخ حسام الدین باپیرە گەورە گەورەی لەمەرقەدی بیارە بسپێردرێت، بەلام تاکو ئێستا دەوڵەتی تورکیا مۆڵەتی پێنەداوون، هەربۆیە تاکو ئێستا بەشێوەیەکی کاتی لە تورکیا لەباخچەی ماڵەکەیدا سپێردراوە.
لە دوایی کۆچی شێخ عوسمانی بیارە، ملیۆنه
ها ههوادارو موریدی تهریقهتی نهقشبهندی زۆر بێنازانه له جیهاندا بهجێهێشت، رۆژنامهی (حورییهت)ی توركی رۆژی دوای كۆچی دوایی شێخ عوسمانی بیاره له مانشێتێكی گهورهدا نووسیبووی "شێخ عوسمان سیراجهدین نهقشبهندی له دوای خۆیدا 9 ملیۆن موریدی له رۆژههڵاتی ناوهڕاست و ئاسیای ناوهڕاستدا جێ هێشت".


جیهادو خەباتی شێخانی تەریقەتی نەقشبەندی:

ئەوەمان لەیاد نەچێت ئەم زانا بەرێزە شێخ عوسمان لەگەڵ باوکی و باپیری و باپیرەگەورەکانی لەجەنگی جیهانی دژ بە ئینگلیزو ڕوسەکان جیهادیان کردوەو جەنگاوون، سەرقافڵەی دیاری ئەو زەمەنی جیهادو تێکۆشانە بوون کە لەریزەکانی پێشەوەی جەنگدابوون بۆ پاککردنەوەی ناوچەکانی کوردستان لە چنگی داگیرکاری کوفرو بێگانە، پاشان ئەو وەفدانەی کەناردویەتی بۆ ووڵاتان بەمەبەستی بانگەوازی ئیسلام، هەروەها یەکێك لەو وەفدانە کەلەناویاندا خانمێك بوو بەناوی (طوباء کچی نیساء ) یەکێك لەگەشتەکان کەنێراوە بۆ (قوبرس) بووە، وە ڕۆڵیکی بەرچاوی هەبووە لەژیانی شێخ عوسماندا، ئەم خانمە لەهەموو سەردان و گەشتەکاندا لە ٧حەج و نزیکەی دەیان عەمرە بەشداربووە.


چەند نموونەیەك لەو بەسەرهاتانەی ژیانی شێخ دەگێڕنەوە:

ئەمەی لێرەدا باسی دەکەین چەند دڵۆپێکە لەو بەحرە فراوانەی ئەم هەڵۆ بەرزە فڕە هەیبوە، هەروەکو دەگێڕنەوە ( لەسەر ووتەی شێخ عوسمان کە هەر ئافرەتێك خانمە طوباء بەدڵی بێت شێخ عوسمان دەیخوازێت، کەئەم خانمە ڕۆڵی خوشکێکی دڵسۆزی بینیوە بۆ شێخ علاءالدین و شێخ عوسمان هەتا وەفاتی کرد خانمە طوباء شوی نەکردبوو، خوشکی شیرییان بوەو برایەکی دکتوری شێخ علاء الدین بوە بەناوی (حەمەی نیساء) ناوبانگی هەبووە زۆر زیرەک بوە لە هونەری پزیشکیدا، برایەکی تری بەناوی (حاجی توفیق) هەر سێکیان ئەم خوشک و برایانە ڕۆڵی بەڕچاویان هەبووە لە ناو شێخاندا بەتایبەت خانمە طوباء خۆشەویسترین و نزیکترین کەس بوو لە شێخەوە، هەموو تەمەنی بۆ خزمەتی دین سەرف کرد..
برازایەکی شێخ عوسمان کە خێزانی شێخ مەلیکی کوڕی دەبێت بەناوی (مەریم خان) بۆ مان دەگێڕیتەوە دەڵێ: لەکەسو کارو خزم و خوشکانی شێخ عوسمان چەند ئافرەتیان ویستوە خوازبێنی بکەن بۆ شێخ بەلام خاتوو طوباء بەدڵی نەبووە، هەتا (شێت)ێك لەناو ماڵی شێخ دەبێت هەمیشە لەسەر زاری ئەم شێتە ناوی (ئامینە کچی سید زادە ) دێنێت ، زۆر جار ئەم شێتە دەڵێ ئامینەی کچی سەید زادە بۆ شێخ باشە، تا ڕۆژیك ئەم طوباء خانمە دەڵێت من دەچم ئامینە خاتوونی کچی سەید زادە ببینم بۆ شێخی مارەدەکەم، ئەوەبوو بەدڵی خاتوو طوباء دەبێت و شێخیش ڕەزامەندی خۆی نیشان دەدات.. ئامینەخان دەکاتە هاوسەری، هەتا باس دەکەن جوانی لە ئامینەخاندا نەبوە هەموو خوشکانی شێخ عوسمان سەرزەنشتی خاتوو طوباءیان کردوە کە بۆچی ئەم کارەت کردوە، بەلام دەڵێن گوایە کاتێك دەبێتە خێزانی شێخ و لەلای زۆرینەی خەڵک دەبێتە باسێکی سەیر کە ئامینە خان لەیەکەم شەوی بوکێنیدا هێندە خوا جوانی دەداتێ دەم و چاوی نوری ئیمانی و شەوقی جوانی خەلکی سەرسام دەکات.

