میرنشینیی ئه‌رده‌ڵان میرنشینیی ئه‌رده‌ڵان له لایه‌ن بابائه‌رده‌ڵانه‌وه دامه‌زرێنراوه، ئه‌م میرنشینه نزیكه‌ی ٦٥٠ ساڵ ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو. كاتێ مه‌غۆله‌كان هێرشیان كرده سه‌ر كوردستان، بابائه‌رده‌ڵان سیاسه‌تی به‌رانبه‌ر ئه‌وان به‌كار هێنا و له‌گه‌ڵیاندا نه‌كه‌وته شه‌ڕ، جا له‌به‌ر ئه‌وه تا ده‌هات ده‌سه‌ڵاتی میرنشینی ئه‌رده‌ڵان له هه‌رێمی شاره‌زوور و هه‌وراماندا مه‌زنتر و به‌رفراوانتر ده‌بوو. به ئامانجی ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی دامه‌زرێنێ. ئه‌وه بوو له دواییشدا تا ڕاده‌یه‌ك گه‌یشته ئامانجی خۆی و ده‌وڵه‌تێكی هه‌رێمیی نه‌ته‌وه‌ییی ته‌مه‌ندرێژیشی دروست كرد. له سه‌ده‌ی چوارده‌یه‌مدا، له عێرقدا ده‌وڵه‌تی جه‌لائیری دروست بوو و توانییان به‌شی ڕۆژاوا و باكووری ئه‌رده‌ڵان بگرن. به‌ڵام له سه‌ده‌ی پانزه‌یه‌مدا سه‌رۆكی میرنشینی ئه‌رده‌ڵان، میرتهسهن، باكوور و ڕۆژاوایشی له ژێر ده‌ستی جهلائیرییهكان ڕزگار كرد و زێی مه‌زنی كرده سنووری باكووری میرنشینی ئه‌رده‌ڵان و له ڕه‌واندزیشدا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی دروست كرد. له‌و سه‌رده‌مه‌دا وێژه و هونه‌ر و زمانی كوردی له مزگه‌وته‌كاندا زۆر پێش كه‌وتن و گه‌لێك به‌رهه‌م به زمانی كوردی بڵاو كرایه‌وه. عوسمانییه‌كان له ساڵی 1549دا هێرشێكی گه‌لێك مه‌زنیان برده سه‌ر ڕه‌واندز و له نێوان عوسمانییه‌كان و هێزی میرنشینی ئه‌رده‌ڵاندا شه‌ڕێكی دژوار ڕووی دا، عوسمانییه‌كان سه‌ر نه‌كه‌وتن و شكستیان هێنا. میرنشینیی ئه‌رده‌ڵان تاكوو ساڵی ١٨٦٤ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆی مایه‌وه. دوا میری ئه‌م میرنشینه ئه‌مانوڵڵا بوو كه هه‌ر له‌و ساڵه‌دا به ده‌ستی عوسمانییه‌كان له ناو برا و ئه‌م میرنشینه كۆتایی پێ هات |