سوله‌یمان موعینی (فایق)

ڕۆژی ههینی (٢٨/١١/١٣١١ هەتاوی) ١٧/٢/١٩٣٣ زایینی لهگهڕهکی سههۆڵخانهی شاری مههاباد له دایکبووه‌. لهسهردهمی کۆماری کوردستان، سولهیمان بۆ خویندن دهنێردرێته شاری تهورێز.‌ دوای جوانهمهرگبوونی کۆماری کورد و گێرانی باوکی، دهگهڕێتهوهمههاباد و دهست به خوێندن دهکاتهوه‌. کاتێک که باوکی بۆ تاران دوور دهخرێتهوه، سولهیمانیش دهچێته تاران و لهوێ دهخوێنێ. دهگهڵ گهڕانهوهی باوکی بۆ مههاباد، ئهویش دیسان دهگهڕێتهوهو له فێرگهی محمدرهزاشا پههلهوی ، دهست به خوێندن دهکاتهوه‌ .
 
 سولهیمان ههر لهتهمهنی لاوی و لهسهردهمی خوێندکاریدا، دهگهڵ هاوڕێیانی وهک سهید عهبدوڵلا ئیسحاقی (ئهحمهد تۆفیق) ، خهریکی کاری سیاسی و تهشکیلاتی دهبێت. هاوکات دهگهڵ کاری سیاسی، له خزمهتکردن بهههژار و بێدهرهتانان نامێنێتهوهو دهکرێ بگوترێ بهشی ههرهمهزنی ڕۆژگارانی ژیانی سهردهمی لاوێتێی سولهیمان بهم بوارانهدا تێپهڕ بووه‌. سولهیمان شان به شانی بیری شۆڕشگێرانهیهوه، کهسایهتییهکی چالاکی بواری وهرزشی و مهیداندارێکی کارامهی گۆڕهپانی چالاکیی وهرزکاریش بووهو ئۆگرایهتییهکی پتهوی دهگهڵ کهژ و کێو داوێنی سروشتی جوانی کوردستان ههبووه‌.
 
 ساڵی (
١٣٣٢ی ههتاوی) ١٩٥٣ زایینی، لهسهردهمی دهسهڵاتی دوکتور محمد موسهدیق دا، سولهیمان دهورێکی بهرچاوی گێڕاوهله ڕێکخستنی گهنج و لاوان و سازدانی خۆپێشاندان و میتینگهکانی شاری مههاباد. ههروهها ماوهیهکیش بهرپرسایهتیی ڕاهێنانی سرودی نهتهوهیی کوڕ و کچانی شارهکهی بهئهستۆیهوه بووه‌.
 
 
 ڕۆژی
١٦/٦/١٩٥٣ ڕێکخراوی لاوانی حیزبی دیموکراتی کوردستان له شاری مههاباد، به ڕێبهرایهتیی سولهیمان و سهید عهبدوڵلای ئیسحاقی و چهند لاوی تێکۆشهری دیکه کۆبونهوهیهکی بهرین له باغی میکائیل سازدهدهن. مهبهست لهو کۆبونهوهیهئهوهدهبێت که لاوانی نێو ڕیزهکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان نوێنهری خۆیان بۆ بهشداریی له چوارهمین ڤیستیڤاڵی جیهانیی یهکێتی لاوانی دیموکراتی ههڵبژێرن. بهڵام لهگهرمهی گوتوبێژی ئهو لاوانهدا ژاندارمه دڕندهکانی حکومهتی ئێران ههڵدهکوتنهسهریان و پاش لێدان و ئازاردانیان، لولهی تفهنگهکانیان ئاڕاستهیان دهکهن و مێرمنداڵێک بهناوی «حسن ڕهمهزانی» شههید و چهند کهس بریندار دهکهن. ئیدی ئهو لاوه شۆڕشگێڕانه،دهکهونهشهقامهکانی شار و به گێڕانی تهرمیئهو لاوهشههیده، ڕێپێوان و بزووتنهوهیهکی جهماوهری گهورهبهڕێدهخهن.
 ههر لهو سهردهمهدا پێداگری و خهباتی نهپساوهی بهرههڵستکارانی سهراسهری بوو بههۆی ههڵاتنی شای ئێران و هاتنهسهر حوکمی حکومهتی دوکتور موسهدیق، که هیوای چاکسازی و بوژوانهوهی لێدهکرا، بهڵام بهداخهوهبههۆی پشتیوانیی ڕۆژئاوا لهشای ئێران و له ئاکامی کۆدیتایهکی نیزامی، شای ئێران گهڕاندرایهوهو حکومهتی دیموکراتیکی موسهدیق تێک ڕووخا. دوای ڕووخانی حکومهتی دوکتور موسهدیق، له
٢٨ی گهلاوێژی ساڵی ١٩٥٤، هێزهکانی سهرکوتکهری ئێرانی هێرشیان کردهسهر جهماوهری شار و گوندهکان و، گرتن و کوشتن و بێ سهروشوێن کردن دهستی پێکرد.
 
 له شاری مههاباد دا، یهکێک له گیراوهکان محمدئهمین معینی، باوکی سولهیمان بوو کهبه ماوهی
٢٠ ڕۆژان له گرتوخانهی سهربازیدا ڕایان گرت. ههر ئهودهم لهلایهن فهرماندهی نیزامیی شاری مههاباد، کهسهرلهشکهر کهریم وهرئههرام ی ناو بوو، به باوکی سولهیمانیان ڕاگهیاند کهبه شوێن سولهیمان دا بنێرێت و پێی بڵێ که حکومهت لێی دهبوورێت و دهتوانێ بهبێ هیچ ترسێک بگهڕێتهوه ماڵی خۆی. بهڵام سولهیمان بههۆی ناسینی کارنامهی کرداری ڕژێمی ئێران، ئهم داوایهی بهرپهرچ دایهوهو وهڵامی نای دانهوه‌. پاش ماوهیهک، سولهیمان بهنیازی چوونی تاران و بهردهوامبوونی ژیانی سیاسی و نهێنی، له ساڵی ١٩٥٦دا بهرهو ناوندی ئێران وهڕێ کهوت. بهڵام له نێوان ڕێگای تاران تهورێز دا بههۆی سیخوڕه نهێنییهکانی ڕژێم دهناسرێتهوه‌‌ و دهگیرێت. له گیرانی سولهێمان هیچ کهس خهبهردار نهبوو. دوای تێپهڕینی چهندێک، عهبدوڵلای حهکیمزادهعهکسی سولهیمان له لاپهڕهی ڕۆژنامهیهک لهنێو زیندانییهکانی ژێردهستی ڕژێم دا دهبینێت و خهبهر بهبنهماڵهکهیان دهگهیهنێت. سولهیمان لهژێر ئازار و شکهنجهی زیندانهواناندا دهمێنێتهوهههتا ڕۆژی ١/٣/١٩٥٧ کهلهبری ئهسپاردنی بارمتهیهکی دهههزار تمهنی ئهو سهردمه، ئازاد دهکرێت.





