قه‌ڵای دمدم سه‌رچاوه‌كانی مێژوو به درێژی باسی ئه‌و رووداوه گرنگه‌ی ساڵی (١٦٠٨)ی له دایكبوونیان كردووه .له رووی گێڕانه‌وه‌ی مێژووییه‌وه به ئاسانی ده‌توانین له سه‌رچاوه فارسی و كوردییه‌كاندا بۆ راستی ئه‌م بوێری وبه كۆمه‌ڵ شه‌هیدبوونه‌ی كوردانی سهرشۆڕنهكهری قه‌ڵای دمدم بگه‌ڕێین. قاره‌مانانی قه‌ڵای دمدم به سه‌ركرده‌یی (خانی له‌پ زێڕ) تا دوا هه‌ناسه و دوا دڵۆپی خوێن له گه‌ڵ داگیركه‌ر دا شه‌ڕیان كرد و به كۆمه‌ڵ مردنیان له سه‌رشۆڕكردن به باشتر زانی . ئه‌م تابڵۆ بێ وێنه‌یه له ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا زۆر به به‌ربڵاوی ره‌نگی داوه‌ته‌وه . ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له داستانه‌كانی تر له داستانی فۆلكلۆره‌وه بۆ داستانی نووسراو و هه‌ڵبه‌ست گۆڕابن ، ئه‌وا داستانی قه‌ڵای دمدم له رووداوی مێژووییه‌وه بووه به داستانی فۆلكلۆر و له داستانی فۆلكلۆریشهوه بووه به چیرۆكی سه‌ر شانۆ و رۆمانی نوێ . له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مه‌وه تا ئه‌مڕۆ ئازایه‌تی جه‌نگاوه‌رانی قه‌ڵای دمدم له سه‌ر زار و زمانی گۆرانی بێژ و به‌یت بێژانی كورده و له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستاندا به هه‌موو زاراوه‌كانی كوردی ده‌گێڕدرێته‌وه . ئه‌و رووداوه تراژیدیایه‌ی قه‌ڵای دمدمی لێكه‌وتۆته‌وه ، ئه‌وه‌ندی بڵێی تاڵ و دڵڕووشێن و برینێكی به‌رین و قووڵه ، هه‌ندێكی بڵاو كراوه‌ته‌وه و به‌شێكی زۆری تا ئێستاش له ده‌روازه‌ی گه‌روه‌كاندا له به‌ر زۆر بۆیان ! هه‌ر وا به شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه . رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان گه‌لێك له ئێمه زیاتر بایه‌خیان به كاره‌سات و رووداوی قه‌ڵای دمدم داوه و وهریشیانگێڕاوهتهوه سه‌ر زمانی خۆیان . زانای كوردزمانی رووسیایی (ئۆردیخانی جه‌لیل) چه‌ند بابه‌تێكی گرنگی به‌رگوێ كه‌وتووی له كاره‌ساتی داستانی دمدم وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه سه‌ر زمانی رووسی و له گه‌ڵ پێشهكێكی به پێزدا له ساڵی (١٩٦٧)ی زایین‌دا بڵاوی كردۆته‌وه . ئه‌سكه‌نده‌ر به‌گی توركمان – نووسه‌ر و میرزای ده‌رباری شاعه‌بباسی سه‌فه‌وی ،كه بۆ خۆی شاهیدی ئه‌و له‌شكركێشییه و گرتنی قه‌ڵای دمدم بووه ، له لاپه‌ڕه‌كانی (٨١٧-٨٠٧)ی كتێبی (عاله‌م ئارای عه‌بباسی) دا ، به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێ له مێژوونووسه چه‌واشه‌كاره‌كان ، مێژوو بۆ پێخۆش‌بوون و بهردڵكهوتنی كه‌س و بوغزاندنی كه‌س ناشێوێنێت و راستییه‌كان وه‌كوو خۆی ده‌گێڕێته‌وه . به راشكاوی له ده‌ورانی ره‌شی سه‌ره‌ڕۆیی كوشت و كوشتاری پاشایه‌كی وه‌كوو شاعه‌بباسی زۆردار و پیاوه‌تی ئه‌میرخان و ئازایه‌تی كوردان ده‌دوێت و بێ په‌رده دوژمنایه‌تی ئه‌و شایه له گه‌ڵ كوردان ئاشكرا ده‌كات كه چۆن به خوێنی سه‌ریان تینوو بووه و ده‌ڵێ : - ((له نێو كورداندا باوه ده‌ڵێن : له پێش ئیسلامدا، له