هەروەها مەریم خان دەڵێت (شێخ عوسمان بۆ سەفەری چەند ڕۆژیك خاتوو طوباء دەنێرێت، شێخ عوسمان لەو شەوانە شەونوێژ دەکات و هەست بە ماندووبون و بێتاقەتی دەکات دەڵێت بە خێزانە بەڕێزەکەی ئامینە خان من پێویستم بە پشوەو بۆ نوێژی بەیانی بەئاگام بهێنەرەوە طوباء لێرەنیە بەئەگام بێنێتەوەو دەست نوێژم پێبگرێت، ئامینە خانیش دەڵێت باشە خەمت نەبێت، کاتێك ئامینە خان شێخ بەئاگا دەهێنێتەوە بۆ نوێژی بەیانی شێخ عوسمان دەڵێت پێش تۆ طوباء هات بردمی دەست نوێژی پێشتم و نوێژی بەیانیشم بەجیێ هێنا، ئامینە خان دەڵێت کوا دادە طوباء لێرەیە، ئەی لەسەفەر نیە؟ شێخ عوسمان دەڵێت بەلام طوباء وەکو ڕۆژانی تر هات و ئەوەی دەیڵیم دەزانم چی دەڵێم) بەم شێوەیە زۆر کەس شت دەگێڕنەوە کەلە ژیانی ئەو پیاوە بەڕێزانەدا ڕوویداوەو جێی سەرسوڕمان بووە.

