خەيروڵَڵا گورجى سەيد عەبدولكەريم

خەيرولَڵا گورجى سەيد عەبدولكەريم – بەپێ ى دەفتەرى نفوسى ژمارە (٤١)ى بەروارى ٢٠/٨/١٩٤٢ - لە سالَى ١٩١٢ زايينى لەشارى هەوليَر لە گەڕەكى تۆبخانە لە (قەلاَى هەوليَر) خانوو ژمارە ٢/٤٣ لەدايك بووە. باوكى ناوى كەريم عەبدولَلايە لە دايك بووى سالَى (١٢٧٥كۆچى يە كە دەكاتە ١٨٥٨ زاينى) لەگەرەکی عەرەب ناونووس كراوە بەپێ ى تؤمارى نفوسى (دائيرەى عمومى شار، لەخانووى ژمارە ٣ ص .٥٣
 

باپيرە گەورەيان سەليم ئاغاى گورجى زادە لەگورجستانەوە هاتووە، بەلاَم دايكى كە ناوى جەميلەیە كچى عەبدولحافز (حفظى) كوڕى حاجى رەحۆیە، خەلكى شارى مووسلەو لە (عەباچیەكان) . 

خويَندنى سەرەتايى وناوەندى لەهەوليَر تەواو كردوە و لە سالَى ١٩٣٠ لە بەغدا لە خانەى مامۆستايان وەرگيراوە, پاش دەرچوونى بووە بە مامۆستا لەشةقلاوە و ميراخور وكۆیێ وچەمچەمالَ , وپاشان لە ئةكاديمياى عەسكەرى عيَراقى دەرچووە وبوەتە مولازمى دووەم. لە و ماوەيە پێدەچى پەيوەندى بەبزافى سياسى ونيشتمانى كوردستانى كردبىَ, وەكو حيزبى هيوا و، بۆیە لەسالَى ١٩٤٥ لەگەلَ چەند سەربازيَكى ترى كورد پەيوەندى بە لێژنەى( رزگار كردنى كوردستان) كردوە. لەكۆمارى كوردستان لەمەهاباد رۆلێكى سەربازى و رۆشنبيرى بەرچاوى بينيوە لەدانانى پلانى سەربازى وشيَكردنەوەى رووداوەكان دا.  پێشتريش نووسەريَكى لێهاتوو بووە بەردەوام هەولَى داوە خۆى رؤشنبير بكاتەوە , بۆ ئەم مەبەستە لە سالَى ١٩٢٨ دا لەگۆڤارى (الاقلام) بەشدارى كردووە. لە سالَى ١٩٢٩ دا فيَرى ژەنينى ئاميَرى مۆسيقايى (عود) بووە. لەبەروارى ١٩/٦/١٩٤٧ لەگرتووخانەى مەركەزى لەبەغدا، لەگەڵ سێ هاورێ یە سەربازەكانى (مستەفا خۆشناو، عەیزەت عەبدولعزیز و محەمەد مەحمود قودسی)  لەسيَدارە دراوە.