له ماوه‌ی 15 ساڵی ده‌سته‌ڵاتی پیاوسالاریی کورددا 30،000 ژن به تاوانی ئابڕوو کووژراون


 

17.06.2007

شه‌ڕی به‌ ناو براکووژیی کورد بووه هۆی کووشتنی 10،000 پیاو، لێ له ماوه‌ی 15 ساڵی ده‌سته‌ڵاتی پیاوسالاریی کورددا 30،000 ژن به تاوانی ئابڕوو کووژراون
سایتی (ڤێریتاس ئونیڤێرسالیس)ی دانیمارکیی باس له کووشتنی 30،000 هه‌زار ژنی کورد ده‌کات له میانه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی کورددا له باشووری کوردستان دا، که سایتی ناوبراو به کوردستانی ئێراق ناوی هێناوه.


جێگای سه‌رنجه سایتی ناوبراو ئامارێکی ستاتیسکیی ئه‌کادێمیانه‌ ده‌خاته به‌رده‌می خوێنه‌ر، که پێده‌چێت ئێمه‌ی کورد خۆمان هێشتا به‌پێی پێویست به‌ته‌نگ ئه‌و ئاماره‌وه نه‌هاتبێتین. خاڵی سه‌رنج ڕاکێشان، که سایتی ناوبرا تیشکی ده‌خاته سه‌ر مانگی ئه‌پڕیلی شوومه بۆ ژنان، که له کووشتنی دوعاوه به‌و شێوه‌ به‌ربه‌رییه ده‌ستپێده‌کات.

به‌ناز مه‌حموود مه‌حموود
Banaz Mahmod Mahmod
2006-01-23

به‌ناز به‌ده‌ستی باوكی كوژراوه
 
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیان له‌هه‌مبه‌ڕ کوشتنی کێژێکی کورد له به‌ریتانیا، ده‌سته‌ی لێکۆڵه‌ره‌وان باوکی ئه‌و كچه‌یان به‌كوشتنی کچه‌که‌ی خۆی تاوانبار كرد، كه به‌بیانووی "شه‌رف" كوشتووێتی
. ساڵی پار جه‌سته‌ی "به‌ناز مه‌حموود"ی ته‌مه‌ن 20 ساڵ له‌یه‌کێك له‌باخچه‌کانی شاری بیرمنگهام له‌ناو جانتایه‌كدا دۆزرایه‌وه، ئه‌وه‌ی له‌ژێر خاكدا شارد‌رابوویه‌وه.
ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه نیشانیاندا، که باوکی به‌ناز "مه‌حموود مه‌حموود"ی ته‌مه‌‌ن 52 ساڵ له‌گه‌ڵ مامی به‌ناز، "ئاری مه‌حموود"ی ته‌مه‌ن 50 ساڵ، دانیشتووی "Mitcham" باشووری له‌نده‌ن، لێپرسراون به‌رامبه‌ر کوشتنی به‌ناز.
له‌میانه‌ی گوێگرتنه‌کان "محه‌مه‌د حه‌مه"ی ته‌مه‌ن 30 ساڵ له‌ "West Norwood" له‌باشووری له‌نده‌ن گه‌واهی بۆ تاوانبارێتی ئاری دا و وه‌ک کوژه‌رێك ده‌ستنیشانیکرد.
ئه‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی
به‌ناز پێویستبوو له‌لایه‌ن که‌سوکاره‌که‌یه‌وه تێکه‌ڵی گڵ بکرێت،‌ چونکه ئه‌و کوڕێکی خۆشده‌ویست و که‌سوکاره‌که‌شی به‌یه‌کگه‌یشتنی ئه‌و دووانه نامۆبوون، هه‌ربۆیه باوکی به‌ناز و مامی هه‌ڵده‌ستن به‌كوشتنی و به‌وه‌ش ده‌یانه‌وێت "شه‌رف" بۆ خانه‌وانه‌ده‌که‌یان بگه‌ڕێنه‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی به‌ناز به‌ده‌ستی باوكی و مامی بکوژرێت، چه‌ند جارێك به‌ناز پۆلیسی له‌هه‌وڵه‌کانی باوكی و مامی ئاگادار کردۆته‌وه. له‌کانوونی یه‌که‌می 2005دا به‌ناز پۆلیس ئاگادار ده‌کاته‌وه و پێیوایه، که ترسێکی گه‌وره‌ی له‌باوکی هه‌یه.
سه‌ره‌ڕای ترسه‌كانی به‌ناز، پۆلیس هیچ كردارێكی ڕاسته‌وخۆی بۆ پاراستنی ژیانی ئه‌و كیژه ناگرێته‌به‌ر.
هه‌ندێك له‌ ئه‌فسه‌ره‌كانی پۆلیس له‌لایه‌ن "Scotland Yard"ه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵداكرا، چونكه ئه‌و ئه‌فسه‌رانه به‌رامبه‌ر ترسه‌كانی به‌ناز كه‌متر‌خه‌مبوون.
به‌ناز پاش هه‌ڵهاتنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو خانه‌واده‌که‌ی و به‌ڵام هه‌وڵ ده‌دات، به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا، "ڕه‌حمات سولێمانی"، هه‌ر بهێڵێته‌وه.
کاتێک ئه‌م په‌یوه‌ندییه نهێنینه ئاشکرا ده‌بێت، سولێمانی له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ی به‌نازه‌وه هه‌ڕه‌شی لێده‌کرێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی هه‌ر به‌رده‌وام بێت.
"ڕه‌حمات سولێمانی" ده‌ڵێت: "له‌دوای مردنی به‌ناز ژیانم كۆتایی پێهات." له‌درێژه‌ی په‌یڤه‌كانیدا ناوبرا ده‌ڵێت: "ته‌نها شت واتای هه‌بوو له‌ژیانمدا، سه‌پاندنی بڕیاره‌كانی دادگابوو."
پۆلیس هه‌وڵیداوه، که به‌ناز بۆ شوێنکی پارێزراو به‌رێت، به‌ڵام به‌ناز ماڵه‌وه‌ی به‌پارێزاروتر داناوه، چونکه به‌بۆچوونی ئه‌و دایکی له‌ماڵه‌وه‌یه.
له 24ی کانوونی دووه‌مدا به‌ناز له‌ماڵه‌وه وند‌ه‌بێت و لاشه‌ له‌تبووکه‌ی پاش سێ مانگ له "Handsworth" له بیرمێنگهام ده‌دۆزرێته‌وه. "بێخاڵ"ی خوشكی به‌ناز، ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی 22 ساڵه و ئێستا شاراوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ‌ خانه‌واده‌كه‌یدا ناژی. ناوبراو كوشتنی خوشكه‌كه‌ی به‌ده‌ستی باوك و مامی ڕیسوا ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه بێخاڵ ده‌ڵێت: "كوشتنی كه‌سێك، كه له خوێن و گۆشتی خۆته، ناتوانیت لێ ببووردنت بۆی هه‌بێت"
بێخاڵ له‌درێژه‌ی په‌یڤه‌كانی خۆیدا ده‌ڵێت: "نه‌ك هه‌ر لێبووردن، ته‌نانه‌ت شایه‌نی ئه‌وه‌ش نیین، كه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه بژین."

تاوانباران

مه‌حموود مه‌حموود
Mahmod Mahmod
and
ئاری مه‌حموود
Ari Mahmod


له 07.04.2007 کووشتنی دوعا ی حه‌ڤده‌ ساڵ له به‌عشیقه.
له 09.04.2007 دا کووشتنی ژنێکی 30 ساڵه له له‌یلان.
له 05.05.2007 دا کووشتنی دوو ژن له زاخۆ و هه‌ولێر.
له 07.05.2007 دا سووتاندنی ژنێکی 33 ساڵه هه‌تا مردنی له خانه‌قین.
له 07.05.2007 سووتاندنی ژنێک له که‌لار.
له 08.05.2007 خنکاندنی ژنێک له هه‌ولێر به‌ده‌ستی مێرده‌که‌ی له ماڵی خۆیدا و دوای خۆی چوار منداڵ به‌جێده‌هێڵێت .
له 08.05.2007 دا دیسان له قه‌ڵای هه‌ولێر ژنێک کووژراوه و ته‌مه‌نی ده‌ستنیشان نه‌کراوه.
له 08.05.2007 دا دیسان له شاری قه‌ڵا و مناره (هه‌ولێر) کووشتنی ژنێک.
له 10.05.2007 دا دیسان له هه‌ولێر له گه‌ڕه‌کی به‌ختیاریی کووشتنی کچێکی پانزده ساڵه به خنکاندن به ناوی دلۆڤانه‌وه.
له 11.05.2007 دا له شاخی ئه‌زمه‌ڕ له سلێمانیی دۆزینه‌وه ته‌رمی ژنێک، که مێژووی کووشتنی ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ 10ڕۆژ پێش دۆزینه‌وه‌که‌ی.
له 11.05.2007 دا کووشتنی ژنێکی گه‌نج له که‌سنه‌زان.
له 12.05.2007 کووشتنی شه‌بۆ له کۆیه، به ده‌ستی باوکی و براکه‌ی و هێمن مه‌ولودی مێردی.
له 15.05.2007 کووشتنی ژنێک له ماڵی خۆیدا و دوای خۆی 5 منداڵ به‌جێده‌هێڵێت.
له 22.05.2007 کووشتنی کچ و کوڕێک به تاوانی عه‌شق.
له 23.05.2007 دا کووشتنی سێوه نوریی ته‌مه‌ن 14 ساڵ.
له 29.05.2007 دا دۆزینه‌وه‌ی ژنێکی خنکێنراو له گووندی کانیی که‌ند.
له 01.06.2007 دۆزینه‌وه‌ی ژنێکی 40 ساڵه له هه‌ولێر، که مێژووی کووژرانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 10.05.2007.
له 04.06.2007 دا دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ژنێک له قلیاسان نزیک سلێمانیی، که به چه‌قۆ کووژرابوو.
له 05.06.2007 داکووشتنی نه‌جییه ساڵح عه‌بدوڵلای ته‌مه‌ن 26 ساڵه، شایانی باسه نه‌جییه سکی به کۆرپه‌یه‌ک پڕبووه ئه‌و کاته‌ی ده‌یکووژن، واته له‌یه‌ککاتدا کووشتنی 2 مرۆڤ.
له 10.06.2007 دا کووشتنی ئاواز به ده‌ستی مێرده کۆنه‌که‌ی، هه‌رچه‌نده ئاواز ده‌مێکیش بووه، ته‌ڵاقی خۆی له مێرده کۆنه‌که‌ی وه‌رگرتبوو، ئاواز له کاتی کووشتنیدا به ده‌ستی مێرده کۆنه‌که‌ی سکی به منداڵێکی 8 مانگان پڕ بووه دیسانه‌وه کووشتنی 2 مرۆڤ له‌یه‌ککاتدا.
له
17.6.2007 كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵان به‌ناوی " ژینۆ فایه‌ق " قوتابی‌ پۆلی‌ دووه‌هه‌می‌ ناوه‌ندییه‌و له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قامی شاری سلێمانی به‌سیلاح خۆی كوشت، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌وخێزانه‌ به‌كوردستانیوزی ڕاگه‌یاند " چه‌ند جۆرێكی گێڕانه‌وه‌ بۆ كوشتنی ئه‌و كچه‌ ده‌كرێ به‌ڵام به‌چه‌كێكی كڵاشینكۆف خۆی كوشتووه‌و تائێسته‌ هۆكارێكی دیاریكراو بۆ كوشتنه‌كه‌ ڕون نه‌بۆته‌وه‌."

چیرۆکى کوشتنی ئامینه‌و شه‌وبۆ

05.06.2007

سایتى هاوڵاتى: لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن کۆمڵێک ڕێکخراوەوە دەرکراوە تیایدا چیرۆکى كوشتنى دوو ئافرەت دەگێڕنەوە و ئیدانەى دەکەن.  