هەروەها (حاجی توفیق) برای دادە طوباء بۆمان باس دەکات دەڵێ: شێخ عوسمان نەخۆش دەبێت پێش وەفاتی بانگهێشتی تورکیای کردم ماوەی ٢ مانگ و نیو لەلای مامەوە، پێش ئەوەی شێخ عوسمان وەفات بکات، هەمیشە پێی دەوتین بە خزم و ئەقریباکانی دوعا بکەن مەولانای برام نەمرێت، چونکە ئەو بمرێت منیش دەمرم، لەڕاستیدا ئەم ووتەیەی هاتەدی، ئەوەبوو شێخ مەولانا خالیدی برای لە شاری سنەی ئێران لە کاتژمێر ٥ی بەیانیدا لەتەمەنی ١٠٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، لەڕێی تەلەفونەوە ئەم هەواڵە دەدەن بە شێخ عوسمان کە مەولانای برات وەفاتی کرد، ئەوەبوو ماوەی ٢٤ کاتژمێری نەبرد شێخ عوسمانیش کۆچی دوایی کرد، هەروەها پێش وەفاتی فەرمووبووی ٤ کەس لە خێزانەکەم دوا بەدوای یەک دەمرن، ئەوەبوو شێخ مەولاناو شێخ عوسمان وەفاتیان کرد، لەپاش ماوەی مانگێك شێخ جمال کوڕی شێخ عوسمان لە ئێران کۆچی دوایی کرد، پاشان خاتوو طوباء هەروەك خوشکی وەهابوو وەفاتی کرد و هەر لە خاکی تورکیا گیانی سپاردەدەکرێت، لەدوای حاجی طوباء بەڕێز (حەدە خان) کچی شێخ عوسمان کۆچی دوایی دەکات، ئەوەی جێی باسە لەم ساڵانەی دواییدا لەبراکانی وەکو (شێخ ڕەئووف و شێخ موختارو شێخ مونذر)وە کوڕەکانی وەکو (شێخ مەلیک و شێخ ناسح ) کۆچی دواییان کرد، لە پاش وەفاتی شێخ عوسمان ..شێخ مەلیك کوڕی شێخ عوسمان تەریقەتی نەقشبەندی برد بە ڕێوە ، پاش لە دوای کۆجی دوایی شێخ مەلیك ئێستا تەریقەتی نەقشبەندی بەڕێوەبردنی کەوتۆتە سەرشانی شێخ مادح کوڕی شێخ عوسمان، لە خانەقای باریکە جێی نیشتەجێبونیەتی، تاڕادەیەک بەردەوام درێژەپێدەری ڕێبازی باوو باپیرانیانن کە خزمەتکردنی هەژاران و نەداران و پێگەیاندنی فەقێ و مەلاو مامۆستای دینن، بەپێدانی زانستی شەرعی.

لەڕاستەوە ( شێخ مولانا خالید نەقشبەندی لەگەڵ شێخ عثمان نەقشبەندی برای) خوای گەورە لێیان خۆش بێت

شێخ عوسمان خاوەن پەڕوتوك و قەصیدە:

شێخ عوسمانی بیارە خو الێێ خۆش بێت خاوەنی چەندین کتێب و کۆمەڵە قەصیدەیەکە یەکێك لەدواهەمین دیوانی بەناوی ( دیوانی حەزرەتی شێخ محمد عوسمان سراج الدین)ە، هەروەها کتێبی (چەپکە گوڵێ لە گوڵزاری عوسمانی) کۆمەڵە شعرێکی لە خۆ گرتووە، یەکێك لە هۆنراوەکانی بەزمانی هەورامی دەڵێت:

(وێنەى غەريبيم ئاماوە ديدار
وە جوابى سەخت دڵ نەبۆ غەمبار
ئەسپى بێ زوان زانانش وەحاڵ
پەرێ من ناڵان وەزوانى حاڵ
سەر نيان وەسەر سينەم وە زارى
زانانش وه دەرد دڵەى غەمبارى)..... چەپكە گوڵێ لەگوڵزارى عوســمانى


وە لە دیارترین زاناو مامۆستای شەرع و موفەسیری قورئانی پیرۆزو عارفی نەقشبەندی ئەویش شێخی عەلامە مامۆستا عبدالکریمی مودەریس بووە، کە دڵسۆزی و خۆشەویستییەکی گیانی بەگیانی لەگەڵ شێخانی نەقشبەندی و بەتایبەت لەگەڵ شێخ عوسمان هەبوە بە عەلامەی بیارە ناسراوە خوا لێی خۆش بێت، یەکێك لە تەفسیرە بەناوبانگەکانی مامۆستا عبدالکریمی مودەریس بەناوی (تەفسیری نامی)یە..

