زیاب ئاغا
پێویسته هه‌موو
كوردێك
ئه‌م
نووسينه بخۆێنێته‌وه! عیسمه‌ت پاشا، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی ترك وڵامی دانه‌وە ووتی :" توركیا به‌ته‌نها ده‌وڵه‌تی توركه‌كان نییه، به‌ڵكو توركیا بۆ كورد و توركه ئه‌م دوو گه‌له بڕیاریانداوه پێكه‌وه بژین. جا بۆیه هیچ كێشه‌یه‌ك له ئارا دا نییه به‌ڵام ئه‌وكات نوێنه‌رانی ئه‌وروپا به‌م قسانه‌ی وه‌فدی توركیا باوه‌ڕیان نه‌كرد. به‌ڵام سه‌رۆكی وه‌فدی توركیا له‌و ڕێككه‌ونه (عیسمه‌ت پاشا) ده‌بوو ڕاستی ئه‌و قسه‌یه بسه‌لمێنێ، ئه‌و له كه‌ماڵ پاشای (مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك) ڕائه‌سپارد له ئانكارا شتێك بكا بۆ ئه‌وه‌ی بیسه لمێنێ كه گه‌لی كورد له گه‌ڵ گه‌لی توركن و ووتی: ئه‌گه‌ر فریا نه‌كه‌ویت ده‌وڵه‌تی كوردی دروست بووه، ده‌بێت كارێكی وا بكه‌یت بۆ ئه‌وروپییه‌كان بیسه‌لمێنێت كه كورد و تورك پێكه‌وه ده‌ژین بۆئه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی (سییڤه‌ر) هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه.
كه‌ماڵ پاشا، له دوای حه‌سه‌ن خه‌یری ئه‌ندامی
كوردی پەرله‌مانی توركیه‌ی نارد و
پێی گوت، ده‌بێ سبه‌ینێ جلوبه‌رگی
كوردی ده‌به‌ر
كه‌ی و له گه‌ڵما بێی بۆ پەرلمان
بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو
كه‌س و به ڕۆژنامه‌نو‌سانی وڵاتانی تر نیشان بده‌ین
كه
حكوومه‌تی تركییه هه‌بوونی گه‌لی
كورد و نه ریته‌كانیان ، جلوبه‌رگ و
كولتووریان
قبووڵ ده‌كا. بۆ ڕۆژی دواتر حه‌سه‌ن خه‌یری به جلوبه‌رگی
كوردییه‌وه هاته
پارلمان و له‌وێدا قسه‌ی
كرد و وتی: گه‌لی
كورد و گه‌لی ترك بڕیاریان داوه به
یه‌كه‌وه بژین، گه‌لی
كورد نایه‌وێ له تركییه جوێ بێته‌وه. دوایه
كه‌ماڵ پاشا
داوای لێ‌كرد كه ئه‌و قسانه‌ی له پارله‌ماندا
كردوونی بكاته تیلگراف و بینێرێ بۆ
نۆێنه‌ری توركیه له لۆزان.
سه‌رۆكی وه‌فدی توركیا له‌و ڕێككه‌ونه (عیسمه‌ت پاشا) هاواری بۆ مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك برد و ووتی: ئه‌گه‌ر فریا نه‌كه‌ویت ده‌وڵه‌تی كوردی دروست بووه، ده‌بێت كارێكی وا بكه‌یت بۆ ئه‌وروپییه‌كان بیسه‌لمێنێت كه كورد و تورك پێكه‌وه ده‌ژین بۆئه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی (سییڤه‌ر) هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه. مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك بانگی كوردێكی شاری ده‌رسیمی كرد ناوی(حه‌سه‌ن خه‌یری) بوو، داوای لێ‌كرد رۆژی دوایی به‌رگی كوردی بپۆشێت و له‌گه‌ڵی بچێت بۆ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی رۆژنامه‌نووسان و وه‌فدی وڵاتانی دیكه بدات كه حكومه‌تی توركیا كورد و به‌رگی نه‌ته‌وه‌یی و زمان و كه‌لتووری كوردانی په‌سه‌ند كردووه. ژنه‌كه‌ی حه‌سه‌ن خه‌یری زۆر لێی ده‌پاڕێته‌وه كه ئه‌و كاره نه‌كات و خیانه‌ت له گه‌لی كورد نه‌كات به‌ڵام حه‌سه‌ن خه‌یری به‌گوێی ناكات. چه‌ند جارێك (حه‌سه‌ن خه‌یری) به‌جلی كوردییه‌وه ده‌چوو بۆ په‌رله‌مانی توركیا و هاواری ده‌كرد كه كورده‌كان نایانه‌وێت جیاببنه‌وه، پاشان ئه‌تاتورك داوای لێ‌كرد ته‌له‌گرافێكی له‌و جۆره ره‌وانه‌ی (لۆزان) بكات، حه‌سه‌ن خه‌یری به‌گوێی كرد‌و به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری دایه ده‌ست هه‌موو نوێنه‌رانی ڕێككه‌وتنی (لۆزان) بۆیه ئه‌وانیش رێككه‌وتننامه‌كه‌یان واژۆ كرد و ده‌وڵه‌تی كوردی درووست نه‌بو. پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌فه‌رمانی ئه‌تاتۆرك (حه‌سه‌ن خه‌یری) ده‌ستگیركراو ره‌وانه‌ی دادگا‌ی ئیستیقلال كرا، له دادگا (خه‌یری) به‌جوداخوازی و له‌به‌ركردنی جلی كوردی له‌ناو په‌رله‌مان تاوانبار كرا، هه‌رچه‌ند حه‌سه‌ن خه‌یری گوتی: من ئه‌و كاره‌م بۆ ڕێگریكردن له سه‌ربه‌خۆیی كورد كرد و ته‌له‌گرافم نارد بۆ لۆزان و ڕێككه‌وتنی (سییڤه‌ر)م هه‌ڵوه‌شانده‌وه، دادگاش له‌وه‌ڵامدا ووتی: ده‌زانین ڕێگریت كرد له سه‌ربه‌خۆیی كورد به‌ڵام له‌به‌ركردنی جلی كوردی له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا پێشێلكردنی ده‌ستوره، دادگا حوكمی له‌سێداره‌دانی سه‌پاند به‌سه‌ر حه‌سه‌ن خه‌یری دا. سه‌ره‌نجام لێیان پرسی دوا خواستت چییه؟ حه‌سه‌ن خه‌یری هاواری كرد‌و گوتی: له‌شوێنێكدا به‌خاكم بسپێرن (قه‌بره‌كه‌م) له سه‌ر ڕێگای كورده‌كان بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كوردێك قه‌بره‌كه‌م ببینێت و تف بارانم بكات. |