هۆزی خۆشناو 

کورته‌یە‌ك له‌ ژیانی قادر بەگ

 ( قادر به‌گ کوڕی مسته‌فا به‌گ کوڕی حه‌مه‌د به‌گ) ، له‌ نێوان ساڵانی ۱۸٦٥-۱۸۸٥ له‌ شەقڵاوەی هەولێر دایک بوه‌ ، میرانی قادر به‌گ دوای کۆچی دوای میرانی بایز به‌گی برای له‌ ساڵی ۱۹۱۸ سه‌رۆکایه‌تی عه‌شیره‌تی خۆشناوی گرتۆته‌ ده‌ست له‌ به‌ر لێهاتوی توانیویه‌تی هه‌ر سێ تیره‌ی خۆشناو (میر محمه‌لی و میر یوسفی و میر ئاوده‌لی (شتگه‌لی) ) بخاته‌ چوار چێوه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌که‌ی ، له‌ راستیدا میرانی قادر به‌گ که‌سایه‌تیه‌کی ئایینی بوه‌، بۆیه‌ گرنگی زۆری به‌ دروستکردنی مزگه‌وت و خوێنده‌واری داوه‌ ، دواتریش له‌ شه‌قڵاوه‌ یه‌که‌م که‌س بوه‌ کچی خۆی ناردوه‌ته‌ قوتابخانه‌ که‌ له‌و کاته‌دا کارێکی نامۆ بوه، وه‌ له‌ کاتی هاتنی ئینگلیزه‌کان په‌یوه‌ندیان پێه‌وه‌ کردوه‌ و چه‌ندین جار سه‌ردانی میرانی قادر به‌گ یان کردوه‌ له‌ شه‌قڵاوه‌ وه‌ شمشێرێکی زێر و زیویان پێشکه‌ش کردووه‌ زیاتر به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی پشتگیریان بکات وه‌ له‌ ساڵی ۱۹۱۸ له‌ لایه‌ن حاکمی سیاسی ئینگلیز له‌ هه‌ولێر کاپتن (دبلو-ار-هه‌ی) میرانی قادر به‌گ به‌ فه‌رمی ده‌کرێت به‌ حاکمی هاموو خۆشناوه‌تی به‌ڵام دواتر نێوانیان تێک ده‌چێت وه‌ به‌هۆی کاریگه‌ری هه‌سته‌ ئایینه‌که‌ی و وه‌ چه‌ند کێشیه‌کی تر میرانی قادر به‌گ هێزێکی زۆر کۆده‌کاته‌وه‌و بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک گه‌مارۆی شاری هه‌ولێر ده‌دات به‌ مه‌به‌ستی ده‌رکردنی ئینگلیزه‌کان به‌ڵام دواتر کێشه‌که‌ بێ شه‌ر کۆتای دێت ئه‌م روداوه‌ له‌ئه‌یلولی ۱۹۲۰ رویداوه‌ وه‌ له‌ کتێبی ( سنتان فی کردستان ) به‌ درێژی باس کراوه‌، وه‌ کاتێکیش شێخ مه‌حموودی حه‌فید له‌ شۆرش دابوه‌ له‌ دژی ئینگلیزه‌کان هه‌وڵیداوه‌ هاوکاری بکات، وه‌ له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی تورکه‌کان بۆ ره‌واندز په‌یوه‌ندی پێوه‌ کردون و هاوکاری بۆ ره‌وانه‌ کردون ، به‌ڵام دوای دامه‌زراندنی حکومه‌تی عیراق کردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراندن میرانی قادر به‌گ بوه‌ته‌ ئه‌ندام ، دواتریش له‌ خولی چواره‌م تاوه‌کو خولی حه‌وته‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ نوێنه‌رایه‌تی عه‌شیره‌تی خۆشناو و شه‌قڵاوه بوه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن ، ناوبراو له‌و ماوه‌یه‌شدا په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ مه‌لیکی عیراق و گه‌وره‌ ده‌سته‌ڵاتدارانی عیراق و کوردیدا هه‌بوه، وه‌ له‌ ساڵی سییه‌کان مه‌لیک فه‌یسه‌ڵی یه‌که‌م سه‌ردانی ماڵه‌که‌ی کردوه‌ له‌ شه‌قڵاوه‌ .جێگای باسه‌ میرانی قادر به‌گ له‌ سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌ هه‌ره‌ به‌ ده‌سته‌ڵاته‌کان بووه‌ له‌و سه‌رده‌م دا وه‌ له‌ هه‌مان کاتیشدا هه‌رده‌م پارێزگاری له‌ مه‌سیحییه‌کانی شه‌قڵاوه‌ کردوه‌ ، له‌ ساڵی ۱۹۳۷ له‌گه‌ڵ چه‌ند خزمێکی چوون بۆ حه‌ج و هه‌مویان به‌ ئوتومبێلێکی تایبه‌ت گه‌رانه‌وه‌، دواجار له‌ مایسی ۱۹۳۹ به‌ هۆی نه‌خۆشی کۆچی دوای کردوه‌ له‌ نێو مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شه‌قڵاوه‌ نێژراوه‌. وه‌ له‌ دوای ئه‌ودا کوره‌کانی سه‌ۆکایه‌تی عه‌شیره‌تی خۆشناویان کردوه‌ ،
وه‌ میرانی قادر به‌گ چوار کوری هه‌بون به‌ ناوه‌کانی :
سەدیق به‌گ میران
عەمر به‌گ میران 
عوسمان به‌گ میران 
کەمال به‌گ میران

