بایز
پاشای مه‌نگوڕ وێنه‌كانی گه‌مه‌ی دوایی؛ ئێران به چاوی دووربینێكی ڕووسییه‌وه ١٩٠١- ١٩١٤ (به‌ندی ١٠. بابه‌تی سه‌رۆكایه‌تی مه‌نگوڕان مه‌ی١٩١٣) نووسینی: جان. چالێنكۆ وه‌رگێڕ: حه‌سه‌نی قازی سیاسه‌تی روووسییه له ئازه‌ربایجانی ئێران به گشتی واداندراوه كه به گشتی كۆنسووله خۆجێیه‌كانی كارتێكه‌رییان له سه‌ر بووبێ، كه زۆر جار ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕێنوێنیانه ده‌جووڵانه‌وه كه له لایه‌ن وه‌زیری ڕووسییه له تاران و وه‌زاره‌تی كار‌وباری ده‌ره‌وه له سه‌نت پێترزبورگه‌وه به ده‌ستیان ده‌گه‌یشت. بۆ وێنه، گومانێكی كه‌م له‌وه‌دا هه‌یه كه بیروڕا و كرده‌وه تیژپه‌ڕه ئیمپریالیستییه‌كانی كۆنسوولی گشتی له ته‌ورێز میلر و جێنشینه‌كه‌ی، پرۆبرایێنسكی، ده‌ورێكی نێوه‌ندییان ده‌گێڕا له ڕووداوه‌كاندا، نفووزی ئه‌وان له ساڵی١٩١٢ دا زیاتر بوو كاتێك میلر بوو به به‌رپرسی مێزی ئاسیای نێوه‌ندی له وه‌زاره‌تی كار‌وباری ده‌ره‌وه له سه‌نت پێترزبورگ. ئیاس ته‌نیا كۆنسوولێك بوو كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌وته نه‌ده‌گونجا. ئیاس نه‌خشه‌ی دانانی شوجاعوده‌وله‌ی وه‌كوو حكمی گشتی ئازه‌ربایجان كه سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی حكوومه‌ته‌كانی بریتانیا و ئێران له لایه‌ن میلره‌وه كێشرابو و، به هه‌ڵبژاردنی هه‌ره خراپ ده‌زانی. له‌م گوزاریشته‌ی له خواره‌وه دا دێ ئیاس شوجاعوده‌وله وه‌كوو كه‌سێكی به ته‌ماح، هانده‌ر و گه‌نده‌ڵ ده‌ناسێنێ و، له گوزارێشته‌كانی دواتری دا ته‌نانه‌ت شتی زۆر توندتری له سه‌ر ده‌ڵێ. ئیاس چ حه‌ول نادا بۆ شاردنه‌وه‌ی بێزاری خۆی له‌و پیاوه، تا ڕاده‌یه‌كی ئه‌وتۆ، كه بریكاری كۆنسوولی بریتانیا له ته‌ورێز بنووسێ: «ئیاس له ساوجبولاغ (سابڵا‌غ) فه‌نلاندی یه و زۆر دژی رووسییه یه». له به‌ر ورووژاندن و حه‌ولی له زێده‌ی لایه‌نگران و مه‌ئمووره‌كانی ترك، كه‌شوهه‌وای سیاسی له سابڵا‌غ به خیرایی به‌ره‌و خراپی و گرژی ده‌چوو و، به گوێنه‌دانی ته‌واو به ئیداره‌ی حكمی ئه‌ستانه‌كه و دڕێژه‌كێشانی شه‌ڕی نێوخۆیی له نێوان عه‌شیره‌ته‌كان له چیكاندا. ئێستا بڵاو بوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی په‌یتا په‌یتا سه‌باره‌ت خۆ كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ترك له‌و به‌ری سنوور زیاد ببوو. ئیاس بڕیاری دا داوای ناردنی هێزی زیاتر بۆ سابڵا‌غ بكا. ١٢٥ قازاخی ڕووسی و٥ ئه‌فسه‌ر له ته‌ورێزه‌وه گه‌یشتنێ و، ٥٠٠ سه‌ربازیش له ورمێ وه 'خوازرانه‌وه' بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی جێژنی پك له سابڵا‌غ بن وه‌كوو نیشانه‌یه‌ك له به‌هێزی و به بڕیاری ڕووسییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و هێزانه، بوون به سه‌رچاوه‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ت له كاروباردا بكه‌وێ كاتێك شوجاعوده‌وله، به كه‌لكوه‌رگرتن له پێگه‌ی زێده‌بووی ده‌سته‌ڵاتی عه‌سكه‌ری ڕووسییه، ده‌ستی كرد به پیلانگێڕان بۆ لابردنی باب مه‌زن و سه‌رۆك عه‌شیره‌تی مه‌نگوڕ بایزپاشا و، دانانی باپیری ئامۆزای له جێگه‌ی ئه‌و. عه‌شیره‌ته‌كانی ده‌وروپشت ده‌ستبه‌جێ هه‌ریه‌كه‌ی پشتی لایه‌نێكی كێشه‌كه‌یان گرت و خه‌ریكی ئاماده‌كاری بوون بۆ تێكهه‌ڵچوونی چه‌كدارانه. ئیاس، كه له‌و دواییانه دا پله‌ی به‌رز كرابووه‌وه بۆ كۆلۆنێل، كرده‌وه‌كانی شوجاعوده‌وله‌ی به زمانێكی زۆر توند مه‌حكووم كرد و، توانی ئاشتییه‌ك له نێوان لایه‌نه‌كان پێك بهێنێ به‌و ئكامه سه‌یره‌وه كه بایزپاشای، مه‌نگوڕی لایه‌نگری ترك، له لایه‌ن كۆنسوولی رووسییه‌وه