مێژوو نوس تاهیر ئه‌حمه‌د حوێزی کۆیی
مامۆستا تاهیر كوڕی ئه‌حمه‌د ئاغای سادق ئاغای به‌كر ئاغای (قاصد)حه‌وێزیه، سادق ئاغای باپیری برای ئه‌مین ئاغای(ئه‌خته‌ر)ی شاعیره بووه، مامۆستا تاهیر له ١/٧/١٩١٩ له گه‌ڕه‌كی به‌فری قه‌ندی شاری كۆیه چاوی بۆ ژیان هه‌ڵهێناوه ، له‌ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا باوكی ده‌ینێرێته به‌رخوێندنی حوجره و لای مه‌لا ئه‌حمه‌د، كه‌به‌مه‌لای ڕه‌ش ناسراوبوو، له‌لای ئه‌و ده‌خوێنێت، سێ ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت ، له‌م ماوه‌یه‌دا ته‌واوی قورئانی پیرۆز و چه‌ند كتابێكی تری ئاینی ده‌خوێنێت،به‌هۆی ئه‌وه‌ی خوێندن له حوجره‌كان به‌زمانی فارسی و عه‌ره‌بی بووه ،بۆیه فارسی ڕه‌وانی و بڕێكیش له‌زمانی عه‌ره‌بی فێربووه، له‌ته‌مه‌نی ده‌ساڵیدا پێوه‌ندی به قوتابخانه‌ی فه‌رمی (ئوولای كۆیسنجاق)ه‌وه ده‌كاتو له‌پۆلی دووی سه‌ره‌تایی وه‌رده‌گیرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پێشنه‌ی خوێندنی هه‌بووه، ساڵانه به‌نمره و پله‌ی نایاب سه‌ركه‌وتووه، به‌م چه‌شنه خوێندنی سه‌ره‌تایی له كۆیه ته‌واو كردووه و خوێندنی ناوه‌ندی و دوا ناوه‌ندی (به‌شی وێژه‌یی)له ساڵی ١٩٤٠له‌هه‌ولێر ته‌واو كردووه، هه‌ر له‌هاوینی ئه‌و ساڵه‌دا ١٩٤٠ به‌شداری خولی شیاوی ئاماده‌كردنی مامۆستایانی له‌به‌غدا كردووه و تێیدا سه‌ركه‌وتوو بووه. له ١٩/١٢/١٩٤٠ وه‌ك مامۆستا له‌قوتابخانه‌ی ماوه‌تی شاره‌دێی (ماوه‌ت)داده‌مه‌زرێت، پاشانیش گوێزراوه‌ته‌وه شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ و ماوه‌یه‌ك لێی ماوه‌ته‌وه ،هه‌ر له‌م شارۆچكه‌یهشدا أحمد ئاغای باوكی له‌ته‌مه‌نی هه‌شتا ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه ، پاشانیش بۆ قوتابخانه‌ی (غازی)شاری سلێمانی گوێزراوه‌ته‌وه .مامۆستا تاهیر أحمد حه‌وێزی سیاسه‌تمه‌دارێكی به‌توانا و كارابووه،ساڵی 1934 پێوه‌ندیی به كۆمه‌ڵه‌ی ڕوناكبیرانی كۆیه‌وه كردووه. ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه به كۆمه‌ڵه‌یمونه‌وه‌رانیش ناوزه‌د كراوه ، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه ده‌ستچێن و زاده‌ی بیری ساڵح زه‌كی به‌گ ساحیبقران(قائمقامی ئه‌و‌كاته‌ی كۆیه) و عه‌بدوڵا سامی و زه‌كی ئه‌حمه‌د هه‌ناری بووه، جه‌نابی مه‌لا موحه‌مه‌دی جه‌لیزاده سه‌رۆك و هه‌ڵسوڕێنه‌ری یه‌كه‌می بووه،ئامانجه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه هاندان و په‌ره‌پێدانی زاست و زانیاری و كۆمه‌كی قوتابیانی هه‌ژار و فه‌قێیان بووه، له په‌نای ئه‌م ئامانجه‌شدا هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی و دامه‌زراندنی بزاڤ و كۆمه‌ڵه‌ی نهێنیان ده‌دا، بۆیه میری گومانی له‌م كۆمه‌ڵه‌یه كردووه و مۆڵه‌تی فه‌رمی كێشاونه‌ته‌وه،میری هه‌ر به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا،به‌ڵكو فه‌رمانی داخستنی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵه‌و یانه‌كانی عێراقی ده‌ركرد.پاشانیش له ساڵی ١٩٣٩ ئه‌م بزاڤه ڕژاوه‌ته ناو حیزبی هیواوه كه مامۆستا ره‌فیق حیلمی سه‌رۆكایه‌تی كردووه و دڵداری شاعیریش سكرتێری بووه ، مامۆستا تاهیریش ئه‌ندامێكی كارای بووه.هه‌ر بۆیه‌ش له‌شاری سلێمانی ده‌كه‌وێته ژێر چاودێری توندی میریه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر هۆكاری سیاسیش بووه له كۆتایی ساڵی خوێندنی (١٩٤٦-١٩٤٧)دوور ده‌خرێته‌وه بۆ پارێزگای عه‌مماره دوای ڕاپه‌ڕینه نیشتیمانیه‌كه‌ی گه‌لی عێراق 1948 ئه‌وسا مامۆستا تاهیر به‌و مه‌رجه ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ كوردستان كه‌له شوێنێكی دوور و لاته‌ریك له‌شار و شارۆچكه و شاره‌دێیه‌كان دابنرێت، بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م مه‌به‌سته بۆ گوندێكی دووری لاته‌ریكی سه‌ر به شاره‌دێی ته‌ق ته‌ق ی كۆیه گوێزرایه‌وه كه‌گوندی ئیلینجاغی گه‌وره بوو.سێ ساڵ به‌ته‌نیای وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستا لێی ماوه‌ته‌وه ، تا ساڵی١٩٥١ ئه‌وسا بۆ قوتابخانه‌ی یه‌كه‌می كۆیه گوێزراوه‌ته‌وه، سێزده ساڵ له‌م قوتابخانه‌یهشدا ماوه‌ته‌وه و سه‌رقاڵی وتنه‌وه‌ی وانه‌ی مێژوو و جوگرافیا بووه ، له ساڵی١٩٦٣ بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ كراوه. ساڵی ١٩٦٤دوای ئازادكردنی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ركاری مامۆستایه‌تی و بۆ قوتابخانه‌ی بێستونی سه‌ره‌تایی ئێواران ده‌گوێزرێته‌وه، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌شدا ده‌ست به‌كار بووه، تا ساڵی ١٩٧٠ دوای (٣٠)ساڵ خزمه‌ت له‌بواری په‌روه‌رده و فێركردن له‌سه‌ر ئاره‌زووی خۆی خانه‌نشین كراوه، ئیتر سه‌رجه‌م كاته‌كانی تادواین ڕۆژانی ژیانی بۆ نوسین وئاماده‌كردنی كتێب و نامیلكه و یاداشت و بیره‌وه‌ریه‌كان و نوسین له گۆڤار و ڕۆژنامه‌كان ته‌رخان ده‌كات. مه‌خابن له ١/٧/٢٠٠٠ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی لێكردین و كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له‌ناوه‌ندی ئه‌ده‌بی و ڕوناكبیری له‌دوای خۆیدا جێهێشت .
به‌رهه‌مه
چاپكراوه‌كانی به‌رهه‌مه چاپ نه‌كراوه‌كانی كه(به‌ده‌ستنوسی ماون)
١-
به‌رگی سێیه‌می مێژووی كۆیه |