عه‌لادین سه‌جادی
عه‌لادین سه‌جادی ته‌مه‌نێك له‌خزمه‌ت ئه‌ده‌بی كوردیدا عه‌لادین سه‌جادی ناوی ته‌واوی (عه‌لادین نه‌جمه‌دین عیسامه‌دین)ه بنه‌ماڵه‌كه‌یان له‌نێو شاری سنه‌دا به سه‌جادی به‌ناوبانگن و ڕووناكبیر و نووسه‌ری گه‌وره‌شیان تێدا هه‌ڵكه‌وتووه، دایكی له شێخه‌كانی باراوه، باوكی سه‌یده. بنه‌ماڵه‌ی سه‌جادی لهرهچهڵهكدا ههورامیین، خه‌ڵكی دێیهكن له ئێران به‌ناوی (كهڵچی)، پاشان چوونه‌ته سنه، سه‌جادی له ساڵی ١٩٠٧ له‌خێزانێكی ئاینیدا له‌دایكبووه. له ساڵی ١٩٢٧ بۆ خوێندن رووی له‌سلێمانی كردووه و له مزگه‌وتی شێخ جه‌لال و مزگه‌وتی حاجی مه‌لا ره‌سوڵ وه‌ك فه‌قێ دامه‌زراوه. ساڵی ١٩٣٨ مۆڵه‌تی مه‌لایه‌تی لای مامۆستا شێخ بابه‌عه‌لی ته‌كیه‌یی وه‌رگرتووه و چووه بۆ به‌غدا له مزگه‌وتی نه‌عیمه خاتوون بووه به‌پێشنوێژ، دانیشتن و كاری رۆژانه‌ی له‌و مزگهوتهدابووه. له‌به‌غداش لای مامۆستا شێخ ئه‌مجه‌د زه‌هاوی و شێخ محه‌مه‌د قزڵجی به هه‌ندێ له زانسته ئیسلامییه‌كاندا چووه‌ته‌وه. له‌ساڵی ١٩٢٩ چووه‌ته بواری رۆژنامه‌نووسییه‌وه له ساڵی 1941بووه به به‌رێوبه‌ری گۆڤاری گه‌لاوێژ تا كاتی داخستنی له ١٩٤٩ له‌ساڵی ١٩٤٨ له‌دوای راپه‌ڕینی كانونهوه گۆڤاری نزار-ی به‌عه‌ره‌بی و كوردی ده‌ركردووه، كه گۆڤارێكی سیاسی بووه. له‌دوای شۆڕشی 14تهمووز تا ساڵی 1974 مامۆستای مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی بووه له زانكۆی به‌غدا و هه‌ر هه‌مان ساڵ كراوه به ئه‌مینداری ئه‌وقاف و ماوه‌ی سێ ساڵ ئه‌و كاره‌ی كردووه. تا ساڵی ١٩٨٤ كۆچی دوایی كردووه و له گۆڕستانی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی له‌نزیك گۆڕی شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی له‌به‌غدا به‌خاك سپێردراوه. ساڵی مه‌رگی رۆشنبیران بوو ئه‌و ساڵه‌ی كه مامۆستا عه‌لادین سه‌جادی مه‌رگ به‌رۆكی گرتووه، ساڵی مردنی نووسه‌ر و رۆشنبیران «ئه‌مین میرزا كه‌ریم و تۆفیق وه‌هبی به‌گ و جگه‌ر خوێن و حسێن خانه‌قا و خاڵه ره‌جه‌ب..بووه. عه‌لادین سه‌جادی پتر له چل ساڵی ته‌مه‌نی خۆی بۆ نووسین و ئه‌ده‌ب و ته‌رخان كردووه. له ساڵی ١٩٥٢ كتێبی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی به‌قه‌واره‌ی ٦٥٢ لاپهڕهنوسیی. له ساڵی ١٩٥٧ تا ساڵی ١٩٨٣ كتێبی رشته‌ی مرواری چاپكردووه. له ساڵی ١٩٥٣ كتێبێكی به ناوی كوڕ و كچ چاپكردووه، له‌ناوه‌ڕاستی په‌نجاكاندا گه‌شتێكی به‌كوردستاندا كردووه. پاشان ئه‌وگه‌شته‌ی كردووه به‌كتێبێك. كتێبێكی دیكه‌ی له‌سه‌ر شۆڕشه‌كانی به‌درخان