داڵده درا. گوزاریشتی ژماره ٨٦ ی ئێلێكساندر ئیاس، ١ی ژووه‌نی ١٩١٣ (١٤ ی ژووه‌نی ١٩١٣ ). نهێنی. گوزاریشتی ڕووداوه‌كانی قه‌ڵه‌مڕۆی كۆنسوولخانه‌ی شایانه‌ی ڕووسییه له سابڵا‌غ بۆ مانگی مه‌ی ١٩١٣. مه‌ئموورییه‌ت به دژی بایزپاشای مه‌نگوڕ: گوزاریشته‌كه‌ی پێشووی من ئاماژه‌ی كرد به تێكهه‌ڵچوونی نێوان سه‌رۆكایه‌تی مه‌نگوڕان به فیت و پیلانگێڕی باپیرئاغای مه‌نگوڕ ( ئامۆزای بایزپاشای مه‌نگوڕ) كه، به فه‌رمانی حكمی ئازه‌ربایجان، شوجاعوده‌وله، هاته سابڵا‌غ نزیك به‌رزاییه‌كانی وا سه‌ربازگه‌ی ئێمه‌ی لێ هه‌ڵكه‌وتووه به مه‌به‌ستی داگیركردنی ئه‌و دێیانه‌ی كه له‌لایه‌ن خزمه‌كانییه‌وه ده‌ستیان به سه‌ر دا گیرا بوو و هه‌ر وه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ببێ به سه‌رۆكی مه‌نگوڕان. له ئكامی تێكهه‌ڵچوونه‌كه دا، بایز پاشا، كه ئه‌و ده‌می نه‌خشه‌ی وا بوو بچێ بۆ ( له ده‌قی مك دا به‌تاڵه)، بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان بكرێ ڕێگه‌ی گۆڕی به‌ره‌و سه‌روو چوو بۆ گوێجكه‌ده‌رێ و كاوێس. ئه‌و دوو رۆژان له وێ ماوه تایفه‌كه‌ی خۆی كۆ كرده‌وه به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و به‌نگین و حه‌سه‌ن چه‌پ بڕوا و له‌وێ له شوێنێكی ستراتێژی باروبه‌ندیلی دكوتا و ئۆردووی دامه‌زراند. شوجاعوده‌وله به‌و هیوایه‌ی له‌و هه‌یه‌جانه كه‌لك وه‌ربگرێ كه گواستنه‌وه‌ی گرووپه‌كانی ئێمه له ورمێ و ته‌ورێزه‌وه بۆ ساوجبولاغ سازی كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی ئاخره‌كه‌ی دوژمنی كۆنینه‌ی خۆی بایز پاشای مه‌نگوڕ له نێو به‌رێ، فه‌رمانی دا به حكمی سابڵا‌غ، سه‌رداری موكری فه‌رمان بدا به دێبۆكری و به‌گزادان سه‌ر وه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی باپیر ئاغای مه‌نگوڕ كه له سه‌ره‌وه دا باس كرا بهێنن و له قۆڵی سابڵاغه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر بایز پاشای مه‌نگوڕ؛ له هه‌مان كات دا گه‌ورك، پیران و مامه‌ش فه‌رمانیان درایه له باشووره‌وه هێرش بهێنن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دێبۆكری و به‌گزاده‌كان بانگ كران بۆ سابڵا‌غ، له كاتێك دا فه‌رمان درا به سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی دیكه له خه‌تی پشته‌وه و له باڵانه‌وه هێرش به‌رنه سه‌ر ئۆردووگه‌كه‌ی بایزپاشای مه‌نگوڕ. دێبۆكرییه‌كان ده‌ستبه‌جێ هاتنه سابڵا‌غ و ئاماده‌یی خۆیان نیشان دا، ئه‌گه‌رچی زۆر به نابه‌دڵی؛ له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌گزاده‌كان، پێ دزیلكه‌یان بوو و خۆیان وه‌دره‌نگی خست و ته‌نێ له نیوه‌ی مانگی مه‌ی دا گه‌یشتنه سابڵا‌غ و، ئه‌وده‌می ئیدی هیچ پێویستی به‌وان نه‌مابوو. دێبۆكرییه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و كاتی له سابڵا‌غ بوون، شه‌وقێكی زۆر كه‌میان له‌خۆیانه‌وه نیشاندا بۆ به‌شداریكردن له هێرش كردن بۆ سه‌ر بایزپاشای مه‌نگوڕدا، چونكوو زۆر باشیان ده‌زانی له‌و به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌یه دا وێناچێ لایه‌نی سه‌ركه‌وتوو بن. سه‌رداری موكری له حه‌ولێك دا بۆ دڵخۆشی دانه‌وه‌یان داوای كرد ٢٠٠ سواره‌ی قه‌ره‌په‌پاغ له سندووسه‌وه بێته یارمه‌تییان، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له ڕاستیدا له ٧٠ سواره زیاتر نه‌هات. كاتێك ده‌ركه‌وت كه هاتنی قه‌ره‌په‌پاغه‌كانیش ناتوانێ وره‌ی دێبۆكرییه‌كان به‌رز بكاته‌وه، سه‌رداری موكری تكای له من كرد به پێی فه‌رمانی شوجاعوده‌وله ڕێگه بده‌م گوردانی قازاخی ئێرانی كه پێگه‌ی له نه‌غه‌ده بوو