دەقى بەیاننامەکە:
حا‌ڵه‌تێکی باوه‌ڕپێنه‌کراوه‌ کاتێک ده‌بیستی که‌ کچێکی 12 ساڵان له‌لایه‌ن باوکیه‌وه‌ زۆر دڵڕه‌قانه‌ ده‌کوژرێت ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی باوکه‌ گومانی هه‌بووه‌ که‌ کچه‌که‌ی په‌یوه‌ندی  به‌ کوڕێکی 24 ساڵه‌ی دراوسێیانه‌وه‌ هه‌بووه‌. ئه‌مه‌ ڕوداوی کوژرانی ئامینه‌ی 12 ساڵه‌ که‌له‌ 5ی ئایاری 2007 له‌لایه‌ن باوکیه‌وه‌و له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ له‌ شاری هه‌ولێر ده‌کوژرێت!.
به‌پێی هه‌واڵ باوکی ئامینه‌ یه‌کێکه‌ له‌ ئه‌فسه‌ره سه‌ربازیه‌کانی ی.ن.ک وتا ئێستا هیچ لێپرسینه‌وه‌و سزایه‌کی یاسایش له‌سه‌ر تاوانی کوشتنی کچه‌که‌ی نه‌دراوه‌!. ده‌گێرنه‌وه‌ که‌ ئامینه‌ پێش کوشتنه‌که‌ی زۆر له‌ باوکی پاڕاوه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت دوو جار قاچی باوکیشی ماچ کردووه‌ تا نه‌یکوژێت، به‌ڵام دڵڕه‌قی باوکی هه‌موو پاڕانه‌وه‌و نزاکانی ئامینه‌ی پشت گوێخست و زۆر به‌ خوێن ساردیه‌وه‌ کوشتی!.
یه‌کێک له‌ قوربانیه‌کانی تری تاوانه‌کانی ”شه‌ره‌ف” له‌ کوردستان، شه‌وبۆ ته‌مه‌ن 19 ساڵانه‌ که‌ به‌ پێی قسه‌ی باوکی له‌لایه‌ن مێردوو که‌س و کاری مێرده‌که‌یه‌وه‌ له‌ 12ی ئایاردا کوژراوه‌. مێرده‌که‌ی ناوی (هـ.م.ع) ە و  (له‌به‌ریتانیا ناوی (ن‌.م)ه‌ و مافی په‌نابه‌ری هه‌یه‌.
وا باس ده‌کرێت که‌ شه‌وبۆ له‌لایه‌ن که‌سوکاری مێرده‌که‌یه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی خراپ ده‌کرێت و به‌نابه‌دڵی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ماڵی باوکی، که‌سوکاری (هـ) تاوانی ئه‌وه‌یان خستبووه‌ پاڵی که‌ ژماره‌یه‌کی "نه‌ناسیاو" له‌ ناو مۆبیله‌که‌یدایه‌. کاتێک (هـ) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ که‌سوکاره‌که‌ی خۆی، شه‌وبۆ ده‌به‌ن بۆ سه‌یران بۆ شارۆچکه‌ی دوکان و له‌وێ پاش ئازاردانێکی زۆرو شکاندنی چه‌ند شوێنێکی گیانی به‌ حه‌وت فیشه‌ک ده‌یکوژن. به‌پێی قسه‌ی باوکی شه‌وبۆ دوو که‌سی تر له‌تاوانی کوشتنه‌که‌دا به‌شدارن. (س.م.ع) و (م.ع)" وه‌ هه‌ردوکیان له‌به‌ریتانیا مافی په‌نابه‌رییان هه‌یه‌.
ئاشکرایه‌ که‌ئه‌م تاوانبارانه‌ کاتێک که‌ یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی ژنی خێزانه‌کانیان ده‌کوژن هه‌ست ناکه‌ن که‌ له‌ دوایدا سزا ده‌درێن، ئه‌مه‌ حاڵه‌تێکی ئاساییه‌ له‌ کوردستان که‌ تاوانبارانی کوشتنه‌کانی شه‌ره‌ف سزا نادرێن! ‌
بارودۆخی کوردستان بۆ ژنان زۆر ترسناک بوه‌و له‌وه‌ش ناچێت ده‌سه‌ڵاتداران هیچ ڕێگه‌وشوێنێک بدۆزنه‌وه‌ بۆ پاراستنی گیانی ژنان. به‌پێی هه‌واڵه‌کان به‌ته‌نها له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌دا 12 ژنی تر له‌ کوردستان له‌لایه‌ن که‌سوکاریانه‌وه‌ کوژراون یان خنکێنراون یان سوتێنراون ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ "شه‌ره‌فی له‌ده‌ستچویان" بکڕنه‌وه‌! هه‌موو ئه‌م تاوانه‌ جه‌رگبڕانه‌ له‌دوای کوشتنی "دۆعا" وه‌ دێن که‌له‌ 7ی ئاپریلی 2007 له‌ شارۆچکه‌ی به‌عشیقه‌ به‌به‌رد کوشتیان!
"کوشتنی شه‌ره‌ف" له‌کوردستانی عێراق بۆته‌ په‌تایه‌کی کوشنده‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتی حکومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسی یه‌که‌مه‌ که‌ کۆتاییه‌ک بۆ ئه‌م جه‌نگه‌ نهێنیه بهێنێت که‌له‌دژی ژنان به‌ڕێکه‌وتوه‌.
ژنانی کوردستان بۆ به‌هێزکردنی خه‌باتیان له‌دژی تووندوتیژی وکوشتنیان، پێویستیان به‌ پاڵپشتی ئێمه‌و هاوپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌ به‌مه‌به‌ستی فشارهێنان بۆ حکومه‌تی هه‌رێم بۆ دانانی یاسایه‌کی یه‌کسانیخوازانه‌ که‌ یه‌کسانی دابین بکات و که‌رامه‌تی ژنانی کوردستان بگێڕێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌رکی حکومه‌تی به‌ریتانیایه‌ که‌ ئه‌و تاوانبارانه‌ی که‌ شه‌وبۆیان کوشت و په‌نابه‌رن له‌م وڵاته‌ ده‌سگیریان بکات و به‌دادگایان بگه‌ێنێت!

هۆزان محمود :نوێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ڕێکخراوی ئازادی ژن له‌ عێراق
کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی کورد – کێرکلیس
کۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیریی کوردی- کێرکلیس
کۆمه‌ڵه‌ی کوردی رۆژهه‌ڵات – کێرکلیس
کۆمه‌ڵه‌ی دۆستێنیی کورد رۆژئاوا و به‌ریتانی-کێرکلیس
فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی کورد – کێرکلیس


شوبو علي رؤوف
Shawbu Ali
2007-05-12
شوبو تنتظر بفارغ الشوق لرؤية  زوجها بعد غياب دام قرابة اربعة سنوات في الغربة، ولكنها لم تكن تعرف ان القدر ينتظرها على يديه بعد ان عاد اليها لخمسة ايام فقط...
شوبو علي رؤوف البالغة من العمر(18 ) سنة قتلت بطريقة بشعة بعد رميها بالرصاص ومن ثم رميها في العراء قرب قرية بستانة من غير دفن، على ايدي زوجها واقاربه في مساء يوم 12th May 2007 وذلك بعد ان وجدوا في موبايلها ارقام غير معروفة دون تحقيق. المرحومة من سكنة كويسنجق التابعة لمحافظة اربيل  كانت في ريعان شبابها، وطالب والدها من رئيس حكومة كوردستان باخذ الاجراءات القانونية بحق مرتكبي الجريمة اللا انسانية فالبريئة كانت في عزة شبابها لا يتجاوز الثامنة عشر من عمرها. فأين الإنسانية وحقوق الإنسان!

وێنه‌كه‌ وێنه‌ی‌ شه‌وبۆی‌ كوژراوه

 

After Do’a, another woman beaten and murdered
24/05/2007

Shawbu Ali, a young woman of nineteen, was killed by her husband and his relatives on the evening of 12th May 2007. Her body was found near Bestana village, Koye city. Her body was marked by beating, her hand was broken in two places, and there were seven bullets in her body.

Shawbu’s father Ali Rauf stated that his daughter had been killed because she had a stranger’s mobile number in her mobile, arousing suspicion among her in-laws. According to her father, Shawbu’s husband (named only by the initial H.) is now in the UK. He told Jamawar newspaper, ‘Shawbu’s husband, who is illiterate, is living abroad in Britain; he has changed his name to Namir Muhammad Ali, and is claiming to be an Iranian citizen’ (May 21 2007).

According to the Koye police, in a statement also published in Jamawar newspaper, Shawbu was brutally killed with seven bullets; she was beaten with stones, and her body was mutilated. Police said she was killed because of “social problems”. So far two people have been arrested, and others have escaped.

Shawbu’s father said that his daughter had 750 grams of gold on her, which had all been taken, apart from her wedding ring. Her earrings had been ripped out of her ears by force, and both of her legs were swollen.

He told the newspaper, ‘I had the most beautiful and loving daughter in Kurdistan. I call upon the Prime Minister of Kurdistan, Mr. Necheravan Barzani, and his deputy to work seriously to investigate the murder of my daughter.’

Police have been in communication with Kurdistan Airports, the Ministry of the Interior and the court of justice.

Shawbu left a nine-month-old daughter, whose current whereabouts are unknown
 

کوشتنی ژنان په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شه‌ به‌ناوچاوی ده‌سه‌ڵات و ئه‌قڵی خێڵه‌ کییه‌وه 