و سمكۆ و حه‌مه‌پاشای ره‌واندز و شێخ مه‌حمودی نووسیی كتێبی هه‌میشه به‌هار به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی نوسه‌ره كه سێ چیرۆكی فۆلكلۆری كوردییه. له ساڵی ١٩٦٢ كتێبی ده‌ستور و فه‌رهه‌نگی كوردی بڵاوكرده‌وه. له ١٩٦٩ كتێبی نرخ شناسی بڵاوكرده‌وه و پاشان كتێبی خۆشخوانی بڵاوكرده‌وه. ده‌ستور و فه‌رهه‌نگی زمانی كوردی1961/ئه‌ده‌بی كوردی و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی ١٩٦٨/ نرخ شناسی ١٩٧٠/ دووچامهكهی نالی و سالم ١٩٧٣/ كوردهواری ١٩٧٤/ ده‌قه‌كانی ئه‌ده‌بی كوردی ١٩٧٨/ خۆشخوانی ١٩٧٨/ له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا دوونامیلكهی ده‌ركردووه بۆ یادی پیره‌مێرد له‌ساڵی ١٩٥١ بۆ یادی محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ له ١٩٤٨. به‌رهه‌مه‌كانی سه‌جادی له‌باره‌ی ئه‌ده‌به‌وه‌یه. به‌ده‌ر له‌م به‌رهه‌مانه سه‌جادی كۆمه‌ڵێ به‌رهه‌میشی ئاماده‌ی چاپبووه و له دوای خۆی به‌جێماوه له‌وانه به‌رگی نۆی رشته‌ی مرواری / به‌رگی دووه‌می ده‌قه‌كانی ئه‌ده‌بی كوردی و كتێبی زینده‌وره/ یاداشته‌كانی/ ئه‌م پیاوه عاشقی ئه‌ده‌ب بووه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت. له‌كانگای دڵمه‌وه حه‌زم له ئه‌ده‌ب كردووه. سه‌باره‌ت بهعهلادین سه‌جادی د. كه‌مال مه‌زهه‌ر به‌كوردستانی نوێ ی وت: من له دێر زه‌مانه‌وه مامۆستا عه‌لادین سه‌جادی ده‌ناسم و په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشمان هه‌بوو. به‌راستی پیاوێكی دڵسۆزبوو بۆ زمان و ئه‌ده‌بی كوردی له‌ساڵی ١٩٥٤ بۆیه‌كه‌م جار ناسیم، چونكه ئه‌و ئه‌ندامی كۆڕی زانیاری كوردبوو، له‌وێ كارمه‌ند بوو له‌و رۆژگاره‌وه له گه‌ڵ مامۆستا عه‌لادین دا تێكه‌ڵاویمان هه‌بوو و دۆستبووین و به‌م دواییانه زانیم كه كچێكی لێره‌یه له(هه‌ولێر) و چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندیم پێوه‌كردووه و له گه‌ڵ شه‌هلای خێزانمدا چووینه‌ته لای و به‌یه‌كه‌وه دانیشتووین. به‌راستی سه‌جادی پیاوێكی دڵسۆزبوو، به‌رهه‌مه‌كانی له‌ئاستێكی به‌رزدایه، رشته‌ی مرواری یه‌كێكه له‌به‌رهه‌مه ناوازه‌كانی مامۆستا عه‌لادین و به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌شی زۆر ناوازه‌ن. كارێكی باش ده‌كه‌ن كه ئاوه‌ها یادی ده‌كه‌نه‌وه. مسته‌فا صاڵح كه‌ریم :ساڵی (١٩٣٩) له‌شاری به‌غدا دوو ڕووناكبیریی كوردی به‌تواناو خه‌مخۆری ئه‌ده‌ب و ڕۆژنامه‌نووسی و ئازادیی كورد له‌كونجی دوكانێكدا بڕیاری ده‌ركردنی گۆڤارێكیان