له گه‌ڵ هێزی باپیرئاغای مه‌نگوڕ بكه‌ون و، قسه‌شی ئه‌وه بوو ده‌رسێك بدرێ به بایز پاشای مه‌نگوڕ له به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتوویه كوڕه‌كانی دێیه‌كانی كیتكه، جانداران و قهڵاجوغه ئاورتێبه‌رده‌ن. من به‌گومان بووم له‌وه‌ی ئه‌و داوایه له لایه‌ن شوجاعوده‌وله خۆی ڕا كرابێ، بۆیه داوام لێ‌كرد ئه‌و داوخوازه‌ی به نووسین بێ ؛ ئه‌ویش نووسی. به ئاگاداری ته‌واو له‌و ڕاستییه‌ی كه بوونی قازاخه‌كان له نێو هێزی باپیرئاغا دا له له‌نێوچوونێكی ته‌واو به ده‌ستی ئۆردووی زۆر به‌هێزتر و زۆر به بڕیارتری بایزپاشای مه‌نگوڕ ده‌یانپارێزێ و، به ئاگاداری ته‌واو له‌وه‌ی كه دێبۆكرییه‌كان و قه‌ره‌په‌پاغه‌كان نا‌وێرن به بێ یارمه‌تی هێرش به‌رنه سه‌ر پاییز پاشا، ئه‌من لێبڕام به ویژدانێكی خاوێنه‌وه داوخوازی سه‌ردار به‌جێ بهێنم و فه‌رمانی گوێستنه‌وه‌ی٥٠ قازاخ و ئه‌فسه‌رێكم دا بۆ سابڵا‌غ بۆ به‌شداریكردن له مه‌ئموورییه‌تی دژ به بایزپاشای مه‌نگوڕ دا. كاتێك قازاخه‌كان گه‌یشتنه جێ، دێبۆكرییه‌كان، كه تائه‌وده‌می ژماره‌یان ده‌گه‌یشته نزیكه‌ی٢٠٠ كه‌س، ته‌واو گه‌شانه‌وه و ئاخره‌كه‌ی لێبڕان به‌ره‌و حه‌سه‌ن چه‌پ بچن. له ٢٩ی ئاوریل، ٢٠٠ سواره‌ی دێبۆكری، ٧٠ سواره‌ی قه‌ره‌په‌پاغ و٥٠ قازاخ سابڵاغیان به جێ هێشت و له دوو ڤێرستی شاری ئۆردوویان دامه‌زراند. به‌ر له‌وه‌ی قازاخه‌كان وه‌رێ كه‌ون، ئه‌من ئه‌فسه‌ری فه‌رمانده‌ریان، زییائه‌دین خان م بانگ كرد و، به نهێنی فه‌رمانم دایه نابێ ڕێگه بدا به هیچ تێكهه‌ڵچوونێك له نێوان هه‌ردووك لا دا و، ئه‌گه‌ر هاتوو لایه‌نێك حه‌ولی شه‌ڕهه‌ڵائیساندنی دا، ده‌ستبه‌جێ تاوانكاره‌كه بێ هێچ به‌زه‌ییه‌ك سزا بدا. بایزپاشای مه‌نگوڕ داوای پارێزگاری له كۆنسوولخانه‌ی ڕووسییه ده‌كا: كاتێك ده‌سته‌ی باپیرئاغای مه‌نگوڕ به‌كاوه‌خۆ و به ڕاڕایی به‌ره‌و حه‌سه‌ن چه‌پ ده‌چوون، كه له 25 ڤێرستی سابڵا‌غ هه‌ڵكه‌وتووه، مامه‌شه‌كان له ژێر سه‌رۆكایه‌تی قه‌ره‌نیاغای مامه‌ش دا، پێكه‌وه له‌گه‌ڵ پیاوانی عه‌شیره‌تی پیران له ژێر سه‌رۆكایه‌تی حه‌مه‌ده‌میناغای پیران و ده‌سته‌كانی عه‌شیره‌تی مه‌نگوڕ له ژێر سه‌رۆكایه‌تی قادری مروه‌ت و پیرۆتی كاكه‌مه‌ر، به پێی فه‌رمانی شوجاعوده‌وله، ده‌ستیان كرد به سووتاندن و تاڵانی موڵك و ماڵی جێهێشتووی بایزپاشای مه‌نگوڕ و لایه‌نگرانی له تركه‌ش و نه‌ڵێن. ئكار و جووڵانه‌وه‌ی سه‌رۆكی پیران، حه‌مه‌ده‌میناغا، ئاڵۆزی و پێچه‌ڵپێچی پێوه‌ندییه‌كانی كوردی كه ئیاس له‌گه‌ڵیان ڕووبه‌ڕوو بوو به جوانی ده‌رده‌خا. ده‌كرێ وه‌بیر بخرێته‌وه كه چه‌ند مانگ پێشتر، هه‌مزاغای مامه‌ش داوای له حه‌مه‌ده‌میناغای پیران كردبوو له‌گه‌ڵ ئه‌و و بایزپاشای مه‌نگوڕ بكه‌وێ، به‌ڵام ئه‌و لێ‌بڕابوو به‌ده‌نگییه‌وه نه‌چێ و چاوه‌ڕێ بكا. هاتنی ئۆردووی ڕووسییه ئاخره‌كه‌ی وای كرد بڕیار بدا له‌گه‌ڵ باپیرئاغا بكه‌وێ به دژی بایزپاشا، بڕیارێكی كه ئه‌وچه‌ند مانگ دواتر زۆری لێ په‌شیمان بوو كاتێك جارێكی دیكه تای ته‌رازوو له قازانجی تركه‌كان قورس‌تر بوو. وه‌ك نه‌بای لێ نیشتبێ و نه بۆران، حه‌مه‌ده‌میناغا ئه‌وجار ڕووی له ئیاس نا له گه‌ڵ بایزپاشای مه‌نگوڕ پێكیان بهێنێته‌وه. بایزپاشای مه‌نگوڕ زۆر زوو هه‌ستی پێكرد كه‌وتووه‌ته هه‌ڵوێستێكی لاوازه‌وه و ناتوانێ به‌رگری له خۆی بكا، كه‌وتبووه نێوان هێزه‌كانی باپیرئاغا كه له ترسی قازاخه‌كان نه‌یده‌وێرا هێرشی بكاته سه‌ری و، جه‌نگاوه‌رانی مامه‌ش و پێرانه‌وه. له یه‌كی مه‌ی مامه‌كانی بایزپاشا، قادری باپیر و حه‌مه‌دی باپیر نامه‌یه‌كیان نارد بۆ كۆنسوولخانه و تێیدا داوایان كردبوو هاووڵاتێتی