شيخ محمد عوسمان سراجەدین له
جهژنە بيروزهیەك دا بۆ جەنابی مامۆستا مەلا عبدالكریمی بياره دهنوسيت:

ياكه
ريم دهخيل كەريمم خوش بى **** لهههموو جهژنا وهك گوڵی گهش بى
جه
ژنت بيروز بى ههتا ههتايه **** بو تهفســـــــــــــيری جوان بر ئايهو مايه
قه
سهم بهو قورئان تو تهفسيرت كرد **** بهو حــــــــهديثانهی تو تهعبيرت كرد
روحم له
لاته غالب رۆژ و شهو **** ههرئانى جوان بى عــــــــومريشت لهنهو

مامۆستای عەلامەی به رزو بەڕێزمان مامۆستا عبدالکریمی مودەریس لە کاتێکدا کتێبی (مواهب الرحمن) بە دیاری دەنێرێت بۆ شێخ محمد عوسمان سراجەدین، ئەم دوو بەیتە لەسەر دەنوسێت:

ئەم دیارییەم بۆ گەورەی بەرزم *** بۆ خۆشەویستی تەختی سەر ئەرزم
عوسمانی زەمان مەرکەزی ئیمان *** خوا بـــــــی پارێزێ لە فیتنەی زەمان


وێنەی دەریاوانانی شەریعەت و تەریقەت: لەراستەوە قوتبی زەمان شێخ عوسمان، عەلامەی زەمانە مامۆستا عبدالكریمی بیارە، شێخی رەبانی مولانای نەقشەبەندی..

لایەنی کۆمەڵایەتی و زانستی ئەم شێخە بەڕێزانە:

ئەمە کورتەیەك بوو لەژیانی ئەم زانا ئاینی و پزیشك و مامۆستاو حەکیم و موجاهیدە شێخ عوسمان سراج الدین نەقشبەندی، لەسەردەمی خۆیاندا شۆڕشی گەورەیان بەرپاکرد کە سەرتاسەری جیهانی گرتەوە ئەم شۆڕشەیان بۆ بانگهێشت کردنی خەڵکی بۆ لای دینی خوای پەروەردگار، کاری ئەم شێخە بەڕێزانە هێندە کاریگەریی بەرچاویان هەبووە لە کۆمەڵگەی کوردەواری داو پێشەنگ بوون لە بزافی ئیسڵاح و عیرفانی گەلی کوردستان و ناوچەکەی هەوراماندا، جگە لەکاری پێگەیاندنی قوتابی و کاری بانگخوازیی لەهامانکاتدا پزیشکێکی ناوداری جیهان بوون لە باووباپیرانیەوە وەکو بۆماوەیی تاکو ئێستا بۆ نەوەکانیان ماوەتەوە، چەندین نەخۆشیان چارەسەر کردووە، لە گژووگیایی سروشتی دەرمانیان دروست کردوەو چارەسەری نەخۆشی سەختیان کردوە..
بە سروشتی حاڵ شێخ عوسمان چای بە گەرمی نەدەخواردەوە، زانستى ئه
مڕۆ ئهڵێت: خواردنهوهى چـا به گهرمى خراپه و هۆكاره بۆ تووشــبوون به سـهڕهتانى قورگ ...
پێم خۆشە بە زمانی عەرەبیەکە وەکو خۆی دایبنێمەوە سەبارەت بە خواردنی چا.. (هل تعلم: الشاي الحارة مسبب للسـرطان الحلق..قال أستاذ السيد غفور خطيب البيارة الشريفة : الشيخ عثمان سراج الدين إذا كان يشرب الشاي يضع يده عليه حتى انتهاء حرارته ثم يشربه).
مامۆسـتا مه
لا سيد غهفـورى ههڵهبجه خوا بيپارێزێت ئهيگێڕێتهوه كه شێخ عوسـمان سـراج الدين كاتێك چــاى ئهخـواردهوه دهســتـى دهخسـته سـهرى ههتا تهواو سـاردئهبوويهوه ئنجا ئهيخواردهوه..