دا. ئه‌و دوو پیاوه به‌ئه‌مه‌كه برایم ئه‌حمه‌دی لاوی ده‌رچووی كۆلێژی حقوق و عه‌لادین سه‌جادی پیاوی مزگه‌وت و زانای ئایینی بوون، دوو قۆڵی ئه‌و ئه‌ركه گه‌وره‌یان گرته ئه‌ستۆ، به‌پشتگیریی و هاندانی لاوانی كورد له‌به‌غداو به‌شه‌ونخوونی هه‌ردوكیان به‌دیار چاپخانه‌وه گۆڤاری(گه‌لاوێژ) رووناكی بینی، ئه‌مجا به‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی لێی كرا‌و به‌سۆزی كوردانه‌و فیداكاریی ئه‌و دوو جوامێره گه‌لاوێژ زیاتر دره‌وشایه‌وه‌و ژماره به‌دوای ژماره‌دا گه‌شه‌ی ده‌كرد. (گه‌لاوێژ) یه‌كه‌م وێزگه‌ی دره‌وشانه‌وه‌ی مامۆستا عه‌لادین سه‌جادی بوو، له‌نێوان دێڕه‌كانی ئه‌و گۆڤاره‌وه خوێنه‌ران ئاشنایه‌تییان له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه ئایینی یه نوێ خوازه ڕوناكبیرهدا په‌یدا كرد، له‌سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕینی ساڵی (١٩٤٨)دا جگه‌له به‌ڕێوه‌بردنی گه‌لاوێژ، گۆڤاری (نزار)یشی به‌عه‌ره‌بی ده‌ركرد، هه‌ڵبژاردنی ناوه‌كه‌شی زیره‌كانه بوو، لای كورد (نزار) وشه‌یه‌كی كوردی یه‌و مانای خۆی هه‌یه، لای عه‌ره‌بیش چه‌ندین كه‌سایه‌تی ناسراو كوڕه‌كانیان ناویان (نزار) بوو، گۆڤاری نزار له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێگه‌ی خۆی له‌ناو خوێنه‌راندا هه‌بوو جگه له‌كوردستان، له‌به‌غداش له‌لایه‌ن پێشكهوتوخوازهكانهوه ده‌خوێنرایه‌وه‌و بابه‌تیان تێدا بڵاوده‌كرده‌وه. دوای ئه‌وه‌ی حوكمی عورفی دانراو ئیرهابی ڕه‌ش سه‌رانسه‌ری عیراقی گرته‌وه، مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی خاوه‌نی «گه‌لاوێژ» گیراو به‌دوو ساڵ زیندانی حوكم درا، گۆڤاری گه‌لاوێژیش داخرا، مامۆستا سه‌جادی به‌ته‌نیاو بێ گهلاوێژو بێ نزار، بێ هاوڕێ و هاوده‌م مایه‌وه، پیره‌مێرد زۆر به‌په‌رۆش بوو بۆ گه‌لاوێژ و بۆ دوو ئه‌ستێره‌كه‌ی، به‌و بۆنه‌یه‌وه به‌ده‌م هه‌ناسه‌ی سارده‌وه شیعرێكی خه‌ماوی بۆ وتوون ده‌ڵێ: ئیبراهیم له‌ناو نارا سووتاوه سهجادهی ته‌قوا بێ ڕایه‌ڵ ماوه مامۆستا سه‌جادی هاوڕێ یه‌تی و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ پیره‌مێردا زۆر پته‌و بوو، كهپیرهمێرد پێویستی به‌شتێكی چاپخانه ده‌بوو هه‌ر لهكهرهسهو ئامێره‌وه تا مه‌ره‌كه‌ب وكاغهز نامه‌ی بۆ سه‌جادی ده‌نارد، ئه‌ویش دڵسۆزانه به‌پیر خواسته‌كه‌یه‌وه ده‌چوو، خێرا بۆی جێبه‌جێ دهكردو بۆی ده‌نارده‌وه. له‌و كاتانه‌شدا كه‌سه‌ردانی سلێمانی ده‌كرد، لهقهلهندهرخانهكهی پیره‌مێرد میوان ده‌بوو، ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێن: پیره‌مێرد ئه‌وه‌نده به‌هاتنی سه‌جادی دڵخۆش ده‌بوو، هه‌ر كارێكی ببوایه – جگه له‌كاری ڕۆژنامه‌كه‌ی – وازی لێ ده‌هێناو به‌هاوڕێكانی ده‌وت «عه‌لادین میوانمه». كاتێ له 19/6/1950 پیره‌مێرد ماڵئاوایی له‌دنیا كرد، سه‌جادی زۆر بۆی به‌په‌رۆش بوو لهچلهكهیدا سه‌رگوزه‌شتی ژیانی پیره‌مێرد و هه‌وڵ و ته‌قه‌للای بێ وچانی له‌گشت بواره ڕوناكبیریهكان پیشان دا‌و وتی: »پیره‌مێرد شاعیر و ئه‌دیبێكی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌م ده‌وره‌ی ئێمه بوو، شاعیر یا ئه‌دیب به‌ده‌نگی شیعر و نوسینی ته‌لی نازكی عاتفه‌ی خه‌ڵك ئه‌بزوێنێ، چونكه بانگی ئاشتی ئه‌كا، بانگی سه‌ربه‌رزیی ئه‌دا، یا بانگی سه‌ركه‌وتن له‌مه‌یدانی شارستانیه‌تدا، شاعیر یا ئه‌دیب په‌رده‌ی دڵی ئاوێنه‌ی بێگه‌ردی قهومهكهیهتی، زمانی شاعیر یا ئه‌دیب زه‌نگێكه كه‌ده‌نگی هات گوێی هه‌موو كه‌ون ئه‌زرنگێته‌وه». به‌واته‌ی شیرینی سه‌جادی هه‌موو ئه‌و سیفه‌تانه‌ی باسی كردن لهپیرهمێردی هاوڕێیدا هه‌بوون. * مامۆستا سه‌جادی جگه‌له‌وه‌ی وه‌ك پیاوێكی ئایینی و مێزه‌ر له‌سه‌ر و پێش نوێژی مزگه‌وت، له‌هه‌مان كاتدا یه‌كه‌م كه‌س بوو له‌و توێژه‌ی خۆی هاته بواری ڕۆژنامه‌نووسیه‌وه، هه‌روه‌هاش یه‌كه‌م كه‌س بوو سه‌هۆڵ به‌ندانی شه‌رمی له‌بواری قسه‌ی خۆش و ڕووداوی پێكه‌نیناویدا شكاند و «ڕشته‌ی مرواری» كرده جوانترین دیاری و پێشكه‌ش به‌گه‌لی كوردی كرد. * مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیش له‌به‌رهه‌مه نایابه‌كانی ساڵانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابوردووه كهبهقهڵهمی مامۆستا سه‌جادی كتێبخانه‌ی كوردیی ده‌وڵه‌مه‌ند كرد. * له‌و سه‌رده‌مه‌دا (٥٧و٥٨58) كه له‌ڕۆژنامه‌ی (ژین)دا كارم ده‌كرد، بۆم ڕه‌خسا ئه‌و پیاوه مه‌زنه له‌نزیكه‌وه بناسم، چونكه كهدههاته سلێمانی وه‌ك جاری جاران به‌یادی پیره‌مێرده‌وه میوانی قه‌له‌نده‌رخانه ده‌بوو. زۆری پێخۆش بوو كه‌من گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٢٤ و ٢٥ساڵان خۆبه‌خش لهڕۆژنامهكهدا ههڵدهسوڕێم و كاری ڕۆژنامه‌وانی ده‌كه‌م، زۆریشی هان ده‌دام له‌سه‌ر نووسین، له‌بیرمه جارێكیان تووشی ئه‌نفلۆنزا بوو وتارێكی له‌ژیندا له‌سه‌ر ئه‌و په‌تایه بڵاو كرده‌وه، به‌پێكه‌نینه‌وه وتی: ئه‌وه‌نده به‌خه‌ستی گرتم ویستم به‌سه‌ریه‌وه تێنه‌په‌ڕێ له(ژین)دا بیكه‌م به‌په‌نگ، هه‌ر له‌و بواره‌دا وتی: «عه‌ره‌ب ناحه‌قیان نیه پێی ده‌ڵێن «أنف العنزه» به‌مانا »لوتی بزن» چونكه لووتی بزن