هه‌موومان ده‌مانزانی کاره‌ساتی به‌رده‌بارانکردنی دۆعا به‌وشێوه‌ نامرۆڤانه‌یه کۆتایی به‌ ڕه‌شه‌کوژی ژنان ناهێنێت، ده‌مانزانی ده‌مێکه‌ ژنانی ئه‌م وڵاته‌ خوێنیان له‌به‌رده ڕوات، ده‌مێكه‌ سنگ وسه‌ریان بووه‌ به‌ هه‌وار بۆ فیشه‌ک ودڵیشیان بۆ تیری غه‌م، بێ ئامانییه‌ک که‌ یه‌خه‌ی به‌ ژنان گرتووه‌ وه‌ک مۆدێل ماڵه‌و ماڵ ده‌گه‌ڕێت،مل هه‌ڵکێشانی ژن له‌م وڵاته‌ خاکه‌ساره‌دا له‌ مل هه‌ڵکێشانی چۆله‌که‌یه‌ک ئاسانتره‌، بۆیه‌ هه‌رپیاوێکی که‌له‌ پووت هه‌ڵده‌ستێ هێزی ڕه‌ش وغه‌زه‌بی به‌ په‌ندبووی وشه‌ره‌فی له‌ده‌ست چووی خۆی به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ژنا ده‌بارێنێت،به‌ڵێ هه‌موومان ده‌مانزانی ئه‌م وڵاته‌بووه‌ به‌ تابووت بۆ ژن  ماڵه‌کانیش بووه‌ به‌ به‌ندیخانه‌و حه‌مامه‌کانیش بووه‌ به‌ ته‌نوورێکی هه‌میشه‌ به‌ گڕ بۆگیانی ژنان ، غه‌دربه‌رزه‌ پێ وه‌ستاوه‌وه‌و یه‌خه‌ی ژنان داده‌دڕێ، له‌سه‌رزه‌وی ڕایده‌کێشن و به‌رده‌بارانی ده‌که‌ن، ڕوخساری ڕه‌شی خۆیان به له‌ خوێن هه‌ڵكێشانی ژنان پاک ده‌که‌نه‌وه‌ ،به‌داخه‌وه‌ زه‌مه‌ن له‌ ئاست قیژه‌و زایه‌ڵه‌ی ژنا نه‌ک هه‌ر ڕاوه‌ستاوه‌ به‌ڵكو بۆ دواوه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ده‌سه‌ڵاتیش له‌ به‌رامبه‌ردا مه‌گه‌ر به‌ زۆری ئازادی خوازان ختوره‌یه‌ک به‌ دڵێ به‌به‌رد بوویاندا بێت.نموونه‌نی هه‌ره‌ تازه‌ی کوشتنی ژنان له‌ په‌یواندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ (عه‌لی ره‌ئوف ) که‌ باوکی شه‌وبۆیه‌ سه‌باره‌ت به‌ ژووری کوردستان ئونایتد ووتی ،کچه‌که‌م له‌ لایانی ماڵی خه‌زوری کوژرا‌وه‌ له‌ رێکه‌تی 12/5/2007 ،زوڵمێکی گه‌وره‌ی لێکراوه‌. شه‌وبۆی شه‌هید ته‌مه‌نی 19 ساڵه‌ بوو دوو ساڵه‌ شووی به‌  هێمن مه‌ولود علی  کردوه‌  که‌ دنیشتوی وڵاتی بریتانیه‌ وه‌ مافی پنابه‌ری هه‌یه‌ له‌ به‌ریتانه‌، به‌و ناوه‌  داوه‌ی مافی پنابه‌ری کردوه‌ ( نه‌مر محه‌مه‌د عه‌لییه‌) . باوکی شه‌وبۆ  سه‌به‌ره‌ت به‌ کوژتنی کچه‌ی ووتی: هێمن مه‌ولود علی سێ مانگ له‌ به‌ریتانیا بو مه‌نگێکیش  له‌ کوردستان بووه‌، له‌ دواجاری گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ردانی ماڵی خه‌زووری ده‌کات هێن. باوکی شه‌وبۆ ووتی کچه‌که‌م به‌ دڵ گرانی گه‌ڕایه‌وه‌  مالمان له‌ ماڵی خه‌زووری توڕه‌یان کردبوو  ، له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی  گوایه‌ ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی غه‌ریب له‌ ناو مۆبایلی شه‌وبۆ هه‌یه‌. باوکی شه‌وبۆ ده‌ڵێ ده‌نگی خه‌زووری کچه‌که‌م به‌ تۆمارکراوی هه‌یه‌ که‌ داوه‌ له‌‌ کورێکی گه‌نج ده‌کات تۆمه‌ت بۆ شه‌وبۆ دروست بکه‌ت . هێمن مه‌ولود علی  داوای کرد شه‌وبۆ بۆ سه‌فره‌ له‌گه‌ڵی بچێته‌ "دوکان" هه‌ر له‌ سه‌فره‌کی کوشتنه‌که‌ روو ده‌دا و شه‌وبۆ جارێکی تر نه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ هه‌وڵێر .باوکی شه‌وبۆ ووتی سێ رۆژ له‌ دوکان بوون ته‌له‌فونیان کرد گوتیان ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌. دوو کاتژمێری پێچوو نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌و جاره‌یان من ته‌له‌فونم بۆیان کرد    هێمن مه‌ولود علی گوتی 20  ده‌قه‌ی تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ لات که‌چی هه‌ر نه‌گه‌ڕه‌نه‌وه‌، دواتر ته‌له‌فونێکم بۆ هات ئێستاش ژماره‌که‌م لام ماوه‌ پێاوێک بوو گوتی به‌ نیازن کچه‌که‌ت بکوژن!! میش پرسیارم کرد تۆ کێت؟ وه‌ له‌سه‌ر چی؟ له‌ ووڵامدا ووتی نازانم، هه‌ر ئه‌وه‌ند ده‌ڵێم که‌ ده‌کوژن!! منیش ته‌له‌فونم بۆ هێمن مه‌ولود علی که‌چی ووڵام نه‌بوو  که‌سوکارم کۆ کرده‌وه‌ چووینه‌ ماڵی باوکی هێمن مه‌ولود علی که‌س له‌ ماڵ نه‌بوو ئه‌و جاره‌ هه‌مان  ژماره‌ هه‌ر ئه‌و پیاوه‌ ته‌له‌فونی کرده‌وه‌ گوتی کچه‌که‌تیان کوشت وه‌ له‌ لای سه‌یته‌ره‌ی بیستانه‌یه‌!!!ئه‌مانه‌ کوشتویانه هێمن مه‌ولود علی   سه‌میر مه‌ولود علی  مامه‌ مه‌ولود علی !!!!میش پۆلیس کۆیه‌م له‌گه‌ڵ خۆم برد ئه‌وان وێنه‌یان گرت ته‌حقیقیان کرد ، که‌ حه‌وت گولله‌ی لێدرا بوو، لاشه‌ی شین و مۆر بوو ، لێی درابوو ده‌ستی له‌ دوو شوێن شکابوو  زێره‌کان بردبوو ، وه‌   گواره‌که‌یان راکێشابوو گوێی شه‌وبۆ پچرابوو بازن و خڕخاڵیان راکێشابوو پێستی ده‌ستی و قاچه‌کانی داماڵرابوو زامدار بوو.                  ‌                                         بینراوه‌،ئاخر له‌وڵاتی بێ خاوه‌نانا، له‌ وڵاتی بێ یاساو داددا، ژماره‌ی ته‌له‌فۆنێک به‌سه بۆ ڕشتنی‌ خوێنی ژنێک.

قوتابخانه‌ی ژن کوشتن له‌ کوردستان له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی عه‌شیره‌ت و ئه‌قڵی خێڵدا ئیتر قوتابییه‌کی تر

ناگرێت،مامۆستایانی ژن کوژ ئه‌وه‌نده‌ زۆر بوون وا بڕوات کوردوستان به‌ قه‌تڵگای ژنان ده‌ناسرێت وپیاوانی کوردیش به‌ ژن کوژ.

ئێمه‌ له‌ ژوری کوردوستان ئونایتد ،ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردوستان وئه‌و بێده‌ربه‌ستییه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ قه‌ڵاچۆکردنی ژنان هه‌یانه‌،ئه‌وبێده‌نگیه‌یان، شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین،داواده‌که‌ین هه‌نگاوی جدی بهاوێژن و

له‌وه‌ زیاتر خۆیان و ئێمه‌یش شه‌رمه‌زاری مێژوو نه‌که‌ن، به‌سه‌ چی دی وه‌ک خۆتان به‌ ده‌سه‌ڵاتێکی

دژ به‌ ژن ناسراوون،با ئێمه‌ی کورد زمان نه‌که‌وینه‌ به‌رده‌م نه‌فره‌تی دنیاوباجی سه‌رسه‌ختی و ئه‌قڵی

خێڵه‌کی ئێوه‌ نه‌ده‌ین.

Hemin Moldali
تاوانبار هێمن مه‌ولود علی
 

هێمن مه‌ولود علی  مافی په‌نابه‌ری له‌ باریتانیا هه‌یه‌ 

سه‌میر مه‌ولود علی  مافی په‌نابه‌ری له‌ باریتانیا هه‌یه‌

مامه‌ مه‌ولود علی مافی په‌نابه‌ری له‌ باریتانیا هه‌یه

سلێمانی‌: له‌رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌"رۆژی‌ 13/5/2007 له‌نزیك بێستانه‌ له‌نێوان شارۆچكه‌ی‌كۆیه‌و رانیه‌دا ته‌رمی‌ ژنێك به‌ناوی‌ شه‌وبۆ عه‌لی‌ رووف فرێدرابوو، پاشان له‌لایه‌ن پۆلیسی‌ چنارۆكه‌ ته‌رمه‌كه‌ رێو شوێنی‌ یاسایی‌ بۆ ئه‌نجامدراوه‌".

هه‌روه‌ها له‌رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ "پاش به‌دواداچون‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ورد له‌چۆنێتی‌ روداوه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ هه‌شت كه‌س تۆمه‌تباران به‌ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و تاوانه‌ له‌وانه‌ سێ‌ كه‌سی‌ ده‌ستگیر كراوه‌و سێ‌ كه‌سی‌ تریش شوێنیان دیار نییه‌و دوانیشیان به‌ره‌و وڵاتی‌ به‌ریتانیا رایانكردووه‌".

دوابه‌دوای‌ ئاشكرابونه‌كه‌ش وه‌ك له‌رونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌"له‌رێگای‌ كونسڵی‌ بریتانیا بۆ باكوری‌ عێراق‌و هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌زیری‌ ناوخۆ راسته‌وخۆ داوای‌ له‌حكومه‌تی‌ به‌ریتانیا كردووه‌ كه‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ ته‌سلیم كاته‌وه‌، چونكه‌ له‌یاسا هه‌ڵهاتوون".

شه‌ممه‌ 09/06/2007 له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت چاتی پاڵتۆک ژووری کوردستان یونایتد بکوژی شه‌وبۆ عه‌لی به‌ دوورودرێژی چیرۆکی کوشتنی شه‌بۆی بۆ 250 که‌سی ئاماده‌بووی کوردستان یونایتد گێڕایه‌وه‌. سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رانی ژووره‌که‌ دڵنیا بن له‌ که‌سایه‌تی هێمن داوایان لێیکرد کامیراکه‌ی بکاته‌وه‌، دوای ناسینه‌وه‌ی ڕێگای پێدرا و چیرۆکه‌که‌ی گێڕایه‌وه‌. هێمن مه‌ولود عه‌لی خۆی به‌ بکوژی یه‌که‌م نازانێت و ده‌ڵێت پێشتر مام عه‌لی ته‌قه‌ی له‌ شه‌وبۆ کرد و کوشتی دووای ئه‌وان ئه‌م ته‌قه‌ی لێکردووه‌. به‌ گوێره‌ی چیرۆکی تاوانبار هێمن مه‌ولود عه‌لی که‌ دادگای کوردستان به‌ فه‌رمی له‌ به‌ریتانیا داوای ته‌سلیمبوونه‌وه‌ی کردۆته‌وه‌ گوایه‌ شه‌وبۆ په‌یوه‌ندی نهێنی هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ خالیدی ئامۆزای و دوای ئاشکرابوونی و ڕاوێژکاری له‌گه‌ڵ مام عه‌لی فه‌رمانی کوشتنی داوه‌ به‌ هاوکاری مام عه‌لی باوکی شه‌وبۆ. هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی قسه‌کانی ووتی " کاتێک له‌ دوکان بووین چه‌ند شه‌وێک ماینه‌وه‌ و به‌ ته‌ما بوون خالیدی ئامۆزای شه‌وبۆش بێننه‌ دوکان و هه‌ردووکیان به‌ یه‌که‌وه‌ بکوژین، به‌ڵام خالید هه‌ست به‌م مه‌سه‌له‌ ده‌کات و خۆی ده‌شارێته‌وه‌، بۆیه‌ دووای چه‌ند شه‌وێک و نه‌هاتنی خالیدی ئامۆزای شه‌وبۆ له‌ دوکان گه‌ڕاینه‌وه‌ به‌ره‌و هه‌ولێر و به‌رده‌وامیش به‌ تیلیفۆن له‌گه‌ڵ مام عه‌لی قسه‌م ده‌کرد، تا نزیکی هه‌ولێر بووینه‌وه‌ ، له‌ مه‌فره‌قی بیستانه‌ مام عه‌لی به‌ مۆنیکایه‌کی سپی چاوه‌ڕوانمان بوو ، هه‌ر له‌وێش لای بیستانه‌ شه‌وبۆمان کووشت، که‌ مام عه‌لی خۆی یه‌که‌م که‌س بوو ته‌قه‌ی له‌ شه‌وبۆ کرد و کووشتی ، من خۆم به‌ تاوانباری یه‌که‌م نازانم له‌م ڕووداوه‌دا.

دوواتر مایکرۆفۆن ئازادکرا بۆ پرسیار کردن له‌ تاوانبار و چه‌ندین پرسیار ووروژێندرا که‌ هه‌بوو لایه‌نگر و زۆربه‌شیان دژی تاوانبار بوون ، چونکه‌ هه‌رچۆن بێت ئه‌میش فه‌رمانی داوه‌ و به‌شداری کردووه‌ و ته‌قه‌شی کردووه‌. له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ باوکی شه‌وبۆ گیرا له‌سه‌ر لێدوانێکی پێشووی که‌ ووتوبووی منیش بزانم کچه‌که‌م شتێکی هه‌بووه خۆم ئاماده‌م بیکوژم. هه‌روه‌ها زۆر پرسیاری تر کرا له‌ سه‌ر شه‌ونم ی کچی و ئایا له‌ کوێیه‌ !؟ له‌ پرسیاری ئه‌وه‌ی یه‌که‌م فیشه‌ک لێیدرا تۆ له‌ کوێ بوویت ؟ هێمن ووتی له‌ ته‌نیشت باوکی شه‌وبۆ بووم و له‌ به‌ر تاریکی نازانم فیشه‌که‌که‌ یه‌که‌م جار به‌ر کوێی که‌وت!!؟ .. له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ هێمنی بکوژی شه‌وبۆ ئه‌وه‌ی دووپات کرده‌وه‌ که‌ له‌ به‌ریتانیا ناتوانن ته‌سلیم به‌ عیراقی بکه‌نه‌وه‌.

