ئایدن مستەفا حەمید    table.MsoNormalTable {line-height:115%; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; } p {margin-right:0in; margin-left:0in; font-size:8.5pt; font-family:"Verdana","sans-serif"; color:#FFFFB9; } p.MsoNormal {margin-top:0in; margin-right:0in; margin-bottom:10.0pt; margin-left:0in; line-height:115%; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; color:windowtext; } .style4 { text-align: right; }           چیرۆكی ئەو فڕۆكەوانەی ئامادە نەبوو هەڵەبجە كیمیاباران بكات    ئایدن مستەفا حەمید  \     لە ڕۆژەكانی دوای ١٤/٣/١٩٨٨ ئەو كاتەی هەڵەبجە لەلایەن پێشمەرگە و سوپای پاسداران ئازادكرا ، ڕژێمی سەدام حوسێن تۆڵەیەكی جەرگبڕی دەوێ ، باشترین ڕێگە بۆ ئەوان بەردانەوەی بۆمبی پڕكراوە لە كیمیایی بەسەر شارەكەدا ، عەلی حەسەن مەجید ئامۆزای سەدام و هەمەكارەی ڕژێمەكەی لە كوردستان حەوت فڕۆكەوان دەست نیشان دەكات بۆ ئەوەی كارەكە ئەنجام بدەن ، ئایدن یەكێكە لەوان .   عەلی كیمیایی ئایدن ڕادەسپێرێ‌ سەركردایەتی ئەو فڕۆكەوانانە بكات كە دەبێ‌ هەڵەبجە بۆردمان بكات ، ئایدن هەر زوو ڕەتیدەكاتەوە ، ڕەتكردنەوەیەك دواجار ژیانی خۆی لەسەر دانا . بەپێ‌ی قسەی كەسێكی ئاگادار كە لە ئایدنی بیستووە ئەو قسانە چوون بە بەینی عەلی كیمیایی و ئایدندا .   عەلی كیمیایی : بۆچی ئەو كارە ناكەیت ؟ ئەوە ئەركە و دەبێت ئەنجامی بدەی ؟ ئایدن : دەمەوێت سەرۆكی فەرماندە سەدام حوسێن ببینم . داواكەی سەریگرت و ئایدنیان برد بۆ لای سەدام لەشاری بەغداد ، سەدام و ئایدن ئەو قسانە دەكەن . ئایدن : جەنابی سەرۆك ، ئەو میللەتە خێر لە خۆنەدیون و هیچیان نیە تا بەو جۆرە كۆمەڵكوژ بكرێن نە دەوڵەتیان هەیە نە هیچ ، كاتێك كیمیاباران دەكرێن ژن و پیاو و منداڵ تیا دەچن هیچ تاوانێكی نەبووە ئەوان چەندین خەونیان هەیە ، گەورەی بنوێنە و دەستبەرداری ئەم كارەبە . سەدام حوسێن : خۆی ئەوە كێشەكەیە كە كورد هیچ نیە و داوای زۆر ئەكات بۆیە پێویستە كۆمەڵكوژ بكرێن ، ئەوەی قوبوڵی نیە ئەو كارە بكات ملی دەكرێت بە پەتی سێدارە . دوای ئەو ووتوێژە كورتەی سەدام و ئایدن ، ئایدن دەگوازرێتەوە بۆ زیندان و بە درێژای شەش مانگ ئەشكەنجە و ئازار ئەدرێت ، جگە لەوەش داوای لێئەكەن ئەگەر بە كیمیابارانكردنی هەڵەبجە هەستێت پلەی فڕۆكەوانی لە (رائید)ەوە دەكرێتە (عەمید ) ، بەڵام ئەو كەسانەی ئایدنیان لە زیندان لە نزیكەوە بینیوە دەڵێن سوور بووە لەسەر هەڵویستی خۆی و حزبی بەعسی بە تاوانبار وەسغكردووە . دوابەدوای ئەوە سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچووە . دوای شەش مانگ لە كیمیابارانكردنی هەڵەبجە ئایدن لە مانگی٩ ی ساڵی ١٩٨٨ لە سێدارە درا و لە گۆڕستانی موسەڵا لە شاری كەركوك سپەردەی خاك 

    ئەو مرۆڤە گەورەیە بناسن و لەبیری مەکەن   ئایدن مستەفا حەمید کە تورکمانێکی شیعەی شاری کەرکوکە ، لەبەر ئەوەی لە ساڵی ١٩٨٨ فڕۆکەوان بووەو ڕازی نابێت کیمیابارانی شاری هەڵەبجە بکات و لەبەردەم سەددامدا دەڵێت : ئەو میلەتە خێرلەخۆ نەدیوە هیچیان نیە تا کۆمەڵکوژبکرێن ، ئەوان نە دەوڵەتیان هەیە نەهیچ ، کاتێک کیمیاباران دەکرێن تەنها ژن و منداڵ و کەسی بێتاوان تێدادەچن ، ئەوان چەندین خەونیان هەیە ، دوای ٦ مانگ زیندانیکردن دواتر لەمانگی  ئەیلولی ١٩٨٨ لەسێدارە دەدرێت لەسەر ئەو ڕەتکردنەوەیەی ، پێویستە ئەوساڵ لەیادی هەڵەبجە ڕێز لەخۆی و بنەماڵەکەی بگیرێت