 

سولهیمان ماوهیهك له تاران دهمێنێتهوهو دهگهڵ هاوبیرێکی خۆی بهناوی (بهحری) دهست به چالاکی دهکهنهوه، بهڵام بۆ داپۆشینی ههڵسوڕانی سیاسی، دوکانێکی وێنهگری دهکهنهوهو خهریکی کار دهبن. بهڵام سولهیمان ناتوانێ خهڵکی خۆی لهبیربکات و لهههندهران بمێنێتهوه، ههربۆیه دهگهڕێتهوهمههاباد. له ساڵی ١٩٥٩، دهگهڵ کچێکی خهڵکی گوندی سیاقۆڵ، بهناوی خانمی «مریهمی عومهری»، زهماوهند دهکات و ساڵی 1960 دهبنه خاوهنی کوڕێک که‌ «سیامهند»ی ناو لێدهنێن.
 پێکهوهنانی خێزان و باوهشی گهرمی بنهماڵهش ناتوانێ ئهو هیوا گهرمهی کهده مێشکی سولهیماندا دهبێ، تووشی خهو و بێههستیی بکات.
 
 له میانهی ساڵی
١٩٦٠ دا ڕژێمێ پاشایهتیی ئێران هێرشێکی ههمه لایهنهو بهربڵاو دهکاتهسهر کوردستانی ڕۆژههڵات، کهله ئاکامی ئهو هێرشهدا زیاتر له‌ 1500 گهنج و لاو دهکهونهبهردهستی هێزهکانی پۆلیس و ژاندارم. ئهم ڕهشبگیری و گرتن و بێ سهر و شوێن کردنهبههۆی عهبدوڵلای موعینی، براچکۆڵهی سولهیمان بهو ڕادهگاتهوهو ئهویش ههواڵهکانی ئاگادار دهکاتهوهو بهپێی بهرنامهیهکی زۆر نهێنی، دهگهڵ چهند هاوڕێیهک ، بههیوای گهیشتن به باوهشی شۆڕشی کوردستانی باشوور، بهرهو باشور دهکهونهڕێ.
 
 سولهیمان و هاوڕێیانی ههرکهدهگهنه باشووری کوردستان، به ئاگاداریی و لهژێر چاوهدێریی سهرۆکایهتی ئهوسهردهمهی کوردستانی باشوور، لهههوڵی سازمانکاری و بووژاندنهوهی ڕێکخراوهی پرژ و بڵاوی حیزبی دیموکراتی کوردستان دهکهون.
 
 دهزگای ساواک و ژاندارمی ئێرانی له ساڵی
١٩٦٥ دا، دیسان هێرش دهبهنهسهر ڕێکخراوه نهێنییهکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و ژمارهیهلهخهباتکارانی دهگرن. بهڵام ژمارهیهک له تێکۆشهرانی حیزب ، کهیهکێک لهوان عهبدوڵلای موعینی دهبێ، لهزهختی پۆلیس ڕزگاریان دهبێ و پهنا دهبهنهبهر سایهی شۆڕشی کوردستان له باشووری وڵات.
 
 کۆمبوون و تێکهڵبوونی ژمارهیهکی زۆر لهخهباتکارانی ڕۆژههڵاتی کوردستان له گۆڕهپانی شۆڕشی باشووری کوردستاندا و ڕێکخستنهوهو سازماندههیی ئهوان له لایهن سولهیمان (فایق) و عهبدوڵلای ئیساقی (ئهحمهدتۆفیق)هوه، ڕژێمی ئێرانی تۆقاند .
 
 ساواک لهمههاباد بۆ ڕاگرتن و تێکدانی ڕێکخراوهی تازه دامهزراوی حیزبی دیموکراتی کوردستان لهژێر سێبهری شۆڕشی کورد دا کهوتهوهخۆ . لهیهکهمین ههنگاودا مۆره چالا
ك و کاراکانی ڕێکخراوهی ناوبراو دهخهنه‌‌ بهر هێرشی تیژی تێکدهرانه؛ بۆ ئهنجامی بهڕێوهچوونی پیلانه گلاوهکهیشیان ، پێشهکی بنهماڵهی کهسانی بهناوبانگی وهک سولهیمان دهخهنه لیستهی ههره باڵای میکانیزمی کار و خهباته دزێوهکانی خۆیان . ههربۆیهلهلایهن ساواکهوهبه میرزا محهمهدئهمینی موعینی، باوکی سولهیمان، ڕادهگهیهندرێت کهشای ئێران لهکار و کردهوهکانی سولهیمان و هاوکارانی ئهو خۆش دهبێت بهمهرجێک دهست له چالاکی ههڵبگرن و بگهڕێنهوهزێد و نیشتمانهکهی خۆیان. تهنانهت ساواک بهڵێنیی ههمهچهشنه کارئاسانی و، پێدانی پلهو پایهی بهرزی کۆمهڵایهتی و ئیداریی بۆ سولهیمان دهستنیشان دهکات. باوکی سولهیمان سهری بۆ ئهم فهرمانهنزم نهکرد و هیچ وهرامێکی پێنهدانهوه‌. ههربۆیه، ساواک کهسێکی بهناوی کهریم خوسرهوی، کهلهکهسانی ناسراوی مههابادی و لهباری خزمایهتیشدا دهگهڵ خانهدانی موعینییهکان خزمهیهتییهکی ههبوو، بهههمان مهبهست و بهههمان بهڵێنهکانهوهڕهوانهی باشووری کوردستان دهکات.
 