هاوکاری و یارمەتیدانی خەڵکی مسکین و هەژارو نەداران:

دەبێ لەیادیشمان نەچێت ڕۆڵی ئەم بنەماڵە پارێزراوانە چۆن دەستگیرۆیی فەقیرو هەژارانیان کردوە، هەر لە ئێران و خانەقای بیارەو سلێمانی و بەغدادو تورکیا و ئەردەن حوجرەیان هەبووەو قوتابیان پێگەیاندووە، کە بە ملیۆنەها خەڵکی جێێ حەوانەوەیان ماڵ و خانەقای ئەو زاتە پیرۆزانە بوون، هەموو شایەتی ئەوەدەدەین کە ملیۆنەها گەنجی کورد بی پارەو برسی و هەژار لە خانەقای تورکیا بە مانگ و ساڵ ماونەتەوەو شوێنی حەشاردەیان بوو کە ترسی گیرانیان هەبوو لەبەرامبەر حکومەتی تورکیا کە بەقاچاخ زۆرینەی خێزان و گەنجانی کورد لەوێ دەمانەوەو بەرەو هەندەران دەرۆیشتن.
بەلام جێی داخە کە هیچ کوردیك وەکو وەفایەك بۆ ئەو بنەماڵەیە هیچ ڕێزو هەڵوێستەیەکیان نەنواند نە لەوتارێکدا گوێمان لێ بوو نە وەک وەفایەك گوێبیست بین، سەرەڕای ئەو هەموو خزمەتانەش بەرامبەر بەو خەڵکە کەچی گلەیی دەبیستینەوە کە گوایە ماڵی شێخ بەیانیان زوو بەخەبەریان دەکردینەوە بۆ نوێژی بەیانی!

بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئەم پیاو چاکە بۆ خواسوڵحاوانە بەم شێوەیە هەموو ژیانیان لە تەمەنی منداڵییەوە تا کۆچی دواییان توانیان ئیسڵاح و ئیرشادی کۆمەڵگەو غەیرەدین بکەن، کەچی دەبینین دەستەو تاقمێکی ئیسلامی دروست بوون بەناوی (مەدخەلی) یەوە لە ڕێگای بڵاوکراوەو ڕاگەیاندنەکانەوە تەشهیری بە شێخان دەکەن و دەیانخەنە ناو بازنەی کوفرو شیرکەوە (نعوذ باللە)، کەئەمە هیچ جێی قبوڵ نیەو هیوادارم واز بهێنن، ئەو شێخانە ژیانیان لە خزمەتی دین و خەڵکی مسکین و فەقیرو هەژارو نەدارو بۆ ڕەزامەندی خواو قیامەت بەڕێ کرد، بابای تازە پێگەیشتوو و هاتوە قسەو ناو ناتۆرە دەکات بە مردوویەك، کە هیچ کات لە زەمەنی ئەو شێخانە خەڵکیان ملکەچی خۆیان نەکردوە کە دەستیان ماج بکەن و بەگەورەو موفەڕکیان بزانن، بەپێچەوانەوە ئەوەی چوبێتە ناو مزگەوتی بیارە خانەقا بە گەورەیی لەسەر پایەکان نوسراوە کەس بۆی نیە ماچی قەبرو دوعا کردن لە مردوو و وە نوێژکردن بەرەو ڕووی قەبرەکان بکرێت، کە ئەم قسانە دەبیستینەوە دڵگران دەبین، کەکەسانێك زانیاریان کەمەو لەدەروێشەکان دەڕۆن بەبێ هیچ بنەمایەک دەیانەوێت تەریقەتی نەقشبەندی بشێوێنن و لەپشتی ئەوانەوە خەڵکانێك بۆ ناشرین کردن بەکاریان دێنن تاکو ناوی شێخان خراپ بکەن..

پێغه
مبهریش(صلی الله علیه وسلم)دهفهرمووێ: [العلماء ورثه الأنبیاء] حدیث حسن، رواه أحمد و أبوداود وغیرهما.
واته
: (زانایان میراتگرى پێغهمبهرانن).

هەروەها له
فهرموودهیهكى تردا دهفهرموێ: لیس منا من لم یوقر علمائنا و من لم یحترمهم.
واتە: (ئه
و كهسه له ئێمه نییه كه مافى زاناكانمان نهزانێ و ڕێزیان نهگرێ).