ڕووسییه یان بدرێتێ. دیاره ئه‌من وڵامم دانه‌وه كه ئه‌وه نكرێ. ڕۆژێك دواتر بایزپاشای مه‌نگوڕ هه‌مان داوخوازی له من كرد. ئه‌من وڵامی ئه‌ویشم هه‌ر ئاوا داوه كه ڕۆژێك پێشتر به مامه‌كانیم دابووه‌وه، به‌ڵام لێم زیاد كرد بێتوو هێندێك مه‌رجان پێك بهێنێ له‌وانه‌یه بتوانم پارێزگاری لێ بكه‌م، مه‌رجه‌كانیش ئه‌وانه بوون به ته‌واوی مل ڕكێشێ بۆ ده‌سته‌ڵاتی هه‌م حكوومه‌تی شا و هه‌م ئیداره‌ی ناوچه‌یی، ئه‌و دێیانه‌ی كه عه‌شیره‌ته‌كه‌ی داگیری كردووه بداته‌وه به خاوه‌نه حه‌قداره‌كانیان و كۆتایی بهێنێ به تاڵان و بڕۆی مه‌نگوڕان. له ڕۆژی 4ی مه‌ی مامی بایز پاشای مه‌نگوڕ، كوره‌كه‌ی و برازكه‌ی به نامه‌یه‌كه‌وه هاتن بۆ كۆنسوولخانه كه تێیدا بایزپاشا ڕایگه‌یاندبوو كه مه‌رجه‌كانی من ده‌په‌ژرێنێ و ئاماژه‌ی پێكردبوو كه هه‌ڵگرانی نامه‌كه وه‌كوو نوێنه‌رانی عه‌شیره‌ته‌كه ناردراون بۆ ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری بكرێن تا ئه‌و كاته‌ی كه ئه‌و ده‌توانێ ئۆردووگه‌كه‌ی به‌جێ بهێڵێ به بێ ترس له‌وه‌ی كه له نه‌بوونی خۆیدا قه‌ره‌نیاغای مامه‌ش تاڵانی كا. له وڵامی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه دا ئه‌من تاجری كۆنه‌ساڵی خۆمان ناجی كازمۆڤ م نارد بۆ حه‌سه‌ن چه‌پ بۆ وریكردنه‌وه‌ی ئه‌و كوردانه‌ی كه پاییزپاشایان ده‌وره‌دابوو كه ئێستا له‌وه‌و دواوه بایز پاشا له لایه‌ن كۆنسوولخانه‌ی ڕووسییه‌وه پارێزگاری لێ ده‌كرێ و له گه‌ڵ نوێنه‌رێكی كۆنسوولخانه به‌ره‌و سابڵا‌غ دێ. ناجی كازمۆڤ له به‌ر ئه‌وه‌ی دره‌نگ وه‌ڕێكه‌وتبوو و تووشی بارانی به خوڕ و هه‌وره تریشقه هاتبوو نه‌یتوانیبوو به ڕۆژ بگاته پێگه‌ی سه‌ره‌كی بایزپاشای مه‌نگوڕ و ناچار مابوو شه‌وێ له ماڵی حه‌مه‌دی باپیرئاغای مه‌نگوڕ بمێنێته‌وه. زۆربه‌ی كاده‌روێشه‌كانی (پیاوه به‌ساڵداچووه‌كان) مه‌نگوڕ به بیستنی هاتنی ناجی كازمۆڤ چووبوونه لای و ڕایانگه‌یاندبوو ڕێگه ناده‌ن بایزپاشا به‌ره‌و سابڵا‌غ بچێ چونكوو لێیان سووره به ساغی له‌وێ ناگه‌ڕێته‌وه. كاتێك له 6 ی مه‌ی ناجی كازمۆڤ له چوونی بۆ لای بایز پاشا به‌رده‌وام ببوو كاده‌روێشه‌كان له گه‌ڵی كه‌وتبوون و، كاتێك ئه‌وان گه‌یشتبوونه لای بایزپاشای مه‌نگوڕ پێكێشییان له‌گه‌ڵ كردبوو ده‌بێ ده‌ست له فكری چوونی سابڵا‌غ هه‌ڵگرێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، بایز پاشا له سه‌ر قسه‌ی خۆی ڕاوه‌ستابوو و پێی گوتبوون ئه‌و به‌ڵێنی خۆی ناشكێنێ و ده‌چێ بۆ سابڵا‌غ و هه‌رچی ده‌بێ باببێ. كاتێك بایزپاشا ده‌یه‌وێ ماڵاوایی له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بكا، كوڕه دوازده ساڵانه‌كه‌ی فیشه‌ك وه‌به‌ر تفه‌نگه‌كه‌ی ده‌نێ و سێره له بابی ده‌گرێ به‌و مه‌به‌سته‌ی بیكوژێ. كوره‌كه ده‌گرن و تفه‌نگی له ده‌ست ده‌رده‌هێنن و چه‌كی ده‌كه‌ن و ناتوانێ ته‌قه بكا؛ له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوای ئه‌وه‌ی بایزپاشا سواری ئه‌سپه‌كه‌ی ده‌بێ و تێیده‌خوڕێ بڕوا، كوڕه‌كه‌ی به‌ردێك له سه‌ر زه‌وی هه‌ڵده‌گرێ، نیشانی ئه‌وكه‌سانه‌ی ده‌دا وا ئاماده بوون و به‌رده‌كه به سینگییه‌وه ده‌نێ و ده‌ڵێ: ' له ئێستاوه ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌س لێم پرسێ بابت له كوێیه، ئه‌من ئه‌م به‌رده نیشان ده‌ده‌م و ده‌ڵێم، "ئه‌وه‌تا بابم" بایز پاشای مه‌نگوڕ سه‌رله‌نگۆرێ گه‌یشته سابڵاغێ و خۆی به كۆنسوولخانه ناساند. ئه‌و پێی گوتم له‌مه‌ودواوه به ته‌واوی مل كه‌چ ده‌كا بۆ ده‌سته‌ڵاتی من و بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا گوێڕایه‌ڵی ده‌كا له هه‌موو