 سولهیمان، که دوژمنی کورد و پیلانه گلاوه مێژووییهکانی باش دهزانی، وهلامی بۆ ناردنهوهکهمن ڕۆڵهی کوردم و خۆم به ئالاههڵگر و درێژهدهری ئامانجه پیرۆزهکانی کۆماری کوردستان دهزانم . من پێشهکی و ههر لهسهرتای کار و ههڵوێستگرتنهکانمدا شێوه ژیان و شیوهمهرگی خۆم دیاری کردووهو ههرگیز ئهم گرانبارهزهنگین و ڕهنگینهم بهههموو ئیمکانیاتی خۆشگوزرهانی ناگۆڕمهوه‌.
 سولهیمان بهدڵ و گیان ههموو پتانسیهلی خۆی دهخاته خزمهت شۆڕشهوهو له نزیکهوهلهگهڵ مهلا مستهفا بارزانی کاردهکات و بهشێکی ههره زۆری ڕۆژنامهی «دیسان بارزانی» بهقهڵهمی ئهو دهنوسرێت. لهکار و چالاکی سیاسی و نیزامیش دا مۆرهیهکی بهکار و گیانبهختکهر دهبێت و لههیچ خهتهرومهترسییهک خۆی کل ناکات.
 
 بهڵام سولهیمان و ژمارهیه
ك له هاوخهباتانی ئهوههتا زیاتر لهدهقی شۆڕشی باشووری کوردستان خوردتر دهبنهوهو وردبینانهترسهیری پهیوهندییهکان و پلهو پایهی کادرهکان دهکهن، زۆر زوو تێدهگهن کهدهزگای شۆڕش بهسهرۆکایهتیی بارزانی ، له ڕێگای خزمهت بهگهلهکهی لای داوه‌. ههمیسان سولهیمان بهچاو دهبینێ کهدهرهبهگهمهزنهکانی ئهو سه ردهمه، لهناو پارتی دیموکرات، بۆ پاراستنی بهرژهوهندیی عهشیرهتی خۆیان و دهره بهگهکانی تر کهڵکی ناسیاسی له ئیمکانیاتی شۆڕش وهردهگرن. ههر ئهم شێوه کارهی مهلامستهفا و دار و دهستهکهی دهبێتههۆی دابڕان و دوور کهوتنهوهی ڕوناکبیر و زهحمهتکێشانی گهلی کورد له پارتی دیموکراتی کوردستان له عێراقدا. ههر درێژهدان بهم سیاسهتهو لایهنگیری لهدهربهگانیش بوو کهدهتوانێ بووبیتههۆی شیواندن و تاریک کردنی پهیوهندییهکانی نێوان عهبدولکهریم قاسم و مهلامستهفا، کهڕۆژ بهڕۆژ بهرهو ئاڵۆزی ڕۆیشت و سهرهنجام شهڕی لێ کهوتهوه‌. له درێژهی شهڕی نابهرامبهری هێزهکانی دهوڵهتی عێراق و شۆڕشی کوردستان دا، مهلامستهفا دهستی یارمهتیی بهرهو شای ئێران درێژ کرد و شۆڕشی کوردی خسته باوشی ڕژێمی دژبهکوردی ئێرانی.
 بارزانی بههۆی پهیوهندیی لهگهڵ ڕژێمی شای ئێران، سیاسهتی خۆی لهسهر بناغهی بهرژهوهندیی ئێران داڕشتهوهو لهوتهکانی خۆیدا دهڵێ که ئێمهدهبێ پێشهکی گهلی کورد له عێراق ئازاد بکهین ، جا دوایهده فکری بهشهکانی تر دا بین؛ به مانایهکی تر، خهباتی بهشهکانی دیکهی کوردستان بکرێته قوربانی لهڕێی سیاسهتی پێوهندییهکانی ڕێبهرایهتی شۆڕش دهگهڵ شای ئێراندا.
بهڵام سولهیمان و هاوڕێیانی مل بۆ ئهم سیاسهته نادهن و لهژێر تیشکی بیر و فهلسهفهیهکی نهتهوهیی دا ئهم شێوهخۆ بهدهستهوهدانهبهرپهرچ دهدهنهوهو پێوهندییهکانی مهلامستهفا و شای ئێران به قومارێکی پڕ لهمهترسی دیپڵۆماسی دهزانن.
 
 بارزانی کهله هوشیاری و زانایی سولهیمان ئاگادار بوو، پێی وابوو ئهگهر پلهو پایهی ئهو له شۆڕش دا بهرێتهسهر، ئهوا لایهنگریی ئهو بۆ خۆی دهکڕێتهوهو ئهوانی تریش بهشوین ئهودا دێن.بهڵام سولهیمان ، که ڕۆڵهی دڵسۆزی گهلی خۆی بوو و به کردهوهههموو ژیانی خۆی و ئاسایشی بنهماڵهکهی خۆی له پێناو ههست و شعوری بهرزی نیشتمان پهروهری دا فیدا کردبوو، ههرگیز لهبهرامبهر پلهو پایهی حیزبی و سیاسی دا ئامادهنهبوو مل بۆ سیاسهتی ناڕاست کهچ بکات و لهڕێی خزمهت لابدات.
 