 

له 28.06.2007
كچێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵ به‌ناوی "حه‌لیمه‌ ده‌سكۆ" له‌گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری "ئاكرێ"  به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ خۆی سوتاندو گیانی له 02.07.2007‌ ده‌ستدا، له‌مباره‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس كه‌نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت تایبه‌ت وتی " ئه‌و كچه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌سوه‌كه‌ی كێشه‌ی هه‌بوه‌ خۆی سوتاندوه‌." هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م كچه‌ ژن به‌ژنی پێكراوه‌و سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ خه‌سوی په‌یوه‌ندی به‌و ژن به‌ژنه‌وه‌ هه‌بوه‌.


ئه‌مه مشتێکه له خه‌روارێ، که له‌و سایته دانیمارکییه‌دا تیشکی خراوه‌ته‌سه‌ر، چه‌ندین تاوانی تر، که له‌و سایته‌دا ده‌ستنیشانکراوه جێگای له‌سه‌ر نووسینیی ده‌یان کتێبی هه‌زار لاپه‌ڕه‌یییه، شایانی باسه سایتی ناوبراو تیشک ده‌خاته سه‌ر کووشتنی ئامینه‌ی دوانزده ساڵ، که چلۆن ده‌سته‌ڵاتی کوردیی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌ڵوێست به‌رانبه‌ر ئه‌و تاوانه وه‌رناگرێت چونکه بکووژی ئامینه، که باوکیه‌تی به‌رپرسێکی سه‌ربازیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستانه.
ئێستا کورد بۆڕی سۆماڵیی و ئه‌ڤغانیی داوه‌ته‌وه له بێڕێزییکردن به ژن و کووشتنیانه‌وه، لانیکه‌م کورد له دانیمارکدا له سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی لیستی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا ڕاوه‌ستاون، که گه‌وره‌تریین بێڕێزیی به ژن ده‌که‌ن و به ئاسانتریین شێوه ده‌یانکووژن و ده‌سته‌ڵاتیش داڵده‌ی بکووژه‌کانیان ده‌ده‌ن. ئینجا په‌رله‌مانێکی به‌و شێوه‌یه، که خاوه‌نی هیچ یاسایه‌ک نییه بۆ به‌رگرییکردن له ژنانی کورد، چونکه به قسه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئه‌و ژنانه له‌سه‌ر شه‌ره‌ف کووژراون و هیچ یاسایه‌کیش نییه بتوانێت له ئاست شه‌رف دا خاوه‌نی ده‌سته‌ڵات بێت. ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ر ژنی کورد پێویسته بۆ کردن دژه‌وه‌ستانه به‌رانبه‌ر به‌و په‌رله‌مانه و بڕیاره‌کانیان له‌پێناوی داهێنانی په‌رله‌مانێکدا، که به هه‌ق مرۆڤدۆست و دادپه‌روه‌ربێت. بەڵام ئه‌گه‌ر ژنی کورد هیوای به جۆره په‌رله‌مانتارێکی ژنی وه‌ک کچه‌که‌ی خاڵه شه‌هاب بێت، ئەوە دەبێت قووڕ ببێوێت، ‌وا باشتره بۆ ئاڵته‌رناتیڤێکی تر بگه‌ڕێت، چونکه حیکمه‌تی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ته‌نها ئه‌وه‌یه، که کچی خاڵه شه‌هابه و هیچی تر نا، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی چه‌نده‌ها ژنی تر وه‌ک نووسه‌ر و فێمێنیست ڕژاونه‌ته کۆشی ده‌سته‌ڵاته‌وه بۆ خزمه‌تکاریی پیاو نه‌ک له‌پێناوی پاراستنی مافه‌کانی ژندا.
ژنی کوردی ئازاد، ده‌بێت به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک خۆی له‌ژێرده‌ستیی، ڕزگار کردبێت! به ڕۆح به ئه‌قڵيش خاوه‌نی ویستێکی ئازاد بێت له‌پێناوی چه‌سپاندنی ده‌سته‌ڵاتی خۆیدا له‌سه‌ر زه‌وی ڕاسته‌قینه‌ی کوردستان و له‌ پێناوی ڕێگاگرتن له بێڕێزییکردن به ژن و کووشتنیانه‌وه.


ته‌واوی زانیاری‌و به‌دواداچون له‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌له‌ئاوی دوكاندا خۆی خنكاند
06.2007 .20

ئاواره‌، ئه‌و كچه‌ی كه‌به‌چل ڕۆژی له‌سكی دایكیدا، باوكی مردو دایكی شوی كرده‌وه‌و ماڵی باپیری له‌دایكیان سه‌نده‌وه‌و لای پوری گه‌وره‌ بوو، ئه‌میش كاتێك بوو به‌خاوه‌نی منداڵ مێرده‌كه‌ی سروشتی كچی لێ زه‌وت كردو ته‌ڵاقیدا، بۆیه‌ ئاواره‌ ئاماده‌ نه‌بوو دوای ئه‌وه‌ی ته‌ڵاق ئه‌درێ‌و كچه‌ دوو ساڵانه‌كه‌ی نابینێته‌وه‌ بژی، تابه‌ده‌ستی خۆی چووه‌ نێو ئاوی دوكان‌و پاش چاره‌كێك له‌په‌له‌قاژه‌، به‌بێ ئاگایی هیچ كه‌سێك خنكاو دوای 3 ڕۆژ ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سوكاریه‌وه‌ له‌پزیشكی دادوه‌ری دۆزرایه‌وه‌.
ڕێباز كه‌به‌رگدرووه‌و كوڕی پوری ئاواره‌یه‌، وتی " ئه‌و جلانه‌ی كه‌خۆی پێوه‌ خنكاند من بۆم دروو، هیچ كات به‌وجۆره‌ نه‌مبینی بوو به‌رده‌وام پێی ئه‌وتم ئه‌و جلانه‌م زوو بۆ ته‌واو بكه‌، نه‌مده‌زانی بۆ ئه‌وه‌یه‌تی خۆی پێوه‌ بخنكێنێ."
نه‌سرینی دایكی ئاواره‌ كه‌شوی كردۆته‌وه‌و ئێسته‌ دوو كوڕو دوو كچی تری هه‌یه‌، كاتێك پێمان وت ئێمه‌ ڕۆژنامه‌نوسین‌و له‌هۆكاری خۆكوشتنی كچه‌كه‌ت ده‌كۆڵینه‌وه‌ شه‌وێكی دره‌نگ كاتژمێر 10ی شه‌و خۆی گه‌یانده‌ ئه‌و ماڵه‌ی كه‌ئاواره‌ی تێدا گه‌وره‌ كرا، نه‌سرین به‌قوڕگی گریانه‌وه‌ باسی موعاناتی ئاواره‌ی كچی ده‌كرد كه‌چۆن له‌سكیدا بووه‌ هه‌تیوو كه‌وتووه‌و پاش شوكردنه‌وه‌ی لێی سه‌نراوه‌ته‌وه‌.
ئێسته‌ سروشت هه‌ست به‌سۆزی ئه‌و دایكه‌ ناكات كه‌ 8 مانگ ئازاری پێوه‌ چه‌شت‌و له‌هه‌موو شتێكی خۆشتری ده‌ویست به‌ڵام دایكی نه‌یتوانی بۆ دواجار له‌باوه‌شی بگرێته‌وه‌و كه‌مێك له‌بێنازی دایكایه‌تی دوری بخاته‌وه‌و دڵی خۆی ئاسوده‌ بكات، ئاواره‌ خه‌می دابڕانی له‌هاوسه‌ری‌و بیركردنی سروشتی كچی هیچ تروسكاییه‌كی تری له‌ژیانا بۆ نه‌هێشته‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی بیر بكاته‌وه‌ بگاته‌ ده‌ریاچه‌ی دوكان‌و خۆی تێدا بخنكێنێت، ئاواره‌ جاری یه‌كه‌م به‌نیازی سه‌ردانی ماڵی خزمێكیان ده‌چێـته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڵام خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ دوكان تاخۆی بخنكێنێت به‌ڵام له‌لایه‌ن شۆفێرێكه‌وه‌ ڕێگری ده‌كرێ كاتێك هه‌ست ده‌كات ئه‌م ئافره‌ته‌ هێنده‌ بێزاره‌ له‌ژیان هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات خۆی بخاته‌ ئاوی دوكان، بۆیه‌ وه‌ك گه‌لاوێژی پوری وتی" ئه‌وجاره‌ ویستویه‌تی خۆی بكوژێ به‌لام بۆی نه‌كراوه‌ به‌هۆی شۆفێرێكه‌وه‌، هه‌وڵمان داوه‌ دوای ئه‌وه‌ دڵنه‌وایی بكه‌ینه‌وه‌، تابیر له‌ژیانی نه‌كاته‌وه‌ به‌ڵام دیار بوو ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌خۆی خنكاندووه‌ به‌ناوی چونه‌ بازاڕ ڕۆشت به‌ڵام سێ ڕۆژ دیار نه‌ما ، شوێن نه‌ما نه‌گه‌ڕێین بۆی تاله‌ پزیشكی دادوه‌ری ته‌رمه‌كه‌یمان دۆزیه‌وه‌."
ئه‌سته‌مه‌ گوێگرتن له‌حه‌كایه‌تی‌ مه‌رگ وچونه‌وه‌ بۆ حزور شلۆقیه‌كانی‌ ژیان به‌ڵام ده‌بوو گوێ‌ شل كه‌ین و ته‌واوی‌ ئه‌وژانانه‌ بدوێنین كه‌ توانی‌ هه‌ناسه‌یه‌ك" ئاواره‌"بكات‌و"سروشت "یش به‌ته‌نها بێ‌ لانه‌كات.
چیرۆكێك به‌ئاواره‌یی‌ ده‌ست پێ‌ ده‌كاو به‌ئاواره‌یی‌ كۆتایی‌ دێت. "ئاواره‌ مسته‌فا عه‌بدوڵڵا" ئه‌وكچه‌ی‌ له‌به‌رواری‌ له‌نێوده‌ریاچه‌ی‌ دوكان خۆی‌ خنكاند. باوكی‌ ناوی‌ "عوزێرمسته‌فا" یه‌و دایكی‌ ناوی‌ "نه‌سرین عومه‌ر"ه‌، له‌ساڵی‌ 1982باوكی‌ وه‌فات ده‌كات و ئه‌وكات "ئاواره‌"40 ڕۆژ ده‌بێت له‌سكی‌ دایكی‌دا .دواتر دایكی‌ شوو ده‌كاته‌وه‌و "ئاواره‌" ده‌كه‌وێته‌ ژێر سێبه‌ری‌ باپیرو نه‌نكی‌ بۆیه‌ ناسنامه‌ی‌ باری‌ كه‌سێًتی‌ به‌ناوی‌ باپیرییه‌وه‌ بۆده‌رده‌هێنن ،ناوی‌ ده‌بێته‌"ئاواره‌ مسته‌فا عه‌بدوڵڵا".
ئاواره‌ له‌گوندی‌ "چۆخماخی‌" ناوچه‌ی‌ شارباژێر له‌دایك بووه‌و تاشه‌شی‌ سه‌ره‌تایی خوێندووه‌،ته‌مه‌نی‌ 24ساڵه‌و دوای‌ مردنی‌ نه‌نكی‌‌و به‌ساڵاچونی‌ پاپیری‌ ده‌برێته‌ماڵی‌ پوری‌ كه‌ناوی‌ "گه‌لاوێژ" ه‌ .
ئێمه‌ بۆ به‌داداچونی هۆكاری خۆكوشتنی ئاواره‌ سه‌ردانی ماڵی گه‌لاوێژمان كرد، كه‌چوینه‌ ماڵیان ئازاری‌ پرسه‌كه‌ به‌رۆكی‌ به‌رنه‌دابوون . گه‌لاوێژ، كه‌ئاواره‌ تائه‌وكاته‌ی چۆته‌ ژیانی هاوسه‌ری لای ئه‌م گه‌وره‌ بووه‌،بۆیه‌ ناوبراو كه‌وته‌ باسكردنی‌ ژیانی‌ ئاواره‌و وتی‌"هه‌ر له‌وكاته‌وه‌ی‌ هاتۆته‌لای‌ ئێمه‌ ڕێزێكی‌ زۆرمان لێگرتووه‌و لای‌ ئێمه‌ زۆرئاسوده‌ بووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ زۆرهۆگرمان بوو."
گه‌لاوێژ هه‌ناسه‌یه‌كی‌ هه‌ڵكێشاو وتی‌ " گه‌وره‌بوده‌بوایه‌،بچوایه‌ ژیانی‌ هاوسه‌ری ،ساڵی 2004 كوڕێك به‌ناوی‌ "سه‌ردار كه‌ریم خدر" هاته‌داوای‌ كه‌ ئێسته‌ته‌مه‌نی‌ 32ساڵه‌و له‌سه‌ر خۆخنكاندنی ئاواره‌ زیندانی كراوه‌، سه‌ردار خه‌ڵكی‌ گوندی‌ یاخسه‌مره‌ ،ئاواره‌ قبوڵی‌ بوو شوی پێ بكات،چونه‌ماڵ وحاڵی‌ خۆیان .
گه‌لاوێژ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا چه‌ند مانگێكی‌ سه‌ره‌تای‌ ژیانیان خۆش بووه‌ ،دواتر ژیانیان به‌ره‌و ناخۆشی‌ چووه‌ ، هۆكاری‌ خراپه‌كه‌شی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ"سه‌ردار"ی‌ هاوسه‌ری‌،كه‌بۆ ئاواره‌ باش نه‌بووه‌و به‌رده‌وام ئازاری‌ داوه‌ ، ئه‌و ئاماژه‌ی‌به‌وه‌دا "له‌و ژیانه‌ هه‌ڵهاتووه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆماڵی‌ ئێمه‌، به‌ڵام ڕێكمان خستنه‌وه‌و چویه‌وه‌ لای سه‌رداری مێرد."
هه‌وره‌ها له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا گه‌لاوێژ وتی "ئاواره‌ زۆرجاریش وتوێتی‌ كه‌خه‌زروی‌ زۆرباشه‌ بۆی‌ به‌لاَم خه‌سوی‌ به‌وجۆره‌ نه‌بووه‌‌و برایه‌كی"سه‌ردار " كه‌ناوی‌ "سه‌روه‌ر"ه‌ ئه‌ویش لێ‌ی‌ داوه‌ ."
له‌نێوان ئه‌م هه‌موو كێشه‌دا "ئاواره‌" ده‌بێته‌ دایكی‌ كچێك به‌ناوی‌ "سروشت "، ئه‌مجاره‌ ئاواره‌ ماڵ جێدێڵێت‌و دێته‌وه‌ لای پوری كه‌ناوی گه‌لاوێژ بوو هه‌ر له‌لای ئه‌ویش گه‌وره‌ بووه‌، به‌ڵام كێشه‌ی ئه‌مجاره‌یان له‌گه‌ڵ سه‌ردار ده‌گات به‌وه‌ی ته‌ڵاق چاره‌سه‌ری نێوانیان بكات به‌ڵام "ئاواره‌" قبوڵی‌ ناكات‌و ماوه‌یه‌ك له‌ماڵی‌ پوری ده‌مێنێته‌وه‌، له‌وه‌ ماوه‌دا ئاواره‌ به‌رده‌وام داوای‌ بینینی‌ "سروشتی‌ " كچی‌ ده‌كات كه‌لای سه‌رداری هاوسه‌رێتی‌و ناهێڵن بۆ ته‌نهاجارێكیش چاوی پێی بكه‌وێت.
"مه‌جید عومه‌ر" كه‌ خاڵی‌ ئاواره‌یه‌ وتی‌ "سه‌ردار هه‌ر سوربوو له‌سه‌ر جیابونه‌وه‌، من سێ‌ بۆ چوارجار چومه‌ته‌ ماڵی‌ سه‌ردار به‌ڵام قسه‌كانی‌ منیان قبوڵ نه‌بوو تائه‌وكاته‌ی‌ كێشه‌كه‌ چووه‌ دادگا به‌ڵام هێشتا ئاواره‌ داوای‌ جیابونه‌وه‌ی‌ نه‌ده‌كرد، چونكه‌ زۆر تامه‌زرۆی‌ سروشتی‌ كچی‌ بووه‌ كه‌ته‌مه‌نی‌ 2ساڵانه‌، به‌ڵام نه‌یان هێشت مناڵه‌كه‌ی‌ خۆی‌ ببینێ‌.
به‌پێی دواین بڕیاری دادگا كێشه‌ی نێوان ئاواره‌و سه‌ردار به‌ته‌ڵاق گه‌یشتووه‌ به‌ڵام ئاواره‌ ئاماده‌ی ئه‌و دانیشتنه‌ی دادگا نه‌بووه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی دادگاو دوای چه‌ند ڕۆژێك خۆی خنكاند. دایكی ئاواره‌ كه‌ناوی " نه‌سرین عومه‌ر"ه‌و پاش له‌دایك بونی ئاواره‌ شوی كردۆته‌وه‌و ماڵی خه‌زورانی ئاواره‌یان لێ سه‌ندۆته‌وه‌، ده‌رباره‌ی ئه‌م ڕوداوه‌ وتی " تاوانی خۆخنكاندنی ئاواره‌ له‌ئه‌ستۆی سه‌رداره‌، پێویسته‌ بۆ هه‌میشه‌یی له‌زیندانا بێت."
محه‌مه‌د ڕه‌وف كه‌پارێزه‌ره‌ به‌كوردستانیوزی وت " ئه‌گه‌ر پیاوی ئه‌و ئافره‌ته‌ له‌كاتی خنكانی ئه‌و ئافره‌ته‌دا له‌گه‌ڵی نه‌بوبێتیاخود به‌ڵگه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی له‌به‌رده‌ستا نه‌بێت كه‌ ئه‌و پیاوه‌ ته‌حریزی كوشتنه‌كه‌ی كردبێت ڕوبه‌ڕوی هیچ شتێكی یاسایی نابێـته‌وه‌، چونكه‌ ڕێگه‌ چاره‌ی بینین كچه‌كه‌ی به‌خۆكوشتن چاره‌سه‌ر نابێت، ڕێكخراوه‌كانی ژنان هه‌بوو ده‌بوو له‌وێوه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ی بدایه‌ نه‌ك به‌خۆخنكاندن."