ئامۆژگارییه‌كی من سه‌باره‌ت به شه‌خسی خۆی، كێشه‌ی له گه‌ڵ باپیرئاغای مه‌نگوڕ و گشت كار‌وباری عه‌شیره‌ته‌كه. بایزپاشای مه‌نگوڕ و باپیرئاغای مه‌نگوڕ: به‌رله‌وه‌ی كه پاشماوه‌ی فكته‌كان له‌مه‌ڕ مه‌نگوڕان كورت بكه‌مه‌وه، له‌وانه‌یه یارمه‌تیده‌ر بێ ئه‌گه‌ر پۆرتره‌یه‌كی كورتی ئه‌و دوو سه‌رۆكه ڕقه‌به‌رانه‌ی لكی بڵباس بكێشمه‌وه. له‌قه‌بی بایزپاشای مه‌نگوڕ ره‌ئیسولعه‌شایر (سه‌رۆكی عه‌شیره‌ت) و له‌قه‌بی باپیرئاغای مه‌نگوڕ سالارولعه‌شایر( ڕێبه‌ری عه‌شیره‌ت ) ه. ئه‌وان ئامۆزان نه‌ك هه‌ر له لای بابه‌وه، به‌ڵكوو له لایه‌ن دایكیشانیه‌وه. ئه‌وان نه‌وه‌ی سه‌رۆكی كۆچكردووی عه‌شیره‌تی مه‌نگوڕ باپیرئاغان، كه ١٩ كوڕی هه‌بووه. به پێی بله‌وه‌زی و ڕاڕایی ده‌سته‌ڵاتدارانی ئازه‌ربایجان و ته‌گبیری بێ سه‌باتی خۆیان، هه‌ر دووكیان له سه‌روبه‌ندی جیاواز دا و، به سه‌ركه‌وتوویی جیاواز، مه‌زنایه‌تی عه‌شیره‌ته‌كه‌یان كردووه. هیچ دوژمنایه‌تی خوێنی و شه‌خسی له نێوانیان دا نییه. بایزپاشا پیاوێكی كه‌ڵه‌گه‌تی چوارشانه‌و به‌خۆوه‌یه و، هه‌یكه‌ڵیكی وه‌رزشكارانه‌ی هه‌یه. ئه‌و هه‌وای ده‌سته‌ڵات و هێز له خۆیه‌وه نیشان ده‌دا به‌ڵام له هه‌مان كاتدا پیاوێكی كراوه و ڕه‌پ و ڕوویه. بایزپاشا هه‌ر كوردی ده‌زانێ. باپیرئاغای مه‌نگوڕ به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له ئامۆزكه‌ی كورتتره، كابرایه‌كی خرپنی، حیله‌بازه و ئاماده‌یه بۆ جامه‌لۆسكێ و زمان چه‌وری، پیاوێكی پیلانگێڕه و به ڕه‌وانی به كوردی، فارسی، تاتاری و تركی قسه ده‌كا. هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بایزپاشا وه‌كوو سه‌رۆك عه‌شیره‌تی مه‌نگوڕ، كه‌وته به‌ر ئازار و ڕاوه‌دوونانی حكمی سابڵا‌غ، شازده ئیمام قوڵی ( میرزا – تێبینی وه‌رگێڕ)، كه داوای دانی ٥٠٠ تمه‌نی لێ‌كرد. بایزپاشا له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه دراوه‌ی نه‌بوو، ناچار بوو هه‌ڵێ بۆ تركییه؛ له ئكامدا باپیرئاغای مه‌نگوڕ سه‌رۆكایه‌تی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی به ده‌سته‌وه گرت. ئكامه‌كانی هه‌ڵاتنی بایزپاشا و داڵده بردنی بۆ تركییه باش زاندراون. ڕۆژێكی خودای ده‌سته‌ی عه‌سكه‌ری فازیل پاشای ترك له سنوور په‌ڕینه‌وه و هاتنه نێو خكی ئێران، ناوچه‌ی سه‌رسنووریان داگیر كرد، كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی‌یان ده‌رپه‌ڕاند و ده‌ستیان كرد به تاڵان و ڕووتكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به هه‌مان گه‌رمی و مرخی كورده‌كان. فازیل پاشا ده‌سته‌ڵاتی بایزپاشای مه‌نگوڕی دامه‌زرانده‌وه و دوای ئه‌وه باپیر ئاغا به بیستنی هاتنی تركه‌كان به‌ره‌و سابڵا‌غ، له گه‌ڵ حكمی ئه‌وده‌می سابڵا‌غ، شوجاعوده‌وله تێیانقووچاند و به‌ره‌و میاندواو هه‌ڵاتن، ئاخره‌كه‌ی باپیرئاغا له‌وێ مایه‌وه و له لایه‌ن ئێرانه‌وه مووچه‌ی بۆ بڕاوه. له‌هه‌مان كاتدا، تركه‌كان، بایزپاشای مه‌نگوڕیان خسته بن باڵی خۆیان، نازناوی "پاشا" یان پێ به‌خشی، چه‌ندین میداڵیان دایه و ته‌نانه‌ت مووچه‌یه‌كی مانگانه‌یان به بڕی ١٠ لیره‌ی تركی بۆ بڕییه‌وه، كه ئه‌و دوایین جار پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ر وه‌ریگرتووه. دوای پاشه‌كشه‌ی تركه‌كان له‌و ناوچه‌یه‌ی قڕه‌ی له سه‌ر بوو، بایزپاشای مه‌نگوڕ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك عه‌شیره‌ته كورده‌كانی دیكه‌ی سه‌ر سنوور هاتنه سابڵا‌غ و وه‌فاداری خۆیان له ئاست حكوومه‌تی ئێران ڕاگه‌یاند. له‌و ده‌مییه‌وه ئه‌و له چاوی ده‌سته‌ڵاتدارانی ئێرانی دا وه‌كوو سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی (مه‌نگوڕ) ناسراوه. بایپاشای مه‌نگوڕ چاره‌سه‌ركردنی بابه‌تی سه‌رۆكایه‌تی عه‌شیره‌ته‌كه: له نه‌بوونی چ دوژمنایه‌تییه‌كی خوێنی له نێوان بایزپاشا و باپیرئاغا دا، مرۆ وای بۆ ده‌چوو كه دانه‌وه‌ی ئه‌و زه‌وییانه‌ی له‌لایه‌ن مامه‌كان و ئامۆزكانی بایز پاشاوه لێی داگیركرابوون ده‌توانێ كۆتایی بهێنێ به كێشه و دمه‌قڕه‌ی وی له گه‌ڵ باپیرئاغا، به‌تایبه‌تی له به‌ر ئه‌وه‌ش كه بایزپاشا ته‌نانه‌ت ئه‌و زه‌وییانه‌ی ڕه‌عه‌مه‌لیش نه‌هێنابوون . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، كاره‌كه، ئاوا نه‌بوو. له جیاتییان، دوای ئه‌وه‌ی باپیر ئاغا له گه‌ڵ ده‌سته‌كه‌ی ئێمه هات بۆ سابڵا‌غ به باوه‌ڕی پته‌وه‌وه به‌وه‌ی كه سه‌رۆكایه‌تی عه‌شیره‌ت به ته‌واوی ده‌درێته‌وه به‌وی، به بڕیار بوو ئه‌و فه‌رمانه جێبه‌جێ بكرێ كه له لایه‌ن شوجاعوده‌وله‌وه ده‌ركرابوو و له گیرفانی دابوو له‌مه‌ڕ به ده‌سته‌وه‌گرتنی سه‌رۆكایه‌تی عه‌شیره‌ته‌كه. لێكدانه‌وه‌ی شه‌خسی من ئه‌وه‌بوو كه زیاتر له یه‌ك له پێنجی عه‌شیره‌تی مه‌نگوڕ پشتیوانی له حه‌ولی باپیرئاغا نكه‌ن بۆ سه‌رۆكایه‌تی عه‌شیره‌تی مه‌نگوڕ، ئه‌وانی دیكه هه‌موویان له پشتیوانی كردنی خۆیان له بایزپاشا یه‌كده‌نگ و هاوڕا بوون. له‌هه‌لومه‌رجێكی ئاوا دا دانانی باپیرئاغا وه‌كوو سه‌رۆك عه‌شیره‌ت نه ته‌نێ گه‌وجییه‌كی ڕووت بوو كه ته‌نێ كه‌سێكی وه‌ك شوجاعوده‌وله ده‌یتوانی بیكا به كه‌لك وه‌رگرتنی خراپ له زێده‌ڕۆیی ئێمه له ئاست خۆی و له ئكامدا بیرۆكه‌یه‌كی ئاوا بهێنێته گۆڕێ كه ته‌نیا ئه‌ركی هێزه‌كانی ئێمه‌له ئازه‌ربایجان پشتیوانی كردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وییه. ئیاس ئێستا باسی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌كا ئیدی بابه‌تی ئه‌وه‌ی كه كێ مه‌نگوڕان ڕێبه‌ری بكا له ئارا دا نییه، تا ئه‌و كاته‌ی كه ئه‌وان ئاگایان له ئكاری خۆیان بێ و خزمه‌ت بكه‌ن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕووسییه؛ بۆیه ئه‌و پێشنیاری به شوجاعوده‌وله كرد به‌و مه‌رجه له گه‌ڵ بایز پاشا دێته ڕه‌دایێ كه به‌ڵێنێكی نووسراو بدا به ئیاس كه ئاگای له ئكاری خۆی بێ و ژن و كوڕه‌كانی وه‌ك ده‌سته‌به‌ری ئه‌و به‌ڵێنییه‌ی داویه‌تی له سابڵا‌غ به جێ بهێڵێ. ئه‌و فكره به دڵی شوجاعوده‌وله نه‌بوو و ئه‌و له‌و بابه‌ته‌وه له وڵامی تێلگرامی سه‌رداری موكری دا نووسی بایز پاشای مه‌نگوڕ ده‌بێ قه‌ره‌بووی هه‌موو ئه‌و زه‌ره‌ر و خه‌سارانه بكاته‌وه كه له لایه‌ن تكوته‌رای جۆر به جۆره‌وه له سابڵا‌غ دراون له سه‌روبه‌ندی داگیركردنی تركه‌كان دا (مه‌به‌ستی شوجاعوده‌وله له تكوته‌رای جۆر به جۆر هێندێك له ئاخونده(مه‌لا – وه‌رگێڕ) خۆجێیه‌كان بوو، كه جاسووسییان بۆ ده‌كرد و ئاگاداری‌یان ده‌دایه سه‌باره‌ت به كێشه‌ی نێو كورده‌كان كه ئه‌وه‌ش له وانه‌بوو سه‌رچاوه‌یه‌كی توانایه‌كی بێ بۆ داهات بۆ شوجاعوده‌وله)؛ له‌وه‌ش زیاتر داوای كردبوو، مه‌نگوڕ به دووعه‌شیره‌تی ته‌واو سه‌ربه‌خۆ دابه‌ش بكرێن، یه‌كیان له ژێر سه‌رۆكایه‌تی باپیرئاغای مه‌نگوڕ دابێ و ئه‌وی دیكه‌یان له ژێر سه‌رۆكایه‌تی بایزپاشای مه‌نگوڕ دا. ئه‌وه‌ی له خواره‌وه دا دێ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وپه‌ڕی ئاسایی بیر و بۆچوونی ئیاس ده‌سه‌لمێنێ له ئاست ستراتێژی ڕه‌سمی ڕووسییه له ئازه‌ربایجان. ئاماژه‌ی وی به 'ئاڵۆزییه‌كانی ته‌ورێز' ده‌گه‌ڕێته‌وه‌سه‌روبه‌ندی نێوان دیسامبری ١٩١١ – ژانڤییه‌ی١٩١٢كاتێك كه كۆنسوولی گشتی ڕووسییه، میلر، ده‌روازه‌كانی شاری له سه‌ر شوجاعوده‌وله