هه‌میشه ته‌ڕه. * ئیتر ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌مان هه‌ر به‌رده‌وام بوو، هه‌میشه لوتفی به‌رانبه‌رم دهنواندو گه‌وره‌یی خۆی دووباره ده‌كرده‌وه. * تا ئێستا ئه‌وه‌ی من بیزانم ته‌نیا سێ ئه‌دیبی كورد به‌بێ بڕوانامه‌ی باڵا ڕێگه‌یان پێدراوه كهلهبهشه ئه‌ده‌بیه‌كانی زانكۆكاندا وانه بڵێنه‌وه، ئه‌وانیش گۆران و سه‌جادی و كامه‌ران موكری بوون. * له‌م كاره پیرۆزه‌شدا مامۆستا عه‌لادین سه‌ركه‌وتوو بوو، له‌پێگه‌یاندنی گوڵهباخهكانی گوڵزاری ئه‌ده‌بی كوردیدا، باخهوانێكی دڵسۆز‌و لێهاتوو بوو. * له‌دوای ڕێكه‌وتننامه‌ی ئازاری١٩٧٠ كهكۆڕی زانیاری كورد دامه‌زرا، مامۆستا سه‌جادی یه‌كێ بوو له‌ئه‌ندامه كاراكانی ئه‌و كۆڕه‌و ماوه‌یه‌كیش به‌وه‌كاله‌ت سه‌رۆكی بوو. * له‌سه‌رده‌می وتووێژی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و حكومه‌تی به‌غداد له ١٩٨٤ جارێك له‌به‌غدا سه‌ردانم كرد، دڵخۆش بوو به‌وه‌ی كه كورد جارێكی تر گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته به‌هێزه‌ی كه به‌عس سه‌ری بۆ دابنه‌وێنێ و داوای وتووێژی له‌گه‌ڵدا بكات. * له‌دوای به‌خشینێكی زۆر له‌ئه‌ده‌ب و سامانی نه‌ته‌وه‌یی، مامۆستا سه‌جادی له ١٣/١٢/١٩٨٤ كۆچی دوایی كرد‌و سامانێكی زۆری له‌به‌رهه‌مه ڕه‌نگینه‌كانی بۆ گه‌له‌كه‌ی به‌جێ هێشت، كۆڕی زانیاری كورد چله‌ی ماته‌مینی یان له‌هۆڵی كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیریی كوردیی له‌به‌غدا بۆ ڕێكخست، له‌سلێمانیه‌وه چه‌ند كه‌سێكیان بانگ كردبووین بۆ به‌شداری كردن له‌كۆڕه‌كه‌دا، هه‌ر له‌وێوه له‌سه‌ر پێشنیازی مامۆستایان مه‌سعود محمه‌د و د.كه‌مال مه‌زهه‌ر منیان ده‌ست نیشان كردبوو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆڕه‌كه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌دیب و لێكۆڵهرهوهو باسكاره عه‌ره‌به‌كانیش ئاماده بوون، بۆیه به‌كوردی و به‌عه‌ره‌بی بڕگهكانم پێشكه‌ش كرد‌و به‌شێوه‌یه‌كی شیاو ماڵئاواییمان لهئهستێرهیهكی گه‌شی ئاسمانی ئه‌ده‌بیاتی كورد كرد. * شه‌ویش مامۆستا ئیبراهیم میرانی له‌ماڵی خۆیان ئێواره‌خوانێكی بۆ میوانه‌كان ڕێك خستبوو كه‌بریتی بوون له د.عزالدین مستهفاو د.