 
 بههۆی قوڵ بوونهوهی پهیوهندییهکانی مهلامستهفا و ڕژێمی ئێران، بهرهبهرهدهزگای پاراستنی ئێران (ساوا
ك)، شوێن پێی زیاتر و قوڵتری لهجهرگهی شۆڕشی کوردستان دا دهست کهوتو دهستهڵاتی قایمتری تێدا وهدهست هێنا.
 له دایک بوونی کۆمیتهی شۆڕشگێری حیزبی دیموکڕاتی کوردستان (کۆمیتهی ئینقلابی حیزبی دیموکراتی کوردستان)، لهو سهردهمه دا، جوڵانهوهیهکی ده کۆمهڵگای ڕۆژههڵاتی کوردستان خست ، کهدهزگای پاراستنی ئێرانی بهمهترسییهکی مهزنی لێ
ك لدایهوه‌ . کۆمیتهی شۆڕشگێری حیزبی دیموکراتی کوردستان ئهگهرچی وهك ههڵوێست، لهههنگاوی یهکهمدا خهباتی سیاسیی گرتبوویه پێش، بهڵام ساواك و دهزگای سیخوڕیی ئێرانی له دایک بوونی ئهو سیستیمه نوێیهیان بهمهترسییهکی گهلێك مهزنزانی، ههربۆیهبهههموو تواناوه، له ناوهوهی ڕۆژههڵاتی کوردستان دا هێزی نیزامی و جاش و سیخوڕیان بۆ وهگهڕ خست و لهبهشی باشووری کوردستانیش دا ئاستهنگی توند و تۆڵیان خستهسهر ڕێ.
 
 دهزگای به ڕێوه بهری کۆمیتهی ئینقلابیی حیزبی دیموکرات که بریتی بوون : سولهیمان موعینی، سمایلی شهریفزاده، مهلا ئاواره، خهلیل شهوباش ،عه ولای موعینی، مهلامهحمود زهنگهنهو چهند خهباتکارانێکی دیکه، کهوتنهبهر شاڵاوی دڕندانهی جاش و جهیش لهههر دوو
ك بهری سنووران و بزوتنهوه ساواکهیان له خوێن دا نوقوم کرد.
 
 له ڕاستیدا ئامانجی بهبهرنامهی کۆمیتهی ئینقلابی، پهیوهندی گرتن دهگهڵ زهحمهتکێشانی گهلی کورد لهشار و دێهاتهکانی کورستانی ڕۆژههڵات دا بوو، کهههر لهدهسپێ
ك و سهرهتای کاردا ، لهسای سهر ڕاستی و دڵ و دهروون خاوێنیی ئهندامانی بهڕێوهبهر و کادڕ و ههوادارانی کۆمیتهی شۆڕشگیری حیزب دا ، ژمارهیهکی بهرچاوی هێزی زهحمهتکێشیان پێوهلکا. سازماندانی هێزی زهحمهتکێش و ڕاکێشانی ڕۆناکبیرانی کورد له ڕۆژههڵاتی کوردستان ، کۆمیتهی ئینقلابی ئهوهنده ناودار کرد، کهله ماوهیهکی زۆر کهمدا ههموو مهڵبهندهکانی ڕۆژههڵاتی کوردستانی گرتهوه‌.
 
 دهزگای ساواکی ئێران کهله باشوور دا حوکمی دهڕۆییشت و لهوێوهدهستی پێکرد. لهیهکهم ههنگاودا، بۆ بهرگیری کردن و له ڕیشهدهرهێنانی کۆمیتهی ئینقلابی، بهفهرمانی شای ئێران، یهکێ
ك له خوێنخۆرترینی مۆرهکانی خۆی تهرخانی سهرکوتکردنی سهرههڵدانی گهلی کوردی ڕۆژههڵات کرد، کهئهویش ژهنهڕال ئهرتهشبود ئوهیسی بێت کهله ئاست شای ئێران دا بهگهوره نۆکهر و، له لایهن گهلی کوردهوه خوێنمژترین دوژمن ناسراو بوو. ئهو ژهنهڕاڵهچهکمهڕهقهفهرمانی خاشهبڕکردنی بزووتنهوهی نوێی گهلی کوردی لهشای ئێران وهرگرت و دهستی پێکرد. ژهنهرال ئوهیسی دوای ئهوهی کهلهو دیوی سنوور دڵنیا بوو، لهم دیوهش دا هێزێکی لهدهرهبهگه کۆنهپهرستهکان ساز کرد و ئینجا بهههموو هێزێ سیخوڕی و جاش و جهیشهوه قۆڵی فهوتاندنی لێ ههڵماڵین.
 زۆری نهخایاندله ئاکامی پیلانێکی له ڕێدا چاندراو، کهکهسێ
ك بهناوی قادر تهگهرانی بگێڕی پیلانهکه بوو، سولهیمان و خهلیل شهوباش له ڕێگای سلێمانی ـ سیتهکهوه، دهکهونه داوی پیاوانی سهدیق ئهفهندی و ڕهوانهی بارهگای بارزانی دهکرێن.
 
 شایانی باسه بگوترێ کهشێخ لهتیفی حهفید، دۆستایهتی و نزیکایهتی و هاواڵبهندییهکی زۆر گهورهو گرانی دهگهڵ تێکۆشهرانی ڕۆژههڵاتی کوردستان ههبوو. گهلێ
ك جاران کارئاسانیهکانی ئهو دهبوو به هۆی پێشوهچوونی بهرنامهکانیان. لهم بوارهدا ناوی بهزری ئهو کهسایهتییهههرگیز فهرامۆش ناکرێت.
 شایانی ئاماژهپێکردنه، شهوێک که سولهیمان و سیامهندی کوڕی و خهلیل شهوباش سهردانی شێخ لهتیف دهکهن، شێخ لهتیف بهئاشکرا پێیان دهڵێت که خۆیان له داوی قادر تهگهرانی بپارێزن، چونکه ناوبراو گرێدراوی چهند سیاسهتێکی دژ بهیهکهو پێدهچێت لهم بوارهدا خهریکی سات و سهودای سیاسیش بێت. سولهیمان لهوهرامدا دهڵێت: «من لهمێژه قادر تهگهرانی دهناسم و باوهڕ ناکهم ئهو بیری پیس و چهوتی بۆ ئێمه ببێت». بهڵام بهداخهوه دوایی دهرکهوت که قادر تهگهرانی هاوکات پیاوی ئێران و عێراق و بارزانییهو سێ سهرهخهریکی سات و سهوداکردنه‌.
 
 ههر ئهو ڕۆژهی که قادر تهگهرانی بهپێی پیلانێکی لهپێش داڕێژراودا، سولهیمان و خهلیل شهوباش بهجێپ لاندرۆڤهرهکهی له ڕێگهی سیتهکهوهبۆ سولهیمانی دهبات، دهیانباته جێداوی کهسێ
ك بهناوی سهدیق ئهفهندی و دهسبهجێ دهیانگرن. سهدیق ئهفهندی له ڕێگادا خهلیل شهوباش شههید دهکات و سولهیمان بۆ بارهگای بارزانی ڕادهگوێزێت.
 