بۆ ئەو مەدخەلیانەو هەموو موسوڵمان و حیزبە ئیسلامی و عەلمانیەکان، بە خۆشحاڵییەوە کە چۆن دەوڵەتی تورکیا هەموو پیرۆزیەکانی پیغەمبەران و خەلیفەکان و پیاو چاکانیان دەست کەوتوەو لە مەتحەفیکدا پیشاندەدرێت، ئەوەی چوبێتە تورکیا دەتوانێت سەردانی بکات، بەهەمان شێوە چەند تاڵێکی ڕیشی پێغەمبەری نازدار( علیە الصلاة والسلام) لە مەرقەدی تەوێڵەو بیارەدا هەیەو لەسندوقێکدا پارێزراوە، کە دەگێڕنەوە چەند جاریك بۆ باران بارین دەریان هێناوە، هەروەکو لە سەردەمی شێخ علاء الدین باوکی شێخ عوسمانەوە بەهۆی نەبوونی بارانەوە ئەو چەند تاڵە ڕیشەی پیغەمبەر (علیە الصلاة والسلام) بوەتە هۆکاری باران بارینێك کەلافاو شارۆچکەی بیارەی گرتوەتەوەو هەتاکو ئێستا بە شێوەیەکی موعجزە باسی دەکەن و دەیگێڕنەوە کەدرەختی گوێز لە ڕەگەوە هەڵکەنراوەو لافاو بردویەتی، هێندە لافاوەکە بەهێزبووە.

هەرلێرەوە بەرپەرچی هەموو ئەو ئیهان و قسە نابەجێیانە دەدەینەوە کە لێرەو لەوێ دەیبیستین کە دەیکەن لەسەر کەرامەتی ئەو پیاوە نورانیانەی تەریقەتی نەقشبەندی چونکە دنیایان بەجێهێشت و ئێستا ئەم کەسە تازە هەڵکەوتوانە هاتونەتە مەیدان و ساحەیان بۆ فراوان بووەو فتوا دەدەن بەڕاست و چەپ خەڵکی تەکفیر دەکەن، من ئەوەندە دەڵێم لەکوێ خەوتبوون لەو زەمەنەدا! ئەی بۆ کاتیك لەژیانا مابوون نەتان توانیوە ڕووبەروویان قسە بکەن و ئەو گرێی و گۆڵانە بکەنەوە؟!!!.

لە وەسفی زانایان و خواناساندا ئیبن قەیمی جەوزی دەفەرموێت:
قال ابن القيم رحمه الله تعالى في مدارج الســـالكين (ج3 ص335)
(قال بعض السـلف : نوم العارف يقظة , وأنفاسه تسبيح , ونوم العارف أفضـل من صـلاة الغافل.
ئيبن قەیم لەکتێبی (مدارج السالكين بەرگی ٣ لاپەڕە ٣٣٥) دا ، دەفەرموێت:
هەندێک لەسەلەف فەرموویانە: نوستنی خواناسان بەئاگاییە ، هەناسـەدانیان تەسـبیحات کردنە ، خەوی خواناســان لەنوێژی بێ ئاگایان باشترە ...

دوا ووتەم لەم نوسینە مێژووییەی ئەم شێخ و مامۆستاو زاناو پزیشك و حەکیمە، ئەم پیاوە بەرزە بە ویقارە ڕەوشت دیندارە بۆ خوا سوڵحاوە ئەویش ( شێخ محمد عوسمان سراجەدینی زەمان)ە ، داواکارم خوای گەورە لە گوناهی خۆش بێت و بەفردەوسی أعلاء شاد بکات .. اللهم آمین.


تێبینی: ئەم نوسینەی سەرەوە تەنها کورتە مێژووییەک بوو لەو دەریا گەورەیەی کە جیهانی گرتەوە ، لەگەڵ داوای لێبوردن لە هەر کەم و کوڕییەك کە هەبێت.
سەرچاوە:
- ماڵپەری زانایانی ئیسلامی.
- ویکپیدیا.
- پەیجی مامۆستا عبدالکریمی مودەریس .
- پەیجی شێخ عثمان سراج الدین النقشبندی.
- لە زاری بنەمالەو اقرباء شێخ عثمان سراج الدین النقشبندی.