له‌هه‌ولێر ژنێك له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه‌ به‌سك پڕی كوژرا

ئاواز قادر
AAwaz Qader
له‌گه‌رِه‌كی سه‌یداوه‌ی سه‌ربه‌ شاری هه‌ولێر سه‌رله‌به‌یانی 10/6/2007 ژنێك كه‌سكی 8 مانگه‌، له‌ماڵی‌ باوكیدا له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ناموس به‌فیشه‌ك كوژرا.
تایبه‌ت به‌كوردستانیوز:
"
یونس خدر" ڕۆژی 10.6.2007 كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی له‌گه‌ڕه‌كی سه‌یداوه‌ی شاری‌ هه‌ولێر " یونس خدر شۆرۆ" خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ ماڵی باوكی ئاواز و چه‌ند فیشه‌كێك ده‌نێت به‌ئاوازه‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ست ده‌دات، پاش ڕوداوه‌كه‌ یونسی مێردی پێشوی ئاوازو دوو كه‌سی تری كه‌هاوكاری یونس بوون‌و پێده‌چێت برای بن له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێ‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ڕوداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌. سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نزیكی ڕوداوه‌كه‌ به‌كوردستانیوزی ڕاگه‌یاند " ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ئه‌م ژنه‌ له‌لایه‌ن " یونس خدر شۆرۆ"ی مێردیه‌وه‌ ده‌بینرێت له‌ماڵه‌كه‌ی‌ خۆی‌ له‌شارۆچكه‌ی‌ "هه‌ریر" له‌گه‌ڵ پیاوێك به‌ناوی "ڕه‌شید هه‌ریری" كاری‌ سێكسی ئه‌نجام ده‌دات، ده‌ستبه‌جێ‌ ئه‌م پیاوه‌ ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق ده‌دات و ڕه‌وانه‌ی‌ ماڵی باوكی ده‌كاته‌وه‌.
ڕه‌شید" بۆ پێكهاتن له‌گه‌ڵ "یونس"دا كه‌كاری‌ سێكسی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی كردبوو خوشكێكی خۆی‌ له‌یونس ماره‌ ده‌كات‌و ده‌بێت به‌هاوسه‌ری .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی مێردی ئاواز داوا له‌كه‌سوكاری "ئاواز" ده‌كات كه‌بیكوژن، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و تۆمه‌ته‌ی مێرده‌كه‌ی به‌شتێكی هه‌ڵبه‌ستراو ده‌زانن له‌به‌ر ئه‌وه‌ هیچ به‌رامبه‌ر ئاواز ناكه‌ن، بۆیه‌ یونس خۆی هه‌ڵده‌سێ به‌كوشتنی ئاواز له‌ماڵی باوكیدا.
ئاواز ته‌مه‌نی له‌نێوان 20 بۆ 22 سالاندایه‌و سكی به‌منداڵه‌وه‌ 8 مانگی بووه‌و منداڵه‌كه‌شی مردووه‌و ئێسته‌ ته‌نها منداڵێكی لێبه‌جێماوه‌.
وێنه‌كه‌ له‌ئینته‌رنێت وه‌رگیرواوه‌ .

عه‌قید هێرش ئه‌حمه‌د به‌رِێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی تاوانی هه‌ولێر به‌ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند كه‌ كه‌سێك به‌ ناوی (خ) له‌گه‌ڵ دووبرای له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌لاَیه‌تی ژنه‌كه‌ی خۆی به‌ناوی (ئاواز قادر) ی ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌یان  كوشت.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ كه‌ بكوژه‌كه‌ پترله‌ سێ فیشه‌كی له‌مل وسه‌ری ژنه‌كه‌ی داوه‌ وهه‌رله‌شوێنی رووداوه‌كه‌ ئافره‌ته‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.
عه‌قید هێرش گوتی :" دوای ره‌وانه‌ی كردنی ته‌رمه‌كه‌ بۆ نه‌خحۆشخانه‌ی رزگاری ده‌ستمان به‌لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوه‌كه‌ كردو پاش كاتژمێرێك توانرا هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌بازگه‌ی پیرمام ده‌ستگیربكه‌ین ، له‌ سه‌ره‌تای لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانیان تاوانه‌كه‌یان ناوه‌.
به‌گوته‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ رووداوه‌كه‌ نزیكن پیاوه‌كه‌ ماوه‌یه‌ك ده‌بێت ژنه‌كه‌ی ته‌لاق داوه‌، ژنه‌كه‌ له‌ ماڵی باوكی له‌گه‌رمه‌ی خه‌ودا ده‌كوژرێت.

كوڕێك خوشكه‌كه‌ی ده‌داته‌ به‌ر گول
2007 10.07

رۆژی‌ 9/7 له‌گه‌ڕه‌كی باداوای هه‌ولێر كوڕێك خوشكه‌كه‌ی ده‌داته‌ به‌ر گولله‌‌و به‌سه‌ختی‌ برینداری‌ ده‌كات. عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند: "دوای‌ رووداوه‌كه‌ كوڕه‌كه‌ رایكردووه‌‌و له‌هه‌وڵی‌ ده‌ستگیركردنیداین".به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ به‌شێك له‌وكه‌سانه‌ی به‌كوشتنی‌ ئافره‌تان تۆمه‌تبارن .