 دهگێڕنهوهکهمهلامستهفا لهبری بهخێرهێنانهوهی سولهیمانو له جیاتی دڵدانهوهی، بهئهوپهڕی بێحورمهتی و بهدهم جوێن و قسهی ناشایسته، کهلهسهرۆکی بزوتنهوهی میللهتێ
ك بهدووره، سولهیمان دادهگرێت و تهنانهت پێی دهڵێت: باشترین کار ئهوهیهخۆی ڕادهستی ئێران بکاتهوهو دهگهڵیان پێکبێت، بهڵام سولهیمان ڕابوردوی دهخاتهوهبیر و دهڵێت: «ئهو سهردهمهی کەوا شۆڕشی کوردستانی باشوور لهئهوپهڕی ههژاریدا بوو، من و کهسانی وهك من بۆی تێکۆشاوین و ههرگیز چاومان لهحهسانهوهو سازان دهگهڵ حکومهته داگیرکهرهکان نهبووهکه ئێستا من ههم بێت. من وهك کوردێك کهههڵگری بیر و باوهڕێکی خاوێنی کوردانهم، بۆم ههیهسهر به شوێن ئاواتهکانمدا بڕۆم و گیانمی بۆ بهخت بکهم. من ههرگیز ئامادهنیم سهرشۆڕ بکهم و مل بۆ ڕژێمێك دابنهوێنم کهدهستی به خوێنی کۆمار سووره‌».
 
 ئهوهی که ئاشکرایه، لهو دهمهدا جگهلهمهلا مستهفا، ئیدریس و مهسعودی کوڕی و دوو کارگێڕی ساواکی ئێرانیش ئاماده بوون و گوێگری ئهم قسهو باسهی بارزانی و سولهیمان بوون.





 

مهسعود بارزانی له كتيبی *البارزاني و الحركة التحرريةالكردية* له لاپه ره ي ٣٦٢ دا ده نوسيت:
 ”له
١٩٦٧ داشۆرش ناچاربووكاريكی ناخۆش ئه نجام بدات،كه نه ده توانرا خۆی لی ببويردريت. ئه ويش كاتيك سليمانی موعينی كه دژی ئه حمه د توفيق بوو،ده ستگير كرا،كه چوو بووه پال جاشەكانی ٦٦ و هاوكاری رژيمی عيراقی له دژی شۆرش كردبوو،ئيدی كوژراو لاشه كه ی بۆ ئيران نيردرايه وه. نه ده كرا وا چاو له مه سەلەی چارەنوسی سلیمانی موعينی بكريت كه مه سه له يه كی حيزبی ناو خۆييه. ئه و هاوكاری جاشەكانی ٦٦ ی كردووه ودوژمنی شورشه و ناكريت كيشه كه ی جيابكريته وه به بيانووی ئه وه ی كه پەيوەندی به كاروباری حيزبه كه يەوه هەبووه. هەرچەند ئيمه ئەو كوتاييه ناخۆشه شمان بو ئەو پياوه نه ده خواست.”وه رگيردراو له كتيبي البارزاني و الحركة التحررية.مه سعود بەبی بەلگه كاك سولەيمان تاوانبار دەكات و كوشتن و تەحويل دانەوه ی رۆلەكانی رۆژهەڵاتی كۆردستان به ئيران به كاريكی ئاسايی دادهنيت وفرۆشتنی شۆرشی رۆژهەڵاتی كۆردستان به ئيران له ژيرسيبەری شۆرشی باشورحەقانيەت پی دەدات... .
 مهلا مستهفا ئهمر دهردهکات سولهیمان بخهنهبهندیخانهی شۆڕش. پاشان بهههژار، شاعیری ده ربار دهستوور دهدات کهسهردانی سولهیمان بکات و بهههر زمانێ
ك بێت، ئهو ناچار به چونهوهو خۆ بهدهستهوهدان بکات. ههژار، ههر ئهو جۆرهی کهله کتێبی «چێشتی مجێور»دا نووسیویهتی، لهجیاتی دڵدانهوهو دۆزینهوهی ڕێگایهك بۆ بهرده وامبوونی خهباتی کوڕانی ڕۆژههڵاتی کوردستان، دهست دهکات بهمهحاکمهکردنی سولهیمان. تهنانهت له کتێبی «چێشتی مجێور»دا که دوای مردنی له چاپدراوه،گهلێك ناو و ناتوورهی بهدوور له ڕاستیی داوهتهپاڵ سولهیمان و تاوانهکانی سهرکردایهتیی شۆڕشی پێ شاردوهتهوه‌. ئهگهرچی نوسراوهکانی ههژار له ئاست سولهیمان سهر بهسهری سووکایهتین و بێحورمهتی، بهڵام دیار و ئاشکرایهکه هیچیان ڕاستنین و ههر ههمووی ئهوهنده ساختهچییانه سازکراون، که ڕواڵهتی شاعیرانهی ههژاریان هێناوهتهژێر پرسیارهوه‌. دهبێ بڵێین جێی گهلێك داخ و کهسهرهبۆ پیاوێکی ئهدیب و شاعیری وهک ههژار، کهسهر و سهردهمێك دهگهڵ مامۆستا «هێمن» دوو شاعیری میللیی کوردستان بوون و له ڕێزهی یارانی بهوهفای پێشهوا قازی محهمهد دهناسران، لهو سهردهمه ناسکهدا که بزوتنهوهو سهرههڵدانی ڕۆژههڵاتی کوردستان دنهدهر و چاوسوری زانا و لێهاتووی گهرهك بوو، ههژار له جیاتی کۆمهك و پشتیوانی لهسهرههڵدانی ساوای ڕۆژههڵاتی کوردستان، شان به شانی کاربهدهستانی ساواك، تێکۆشهرێکی کورد مهحاکمهدهکات و دوای تێرۆرکردنیشی، بهئهوپهڕی ههژاری و کهسادی و دۆڕاوییهوهله چێشته، مجێور نهخۆرهکهیدا به خراپه باسی ئهو کهسهدهکات، کهههر لهسهردهمی کوڕ و کاڵی و لهههڕهتی لاوهتیی خۆیدا دهستی لهههرچی خێر و خۆشی ناو بنهماڵهکهی ههڵگرتبوو و فیداکارانهخۆی به فیدای کورد و کوردستان کردبوو.
 
