عه‌بدوڵڵا
موعینی
عه‌بدوڵڵا
موعینی له
ڕۆژی چوارشه‌ممه
(٢٤/١/١٣٢٢
هەتاوی)
١٤/٤/١٩٤٣
زایینی
دا له
گه‌ڕه‌کی
سه‌هۆڵخانه‌ی
شاری مه‌هاباد
پێی ناوه‌ته
سه‌ر
جیهان.
عه‌بدوڵڵا
سه‌رده‌می
منداڵیی خۆی له
باوه‌شی
بنه‌ماڵه‌یه‌کی
شۆڕشگێر و پڕ حه‌شیمه‌ت
دا به‌سه‌ر
بردووه.
له
شاری مه‌هاباد،
له
دوو
فێرگه‌ی
سه‌عاده‌ت
و سه‌عدی
دا ده‌وره‌ی
سه‌ره‌تایی
خوێندنی به
ئاخر گه‌یاندووه
و
ده‌وره‌ی
ناوه‌ندیشی
له
خوێندنگه‌ی
محه‌مه‌دره‌زاشا
و په‌هله‌وی
دا ته‌واو
کردووه.
عه‌بدوڵڵا
هه‌ر
له
سه‌ره‌تای
گه‌نجی
و لاوی دا سه‌رنجی
داوه‌ته
سه‌ر
خه‌باتی
بێ وچانی سوله‌یمانی
برا گه‌وره‌ی
و له
ڕێکخراوه‌ی
نهێنی دا چالاکی نواندووه.
له
کۆ
کردنه‌وه‌ی
یارمه‌تی
ماڵی و ناردنی بۆ شۆڕشی کوردستانی
باشوور دا مۆره
و
تاکێکی هه‌ڵسوڕاوی
ماندونه‌ناس
بووه.
عه‌بدوڵڵا
دوای وه‌رگرتنی
دیپڵۆم، نه‌یتوانی
درێژه
به
خوێندن بدات، چونکه
هێرشی کوتوپڕی ده‌زگای
پۆلیس و ساواکی ئێرانی له
ساڵی
١٣٤٣ی
هه‌تاوی،
بۆ سه‌ر
به‌ده‌نه‌ی
ڕێکخراوه‌ی
نهێنیی شاره‌کان
و گیران و ده‌سبه‌سه‌ر
بوونی ژماره‌یه‌کی
به‌رچاوی
گه‌نج
و لاوی کورد له
شاره‌کانی
سنه،
سه‌قز،
بۆکان، مه‌هاباد،
شنۆ و نه‌غه‌ده
و
گونده
کوردنشینه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان، عه‌بدوڵڵا
به
ناچاری وڵات جێده‌هێڵێت
و ده‌گه‌ڵ
چه‌ندێک
له
هاوڕێیانی ڕووده‌کاته
ئه‌ودیوی
سنور و تێکه‌ڵ
به
هێزی شۆڕشگێڕی کوردستانی باشوور
ده‌بێت.
له
چالاکی پێشمه‌رگایه‌تی
و به‌تایبه‌ت
له
ڕونکردنه‌وه
و
به‌رزکردنه‌وه‌ی
وره‌ی
شۆڕشگێرانه‌ی
خه‌ڵکی
زه‌حمه‌تکێشی
گونده‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان ، یهکدهم
ناسره‌وێت
وخه باتي پيشمەر
گايه تي و سياسي به دل و گيان ده
باته پيش له ريگايه ش دا جاريك
بريندار ده بيت
.
به‌ڵام
به‌داخه‌وه
له
گه‌رمه‌ی
هه‌نگاوی
یه‌که‌م
و له
سه‌ره‌تا
و ده‌سپێکی
پێشمه‌رگایه‌تی
و سازکردنی شانه‌ی
نهێنی له
نێو
خه‌ڵکی
ئاواییه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستاندا هه‌واڵی
شه‌هیدکردنی
سوله‌یمان
و چه‌ندێك
له
هاوڕێیانی پێ ده‌گاته‌وه.
شه‌هید
بوونی سوله‌یمان
و هاوڕێیانی نزیکی عه‌بدوڵڵا،
ئه‌گه‌رچی
زه‌ربه‌یه‌کی
ده‌ردناک
ده‌بێ،
به‌ڵام
عه‌بدوڵڵا
و هاوسه‌نگه‌رانی
خۆیان نادۆڕێنن و به
ڕوحێکی شۆڕشگێرانه‌وه
خۆ
بۆ خه‌بات
قایمتر ده‌که‌ن.
به‌ڵام
به
هۆی
ساوا بوونی هێزی سیاسی و به‌تایبه‌ت
ئاماده
نه‌بوون
و له‌بار
نه‌بوونی
هه‌ل
و مه‌رجی
کۆمه‌ڵگای
ئه‌و
سه‌رده‌مه
و ،
سه‌ربزێوی
و خه‌یانه‌تی
که‌سانێکی
خۆ به‌ده‌سته‌وه
ده‌ر،
له
جه‌وله‌یه‌کی
پێشمه‌رگانه‌دا
له
نزیک گوندی قالوێ له
مه‌ڵبه‌ندی
گه‌ورکایه‌تی،
ده‌که‌ونه
به‌ر
هێرشێکی نابه‌رامبه‌ری
هێزه‌کانی
دوژمن و له
شه‌ڕێکی
داسه‌پێندراو
دا عه‌بدوڵڵا
و مینه
شه‌م
ڕۆژی پێنج شه‌ممه
(٣٠/٣/١٣٤٧
هەتاوی)
٢٠/٦/١٩٦٨
زایینی
شه‌هیدده‌بن.
ته‌رمی
عه‌بدوڵڵا
و مینه
شه‌م
دێته‌وه
ژاندارمه‌ریی
مه‌هاباد،
به‌ڵام
ساواك
ئاماده
نابێ ته‌رمه‌کان
ڕاده‌ستی
که‌س
و کاریان بکاته‌وه.
ده‌ڵێن
فه‌رمانده‌ی
ژاندهرمهریی
ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ی
مه‌هاباد
(سه‌رهه‌نگ
بابایی)گوتبووی
که
ته‌نیا
که‌سێك
که
ده‌توانێ
بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی
ته‌رمی
شه‌هیده‌کان
سه‌ردانی
ساواك
بکات و ئه‌م
ئه‌رکه
ڕاپه‌ڕێنێت،
شێخ محه‌مه‌د
معسوم، باوه‌ڕپێکراوی
حکومه‌ته
و
به‌س.
باوکی عه‌بدوڵڵا
چه‌ند
که‌سێک
ده‌نێرێته
لای
شێخ، به‌ڵام
شێخ ناچێته
ژێر
ئه‌و
داواکارییه
و
خۆی لێ نادا.
ساواك
و ژاندارمه‌ری
ته‌رمی
عه‌بدوڵڵا
و مینه
شه‌م
ده‌نێرنه
پادگانی پیرانشار و له
گۆڕستانێکی کۆنی ئه‌و
شارۆچکه‌یه
دا
به
خاکیان ده‌سپێرن.
سه‌رچاوه
مەڵپەری بنەماڵەی موعینی |