علی
محمود كاكه خان دزه‌یی
قاره‌مانێكی شاری هه‌ولێری قه‌ڵاومناره فه‌رمانده‌ی هێز له
شۆرشی شێخ محمودی حه‌فید . تێكۆشه علی محمود كاكه خان دزه‌یی ئه‌م
تێكۆشه‌ره‌ی گه‌له‌كه‌مان له عشیره‌تی ناوداری دزه‌یی یه له ساڵی١٨٨٨ چاوی به دونیا هه‌ڵهێناوه له ته‌مه‌نی لاویه‌تی
هه‌رزوو هه‌ست به ئازاره‌كانی ژێرده‌سته‌یی و داگیركردنی خاك و نیشتیمانه‌كه‌ی
ده‌كات " له‌یه‌كه‌م رۆژی به‌رپاكردنی شۆرش دا په‌یوه‌ندی به و شۆرشه‌وه ده‌كات له دژی زوڵم و سته‌م و تێده‌كۆشێت بۆ
هێنانه‌دی مافه ره‌واكانی گه‌لی كوردستان كه له‌و قۆناغه‌دا خۆی
ده‌بینیه‌وه له درووستكردنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ به‌گه‌لی كوردستان.
ئه‌م تێكۆشه‌ره به‌قاره‌مانیه‌تی و ئازایه‌تی خۆی هه‌رزوو له نێوان
سه‌ركرده‌كانی شۆرشدا جێگه ده‌ستی خۆی دیاری ده‌كات " به‌تایبه‌ت كاتێك
رووبه‌ڕووی سوپای دوژمن ده‌بنه‌وه له ناوچه‌ی سورداش و دوڵی جافایه‌تی
كه شكستی ته‌واویان به‌و هێزه زه‌به‌لاحه هێنا كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگی
به‌رده‌وام له شه‌رێكی سه‌ختی مان و نه‌ماندا رووبه‌روو بووبونه‌وه
توانیان ئه‌و هێزه گه‌وره‌یه تێك و پێك بشكێنن و
٢ فرۆكه بخه‌نه
خواره‌وه هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی شه‌ڕوو داستانه‌كاندا رۆڵی ئه‌م
قاره‌مانه به‌رچاو بووه هه‌ر له شه‌ڕه‌كانی گه‌رمیان و ئاوباریك و
شاره‌زوور و پێنجوێن . تێكۆشه‌ر علی محمود كاكه خان دزه‌یی جێگه‌ی رێزوو
پایه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌بووه لای شێخ محمود هه‌میشه ستایشی له
خۆبوردوویی و جوامێری و دڵسۆزی ئه‌م قاره‌مانه‌ی كردووه " له كاتی
دوورخستنه‌وه‌ی شێخ محمود بۆ وڵاتی هندستان سه‌نگه‌ری خه‌بات و كوردایه‌تی
یان به‌رنه‌داو شان به‌شانی رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد ئاگری تفه‌نگه‌كانیان له
رووی دوژمنان‌دا بڵێسه‌ی ده‌سه‌ندو نه‌یان هێشت ده‌نگی زوڵاڵی گه‌لی كورد‌و
بانگی ئازادی كوردستان خامۆش بكرێت " ئه‌م قاره‌مانه‌ی هه‌ولێری هۆلاكۆ
به‌زێن ئه‌ستێره‌یه‌كی پڕشنگداره له مێژووی خه‌باتی شۆرشی شێخی
قاره‌ماندا ئه‌م ماندوونه‌ناسه‌ی گه‌له‌كه‌مان تاكۆتایهاتنی شۆرش له ساڵی
١٩٣١ به‌رده‌وام بوو له خه‌بات و تێكۆشان بۆ ئازادی خاك و نیشتیمانه‌كه‌ی
له ساڵی
١٩٧٠ به‌ئومێدو هیوای هه‌ڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان دڵه
گه‌وره‌كه‌ی له‌لێدان كه‌وت هه‌زاران سڵاو له‌گیانی پاكی ئه‌م قاره‌مانه‌ی
گه‌لی كوردستان و شاری هه‌وڵێری پایته‌ختی كوردستان و هه‌موو شه‌هیدانی
كورد‌و كوردستان