مامۆستا بورهان قانع سه‌ره‌تای ساڵی (١٩٨٣) بوو كه‌به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانتر كه‌وتمه دنیای نوسینه‌كانی نووسه‌ری كۆچ كردوو(بورهان قانع) كه‌سه‌ره‌تا به‌شاكاره ناوداره‌كه‌ی (میدیا) ئاشنا بووم ودواتریش به‌كتێبه‌كانی تری وه‌كو (سپارتاكۆس)، (مردووخۆره‌كانی لنینگراد)، (فه‌رهه‌نگی نوێ)و هتد.. به‌رده‌وام بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه‌داخۆ هه‌موو نووسه‌ران به‌رهه‌مه‌كانیان به‌هه‌مان شێوه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی (بورهان قانع) عاشقانی له‌زیاد بووندایه!؟ داخۆ بۆچی خوێنه‌ران جگه له كڕینی یه‌ك دانه له‌هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌مه‌كانیئه‌و نووسه‌ره دانه‌یه‌كی تریشیان ده‌كڕی ئه‌مه بووه ته‌لیسمێك و به‌رده‌وام بیرم لێ ده‌كرده‌وه تا ئه‌نجام ئه‌و ته‌لیسمه له خۆشم روویدا. خوێنه‌ران به مه‌به‌ستی پاراستنی هه‌ر یه‌ك له به‌رهه‌مه‌كانی (بورهان قانع) دوو دانه‌یان كڕیووه دانه‌یه‌كیان بۆ خوێندنه‌وه‌و ئه‌وی تریشیان بۆ پاراستن.. ئه‌م دیارده‌یه عه‌شقه‌كه‌می له‌به‌رامبه‌ر(بورهان قانع)ی نووسه‌ردا هێنده‌ی تر زیادكرد هه‌ر بۆیه گه‌ڕام تا له‌نزیكه‌وه بیناسم، ڕۆژێكیان له‌به‌رده‌م سه‌را له‌لای یه‌كێك له كتێب فرۆشه‌كان وه‌ستا بوو به‌خۆشحاڵیه‌وه به‌یه‌كی ناساندین وهه‌رگیز وێنه‌ی ئه‌و ساته وه‌ختی ناساندنه‌م له‌یاد ناچێ.
نووسه‌ری كۆچكردوو شاره‌زاییه‌كی باشی هه‌بوو له‌زمانی فارسی‌دا وله‌و زمانه
ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه چه‌ندین كتێبی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانیكوردی وكتێبخانه‌ی كوردی
پێ ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه..نووسه‌ری كۆچكردوو كوڕی (قانع)ی شاعیره‌وله ساڵی ١٩٣٥
له گوندی (نه‌وێ)له بناری شاره‌زوورله‌دایك بووه .. له‌ته‌مه‌نی (١٣) ساڵیه‌وه
چۆته ناو جیهانی ئه‌ده‌به‌وه‌وله‌و ماوه‌یه‌دا چاپخانه‌ی پیره‌مێردینه‌مر باوه‌شی
بۆ كردۆته‌وه‌وبۆته سه‌رچاوه‌ی درووست بوونیكه‌سێتی ئه‌ده‌بی(بورهان قانع)و ئیتر
بۆ درێژه دان به‌وئاوات هێنانه دی ئه‌و خه‌ونانه له‌ساڵی ١٩٥٨دا ده‌چێته شاری
به‌غدا وله‌ئامێزی بنه‌ماڵه‌ی (پێشكه‌وتن)دا وه‌ك كرێكارونووسه‌رێكی چالاك ڕۆڵی
به‌رچاوی گێڕاوه‌و دواتریش لو ساڵی ١٩٥٩دا بۆیه‌كه‌م جار بۆته فه‌رمانبه‌ر له
ئیزگه‌ی كوردی به‌غدا به‌ناونیشانی (بێژه‌ر)و (وه‌رگێڕ) دامه‌زراوه‌و،
لە
ساڵانی هه‌فتاكان
له
رادیۆی كوردی به‌غدا
به‌شێوه‌ی
(ده‌مه‌ته‌قێ
) به‌رنامه‌یكی
له
ده‌مه‌و
ئێواران ساز ده‌داو
گوزارشتی ل ژیان ره‌سه‌نایه‌تی
كۆمه‌ڵگای
لادێ ده‌كر
ك زۆرترین گوێگری رادیۆی كوردی هی مامۆستا بوو ئه‌وسا