كوشتنی سازان 

ورده‌كاریی كوشتنی ئافره‌تێكی كورد له‌ لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا

وه‌رگێڕانی‌: كنێر حه‌سه‌ن خانم ـ ئه‌ڵمانیا
10.10.2007

دانپێدانانێكی تۆقێنه‌ر
هێمنییه‌كی ترسناك باڵی به‌ سه‌ر هۆڵی دادگای میونشندا گرتبوو، كاتێك عێراقییه‌كی ته‌مه‌ن 35 ساڵ هۆی برینداركردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ هۆی چه‌قۆوه‌ دواتر سووتاندنی له‌ سه‌ر شه‌قام خسته‌روو.
ئه‌‌و هه‌رگیز په‌شیمان نه‌بوو له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه‌‌و ‌وتی «ئه‌و ده‌بووایه‌ ‌وای هه‌ڵسوكه‌وتبكردایه‌ له‌ پێناو كولتوورو ئاییندا. رامیاریی ئه‌ ڵمانیاش رۆڵی هه‌بووه‌ له‌ ئه‌ جامدانی ئه‌م كاره‌ی.«
پیاوه‌ بێهێزه‌كه‌ وتی «..نه‌خێر..« له‌ به‌رانبه‌ر دادگای سوێندخواردن، ئه‌مه‌ی دووپاتكرده‌‌وه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتووه‌‌و لێی په‌شیمان نیه‌. (ئه‌‌و ئاماده‌یه‌ له‌ هه‌مان حاڵه‌تدا دووباره‌ی بكاته‌‌وه‌). هاوسه‌ ره‌كه‌م سزای خۆی ‌وه‌رگرت‌و له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌م سیاسه‌ته‌ی كه‌ له‌‌وڵاتی ئه‌ڵمانیادا په‌یڕه‌‌و ده‌كرێ ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ كوشتنی ئه‌‌ودا له‌لایه‌ن منه‌‌وه‌، له‌به‌رئه‌‌وه‌ی ژنان لێره‌ مافێكی زۆریان پێدراوه‌‌و ‌وایانلێهاتووه‌ بێشه‌رمانه‌ هه‌ڵسوكه‌‌وت بكه‌ن. ئه‌مه‌ ‌وشه‌كانی پیاوه‌ تاوانباره‌كه‌ بوون.
برینداركردنی به‌ چه‌قۆ‌وه‌ به‌نزینكردن  به‌سه‌ریدا           
ئه‌‌و له‌سه‌رخۆ ئه‌دوا ‌وه‌ك ئه‌‌وه‌ی ده‌رباره‌ی گه‌شتێكی بدوێ. (ك. م. ر.)ی ته‌مه‌ن 35 ساڵ به‌رده‌‌وام بوو له‌ لێدوانه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌كانی  كوشتنی خێزانه‌كه‌ی سازان بایز عه‌بدوڵای ته‌مه‌ن 24 ساڵ‌و هۆی به‌سه‌ختی برینداركردنی به‌چه‌قۆوه‌‌و پاشان به‌زینكردن به‌سه‌ریداو سووتاندن‌و داگیرساندنی جه‌سته‌ی. ئه‌‌و رایگه‌یاند كه‌ كولتوورو ئایین ئه‌ركی كوشتنی ئه‌‌ویان خستووه‌ته‌ ئه‌ستۆ‌و ده‌بووایه‌ به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێ، هه‌روه‌ها  باوكی هاوسه‌ره‌كه‌شی ‌واته‌ باوكی سازانیش داوای ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌ی لێكردووه‌‌و، ‌ویستوویه‌تی سازان له‌ژیاندا نه‌مێنێ چونكه‌ ناوو شه‌ره‌فی بنه‌ماڵه‌كه‌یانی له‌كه‌داركردووه‌. (گه‌ر تۆ سازان نه‌كوژی من تۆ ده‌كوژم) ئه‌مه‌  گوایه‌ ‌وشه‌كانی باوكی سازانن. تاوانی سه‌ره‌كیی ئه‌م ژنه‌ گه‌نجه‌ش ئه‌مه‌یه‌ ‌ویستوویه‌تی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی جیاببێته‌‌وه‌.
 25/10/2005رۆژێكی شادیبه‌خش بوو بۆ سازان چونكه‌ له‌م به‌رواره‌دا له‌ (ك) جیاده‌بووه‌‌وه‌، ئه‌ م پیاوه‌ی كه‌ دایك‌و باوكی سازان به‌زۆر  بڕیاری هاوسه‌رگیریی  كچه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ودا دابوو بێره‌زامه‌ندیی سازان، ئه‌م پیاوه‌ی كه‌ سازانی خۆشنه‌ده‌‌ویست‌و هه‌میشه‌ به‌سه‌ختی لێیده‌داو ئازاری پێده‌گه‌یاند به‌ راده‌یه‌ك كه‌ پۆلیس په‌یوه‌ندیكردن به‌ ژنه‌كه‌ی لێقه‌ده‌غه‌كرد. له‌كاتژمێر 14:30ی ئه‌م رۆژه‌ ‌واته‌ 25/10/2006سازانی گه‌نج دووباره‌ بووه‌‌وه‌ به‌ئافره‌تێكی ئازادو له‌پیاوه‌كه‌ی جیابووه‌‌وه‌. له‌دوای بڕیاری دادگا سازان به‌ هاوڕێكه‌ی ده‌ڵێ «ئه‌مڕۆ به‌خته‌‌وه‌رترین رۆژه‌ له‌ ژیانمدا.«   
دوای سێ كاتژمێر سازان بایز عه‌بدوڵا ده‌كوژرێ. خه‌ڵكانێكی زۆر له‌شه‌قامی Leibnitz-Meier له‌ Garching شایه‌تیی كوشتنه‌كه‌ی سازان ده‌ده‌ن. له‌قاوه‌خانه‌یه‌كی  سه‌ره‌تای شه‌قام ئافره‌تێك كه‌ سازان‌و (ك) ده‌ناسێ كارده‌كات‌و سازان له‌م مه‌ترسییه‌ ئاگادار ده‌كاته‌‌وه‌‌و پێیراده‌گه‌یه‌نێ كه‌ چه‌ند چركه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا (ك) له‌‌وێ بووه‌‌و به‌ر له‌رۆیشتن  پێیوتووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ سازان به‌حه‌ق ده‌گه‌یه‌نێ. ئافره‌ته‌كه‌ سازانی له‌م مه‌ترسییه‌ ئاگاداركرده‌‌وه‌ كه‌  هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ژیانی ده‌كرد‌و پێیوت:  (ك) ده‌تكوژێ!!!!.. به‌ڵام سازان هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی به‌ گرنگ نه‌زانی‌و، خۆی‌و كوڕه‌ ته‌مه‌ن پێنج ساڵه‌كه‌ی قاوه‌خانه‌كه‌یان جێهێشت به‌مه‌به‌ستی گه‌رانه‌‌وه‌ بۆ ماڵه‌‌وه‌.
هێرشكردنه‌كه‌ له‌ ناوه‌راستی شه‌قام روویدا، پیاوه‌ عێراقییه‌كه‌ 13 شوێنی به‌چه‌قۆكه‌ی ده‌ستی  له‌جه‌سته‌ی سازان برینداركرد كه‌تازه‌ لێی جیاببووه‌‌وه‌، دوای ئه‌مه‌ به‌ره‌‌و سه‌یاره‌كه‌ی چوو  قوتووێكی پڕ له‌ به‌نزینی هێناو كردی به‌سه‌ر جه‌سته‌ی بریندارو نیوه‌ زیندووی سازاندا كه‌هێشتا له‌ژیاندا مابوو، گڕی به‌ردایه‌ جه‌سته‌ی. دانیشتووانی ئه‌م ماڵانه‌ی له‌نزیك شوێنی رووداوه‌كه‌ نیشته‌جێبوون له‌ بالكۆنه‌كانیانه‌‌وه‌ بوتڵی پڕ له‌ ئاو‌و په‌ڕۆی ته‌ڕیان ده‌خسته‌ خواره‌، رێبواره‌كان هه‌‌وڵیاندا یارمه‌تی ژنه‌ سووتاوه‌كه‌ بده‌ن‌و منداڵه‌ سه‌رلێشێواوه‌كه‌یان برده‌ شوێنێكی دڵنیا كه‌ هه‌موو كاره‌ساته‌كه‌ی به‌چاوی خۆی بینیبوو. كارمه‌ندێكی (Kripo)* كه‌له‌م شوێنه‌ نیشته‌جێبوو دوای بیستنی هاوارێكی به‌تین له‌‌وێ ئاماده‌بووبوو، پیاوه‌ عێراقییه‌كه‌ی ده‌ستگیركرد.
من ‌ویستوومه‌ بیكوژم
ئه‌‌و له‌به‌رده‌م دادگادا ‌وتی (من ‌ویستوومه‌ بیكوژم)و (من گه‌ر پیاوبم ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌م). ئه‌‌و به‌ر له‌نۆ مانگ ئه‌م پلانه‌ی داڕشتووه‌‌و زۆر به‌وردی بیری له‌كه‌ره‌سته‌كانی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ كردووه‌ته‌‌وه‌، ‌وه‌ك چه‌قۆ بۆ كوشتنی‌و، به‌نزین،... تاد ( له‌به‌رئه‌‌وه‌ی سازان هه‌موو په‌نجه‌ره‌كانی ژیانی داخستم) خۆی‌و له‌گه‌ڵ گوێڕایه‌ڵ نه‌بوونی سازان‌و.. ئاواتی جیابوونه‌‌وه‌ی‌و ره‌تكردنه‌‌وه‌ی گه‌رانه‌‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌‌و بۆ عێراق. قه‌ده‌غه‌بوونی بینینی كوڕه‌كه‌ی، هه‌موو ئه‌مانه‌ی پێبسووتێنێ. ئه‌‌و ته‌نانه‌ت دووئامێری كاره‌بایی ئازاردانی(Elektroschocker) له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتبوو بۆ  دوورخستنه‌‌وه‌ی ئه‌‌و كاسانه‌ی, گه‌ر ویستیان یارمه‌تیی سازان بده‌ن‌و رێ  به‌ ئه‌‌و بگرن كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌.
(ك) به‌ر له‌ ده‌ ساڵ هاتووه‌ته‌ ئه‌ڵمانیا. كوردێكی خه‌ڵكی قه‌ڵادزه‌یه‌ له‌ باكووری عێراق. داواكه‌ی بۆ مافی په‌نابه‌رایه‌تی ره‌تده‌كرێته‌‌وه‌‌و له‌ چاوه‌ڕوانی‌و مۆڵه‌تدانی كاتیدا ده‌هێڵرێته‌‌وه‌. بۆیشی نه‌بووه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك میونشن جێبێڵێ. ئه‌‌و كه‌ له‌‌وڵاتی خۆی كاری فیته‌ری بووه‌‌و له‌ میونشن ‌وه‌ك شاگرد چه‌ند ئیشێكی كردووه‌، هه‌رگیز نه‌یتوانیوه‌ له‌گه‌ڵ باری ژیانی نوێی رابێت. نزیكه‌ی چوار جار به‌رێگای قاچاغ سه‌فه‌ری بۆ‌وڵاته‌كه‌ی كردووه‌‌و گه‌ڕاوه‌ته‌‌وه‌ میونشن. ئه‌‌و له‌ كوردستان به‌خێزانه‌كه‌ی ‌وتووه‌،  كه‌ ده‌یه‌‌وێ كچێكی بۆ بدۆزنه‌‌وه‌ تا بیكات به‌هاوسه‌ری خۆی.
ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌ به‌هه‌ڕه‌شه‌‌و لێدان
خێزانه‌كه‌ی (ك) سازانیان بۆ دۆزییه‌‌وه‌. دوای یه‌كتر بینینێكی نیو كاتژمێری، كه‌ تا ئه‌‌وكات زۆر نامۆ بوون به‌یه‌كتری، رۆژی ئاهه‌نگی گواستنه‌‌وه‌ ده‌ستنیشانكراو سازان دڵخۆشبوو پێی. ئه‌مه‌ ‌وشه‌كانی (ك) بوون به‌رانبه‌ر دادگا. به‌ڵام سازان دوای ئه‌‌وه‌ی دڵی خۆی لای هاوڕێیه‌كی نزیكده‌كاته‌وه‌‌و ده‌ڵێ كه‌ باوكی به‌زۆر‌و به‌لێدان بۆ ئه‌م ئاهه‌نگه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ ناچاری كردووه‌. كوڕه‌كه‌شی به‌ناوێك ناوده‌نێ  كه‌ له‌ 21/8/2001 له‌ دایكبووه‌ به‌ كوردی مانای فرمێسك ده‌گه‌یه‌نێ.
بێگومان سازان ئه‌‌و ژنه‌ نه‌بوو، كه‌ (ك) ده‌یویست، له‌گه‌ڵ ئه‌‌وه‌ی ئه‌‌ویش مافی په‌نابه‌ری پێنه‌دراو، له‌ چاوه‌روانیدا هێڵرایه‌‌وه‌، به‌ڵام زۆر به‌خێرایی فێری زمانی ئه‌ڵمانی بوو، هاوڕێی زۆری هه‌بوو، هه‌ میشه‌ ده‌م به‌پێكه‌نین بوو، حه‌زی له‌ خوێندنه‌‌وه‌ بوو، ئه‌‌و ئاواتی ئه‌‌وه‌بوو ببێته‌ نووسه‌ر. گرژی‌و ئاڵۆزیی نێوانیان هه‌میشه‌ قووڵتر ده‌بوو. له‌ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2005 بۆ یه‌كه‌م جار سازان سكاڵانامه‌یه‌كی له‌سه‌ر (ك) پێشكه‌شكردو، سه‌باره‌ت به‌ هه‌‌وڵی خنكاندن له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌‌وه‌، ئه‌‌وه‌بوو له‌لایه‌ن دكتۆرێكیشه‌‌وه‌ نیشانه‌كانی هه‌‌وڵی ئه‌م خنكاندنه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ی سازان ده‌ستنیشانكرا.  ئیدی (ك) بۆی نه‌بوو ه‌یچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ سازانه‌‌وه‌ بمێنێ‌و به‌ هۆی بڕیارێكی یاساییه‌‌وه‌ (ك) بۆی نه‌بوو ته‌نانه‌ت له‌ 300 مه‌تر كه‌متر له‌ سازان‌و ماڵه‌كه‌ی نزیكبێته‌‌وه‌ . هه‌ر به‌پێی ئه‌م بڕیاره‌ (ك) بۆی نه‌بوو كوره‌كه‌ی ببینێ. سازان ترسی له‌‌وه‌ هه‌بوو ئه‌‌و  منداڵه‌ كه‌ی بنێرته‌وه‌ بۆ عێراق.
هه‌رگیز به‌ بڕیاری په‌یوه‌ندینه‌كردن به‌سازانه‌‌وه‌ پابه‌ندنه‌بوو
 ئه‌‌و هه‌رگیز پابه‌ندی ئه‌م بڕیاره‌ نه‌بوو. هه‌میشه‌ له‌ هه‌ڵێك گه‌ڕاوه‌ بۆ ئازاردانی سازان، جارێكیان له‌ شوێنی ‌وه‌ستانی پاس چاوه‌رێی ده‌كات‌و زۆر به‌سه‌ختی لێیده‌دات، جارێكی تر سندوقی پۆستی ده‌شكێنێ‌و، به‌هۆی په‌نجه‌ره‌یه‌كه‌‌وه‌ به‌ دیواریدا هه‌ڵده‌چێ‌و كاسێتێكی بۆ له‌په‌نجه‌ره‌كه‌‌وه‌ ده‌خاته‌ ژووره‌‌وه‌ كه‌ ئه‌م ‌و‌شانه‌ی تێدا تۆماركراوه‌ (سازان به‌ره‌‌و جه‌هه‌نه‌م ده‌چێ، ژنێك كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا پێیده‌‌وترێ بێئابڕوو كاری بێئابڕوویی ده‌كات باشتره‌ له‌ ژنێك كه‌ گوێڕایه‌ڵی پیاوه‌كه‌ی نه‌بێت). پۆلیس نه‌یده‌زانی  چۆن هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا بكات ئه‌‌و هه‌میشه‌ له‌ دژی سكاڵاكان به‌رگریی له‌خۆیده‌كرد.
خوێنه‌ری به‌رێز ئه‌مه‌ كاره‌ساتی هه‌ڵوه‌راندنی رۆحی په‌پوله‌ ئاسای ژنێكی گه‌نج بوو له‌ تاراوگه‌، كه‌ به‌پێنووسیRupp Doinet  نووسرابوو.
دادگا له‌ به‌رواری 11.10.2007   بڕیاری به‌ندبوونی تا هه‌تایی به‌سه‌ر تاوانبار (ك)دا سه‌پاندو كوڕه‌ شه‌ش ساڵه‌كه‌شی دوای كوژرانی دایكی لای خێزانێكی خێرخواز ژیان به‌سه‌ر ده‌بات‌و په‌روه‌رده‌ ده‌كرێ. 