كرده‌وه و نێوبراو ده‌ستی كرد به كه‌مپه‌ینی ئه‌شكه‌نجه و كوشتنی مه‌شرووته‌خوازه‌كان. دوای ئه‌وه‌ی له نه‌خشه‌ی شوجاعوده‌وله ئاگادار بووم، كه سه‌رداری موكری به فه‌رمانێكی داده‌نا، داوام لێ‌كرد له زمان منه‌وه تێلگرامێك بۆ شوجاع بنێرێ و بڵێ ئه‌من هێشتا نه‌مبیستووه هیچ داوایه‌ك كرابێ بۆ قه‌ره‌بووكرانه‌وه و تێهه‌ڵهێنانه‌وه‌ی ئه‌و زه‌ره‌ر و خه‌سارانه‌ی كه له به‌ر كرده‌وه تاوانكارییه‌كانی شوجاعوده‌وله خۆی و لایه‌نگرانی له ماوه و له دوای ئاڵۆزییه‌كانی ته‌ورێز دا قه‌وماون؛ له ئكامدا به بیریشم دا نه‌هاتووه كه قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌سارانه‌ی كه به‌هه‌مان شێوه له لایه‌ن مه‌نگوڕانه‌وه دراون بكه‌مه مه‌رجێك بۆ پارێزگاری كردن له بایزپاشای مه‌نگوڕ. ئه‌من هه‌ر وه‌ها وه‌بیرم خسته‌وه كه حكوومه‌تی شا لێخۆشبوونێكی گشتی ڕاگه‌یاندووه بۆ هه‌موو كورده‌كانی سه‌رسنوور و سه‌رۆكه‌كانیان دوای پاشه‌كشه‌ی تركه‌كان و، جه‌ختم كرده‌وه كه گشت موڵك و دارایی عه‌شیره‌ته‌كه ته‌نانه‌ت ناگاته یه‌ك له سێی ئه‌و خه‌سارانه‌ش كه ئه‌وكه‌سانه‌ی له سابڵا‌غ له شوجاع نزیكن ئیدیعا ده‌كه‌ن لێیان كه‌وتووه. له كۆتایش دا ئاماژه‌م پێكرد دانانی دوو سه‌رۆك عه‌شیره‌ت، كه یه‌كێكیان زۆر له ئه‌ویدیكه‌یان لاوازتره، بێ ئه‌وه‌ی خۆی لێ بپارێزدرێ له نێو مه‌نگوڕان دا كێشه ده‌نێته‌وه، ئه‌من له‌و به‌ڵێنیانه‌ی بایزپاشا پێی‌داوم خۆش ده‌بم و ده‌ینێرمه‌وه بۆ حه‌سه‌ن چه‌پ، تركه‌ش یان هه‌ر جێیه‌كی كه بۆ خۆی پێی خۆش بێ، با شوجاع بۆخۆی، كه وێده‌چوو زۆر باوه‌ڕی به هێزی خۆی هه‌بێ، ڕاسته‌وڕاست پێوه‌ندی پێوه بكا. دوو ڕۆژ دواتر سه‌رداری موكری تێلێگرامێكی كورتی له شوجاعوده‌وله ڕا به ده‌ست گه‌یشت كه تێیدا داوای لێكرابوو به پێی ئامۆژگارییه‌كانی من له گه‌ڵ بایزپاشا بجووڵێته‌وه. له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و تێلێگرامه سه‌رداری موكری عه‌بایه‌كی شانازی به شانی بایزپاشا دادا و هه‌ڵكه‌وتی وی وه‌كوو سه‌رۆك عه‌شیره‌ت داگرته‌وه. باپیرئاغای مه‌نگوڕ به‌و بڕیاره ڕازی نه‌بوو و پیرۆتی كاكه‌مه‌ر، قادری مروه‌ت و ئه‌وانی دیكه‌ی هان دا تێلێگرامێك بۆ شوجاع بنێرن و ڕابگه‌یێنن ئه‌وان بایزپاشایان وه‌كوو سه‌رۆك عه‌شیره‌ت پێ هه‌و نییه. شوجاع به‌و په‌یامه زۆر خۆشحاڵ بوو و ده‌ستبه‌جێ داوای له كۆنسوولی گشتی ڕووسییه له ته‌ورێز كرد كه ناوه‌رۆكی ئه‌و تێلێگرامه به ئاگاداری تاران بگه‌یێنێ له گه‌ڵ بۆچوونی خۆی له مه‌ڕ ئه‌وه‌ی كه دانانی بایزپاشا به سه‌رۆك عه‌شیره‌تی مه‌نگوڕ ئاڵۆزییه‌كی نه‌خوازراو له سه‌ر سنووری ئێران – تركییه ساز ده‌كا. به خۆشییه‌وه تێلێگرامی كۆنسوولی گشتی هیچ شوێنێكی نه‌بوو له سه‌ر ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان. بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی ئكار و جووڵانه‌وه‌ی شوجاع به ته‌واوی له قاو بدرێ و وه‌ڕوو بخرێ، ئه‌وه زۆروێژی نییه ئه‌گه‌ر لێی زیادكه‌م كه كاتێك من له قادری مروه‌تم پرسی بۆچی بنی ئه‌و تێلێگرامه‌ی واژۆ كردووه، ئه‌و وڵامی دامه‌وه‌ئه‌و چ پشكێكی نه‌بووه، چونكوو شوجاعوده‌وله فه‌رمانی داوه به كاده‌روێشان نه‌ك هه‌ر لا له بایز پاشا نه‌كه‌نه‌وه ته‌نێ له ئه‌مر و نییه‌ی باپیر ئاغا دابن و سه‌ر وه‌به‌ر وی بهێنن، به‌ڵكوو هانیشی داون ده‌ست به دوژمنایه‌تی كه‌سانی بایزپاشا بكه‌ن و، ئه‌وه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كوڕانی بایز پاشا دێیه‌كانی جانداران و قهڵاجوغه ئاور تێبه‌رده‌ن. ئه‌من هیچ گومانم له‌وه‌دا نییه كه دانه‌وه‌ی پله‌ی سه‌رۆكی عه‌شیره‌ت به