سه‌رده‌می ساسانیه‌كان هه‌ر له‌و شوێنه قه‌ڵایه‌ك هه‌بووه كه پێی گوتراوه ، قه‌ڵای دمدم . ئه‌و قه‌ڵایه له شه‌ڕێكی مه‌زندا گیراوه و خاپوور كراوه . قه‌ڵای دمدم له سه‌ر دوندی كێوێكی یه‌كجار به‌رز دروست كراوه ، كه پارچه به‌ردێكی درێژی ته‌سكی باریكه ، چه‌شنی پشتی گا . لای بكوور و باشووری قهڵكه ، دوو دۆڵی زۆر قووڵ هه‌یه كه كه‌س ناتوانێ پێیان هه‌ڵگه‌ڕێ ، هه‌ر بۆیه ئه‌م دوو به‌ره‌ی قهڵكه پێویستی به دیوار و شووره نییه . له لای رۆژهه‌ڵاته‌وه پاڵی وه به‌رزایی چیا داوه و شووره‌یه‌كی زۆر ته‌واوی بۆكێشراوه و بورجی بڵندی هه‌ن و ده‌رگایه‌كی هه‌یه . لای رۆژاوا كه له گۆڕایی نزیكتره ، شووره‌یه‌كی یه‌كجار قایمی هه‌یه و ده‌رگایه‌كی به‌ره‌و باشوور ده‌كرێته‌وه . له ده‌روازه‌كه‌وه بۆ عه‌رز، رێگایه‌ك به نێو به‌رداندا هه‌یه كه هێنده باریك و ته‌نگه‌به‌ره ،سواركارێكی به زه‌حمه‌ت تێوه ده‌چێت... ئاوی قه‌ڵا له ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره دا ئه‌نبار ده‌كرێت ، كه به هۆی به‌فر و بارانی ساڵ ئاوه‌كه‌ی دابین ده‌كه‌ن . به‌ڵام له لای بكوورهوه ، له نێو گڵیدا ، نیزیكی قه‌ڵا ، كانیه‌ك هه‌یه ئاوه‌كه‌ی زۆر كه‌مه ، ئه‌میرخان جۆگه‌ی بۆ كێشاوه و رێی بۆ كردووه‌ته‌وه و خستوویه‌ته سه‌ر ئه‌ستێره‌كه . ئاوی ئه‌و كانیه له ئێواره‌وه تا به‌یانی ئه‌ستێره‌كه پڕ ده‌كات ، به‌ڵام هه‌ر به‌شی رۆژێكی قهڵانشینان ده‌بێت ... ئه‌م قه‌ڵایه له پێنج قه‌ڵا پێكهاتووه ، یه‌كیان ئه‌سڵی قهڵكهیه ، دووهه‌میان قه‌ڵای خواره‌وه ، یه‌ك (سوڵق) و یه‌ك (بوزڵق) و ئه‌وی دیكه‌یان بورجی گه‌وره‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌رگای رۆژهه‌ڵاته ، كه له پێشدا باسمان كرد . هه‌ر پێنجیان ئه‌وه‌نده به‌رز و قایمن ، كه په‌یكی تیژڕۆی بیر و مێرووله‌ی خه‌یاڵ رێ‌یان تێ نابات و وێیان ههڵناگهڕێت ... كاتێك خاوه‌ن شكۆ (ئیعتمادولدهوله) وه‌زیری شاعه‌بباس له گه‌ڵ ئه‌میره‌كان بڕیاری گرتنی قه‌ڵا ده‌ده‌ن ، خه‌یمه و باره‌گای شه‌ڕی له ده‌وره ده‌خه‌ن . ده‌سبه‌جێش پێنج سه‌د تفه‌نگچی له له‌شكری تایبه‌تی خاوه‌ن شكۆ شاعه‌بباس به سه‌ركردایه‌تی سهفهرقولی به‌گی یوزباشی و قۆڕچییهكانی ، ده‌گه‌نه جێ . گه‌نجعه‌لی خان‌یش ، كه له ته‌ورێز بوو ، به له‌شكرێكی په‌رداخه‌وه به هیمدادیانهوه دێت . به‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌م چه‌شنه له دژی ئه‌میرخان دابه‌ش كران : حه‌سه‌نخان و ئه‌میرخانی هاوڕێی و تفهنگچیهكانی ئیسفه‌هانی كه میرفهتاح سه‌ركرده‌یان بوو ، بۆ به‌ری رۆژهه‌ڵات دانران و به‌ری رۆژاواش به پیربوداقخان ئه‌سپێردرا . مراد سوڵتانی چینی و خه‌لیل سوڵتان و محه‌ممه‌د ته‌قی به‌گ ، له به‌رامبه‌ر قهڵایچهی بوزڵق راگیران و پاراستنی ده‌روازه‌ی ئه‌ولا به گهنجعهلیخان ئه‌سپێردرا . تفه‌نگچیانی مازنده‌رانی ده‌گه‌ڵ سهفهرقولی به‌گ و قۆڕچی چگنی بۆ به‌ری بكووری قه‌ڵا دیاری كران . بهرخورداربهگی ئه‌نیس و تۆپچییه‌كانی ، به دوو تۆپی گه‌وره و یه‌كی بالیمزهوه دامه‌زران.