گەڕەکە کۆنەکانی شاری سلێمانی  


گەڕەکی گۆیژە :
یەکەم گەڕەکی سلێمانیە لە کۆنی و گەورەیدا بە ناوی چیای گۆیژەوە ناونراوە کە لەگەڵ دروستکردنی شارەکەدا ئەم گەڕەکە دروستکراوە.

سابونکەران 

یەکێکە لە گەڕەکە ھەرە کۆنەکانی سلێمانی و ھاوکات لەگەڵ دروستکردنی شارەکەدا ئەم گەڕەکە دروست کراوە. لە سەرەتاوە پیشەی دانیشتوانی ئەم گەڕەکە دروستکردنی سابون بووە (بە شێوەیەکی سەرەتایی

دەرگەزێن 

دووھەمین گەڕەکی کۆنی‌ سلێمانیە ھەندێک سەرچاوە ئەڵێت دانیشتوانی یەکەمی ئەم گەڕەکە لە گەڕەکی (دەرگازێن)ی شاری هەمەدانەوە ھاتوون. دوو گەڕەکی بچووکیش کە برتین لە گەڕەکی (سەرگۆل) و گەڕەکی (کارێزی دایکی پاشا) بەستراونەتەوە بە گەڕەکی دەرگەزێنەوە.

کانی ئاسکان 
کانێسکان کە ئێستا لە ناو جەرگەی شاری سلێمانی دایە کاتی خۆی سنوری باکوور و باکووری خۆرئاوای سلێمانی بووە ئەم گەڕەکە ناوچەکانی شێخان و بازارە بچکۆلە و گەڕەکی ژاڵە بییەکان دەگرێتەوە بە ناوەکەشیا دیارە کە کاتی خۆی ئاسکە کێوی زۆری تیابووە و لە نزیک کانییەکەی ئەو ناوچەیەدا بینراون.
سەرشەقام :

سەرشەقام لە خوارووی شاری سلێمانیە و (شەقامەکەی سەرشەقام) لە گەڕەکانی تری جیا ئەکاتەوە. کاروانی قەڵاچوالان بۆ بەغدا بە (کەلی سەرگرمەدا) بێرەدا تێپەرێوە بۆیە کە ئاوەدان کرایەوە ناونرا گەڕەکی سەرشەقام کە گەڕەکەکانی (ھونەرمەندان) و (شیوی قازی) لەسەر ئەم گەڕەکەن.
جوولەکان :

لە باشوری خۆرئاوای سلێمانی. جوولەکەکان سەرەتا لە قەڵاچوالانەوە ھاتوونەتە ئەم گەڕەکە و بە پیشەی (خومچێتی)یەوە سەرقاڵ بوون. بەڵام لە دواییدا کاروباری بازرگانی کۆتاڵفرۆشی و عەتاری و زەڕەنگەری و گەلێک ئیش جۆراوجۆری تریان گرتە دەست. دوای درووستبونی ئیسرائیل و بە تەواوەتی لە ساڵی ١٩٥٠دا زۆربەیان سلێمانیان جێھێشت.

گەڕەکی سەرچیمەن

گەڕەکی سەرچیمەن (کە قاوەخانەی سەرچیمەنیشى پێ ئەوترێت) یەکێکە لە گەڕەکە هەرە کۆنەکانی شار و کەوتۆتە نێوان دەرگەزێن و سابوونکەران و گاوران. شێوازە کەلتوورییەکەی خانووە دێرینەکانی ئەو گەڕەکە هەندێکیان هێشتا ماون کە پێویستە لایەنە بەرپرسەکان کار بۆ پاراستن و نۆژەنکردنەوەیان بکەن. ناوی سەرچیمەن لەوەوە هاتووە کە چیمەن و مێرگ و مێرگوزارى تیا بووە. ناوی قاوەخانەکەش ئاماژەیە بەو قاوەخانە کۆنە مێژووییەی کە کاتی خۆی لە گەڕەکەکەدا هەبووە. خاوەنەکەی (حسە کەڕ)ی ناوبووە و یەکێک بووە لە کەسایەتییە کۆمەڵایەتییە ناسراوەکانی شار. ئێواران پیاو ماقوڵانی گەڕەک دەهاتنە ئەم قاوەخانەیە و لە بۆنە ئایینی و نیشتمانییەکاندا چالاکی تایبەتی تیا ئەنجام دراوە. هەرە دیارترین چالاکییەکان دیاردەی هەقایەتخوانی بووە. لە شەوانی ڕەمەزان دا مەلا سمایل کتێبی چیرۆکەکانی ڕۆستەم و مەم و زین و ئەمیر ئەرسەلانی دەخوێندەوە.