 له كتيبی؛چپ در ايران به روايت اسناد ساواك؛ له لاپه ره ی
٣٠٦ سەبارەت به هەژار ئاواده نوسيت: عبدالرەحمان شەرەفكه ندی كوری مەلا محەمەد ناسراو به هەژار له ساڵی (١٣٢٥ هەتاوی) ١٩٤٦ زایینی له گه ل ياخيه كان هاوكاری كردووه و پاش تيكشكانی سه رهه لدانی ئازه ربايجان و له به ين چونی قازی محه ممه د،هه ژار هه لديته عيراق و له و ناوچه يه ی مه لا مسته فای ليده بيت جيگير ده كريت، ناو براو له و ماوه يه كه له عيراق ده بيت له گه ل حيزبی ديموكراتی كوردستانی ئيران هاوكاری دەكات و هاوكاريەكەش به و چەشنە دەبيت كه، شيعر و هەلبەستيان به زمانی كوردی بو ساز دەكات و هاوكات كاری تەبليغيان بو ئەنجام دەدات.
 
 ب
ەپی ی راپورتی ساواك له (١٤/٨/١٣٥٤ هەتاوی) ١٩٧٠ زایینی ناو براو وه به ر عه فوی شا دەكەويت و لەگەڵ مەلا مسته فاديته وه ئيران و دەنيردريته كەرەج و ماليكی كه نرخی زياتر له يه ك ميليون بوه دەدريتی، و مانگانەش موچەی چوار هەزار تمەنی بو دەبردريته وه، ناوبراو له وەزعی خوی زور رازی بووه. بەپی ی راپورتی ساواك له سالی ١٩٧٠دا له گەڵ محمود جعفريان ، جيگری سازمانی راديو تلويزيونی ميللی ئيران قسە دەكات و زوری پی خوش دەبيت لەگەڵ بەرنامەكانی كوردی راديو ئيران هاوكاری بكات، و له ساڵی ١٩٧١ ئه و كارە پی دەسپيردريت.
 
 ب
ەپی ی راپورتی ساواك له (٧/٨/١٣٥٦) ١٩٧٢ زایینی هەژار باس دەكات كه : تەمەنيكم تيپەركردوه و تيگەيشتوم كه ژيانم دوراندووه ئيستاش دەم هەوی بو خوم بژيم، دوای ناهومێد بوونی دهزگای بارزانی بۆ ڕوخاندنی کهسایهتیی سولهیمان، مهلا مستهفا دهستور دهدات ڕادهستی ئێران بکرێتهوه، بهڵام کاربهدهستانی ساواك لهوهرگرتنی سولهیمان به زیندوویی خۆ دهپارێزن و داوای تهرمی بێ گیانی ئهو له بارزانی دهکهن. سهرکردایهتیی شۆڕشی کوردستانی باشووریش بهبێ ئهوهیکهمهبهستی ساواك لێکبداتهوه، ئهم کارهش دهکات و سولهیمان دهست بهستهشههیددهکات.
 
 ساوا
ك لهم کارهدا دوو ئامانجان دهپێکێت؛ یهکهم ـ تێکدان و لێك بڵاوکردنی کۆمیتهی شۆڕشگێڕی تازه پێگرتوو. دووهم ـ ڕهش و دزێوکردنی ڕواڵهتی شۆڕشی کوردستانی باشوور بهلای خهڵکی کورد، بهتایبهت له ڕۆژههڵاتی کوردستان دا بوو؛ کهههر دووك مهبهستیشی بۆ پێکهات. بزوتنهوهی ساوای ڕۆژههڵاتی کوردستان نوقمی خوێن کرد و شهپۆلی ناڕهزایهتی و قین و تووڕهیی خهڵکی زهحمهتکێشی ڕۆژههڵاتی کوردستانیشی لهسهرکردایهتیی شۆڕشی باشووری کوردستان بزواند.
 ڕۆژی چوارشهممه (٢٥/٢/١٣٤٧
ههتاوی) ١٥/٥/١٩٦٨ زایینی، بهئهمری سهرۆکی شۆڕشی کوردستان، سولهیمان شههیددهکرێت. ههر ئهو ڕۆژهش تهرمهکهی به هێلی کۆپتهر دهگوازرێتهوهئهو دیوی سنوور و له پادگانێ پێرانشار دادهندرێت و بۆ ورهبهرزکردنهوهی هێزی نیزامیی شاههنشاهی، نیشانی سهرباز و ژاندارمهکان دهدرێت و دوای وێنهکێشانێك ڕهوانهی شاری مههاباد دهکرێتهوه‌.
 
 ئهو ڕۆژهی کهخهبهری شههیدکرنی سولهیمان لهنێو خهڵکی مههاباد و دهور و بهر دا دهنگدهداتهوه، خهڵ
ك دهڕژێنهنێو شهقام و کۆڵانهکان. دوکان و بازاڕ و دایرهکان دادهخرێن و بهعام بهرهو گۆڕستانی بداغ سوڵتان دهکهونهڕێ. ڕۆژی ههینی ( ٢٧/٢/١٣٤٧ ههتاوی) ١٧/٥/١٩٦٨، شههیدی سهربهرزی کورد، لهسهر دهست و باوهشی گهرمی خهڵکی کورد به خاکی نیشتمانهکهی دهسپێردرێت. شایانی باسه ئاماژهبهمهش بکهین کهههتا ئهو ڕۆژه، مهلا مستهفا وهك ڕهمزی شۆڕش و بهوێنهی کاریسمایهکی بهتوانای کوردایهتی ناوی لهسهر زمانی کوردی ڕۆژههڵات به خۆشی و ڕهوانی دهگهڕا، بهڵام بهم ههڵوێسته ناشایستهیهو بهم سور کردنی ئهنگوچکی شۆڕش به خوێنی ڕۆڵهی شۆڕش، نهخوازا بهئهمری خوێنخوارترین قاتڵی قازی محهمهد و یارانی ئهو، ئیتر ڕهمز و کاریسماکهشکا و ههتا له ژیان دا بوو، نهکهوهتهوهنێو دڵی گهلی کوردستان به تێکڕایی.
 