بایزپاشا به گردبڕی چاره‌سه‌ری (كێشه‌ی) نێوان كاده‌روێشان ده‌كا و كۆتایی ده‌هێنێ به گێره و كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی نێو مه‌نگوڕان، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئه‌و به‌ڵێنی نووسراوی داوه، به‌ڵام ئه‌من باوه‌ڕی زیاتر به بایزپاشا نكه‌م له باپیر ئاغا، یان شوجاعوده‌وله بۆخۆی، سه‌رداری موكری و گشت ئاسیاییه‌كان به‌گشتی . ته‌نیا هۆییه‌كی كه بووه هۆی داڵده‌دانی ده‌ست په‌روه‌رده‌ی تركان له لایه‌ن منه‌وه ئه‌وه بوو كه من ده‌مه‌ویست له به‌ر چاوی ده‌سته‌ڵاتدارانی سنووری ترك سووكی كه‌م هه‌روه‌ها له به‌ر ئه‌وه‌ش كه هه‌نووكه هیچ كاندیدایه‌كی باشتر له‌و نییه بۆ ئه‌و پله‌یه و هیچ ڕێگه‌یه‌كی باشتریش نییه بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێ پووچكه‌یه كه له‌به‌ر كرده‌وه‌كانی ته‌ماحكارانه، هانده‌رانه و بێ ڕه‌وشتی شوجاع خۆی هاتووه‌ته گۆڕێ. لاجان: به‌شداری قه‌ره‌نیاغای مامه‌ش له مه‌ئموورییه‌ت به دژی بایزپاشای مه‌نگوڕ دا كه به فیتی شوجاعوده‌وله ڕێك خرابوو بووته هۆی وه‌ده‌ست هێنانی بایی 30،000 تمه‌ن ده‌ستكه‌وت بۆ خۆی و خزمه‌كانی به ڕێگه‌ی تاڵانی مه‌ڕوماڵات و كه‌لوپه‌ل كه له‌لایه‌ن مامه‌شه‌كانه‌وه له ئۆردووگه‌كانی نزیك تركه‌ش و نه‌ڵێنه‌وه كراوه كه مه‌نگوڕه‌كان به جێیان هێشتبوون بۆ ئاگاداری له ژنه‌كانیان. ئه‌و جووڵانه‌وه نه هێنده جوامێرانه‌یه‌ی مامه‌شان بووه هۆی ئه‌وه‌ی مه‌نگوڕه‌كان چیرۆكێك بۆ قه‌ره‌نیاغای مامه‌ش و عه‌شیره‌ته‌كه‌ی هه‌ڵبه‌ستن و به ترسه‌نۆكی جێی به‌زیی پێداهاتنه‌وه‌یان نێوزه‌د بكه‌ن كه هه‌ر ده‌ره‌قه‌تی ژنان دێن قه‌ره‌نیاغای مامه‌ش و بركانی، له حه‌ولێك دا بۆ شاردنه‌وه‌ی قه‌درایی ڕاستی تاڵان و بڕۆی خۆیان له ده‌سته‌ڵاتدارانی ته‌ورێز، نیوه‌ی یه‌كه‌می مانگی مه‌ی یان به‌وه ده‌رباز كرد كه به‌شێكی كه‌م له‌و مه‌ڕوماڵاته دزراوه له پێشدا بۆ شنۆ و له‌وێوه بۆ ورمێ بنێرن. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، شوجاع به چاوی په‌روه‌رده‌كراوی دزێك، له‌و گزییه تێگه‌یشت و فه‌رمانی دا قه‌ره‌نیاغا بێته ته‌ورێزێ و خۆی پێ بناسێنێ. قه‌ره‌نیاغا هه‌ستی پێكرد ئه‌و ماسته بێ موو نییه، به بیانووی نه‌خۆشی بۆ خۆی نه‌چوو، له جیات خۆی بركه‌ی خۆی مارف ئاغای نارده ته‌ورێز. هیچ گومان له‌وه‌دا نییه كه هه‌ر دووك ئه‌و برایانه ده‌بێ ده‌ستكه‌وته‌كانیان له گه‌ڵ شوجاع دابه‌ش بكه‌ن؛ شاپه‌وگاپه‌ی پاراستنی به‌رخۆڵان له ده‌می گورگان به هیچ ڕێگه‌یه‌كی دیكه دا نكرێ. سه‌باره‌ت به هه‌مزاغای مامه‌ش، ئه‌و له 10 ڕۆژی دوایی مانگی مه‌ی دا دوای سه‌ردانی موسڵ و پاشان شێخ جه‌لاله‌دین له زینوێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه ڕایات. واوێده‌چێ ئه‌و هیچ پشتیوانییه‌كی له حكمی موسڵ وه‌رنه‌گرتبێ چونكوو یه‌كه‌م شتی كه ئه‌و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له زینوێ كردی به چاوی پڕله‌گریانه‌وه له من ده‌پاڕاوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پشتیوانییه سه‌ر بگرێ. ئیاس گوزاریشتی مانگانه‌ی خۆی به ده‌نگووباسی به ورده ڕیشاڵی سه‌قز، بانه و سه‌رده‌شت له هه‌رێمه باشوورییه‌كانی ناوچه‌ی سابڵا‌غ كۆتایی پێ ده‌هێنێ كه تێیاندا تركه‌كان گوشاریان ده‌هێنا بۆ سه‌ر سه‌رۆكه خۆجێیه‌كان كه سه‌ر وه‌به‌ر حوكمی ئێران نه‌هێنن و خۆیان ئاماده‌بكه‌ن بۆ داگیركرانه‌وه‌ی عه‌سكه‌ری. ساوجبولاغ (سابڵا‌غ)،١ ی ژووه‌نی ١٩١٣، كۆنسوولی نێشتمانی باوكی شایانه كۆلۆنێل ئیاس، له‌وه‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی لاجان |