کەسایەتییە ناودارەکانی گەڕەک:
مەلا ئەحمەدی دیلان، باوکی خوالێخۆشبوو حەمە ساڵح دیلان و قادر دیلان.
مەلا حامید حەمدوون، کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و ئایینی بوو. لە رۆژانی جەژنی نەورۆزدا نەورۆزانەی دابەش دەکرد بەسەر ماڵانی گەڕەکدا. نەورۆزانە بریتی بوو لە ئاوێک دوعاى بەسەردا خوێندرابێت.
شێخ بابا عەلى قەرەداخی باوکی شێخ نورى و باپیری مامۆستا بەهادین نوری کەسایەتی سیاسی ناسراوی کوردستان و عێراق.
حاجی کەریمی عەنبەرخان.
حاجی مەحمودی باپیری شەهید ئەنوەری مەجید سوڵتان.
حەمە ئەمین ئاغا حاجی برایم ئاغا و حەمە سور ئاغای برای.
حاجی شێخ نوری حەڵواچى.
حاجی ئەحمەدی موتابچی.
مەحمود تۆفیق گورجی ناسراو بە مەحمود تۆفیق شلک و حاجی عەلی فەوتاوی برای کە ئەویش تێکۆشەرێکی دێرین و کەسایەتییەکی ناسراو بوو لەو گەڕەکەدا هەندێک ماڵ و بنەماڵەی خاوەن پیشەی تایبەت هەبوون وەک موتابچێتی و دروستکردنی سابوون.

گەرماوەکانی شاری سلێمانی 

سلێمانی لەگەڵ دروستکردنی لەسەر شێوازێکی پێشکەوتوو و بنەمایەکی شارستانی دروستکرا, و دروستکردنی گەرماویش یەکێک بووە لە شتە گرنگەکانی ئەم شارە، کە زۆربەیان لەسەر شێوازێکی ڕۆژھەڵاتی دروست کراون, وا لە خوارەوە ناوی ناوی گەرماوەکان و شوێنەکانیان و ناترەکان و خاوەن گەرماوەکاننتان پێ دەناسێنین:
گەرماوی وەسمان پاشای بابان شوێنی سینەما سیروان.
گەرماوی گازێ شوێنی گەرماوی سەرچناری ئێستا کە موڵکی دایکی حەمە ئاغای ئەورەحمان ئاغا بووە.
گەرماوی مەیان شوێنی قەیسەری محەی دگلی ئێستا.
ئەم سێ گەرماوەی لەسەرەوە ناوبران لە سەردەمی عوسمانیەکانەوە نەماون و رووخاون و ھەندێ لە پیاوە بەتەمەنەکانی شار دەڵێن ئێمە مناڵ بووین لەگەڵ دایکمان دەچووینە ئەو گەرماوانە و ئەوکات پارە کەم بوو و ژنان لە جیاتی پارە دوو بۆ سێ ھێلکەیان دادەنا.

گەرماوی فاتمەخان : تەنیشت سەرا کە موڵکی عەزمی بەگی بابان بووە. ســاڵی ١٩٥٤ لە زەمانی عومەر عەلی موتوسوریفدا رووخاوە و خراوەتە سەر سەرا.
گەرماوی قــشــڵە : لە شەقامی مەولەوی موڵکی حەمە ئاغای ئەورەحمان ئاغا.کە لە ســاڵی ١٩٧٤ شارەوانی تێکیداوە و کردی بە دووکان و بازاڕ, ئێستا شوێنی بازاڕی دەبۆکەیە.
گەرماوی شێخ مارف : تەنیشت بازاڕی سەلاحەدین, موڵکی شێخ مارفی نەقیب بووە و دوایی فرۆشرا و کوڕانی ێالحی ڕەشە کڕییان.
گەرماوی سورەت : لای مەیدانی (کا)یەکە موڵکی کەریمی عەلەکە بوو، ئەم گەرماوە دیوارەکانی ھەمووی وێنەی پاڵەوان بوو بە سواری ئەسپ و قەڵغان و شیر و تیروکەوان بەدەستەوە و وێنەی ڕۆستەم و زۆراب و مار و باڵندە و درەختی ھەمە جۆر بە گەچ لەسەر دیوارەکانی نەخشا و ڕەنگاوڕەنگ کردبوو. بۆیە بە حەمامی سورەت ناو دەبرا، و وێنەکانیش دەستکردی ھونەرمەندی گەورەی کورد حەسەن فەلاح بوو.
گەرماوی غەفور ئاغا (حەمامە بچکۆلەکە) : بەرامبەر گومرگە سووتاو بوو کە موڵکی غەفور ئاغای حاجی ئەوڵا بووە.
گەرماوی تــازە : بەرامبەر مزگەوتی حاجی مەلا عەزیز, سەرشەقام. موڵکی حاجی سەعید ئاغا بووە.
گەرماوی حاجی غەنی : کۆڵانی تەنیشت خانەقای مەولانا خالیدی نەقشبەندی.
گەرماوی حاجی ئەوڵا : سەرووی خانەقای مەولانا خالیدو موڵکی حاجی ئەوڵا بووە.
گەرماوی موفتی : لە سابونکەران، موڵکی عەبدول کەریم و باربارا ئەلەکە کە خوشک و برای کەریمی ئەلەکە لەگەڵ
ماڵی موفتی