 کاتێ
ك محهمهد ئهمینی موعینی ههواڵی شههیدکردنی سولهیمانی کوڕیدهبیستێت، دهڵێت: «پێم وانییهمهلامستهفا ئهم کارهی کردبێت، چونکهمن گهلێکم خزمهتی مهلامستهفا کردووهو قهت بڕوا ناکهم ئهو خهیانهتهمهزنهبهدهستی ئهو له کورد کرابێ!». بهڵام دواتر دهرکهوت که کارهساتهکهبه فیتی ساواك و بهدهستی بارهگای بارزانی کراوه‌.
 
 ههواڵی شههیدبوونی سولهیمان موکریان دهههژێنێت و له شاری مههاباد دا خهڵ
ك دهڕژێنهسهر شهقامان ، کهله ئاکامی خۆ ڕاگری و کۆڵنهدانی خهڵك و داخستنی دوکان و بازاڕی شار، ساواك ناچار دهکهن تهرمی سولهیمان بدرێتهوهکهس و کارهکهی له شاری مههاباد. خهڵکی مههاباد بهئهو پهڕی ڕێز و پێزانینهوهتهرمی سولهیمان له گۆڕستانی بداغ سوڵتان بهخاك دهسپێرن.
 
 بهم جۆرهو له ئاکامی هێرشی وهحشییانهی هێزهکانی ئێرانی و بههۆی بهرژهوهندیی کاتی و پڕ لهههڵهی شۆڕشی باشوور دا، حوکمی فهوتانی کۆمیتهی ئینقلابی بهدهست و باسکی دوو لایهنان بهڕێوه بردرا.
 
 ئهگهرچی سولهیمان و بهشێکی ههره زۆری هاوڕێیانی کۆمێتهی ئینقلابی لهشهڕی داسهپێندراوی ڕژێمی شای ئێران دا شههید کران، بهڵام ڕێگاێ پیرۆز و ئامانجی بهرزی کۆمیتهی ئینقلابی، که ڕزگاریی گهلی کورد و سهربهخۆیی کوردستان بوو، لهدڵ و مێشکی گهلی کورد دا له جاران نهمرتر ڕاگیرا و بوو بهسهرمهشقی ڕاپهڕین و سهرههڵدان و بزوتنهوهکانی دوواییش.
 
 شهش مانگ بهر له کارهساتی دڵتهزێنی شههیدبوونی سولهیمان، له گوندی قهمتهرهـ ی نزی
ك به شاری مههاباد، سولهیمان و عهبدوڵلا و مینهشهم و چهند پێشمهرگهی تر، دیداریك دهگهڵ پهریزاد و فاتم و جهعفهر، واتهخوشك و براکانی سولهیمان و عهبدوڵڵا ساز دهکهن کهههر لهو چاوپێکهوتنهدا سولهیمان به ئاشکرا ڕادهگهیهنێت کهئهو دهگهڵ بارزانی نهماوه و ئامادهش نییه بچێتهژێر فهرمانی ئهوهوه. ‌خوشك و براکانی هۆیهکه پرسیاردهکهن، سولهیمان لهوهلامیاندا دهڵێت: " ههتا ئهوکاتهی که شۆڕشی گهلی کورد به پشتیوانی و یاریکاریی زهحمهتکێشانی گەلی کورد و، بۆ وهدیهاتنی مافی ئهوان بهڕێوهدهچوو، ئێمهله خزمهتی دابووین، بهڵام ههرکه ڕێبهرایهتیی شۆڕش کهوته داوی پیلانی دوژمنانی گهل و لە گەڵ جیا بۆوه، ئێمهیش لێی جیابووینهوهو خهتی خهباتێکی ڕاستهقینهمان گرتۆتهوهبهر" .
 ههر لهو چاوپێکهتنهدا سولهیمان ئهمهش دهڵێ که دوای ماڵاویی لێکردنیان و لێک ههڵبڕانیان، به ماوهی شهش مانگان لهو مهڵبهنده دوور دهکهوێتهوهو دوای گهڕانهوهی ، ڕهوشێکی تری شۆڕشگێرانهدهگرنهبهر.
 
 مریهم خانمی خێزانی سولهیمان و سیامهندی کوڕیان کهلهگ
ۆندی دێرێ دهبن، به یارمهتیی محەمەد مهلاعهلی بێژوێی ڕادهگوێزرێنه سونێ، بهڵام ساڵی ١٩٦٧، له ئاکامی هێرشێکی پێشمهرگهکانی پارتی بۆ سهر سونێ، خێزان و کوڕی سولهیمان دهکهونهبهردهستی کهسێك بهناوی حهسۆ میرخان و لهسهنگهسهر دهسبهسهر دهکرێن. ههر لهگۆندی سهنگهسهر دا دووهمین منداڵی سولهیمان ، که سامڕهندی ناوه، له دایکدهبێ. له ماوهی لهدایکبوونی سامڕهنددا، هاوڕێی دێرینی سولهیمان، واتهسهید ڕهسوڵی دێهقان ئهو پهڕی فیداکاری و لهخۆ بوردویی نیشاندهدات.
 
 پاش ماوهیه
ك، سولهیمان نامهیەكبۆ حهسۆمیرخان دهنووسێ و داوا دهکات ژن و منداڵهکهی ئازاد بکرێن و ڕهوانهی سلێمانی بکرێنهوه، بهڵام حهسۆمیرخان هیچ وهڵامێکی پێناداتهوه‌. ههربۆیه سولهیمان چهند پێشمهرگهدهنێرێت و ژن و منداڵهکهی له دیلی و ژێردهستی ڕزگار دهکات. له ڕاگواستن و جێگیرکردنی ژن و منداڵهکانیدا، شێخ لهتیفی حهفید ئهوپهڕی هاوکاری نیشان دهدات و لهنزیك ماڵهکهی خۆی خانویهکیان بۆ بهکرێدهگرێت.
 