ئیحسان فوئاد‌و مامۆستا حه‌مه ساڵح قازانی و كاك عومه‌ری مه‌كته‌به‌ی سلێمانی و كاك عومه‌ری موهه‌ندیس و كاك كه‌مال ڕه‌ئوفی برازای كاك عومه‌ری مه‌كته‌به و به‌نده، له‌و دانیشتنه‌شدا زۆری كاته‌كه‌مان باسی چاكه‌و زیره‌كی و خزمه‌تگوزاری و به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و ڕۆژنامه‌نووسی و قسه خۆشه‌كانی مامۆستامان ده‌كرد و یادی بهخێریمان ده‌كرده‌وه، ئه‌وساش و ئێستاش هه‌زار جار یادی به‌خێر بێت سه‌باره‌ت به مامۆستا عه‌لادین سه‌جادی مومتاز حه‌یده‌ری وتی: مرۆ كه ته‌ماشای مێژووی كه‌لتووری كورد ده‌كات به‌تایبه‌تی كه له‌باوه‌شی ئایندا په‌روه‌رده بووه واته له رێگای مزگه‌وت و حوجره‌كانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، ئه‌وجا ته‌ماشای ده‌كه‌ین ژماره‌یه‌ك كه‌ڵه‌پیاوی كورد كه نموونه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی و شێخی جزیری و مه‌وله‌وی و نالی و مه‌حوی و وه‌فایی و حاجی قادری كۆیی و مه‌لای گه‌وره ئیبنی ئاده‌م و تا ده‌گاته زاناكانی بنه‌ماڵه‌ی قه‌ره‌داغی و حه‌یده‌ری و چروستانی . ته‌ماشا ده‌كه‌ین هه‌موو ئه‌وانه له رێگای مه‌لایه‌تییه‌وه بوون به خوێنده‌وارێكی گه‌وره به‌تایبه‌تی زۆربه‌یان خاوه‌نی شارستانییه‌تی سه‌رده‌مانه بوون. نموونه‌یه‌كی هه‌ر به‌رزی ئه‌و كه‌لتوره دوولایه‌نه ئاینی و شارستانی حه‌زره‌تی عه‌لادین سه‌جادیه جه‌نابی مامۆستا عه‌لادین سه‌جادی حاڵه‌تێكی زۆر ده‌گه‌مه‌نه بڕوانه هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی له مه‌یدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردیدا شاكارن بۆ نموونه ته‌ماشای مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی بكه كه ئه‌و كاته مامۆستا عه‌لادین سوجادی ته‌مه‌نی ٢٤ ساڵ بووه ئه‌و شاكاره مه‌زنه‌ی نووسیوه، تا ئێستا كه‌س نه‌یتوانیوه خۆی له قهرهبدات، ته‌نانه‌ت مامۆستا پسپۆڕه‌كانی مه‌یدانی ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا نه‌یانتوانیوه. به‌گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی ده‌وڵه‌مه‌ندی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی بنووسنه‌وه. له‌وه‌ش زیاتر ته‌ماشای كتێبه مێژوویی یه‌كانی بكه‌ین له‌وانه شۆڕشی كورد وه‌كو بڵێی پسپۆری مێژوو نوسیبێتی نه‌ك مه‌لا یه‌كی ده‌رچووی مزگه‌وت نووسیبێتی من پێم وایه رشته‌ی مرواری خۆی له خۆیدا خه‌زێنه‌یه‌كی زۆرگه‌وره‌ی كه‌لتووری ره‌سه‌نی مێژوویی كورده‌وارییه، چونكه ناوی سه‌دان گوندی تێدایه، پانتایی هه‌موو جوگرافیای كوردستان ده‌گرێته‌وه واده‌زانی نه‌خشه‌ی كوردستانت بۆ ده‌كێشێ. ئه‌وجا له‌مه‌یدانی كۆمه‌ڵایه‌تییه، كه ده‌ڵێم كۆمه‌ڵایه‌تی تێكرای هه‌ڵسوكه‌وتی عه‌قڵی كورده‌وارییه. به‌كورتی رشته‌ی مرواری كه‌ره‌سته‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نی