 
 کورته‌یە‌ك له‌ ژیانی میرانی سەديق به‌گ 

سەدیق به‌گ میران کوڕی گه‌وره‌ی میرانی قادر به‌گ بوو له‌ ساڵی
۱۹۱۷ له‌ گۆندی قه‌راسنج له‌ دایک بووه‌ تا یه‌کی ناوه‌ندی خوێندوویه‌تی جگه‌ له‌ کوردی زمانی عه‌ره‌بیشی به‌باشی زانیوه‌ ،میرانی سەدیق به‌گ له‌ دوای مردنی باوکی بوه‌ به‌ سه‌رۆکی عه‌شیره‌تی خۆشناو ، که‌سێکی ڕه‌فتار چاک بوه‌ و له‌ ناو خه‌ڵک دا خۆشه‌ویستبووه‌و جێگای رێزی عه‌شیره‌تاکانی تریش بووه ، وه‌ سەدیق به‌گ میران که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی و نوێ بووه‌ به‌ به‌راورد به‌ سه‌رده‌مه‌ی که‌ تێیدا ژیاوه‌ ،که‌ له‌ ساڵی ۱۹۳۹ له‌ ته‌مه‌نی ۲۲ ساڵی ده‌بێته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ نوێنه‌رایه‌تی هۆزی خۆشناو تاوه‌کو روخانی رژێمی پاشیه‌تی له‌ ساڵی ١٩٥٨ له‌ هه‌مو خوله‌کان ده‌کرێته‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن، میرانی سەدیق به‌گ چونکه‌ خاوه‌ن که‌سایه‌تیه‌کی به‌هێز و زیره‌ک بوه‌ تونیویه‌تی دڵی خه‌ڵک بۆخۆی رابکێشێت و هه‌روه‌ها جێگای رێزی تایبه‌ت بووه‌ له‌لایه‌ن زۆربه‌ی سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌ کورد و عه‌ره‌به‌کان هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی باشی هه‌بوه‌ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستان و پیاوانی ئایینی عیراق و کوردستان که‌ له‌ساڵی په‌نجاکان مه‌لیکی عیراق مه‌لیک فه‌یسه‌ڵی دووه‌م سه‌ردانی ماڵه‌که‌ی کردووه‌ له‌ هه‌وینه‌هه‌واری شه‌قڵاوه ، سەدیق به‌گ میران ئه‌گه‌ر چی له‌ سه‌ره‌تای هه‌ڵیگرساندنی شۆرشی ۱٤ ی ته‌مووز١٩٥٨ له‌گه‌ڵ شۆرش نه‌بوه‌ به‌ڵام دواتر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حکومه‌ت ئاسای کردۆته‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی کۆبونه‌وه‌کانی سه‌رۆك هۆزە‌ کورده‌کانی کردوه‌ له‌گه‌ڵ عەبدوڵکه‌ریم قاسم سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وکاتی عیراق. میرانی سەدیق به‌گ هه‌رده‌م پشتگیری هۆزەکەی بوه‌ وه‌ له‌ به‌رێوه‌بردنی کاروباریان له‌ ناو حکومه‌ت هاوکاریان بووه‌ به‌ڵام له‌ روداوێکی دڵته‌زێندا له‌ رۆژی ۲۰ ی ره‌مه‌زانی ١٩٦١ له‌ کاتی هاتنه‌وه‌ی له‌ به‌غداد له‌ سه‌ر رێگای شه‌قڵاوه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێك له‌ پیاوه‌کانی شه‌هید ده‌کرێن وه‌ له‌ نێو مزگه‌وتی ال میران له‌ شه‌قڵاوه‌ نێژراوه‌ میرانی سەدیق به‌گ له‌ دوای خۆی یه‌ک کوڕی به‌ناوی ( سڵاحه‌دین به‌گ میران ) هه‌یه‌ که‌ له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژیت