یه‌ڵماز گیونای سینەماكاری ناسراوی كورد‌و جیهانی یه‌ڵماز گیونای، ناوی ته‌واوه‌تی "یه‌ڵماز پیوتیون"ـه، رۆژی١/٤/١٩٣٧ له یه‌كێك له دێهاته‌كانی شاری "ئه‌ده‌ن"ـه له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئهنازۆڵ له باوكێكی هه‌ژاری جوتیار له‌دایكبووه. "یه‌ڵماز گیونای" سه‌ره‌ڕای ساده‌یی ژیانی، كه‌چی توانی به‌شی ئابووریی لە خوێندنی باڵا له زانكۆی ئهستنهبول و خوێندنی باڵا به‌شی مافناسی له زانكۆی ئه‌نكه‌ره ته‌واوبكات. ساڵی ١٩٥٨دا پاش ئه‌وه‌ی پڕۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان بۆ دروستكرد، كه گوایه "یه‌ڵماز گیونای" سه‌ر به پارتی كۆمۆنیسته بۆ ماوه‌ی ١٨ مانگ فه‌رمانی به‌ندكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پاند. به‌هۆی بهندكردنیهوه وەك ئه‌كته‌رێك له كاری هونه‌ریی دابڕا، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ڕۆڵی له چه‌ندین فیلمی جۆراوجۆردا هه‌بوو ناوێكی تایبه‌ت بەخۆی په‌یداكردبوو. ساڵی ١٩٦٦، گیونای له فیلمی یاساكانی سنووردا Hudutlarin Kanunu ڕۆڵی "ئومه‌ر لیوفتی ئاكادش"دا بینی. ئه‌و فیلمه‌ش به‌یه‌كێك له كیلهكانی كاری بزووتنه‌وه‌ی سینه‌مای گیونای داده‌نرێت، هه‌ر خۆیشی سیناریۆكه‌ی نووسیبوو. دوای ئه‌م به‌رهه‌مه گیونای ڕێگای ده‌رهێنانی گرته‌به‌ر. كاره‌كانی گیونای باس له توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگە ده‌كردو ئه‌و جیاوازیانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زه‌ق له فیلمه‌كانی دا ده‌خسته‌ڕوو هه‌ربۆیه یه‌كه‌م كاری ده‌رهێنانی فیلمی له ساڵی ١٩٨٦دا به‌ناوی Seyyit Han گورگه بووكی زەوی Aç Kurtlar و پاشان فیلمی برسییەکان له ساڵی ١٩٦٩دا، كه‌هه‌ردووكیان كاریگه‌ری نوێی ڕیالیزمی ئیتاڵیان له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام هه‌ردوو فیلمی ناوبراو بایكۆت كران.
گیونای بۆ یه‌كه‌مجار
توانی خه‌ڵاتێكی نێوده‌وڵه‌تی
بۆ كاره‌كه‌ی
وهد‌هستبیهێنێت،
ئه‌ویش له‌سه‌ر
فیلمی Umutهیوا
لە ساڵی
١٩٧٠دا،
ئه‌مه‌ش
له میانه‌ی
فێستیڤاڵی (كا‌ن)ـی سینه‌مایی دا، ئه‌و
فیلمه‌ش باس له
هه‌ژاریی و نه‌هامه‌تی
خه‌ڵكی ده‌كات،
هه‌ربۆیه
نه‌توانرا پهخشبكرێت.
ڵیم دەپرسن ئەگەر کورد نەبای حەزت دەکرد چ نەتەوەیەک بیت ؟ لەراستیدا حەزم دەکرد هەر کورد بوایەم یاخود لە دایک نەبوبام ، چون نە نەتەوەکەم بەکەم دەزانم و نە شەرمیشم بە ناسنامەی کوردبونمە ، ئێمەی کورد وێڕایی ئەو هەموو سانسۆر‌و توندووتیژەیەی لەسەرمانە هەر توانیومانە خۆمان بەرەو پێشەوە ببەین ، ئەوەتا سەیری کارەکانی من بکەن داخۆ چ کارێکم هەیە کە لەسەری ڕوبەڕوی زیندان نەکرابمەوە ؟ یاخود وەرە سەیربکە لە هەرچوار بەشی وڵات هونەرمەندێکی کورد کە گۆرانی دەڵێت نەک خۆی ڕاپێچی زیندان دەکرێت بەڵکوو ئەوانەشی گوێ لەسترانەکانی دەگرن ئەشکەنجەو زیندانی دەکرێن بەڵام ئەوەتا هەر بێدەنگ نەبوین ، هەر بۆیە کوردبون بۆمن کەرامەتە هەر حەزم دەکرد کورد بام
" یەڵماز گونەی " بۆ ئەنستوتی کورد لە پاریس
|