تێبینی: ئه‌م بابه‌ته‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسی ئه‌ڵمانی Rupp Doinet
نووسراوه‌و له‌سایتی Stern بڵاوكراوه‌ته‌و

دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی ده‌كاته‌ سه‌ر خوشكی‌ ژنه‌كه‌ی له‌ چۆله‌وانیش ده‌یكوژێت
 
2007 .17.12

هاوڵاتییه‌ك له‌ كۆمه‌ڵًگه‌ی "كه‌له‌كچی" دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی ده‌كاته‌ سه‌ر خوشكه‌ ژنه‌كه‌ی، له‌ چۆله‌وانیش ده‌یكوژێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیس به‌رده‌ڕه‌ش رایگه‌یاند،‌ هاوڵاتییه‌كی كۆمه‌ڵگای "كه‌له‌كچی به‌رده‌ڕه‌ش" به‌ناوی (س، ش) ته‌مه‌ن(27) ساڵ كه‌ خێزانداره‌و خاوه‌نی(3) منداڵه‌ به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی كه‌ خێزانه‌كه‌ی نه‌خۆشه‌، كچه‌ خه‌زووره‌كه‌ی خۆی واته‌ خوشكی خێزانی كه‌ ناوی (رِ)ه‌ و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی(730) قه‌زای "به‌رده‌ڕه‌ش" له‌گه‌ڵ خۆی دیباته‌وه‌ ماڵی خۆیان.
 ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ دووپاتیكرده‌وه‌، كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستی و ناشه‌رعی له‌نێوانیان دا هه‌بووه‌ و بۆیه‌ش دوای ئه‌و كردارانه‌ "س" ، "رِ" ده‌كوژێت و ته‌رمه‌كه‌شی له‌ نزیك رِووباری "خازر" فرِێ ده‌دات و دوای چه‌ند رۆژێك له‌ هه‌واڵی وونبونی ماڵی باوكی "ر" وونبوونه‌كه‌ ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی "س" زاوایان و دوای ئه‌وه‌ی كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌لیَدا ده‌كه‌ن، "س" دان به‌وه‌ دا ده‌نێت كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ناشه‌رعی له‌نێوان هه‌ردوو كیان دا هه‌بووه‌ و هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و "ر" كووشتوه‌ و له‌نزیك ئاوی "خازر"یش فرِێی داوه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌یدا، كه‌ هه‌ر هه‌مان كات باوكی "ر" زاواكه‌ی خۆی واته‌ "س" ده‌كوژێت و دوێنێش ته‌رمه‌كه‌ی به‌خاك سپێردرا و تاكو ئێستاكه‌ش كه‌سووكاری "ر" به‌ هاوكاری هێزه‌كانی پۆلیس له‌ قه‌راخ رووباری "خازر" له‌ ته‌رمی "ر" ده‌گه‌رێن و نه‌یان دۆزیته‌وه‌.
 ئه‌و سه‌رچاوه‌ی پۆلیس كه‌ ئاماده‌نه‌بوو ناوی خۆی ئاشكرا بكات و دووپاتیكرده‌وه‌، كه‌ "ر" كاتێك له‌گه‌ڵ "س" بۆ ماڵی ئه‌وان چووه‌ ، كۆمه‌ڵه‌ پاره‌و زێرِێكی زۆری له‌گه‌ڵ خۆی بردووه‌. 

 کووشتنی سارا نیعمەت


 
Sara Nemat

له 01.08.2007 دا کووشتنی سارا نیعمەت تەمەن 11 ساڵ دانیشتوى شارى خانەقین، لەلایەن کەسوکارەکەیەوە لەدواى کوشتنى بەبەرد.تەرمەکەى لەکەلاوەیەکدا دۆزرایەوە.

دوو خوشك‌ به‌یه‌كه‌وه‌ كوژران
08 .08. 2007

له شه‌وی‌ 18/8له‌ گه‌ڕه‌كی‌ ره‌زای‌ شاری‌ دهۆك، له‌ ترافیك لایتێك دوو برا له‌ناو ئۆتۆمبیلێكی‌ مۆنیكا ته‌قه‌ له‌ ئۆتۆمبیلێكی‌ ئۆپڵ‌ ده‌كه‌ن كه‌ دوو كوڕ‌و دوو كچی‌ تێدا ده‌بن‌و له‌ ئه‌نجامدا دوو كچه‌كه‌ ده‌كوژرێن‌و یه‌كێك له‌ كوڕه‌كانیش بریندار ده‌بێت.
ئه‌و دوو كچه‌ خوشك بوون یه‌كێكیان 35 ساڵه‌‌و شوویكردووه‌‌و ئه‌وه‌ی‌ تریشیان 17 ساڵه‌‌و كچه‌، هه‌روه‌ها دوو كوڕه‌كه‌ش برا بوون، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ ته‌قه‌یان لێكردوون دوو كه‌س بوون‌و برای‌ ئافره‌ته‌كان بوون". ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی‌ "ئافره‌ته‌كان كوژراون‌و ئه‌و دوو برایه‌ی‌ له‌ناو ئۆپڵه‌كه‌ش بوون یه‌كێكیان بریندار كراوه‌‌و یه‌كێكیشیان هه‌ڵهاتووه‌، به‌ڵام دواتر پۆلیس هه‌ر چوار كوڕه‌كه‌یان ده‌ستگیر كردووه‌.

ته‌رمی‌ ژنێك و گه‌نجێك ده‌دۆزرێته‌وه‌
له 03.09.2007 ‌دوو روداوی‌ جیاوازدا له‌ناحیه‌ی‌ سمیلان‌و قه‌زای‌ رانیه‌ ته‌رمی‌ ژنێك‌و گه‌نجێك ده‌دۆزرێته‌وه‌.

لەنزیک گوندی گۆزی نێوان کەرکوک و پردێ تەرمی ژنێک دۆزرایەوە

له
04.09.2007 تەرمی ژنێکی نەناسراو کە تەمەنی لەنێوان 20-25 ساڵە کە جێشوێنی 3 گوللە بە جەستەیەوە دیارە لەلایان پۆلیسەوە لەنزیک گوندی گۆزی دۆزرایەوە.

كچێك به‌كوژراویی‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌‌و دانه‌یه‌كی‌ تریش بریندار ده‌بێت

له 05.09.2007 ‌ ناحیه‌ی‌ قه‌ره‌هه‌نجیر، ته‌رمی‌ كچێك به‌گولله‌بارانكراوی‌ ده‌دۆزرێته‌و. كاتژمێر حه‌وت‌و نیوی‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌4/9، له‌نێوان گوندی‌ باشبڵاخ‌و خاڵه‌بازیانی‌ ته‌رمی‌ كچێكی‌ ته‌مه‌ن پانزه‌ بۆ هه‌ژده‌ ساڵ دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ كراسێكی‌ سووری‌ له‌به‌ردا بووه‌‌و گولله‌بارانكراوه‌.ئه‌و كچه‌ به‌فیشه‌كی‌ ده‌مانچه‌و كڵاشینكۆف كوژراوه‌و فیشه‌كه‌كانیش نراون به‌سه‌روسنگیه‌وه.