نووسینه‌وه‌ی مێژووی كورده‌وارییه له ته‌ك ئه‌مانه‌دا كه به‌رهه‌مه‌كانی زیاتر له بیست كتێبن هه‌ر هه‌موویان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه گه‌وره‌ترین ره‌وسه‌ی كه‌لتوری كورده‌وارییه. چه‌ندین نه‌وه‌ی دیكه ده‌توانن سوودی باشی لێوه‌ربگرن. ئه‌وه‌ی لێره‌دا حه‌ز ده‌كه‌م بیڵێم تا ئێستا زانكۆكانی كوردستان به‌تایبه‌تی به‌شه‌كانی كوردی و مێژوو و كۆمه‌ڵناسی نه‌یانتوانیوه كار له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا عه‌لادین سه‌جادی بكه‌ن و نه‌یانتوانیوه به‌رهه‌مه‌كانی بكه به ماده‌ی خوێندن و ده‌بوایه زانكۆیه‌ك، شه‌قامێك به‌ناوی ئه‌وه‌وه بكرایه. له‌وه‌ش زیاتر به‌شی تایبه‌تی هه‌بووایه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی عه‌لادین سه‌جادی و مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس و ئه‌حمه‌دی خانی و شێخی جزیری و به‌گشتی رووناكبیره گه‌وره‌كانی كلاسیكی كوردی. هیوادارم به‌گیانێكی نه‌ته‌وه پهروهرییانهوه به‌خۆماندا بچینه‌وه و رابردووی زێرینی ئه‌و كه‌ڵه پیاوانه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری به‌نه‌وه‌ی نوێ پێشكه‌ش بكه‌ین هه‌ر سه‌باره‌ت بهعهلادین سه‌جادی د. محه‌مه‌د شه‌ریف پێی وتین: ئێمه چه‌ند فه‌قێیه‌كی ئه‌و بووین لهساڵی١٩٥٥ كه چووینه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی بزانین بخوێنین و زیاتر ببیستین و زانیاری وه‌ربگرین، بۆیه ده‌چووینه لای مامۆستا عه‌لادین سه‌جادی مزگه‌وته‌كه‌ی وه‌ك قوتابخانه‌یه‌ك وابوو هه‌م بۆ زانست و هه‌م بۆ كوردایه‌تی. زۆرجار عه‌لادین سه‌جادی خه‌ریكی نووسین بوو و قسه‌شی له گه‌ڵ ئێمه ده‌كرد و زۆر جار پرسیاری له‌باره‌ی بارودۆخی كوردستانیشه‌وه ده‌كرد و زۆر غه‌مباری دۆزی كورد به‌تایبه‌تی لایه‌نی ئه‌ده‌بی. عه‌لادین سه‌جادی كه‌سایه‌تییه‌كی هێنده مه‌زن بوو هه‌رگیز دووباره نابێته‌وه. شێخ مه‌حمودی حه‌فید ده‌هاته لای، په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌تییان هه‌بوو. له گه‌ڵ مامۆستا ئیبرایم ئه‌حمه‌د په‌یوه‌ندییه‌كی باشی هه‌بوو و له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فاش په‌یوه‌ندی خۆش‌بوو، له‌ناو كوردانی به‌غدا زۆر خۆشه‌ویست بوو، ته‌نانه‌ت عه‌ره‌به‌كانیش زۆریان رێز لێ ده‌گرت . عه‌لادین سه‌جادی ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌شی ئاسمانی كوردستانبوو هیوادارم یادبكرێته‌وه و كار له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی بكرێ. |