به‌ناوی
(لاله
حه‌مه)
بوو و كه
به‌شێوه‌ی
كوردی و هورامی بوو و خه‌سله‌تێكی
به‌رنامه‌كه‌ی
ئه‌وه
بوو پیرو گه‌نج
ژن و رۆشنبیر و هه‌مووتوێژه‌كانگوێبان
لێ ده‌گرت
له‌م نێوه‌نده‌شدا چه‌ندین كاری پڕ شانازی تۆمار كردووه كه جێگای ستایش كردنه. شایانی ووتنه ئه‌م مامۆستا به‌ڕێزانه‌ش هاوكات له‌و داواكارییه‌دا به‌شدار بوون(شێخ محه‌مه‌دی خاڵ، شاكیر فه‌تاح، ئه‌حمه‌د هه‌ردی،كامه‌ران موكری، حسێن ڕشوانی، صالح یوسفی، ڕه‌مزی مه‌عروف، موحه‌ڕه‌م محه‌مه‌د ئه‌مین، حه‌سیبه محه‌مه‌د، ئه‌نوه‌ر مائی، ڕۆسته‌م فه‌تاح، محه‌مه‌دتۆفیق وه‌ردی، مه‌لا محه‌مه‌دمسته‌فا كوردی، محمه‌دحه‌سه‌ن برزو). ساڵی١٩٦٠وه‌ك نووسه‌رو كارگێڕی ڕۆژنامه‌ی (ده‌نگیكورد)ی له‌شاری به‌غدا به‌ڕێوه بردوه‌و نووسه‌ری گۆشه‌یه‌كی تایبه‌ت بووه كه‌له‌چه‌ندین ژماره‌دا درێژه‌ی هه‌بووه‌و هه‌ر له‌وساڵه‌شدا ده‌رگایه‌كی نوێ‌ی ژیانی ڕۆشنبیری له‌به‌رده‌میدا كراوه‌ته‌وه‌و به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی به‌ناوی (شیعر‌و مۆسقا)له‌ئیزگه‌ی كوردی به‌غدا ئاماده‌و پێشكه‌ش كردووه، له‌هه‌مان ساڵیش‌دا چۆته ڕیزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان. (بورهان قانع)ی چاو نه‌ترس هه‌رگیز ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دانه‌نیشتووه به‌ڵكو چالاكانه كاری خۆی ئه‌نجام داوه هه‌ر به‌و دیده‌و له ساڵی(1963) دا له‌گوندیئازادكراوی(بناوه سووته)هه‌ر پانزه ڕۆژ جارێك ڕۆژنامه‌یه‌كی ده‌ست نووسی به‌نهێنی له ژێر ناوی(ئاگر)به ڕێبازی كوردایه‌تی ده‌ركردووه، هه‌روه‌ها له گۆڤاری (ڕزگاری) كه له ساڵانی ١٩٦٩-١٩٧٠ له سلێمانی ده‌رچوو ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه ودواتریش ئه‌ندامێكی چالاكی ده‌زگای ڕۆشنبیری نوێ‌و گۆڤاری به‌یان و ڕۆژنامه‌ی هاوكاری بووه. له‌ساڵی١٩٧٤ پاش ماندوبونێكی زۆر توانی كتێبی مێژویی (میدیا) مێژووی ماد له‌فارسیه‌وه وه‌ربگێڕێته سه‌رزمانی كوردی‌وساڵی ١٩٧٨ به‌چاپی بگه‌یه‌نێت كه ده‌كرێت وه‌ك یه‌كێك له كتێبه دانسقه‌كانی كتێبخانه‌ی كوردی دابنرێ كه قه‌باره‌كه‌ی(٨٨٠)لاپه‌ڕه‌یه... هه‌روه‌ها له ساڵی ١٩٧٩دا توانی دیوانی(قانع)به‌چاپ بگه‌یه‌نێت‌و هه‌رله هه‌مان ساڵدا توانی چاپ خانه‌یه‌كی ده‌ستی بكڕێت‌و وبه نهێنی له ڕێگای به‌ختیاری برای و كاك نه‌وشیروان مسته‌فاوه ڕه‌وانه‌ی ده‌زگای ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی(ی.ن.