ئافره‌تێكی 13 ساڵ خۆی كوشت
كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات

له
22.11.2007 کچێکی مه‌هابادی به‌ ناوی " مه‌هناز حه‌سه‌نی " به‌ هۆی گوشاره‌کانی خێرانی و تووش بوون به‌ نه‌خۆشی ده‌رۆنی له‌ ناکاو خۆی کووشت. مه‌هناز که‌ به‌ هۆی مردنی دایک و باوکی له‌ لای زڕ دایک و زڕ باوکی مابوویه‌وه‌ و به‌رده‌وام ئازار و ئه‌شکنجه‌ ده‌درا، به‌ زۆری له‌ ته‌مه‌نی 12 ساڵه‌یی واتا ساڵی ڕابڕدوو به‌ مێرد درابوو. نێو براو له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی مێرده‌که‌شی ئازار ده‌دراو به‌هۆی بێ که‌سی به‌سووکی سه‌یر ده‌کراو گه‌لێک هه‌ڵس و که‌وتی خراپی له‌ گه‌ڵ دا ده‌کرا. هه‌ر بۆیه‌ش نه‌یتوانی بوو که‌درێژه‌ به‌ژیانی هاوسه‌ری بدات و دوای یه‌کساڵ له‌ مێرده‌که‌ی ته‌ڵاقی وه‌رگرت بوو.
مه‌هناز به‌ هۆی بێ که‌سی جارێکی دیکه‌ ناچار ده‌بێت ڕووی ماڵی زڕدایک و زڕباوکی بکاته‌وه‌، که‌چی ئه‌وانیش سه‌رکووتی ده‌که‌ن و هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ تووشی په‌رێشانی ڕووحی و پیسکۆلۆژیک بێت و له‌ ئه‌نجام دا له‌ ڕۆژانی ڕابڕدوو دا، به‌ خواردنه‌وه‌ی سه‌م ، کۆتایی به‌ ژیانی پڕ له‌ ڕه‌نج و که‌سه‌ری خۆی هێنا.

 كوشتنی ژن

08.02.2008
له‌ماوه‌ی‌ ساڵێكدا له‌سنوری‌ هه‌ولێرو دهۆك 192ژن سوتاون‌و 63ی‌ دیكه‌ش به‌گولله‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

كچێكی‌ ته‌مه‌ن 22 ساڵ خۆی‌ ده‌كوژێت
له
07.04.2008 ‌كچێكی‌ ته‌مه‌ن 22 ساڵ شه‌وی‌ 7/4 له‌ قاتی‌ سێهه‌می‌ ئاماده‌یی‌ بازرگانی دهۆكه‌وه‌ خۆی‌ ده‌خاته‌ خواره‌وه‌‌و كۆتایی‌ به‌ژیانی‌ خۆی‌ ده‌هێنێت.
 
دهۆك‌: به‌پێی‌ قسه‌ی‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ قوتابخانه‌كه‌ ئه‌م كچه‌ خوێندكاره‌ له‌قوتابخانه‌ ماوه‌ته‌وه‌ تا ده‌وام ته‌واو بووه‌، پاشان پاسه‌وانی‌ قوتابخانه‌كه‌ له‌ مه‌یدانی‌ ناوه‌وه‌ی‌ قوتابخانه‌كه‌ ده‌یدۆزێته‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.به‌پێی‌ قسه‌ی‌ هاورێكانی‌ ئه‌م خوێندكاره‌ له‌كاتی‌ ته‌واوبوونی‌ ده‌وامدا دواكه‌تووه‌‌و له‌گه‌ڵ هاورێكانیدا نه‌رۆشتۆته‌وه‌‌و پاشان پاسه‌وانی‌ قوتابخانه‌كه‌ به‌مردوویی‌ دۆزیویه‌ته‌وه‌. خویندكاره‌كه‌ ته‌مه‌نی‌ 22 ساڵه‌‌و له‌قۆناغی‌ سێهه‌م بووه‌‌و به‌پێی‌ قسه‌ی‌ هاورێكانی‌ هیچ گرفتێكی‌ نه‌بووه‌، له‌بواری‌ خوێندنیشدا ئاستی‌ مام ناوه‌ندی‌ بووه‌. به‌پێی‌ قسه‌ی‌ هاورێكانی‌، ئه‌م كچه‌ نامه‌یه‌كی‌ لای‌ هاورێیه‌كی‌ جێهێشتووه‌‌و كه‌س تۆمه‌تبار ناكات‌و ده‌ڵێت " به‌بروای‌ ته‌واومه‌وه‌ خۆم ده‌كوژم".

كچێك به‌پشتوێن خۆی‌ خنكاند
10.04.2008

له 09.04.2008 ‌ ته‌رمی‌ كچێك له‌ناو ماله‌َه‌كه‌ی‌ خۆیاندا له‌عه‌ربه‌ت دۆزرایه‌وه‌ كه‌ پێشتر له‌رێگه‌ی‌ پشتوێنێكه‌وه‌ خۆی‌ خنكابوو".كچه‌كه‌ ناوی‌ ده‌شنێ‌ نامیقه‌و خوێندكاری‌ پۆلی‌ شه‌شه‌می‌ ئاماده‌ییه‌ له‌زاری‌ باوكییه‌وه‌ پێمان راگه‌یاندرا به‌هۆی‌ سستی‌ له‌خوێندندا هه‌ستاوه‌ به‌و كاره‌و له‌رێگه‌ی‌ پشتوێنێكه‌وه‌ خۆی‌ خنكاندووه‌".هه‌روه‌ها كچه‌كه‌ له‌كاتی‌ خۆ خنكاندنه‌كه‌یدا خۆی‌ هه‌ڵواسیوه‌. وتیشی‌ " لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ته‌واو له‌هۆكاری‌ كوشتنی‌ ئه‌و كچه‌ خوێندكاره‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌".
 

كوژرانی ژنه‌ رۆژنامه‌نووسێك له‌هه‌ولێر

له شه‌وی 18/19-4-2008 ژنه‌ رۆژنامه‌نووس بێگه‌رد حسێن محه‌مه‌د ئه‌مین ناسراو به‌ (بێگه‌رد قه‌ڵاتی) چیرۆكنووس و په‌یامنێر له‌ هه‌فته‌نامه‌ی (گوڵان)، له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا له‌ شاری هه‌ولێر به‌ چه‌قۆ كوژرا .ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانیش وا راده‌گه‌یه‌نن كه‌ له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ كوژرابێت كه‌ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا لێی جیابوبووه‌وه‌، دوای كوشتنیشی ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری هه‌ولێر كراوه‌.

ئه‌م ژنه‌ ساڵی 1981 له‌ شارۆچكه‌ی چوارقوڕنه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای رانیه‌ له‌دایكبووه‌و تا پۆلی یه‌كه‌می ناوه‌ندی خوێندووه‌، ساڵی 2000 له‌لایه‌ن باوكیه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا به‌ زۆر دراوه‌ته‌ پیاوێكی به‌ ته‌مه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی كچێكی له‌و پیاوه‌ ده‌بێت به‌ ناوی (كه‌ژاڵ)، لێی جیاده‌بێته‌وه‌، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش شووی به‌ پیاوێكی دیكه‌ كردۆته‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا نه‌گونجاون و به‌رده‌وام كێشه‌یان له‌نێواندا بووه‌، تا كار گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ی جیابوونه‌ته‌وه‌. كه‌سێكی نزیك له‌ خانه‌واده‌ی بێگه‌رد ی راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ كچه‌كه‌یان له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابوبووه‌وه‌، به‌ڵام هێشتا دۆسیه‌ی نێوانیان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژ به‌ ژنان له‌ هه‌ولێر كاری له‌سه‌ر ده‌كرا. ناوبراو ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ كوشتنی، كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكێكی خۆی به‌ناوی (بوكی تارا ڕه‌ش) بڵاوكردۆته‌وه.

 
گۆڕی ئه‌و كچه‌ هه‌ڵده‌درێته‌وه‌ كه‌ له‌ئاغجه‌له‌ر به‌خنكێندراوی بێ ئاگاداری پۆلیس نێژرا

   23.04.2008
له شه‌وی 17/18-4 كچێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵان له‌گوندی تلیان- ی سه‌ربه‌ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا خۆی خنكاند.

  23.04.2008
له
02.02.2008 خۆی‌ ده‌سووتێنێت, دوای‌ شه‌ست‌و یه‌ك رۆژیش له‌چاره‌سه‌ركردن، هه‌ورین له‌نه‌خۆشخانه‌ی‌ ئێمرجنسی‌ هه‌ولێر راده‌ستی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ كۆیه‌ كراوه‌ته‌وه‌‌و، ته‌نها دوای‌ چوار رۆژ مانه‌وه‌، له‌ زیندانی‌ كۆیه‌، دواجار به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچ ئیفاده‌یه‌كی‌ له‌ پۆلیسی‌ كۆیه‌ لێوه‌ربگیرێت، گیانی‌ له‌ده‌ستدا.سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ ئێمرجنسی‌، قسه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ كۆیه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ورین له‌ 4/4 جگه‌ له‌وه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ زۆر باشبووه‌، داواشی‌ لێكراوه‌ هه‌ر سێ‌ رۆژ جارێك سه‌ردانی‌ ئێمرجنسی‌ بكاته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ سروشتی‌، به‌ڵام دوای‌ سێ‌ رۆژو له‌ 7/4 كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و شان‌و ملی‌ برینی‌ پێوه‌ دیارده‌بێت. به‌پێی‌ نوسراوه‌كانی‌ ناو فایله‌كه‌ی‌ هه‌ورین، له‌نه‌خۆشخانه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌  له‌ 7/4 كاتێك كه‌ پۆلیس بۆ نه‌خۆشخانه‌یان گه‌ڕاندۆته‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی كۆیه‌، داوای‌ كردووه‌ كه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ بمێنێته‌وه‌ "چونكه‌ ئه‌م هاتووچۆیه‌ زه‌حمه‌ته‌"، به‌ڵام ته‌نها شه‌وێك ده‌مێنێته‌وه‌و به‌یانییه‌كه‌ی‌ دكتۆرێك له‌ ئێمرجنسی‌ به‌ پۆلیسه‌كاندا ده‌ینێرێته‌وه‌ "چونكه‌ حاڵه‌تی‌ باشه‌" (ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌پێی‌ نوسراوه‌كانی‌ ناو فایله‌كه‌). هه‌روه‌ها باس له‌وه‌شكراوه‌ ئه‌وكاته‌ی‌ كه‌ جارێكی‌ تر ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ كۆیه‌، دوای‌ یه‌ك كاتژمێر گیانی‌ له‌ ده‌ستده‌دات


كچێك لە هەولێر، لە لایەن ئامۆزاكەیەوە دەكوژرێت

  24.11.2011 

دوێنی ئێوارە لە شاری هەولێر كچێك لە لایەن دەستگیرانەكەیەوە دەكوژرێت. "شەهلا. س" خوێندكاری "مەكتەبی شۆخی بنەڕەتی" لە دایك بووی 1993 بووە، لە لایەن بنەماڵەكەی زەختی لە سەر كراوە تاكوو لە گەڵ ئامۆزای خۆی شوو بكات، بەڵام شەهلا نەیویستووە شوو بە ئامۆزای خۆی بكات، لە ئەنجامدا دایك و ئامۆزاكەی دوێنی دةڕۆنە مەكتەب و لە مەكتەب دەریدەهێنن و بەرەو جێگایەكی نادی...ار دەیبەن، لە زمانی هاوڕێیانیەوە باس لەوە دەكرێت كە شەهلا كاتێك لە مەكتەب دەركەوتووە، ماڵئاوایی لە هەموو هاوڕێیانی خۆی كردووە.
پاش كوشتنی شەهلا ئامۆزاكەی خۆی رادەستی پۆلیس دەكات و لە ئەنجامدا باوكی شەهلا كچی خۆی بە تاوانبار دەزانێت و كوشتنی كچەكەی بەرەوا دەبینێت بۆیە دەستبەجێ تاوانبار لە ئیدارەی پۆلیس بێ لێكۆلینەوە ئازاد دەكرێت