 کارنامهی ڕاپهڕین و سهرههڵدانی کۆمیتهی شۆڕشگێری حیزبی دیموكراتی کوردستان ئهگهرچی لهژێر تهم و مژێکی لێڵ دا شاراوهماوهتهوهو ههرچهند که ڕێبهران و ئهندامانی بهوهفای ئهو هێزه ساوایهغهرقی خوێن کران، بهڵام سولهیمان و هاوڕێیانی بهسهربڵندی ژیان و به ڕووسووری کهوتنهژێر خاک. ناویان و یادی ئاشکرایان بوو به سوێند و بهڵێنی کوڕان و کیژانی کوردستان له ژوانگهی دڵداری و خهبات دا و سوێندیان پێ خورا. دهنگی دهنگبێژان بهدهنگ یادی و یادگارهکانیان لاواندنهوه‌‌ و ههڵبهستوانان سرودیان بۆ ههڵبهستن. ماملێی مهزن به یادی یهکهم ژوانی یارانی شۆڕش له زمزیرانی سهرکهش دا، ڕهمزی ڕازێکی به گوێی خهڵ
ك دا چرپاند و هێمن ـ ێ زاناو شاعيری ميللی كورد ڕایگهیاندکهڕهوهزبه داردهست وردنابێت وسولهیمان بهگوڵە ناکوژرێت.

 


رهوهز وردنابی
 
 زه وی! ئيستاش له رووت هه لدی بده ی سوور
؟ نه رووخای ئاسمانی پيری پشت كوور؟
 
 كه حالی زارمان ئاوا ده بينن كه مالی زالمان ئاوا ده بينن
 
 كه مه رگی كاوه كانی چاك ده بينن كه جه رگی كيژه كان پر چاك ده بينن
 كه كؤری شين؛ به هاري سوور ده بينن ؛؛ئه مين؛؛ی تا ئه مين مه ئموور ده بينن
 كه بووكی سووری بی زاوا ده بينن كرووزه ی بی گؤنای ساوا ده بينن
 كه سؤمايی له چاو باوكان براوه به رؤكی پيره دايكان دادراوه
 كه كوندی شووم له گوندی كورد ده خوينی كه گه نجی كورد ده گه وزينی ده خوينی
 كه ته ختی به ختی كورد بی خيو ده بينن ؛؛سوله يمانی؛؛ ئه سيری ديو ده بينن
 بناری ليژ و نا هه مواری هه لگورد ده بينن بؤته ده شتی كه ربه لای كورد
 به ناهه ق خوينی تيكؤشه ر ده ريژن شه هيدی بی سه ر و بی شوين ده نيژن
 
 
شاعیری نەمن هێمن موکریانی  ٢٧/٢/١٣٥٨ی هه تاوی ١٩٧٩ زایینی.
 
 پێویست به دوپاتکردنهوهنیه، بهڵام مێژوی کورد خۆ بهخت کردن و شۆڕش و سهرههڵدان و تهنانهت خهیانهتیشی تێدا بووهو دوا ڕۆژی مێژوی کورد پێویستی به زانین و تێگهیشتنی ئهم بوارانهههیه، ههتاکو ڕۆڵهکانی دوا ڕۆژ بتوانن به شێوهیهکی زانستی و شهفاف ئهم بوارانهو یا خود ئهم قۆناخ و تێکهلچوونانهله مێژوی خۆی دا بخوێنێتهوهو لهم ههستان و تێکچونانهدا مێژویهکی خاوێن و دوا ڕۆژێکی سهرکهوتو و سهر بڵیند بۆ خۆی و نهتهوهکهی سهقامگیر بکات. و لهم ههڵهو بۆچونانهدهرس وهربگرێت و دووپاتیان نهکاتهوه‌. ههتا ئهو گۆشانهی مێژوش نهخرێنهبهر ڕوناکی زانستی و بهبهرههمی باش و خراپییهوه لێکدانهوهیان لهسهر نهکرێت و شێوهی ئوپۆرتۆنیزمی سیاسی سێبهری خۆی بهسهر مێژو دا بگرێت، هیچ کات پێشکهوتوویی و خۆناسین نابێته مادیهتێک و، ئهگهر مرۆڤیش لهناو جڤاتێک دا ئاگاداری مێژوی خۆی نهبێت و لهخۆی و له مێژووی بێگانه بێت، ناتوانێ بهفهلسهفهیهکی نهتهوهیی مێژوی ڕاستهقینهی خۆی به ئیرادهیهکی سهربهست بگهیهنێتهئهنجام . بهشی نهتهوهیهکی بێ ئیرادهو بێ فهلسهفهی نهتهوهیی کۆیلهتی و ژێردهستی کهههتاکو ئهم ڕهوشهی تێدا بێت، ئێمهی کورد کێشهی لهگهڵ دهکهین و له تێکۆشان داین بۆ تێکشکانی ئهم نهخۆشییهی ناو کۆمهڵگا دا. هیوادارم مرۆڤی تێگهیشتوی ئێمهبه زۆرینهیهوه بگاتهقهناعهتێک که ئێمهی کوردیش مافی خۆمانه چارهنوسی خۆمان بهدهستی خۆمان بنوسین، ئهو کات لهگهڵ فهلسهفهیهکی نهتهوهیی ئهم تراژیدیانهبهسهر ئهم نهتهوهچهوساوهیهدا هاتوهو چهسپاندراوه، دوری لێ بکرێت و بهیهکگرتویهکی پتهو پێشیان لێ بیرێت و ژیانێکی سهربهست و ئازاد بۆ ئهم نهتهوهیهکهبهسهدان ساڵهله کۆیلهتی دا دهژی، سهقامگیر بکات و بۆ بوژانهوهو پێشکهوتوویی وڵات ههنگاو ههڵێنرێتهوهو یهکسانی و برایهتی و ئیرادهی گهلان ببێته ڕاستییهکی نهشاردراوه‌.
 
  سهرچاوه
مەڵپەری بنەماڵەی موعینی