ك) بكات، به‌ڵام هێنده نابات پیاوانی ڕژێم(بورهان)ی نوسه‌رو نیشتمان په‌روه‌ر ده‌سگیر ده‌كه‌ن ومودیریه‌تیئه‌منی عامه ده‌بێته جێگای ئازار دانی ئه‌م كه‌سایه‌تییه دڵسۆزه‌ی گه‌له‌كه‌مان، پاش ئازاردانێكی زۆر ئازاد ده‌كرێت و ئه‌میش ڕاسته‌وخۆ خۆی ده‌گه‌ینێته هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و وه‌ك مامۆستایه‌ك به‌شداری له‌و خولانه‌دا ده‌كات كه تایبه‌تن به مێژووی گه‌لی كورده‌وه دواتریش له‌سه‌ر داوای به‌ڕێز(مام جه‌لال) گه‌ڕاوه‌ته‌وه ڕاگه‌یاندن وله پاشاندا به‌ڕێزی ناردوێتی بۆ تاران تا سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی چاپخانه‌ی شۆڕش بهێنێت و دواتركه‌توانی(دار النشر)ێكی تایبه‌ت به(ی.ن.ك)دابمه‌زرێنێت و سه‌رپه‌رشتی بكات و چه‌ندین به‌رهه‌میشی له فاسییه‌وه وه‌ربگێڕێته سه‌ر زمانی كوردی له‌وانه(جه‌نگی گه‌ل –سوپای گه‌ل)و(حیزبی كاری ئه‌لبانی)و(نه‌ته‌وایه‌تی له ڕوانگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی زانستییه‌وه). نووسه‌ری كۆچكردوو له ته‌مه‌نی كاره‌كانیدا له نێو ده‌زگای ڕاگه‌یاندا توانیوێتیبیست و پێنج كتێب وه‌ربگێڕێت كه زۆربه‌یان به به‌رهه‌می دانسقه له قه‌ڵه‌م ده‌درێن و له‌ژێر ناوی(زمناكۆ،ئاگر، ئه‌رده‌ڵان) دا بڵاوی كردۆته‌وه‌وله‌نێو شاریشدائه‌م كتێبانه‌ی به‌چاپ گه‌یاندووه له‌وانه(میدی، یادی قانع،یادی موفتی ،نامه‌ی قانع، دیوانی قانع ١٩٧٩و١٩٨٥ ،بنچینه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئافره‌تی لادێنشینی كورده‌واری، ئه‌رخه‌وان، سپارتاكۆس، ڕاپه‌ڕینی نیكاراگوا ، مردووخۆره‌كانی لنینگراد، ڕه‌وشته‌كانی ئیمپریالیزم له سایگۆن، بازرگانی كۆیله‌كان له ئه‌فه‌ریق، فه‌رهه‌نگی نوێ)و له‌دوای كۆچی ناوه‌ختیدا ئه‌م كتێبانه به‌چاپ گه‌یه‌نراون كه‌له‌زمانی فارسیه‌وه كراونه‌ته كوردی ئه‌وانیش (جه‌نگی ناوخۆیی گه‌وره پیاوانی جیهان، گێژاوی پۆڵه‌نده ، كوردناسی، یاداشته‌كانیگیڤارا)و له‌دوای خۆشی ئه‌م كتێبه ده‌ستنووسانه‌ی له فارسیه‌وكردوونه كوردی وله‌پاشی به‌جێماون (میژووی هاوچه‌رخ، یاداشته‌كانیكرۆپسكای، شۆڕشی ئالبانی، ڕاپه‌ڕینی گه‌لی ڤێتنام، ڕاپه‌ڕین له ئه‌مه‌ریكای لاتیند، له‌باره‌ی مانگرتنه‌وه، كۆمۆنی پاریس ، شه‌ڕی پارتیزانی پێشمه‌رگه‌یی )هه‌ر بۆیه ده‌كرێت بڵێین ئاواته‌كانی(بورهان قانع)ی كۆچكردوو به‌وه دێته دی كه‌به‌رهه‌مه‌كانی تری بكه‌ونه ده‌ستی خوێنه‌ران.. له ٢٧/٦/١٩٨٥ دابه‌كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن ڕۆحی پاكی به ئه‌ده‌ب دۆستان وڕناكبیران وگه‌له چه‌وساوه‌كه‌ی سپاردو ته‌رمه‌كه‌ی له‌گۆڕستانی(بێركۆت)یشاری هه‌ولێر نێژراوه هیوا دارین ده‌زگا ڕۆشنبیرییه‌كان و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئاواته‌كه‌ی(بورهان)ی نووسه‌ر بهێننه دی كه ئه‌ویش به له چاپدانی به‌رهه‌مه‌كانێتی هه‌ر وه‌ك چۆن به‌مدواییانه‌بنكه‌ی ئه‌ده‌بی ڕوناكبیری گه‌لاوێژ كتێبی(یاداشته‌كانی گیڤارا)یان به چاپ گه‌یاند كه جێگای ده‌ستخۆشییه. |