قه‌بان سوڵتان بیگدلی به سه‌ركرده‌ی تۆپخانه دانرا . سه‌ره‌تا تۆپێكی بچووكیان له ده‌ریای ره‌شه‌وه به كه‌شتی هێنا و له سه‌نگه‌ری حه‌سه‌نخان دابه‌سترا ... جه‌لالییه‌كان به سه‌ر به‌شه‌كانی له‌شكر دا دابه‌ش كران . پێنج هه‌زار توومه‌ن زێڕی شا عه‌بباس كه بۆ باربووی جه‌لالییه‌كان هێنرابوو ، به سه‌ریاندا دابه‌ش كرا . بۆ هه‌ر هۆزێكیان جێ هه‌وارێك له پێش چاو گیرا ... له به‌ر وشكه‌ساڵی و كه‌م بارانی ، ئاوی ئه‌ستێره‌كه‌ی قه‌ڵا زۆری له كه‌می دابوو ، ئه‌وه‌ی مابووش بۆنی گرتبوو و بۆ خواردنه‌وه نه‌ده‌بوو . قهڵانشینهكان له به‌ر كه‌م ئاوی سه‌خڵه‌ت ببوون و وه‌ك ماسی نێو تۆڕ ، هه‌ڵبه‌ز ههڵبهزیان بوو . له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئازایانه شه‌ڕیان ده‌كرد . كورده‌كان له به‌ری به‌یانییه‌وه ده‌ڕژانه سه‌نگه‌ره‌وه و شه‌ڕی باشیان ده‌كرد . ده‌م به ده‌م هاڕه‌ی تیژپه‌ڕی تیری ئه‌وان په‌یامی ئه‌جه‌لی به گوێی غازییه‌كاندا ده‌چرپاند . له سه‌نگه‌ری حهسهنخانهوه ئه‌و تۆپه‌ی به‌ره‌و بورجه‌كه دامه‌زرابوو ، پاش بیست رۆژ ، بگره مانگێك تۆپ باران ، چڕژێكی له بورجه‌كه كردبوو ، به‌ڵام هێشتا وا نه‌بوو كه‌س پێیدا وه‌سه‌ر بكه‌وێت . به‌رده‌وام له ههواڕا به تۆپ و تفه‌نگ ، له ئه‌رزه‌وه به نێزه و شمشێر و گورز و خه‌نجه‌ر و تیر و كه‌وان و تووره‌كه و سه‌وه‌ته رێژكردنی سه‌نگه‌ران ، له ژێر ئه‌رزه‌وه به بودڕ و خه‌نده‌ك لێدان ، هێرش ده‌كرایه سه‌ر قه‌ڵا . كورده‌كان زۆر هه‌راسان ببوون . كه شه‌و رادهشكا ، لاوی ئازا و ته‌یار و په‌رداخ و چه‌كدار ده‌هاتنه ده‌رێ و له ده‌وره‌ی سوڵق ، شه‌ڕ ده‌س پێده‌كرا و ئازایه‌تیان ده‌نواند .له‌م لایه‌شه‌وه مه‌شخه‌ڵ هه‌ڵده‌گیرسان و له به‌ر روونكایی مه‌شخه‌ڵان ، تفهنگچییهكان به‌ربه‌ره‌كانیان ده‌كرد . هه‌موو شه‌وێ ژماره‌یه‌ك له هه‌ر دوو لایان ده‌كوژران و بریندار ده‌كران ...) دوای گه‌لێك فرت و فێڵی نامرۆڤایه‌تیانه ، كه هه‌ر هیچیان پێ له گه‌ڵ قه‌ڵا و قهڵانشینانی نكرێت ، له رێگایه‌كی تره‌وه بۆی ده‌چن و به پێی پیلانێكی له پێشدا دارێژراو داوای وتووێژ له گه‌ڵ خان ده‌كه‌ن و لێی ده‌گێڕنه‌وه میوانیان بێت و به رواڵه‌ت پێك بێنه‌وه . با بزانین ئه‌سكه‌نده‌ر به‌گ ئه‌و باسه‌مان چۆن بۆ ده‌گێڕێته‌وه : - (( خان ئه‌بداڵی موكریانی ناردرایه قۆناغی ئه‌لیاس خه‌لیفه ، كه له‌و كاته دا ئه‌لیاس خه‌لیفه خۆی له سه‌نگه‌ر دابوو . كاتێك هاته‌وه ، دیتی خان ئه‌بداڵ به خۆی و هاواڵهكانییهوه به چه‌كه‌وه دانیشتوون ، ئه‌لیاس خۆی له خزمه‌تكاره‌كانی تووڕه كرد ، كه بۆچی چه‌ك و به‌رگی شه‌ڕتان له براده‌ران وه‌رنه‌گرتووه كه سووك و ئاسووده دابنیشن . ئه‌وسا فه‌رمانی ده‌ركرد كه چه‌ك و به‌رگی شه‌ڕیان لێ وه‌ربگرن . خان ئه‌بداڵ و هاوالهكانی وه‌كوو پیلانێك هه‌ست به‌و هه‌ڵوێسته ده‌كه‌ن و ده‌سبه‌جێ له جێی خۆیان راده‌په‌ڕن و شیران هه‌ڵده‌كێشن ، ئه‌لیاس خه‌لیفه ده‌كوژن و چه‌ند كه‌س له خزم و پیاوه‌كانیشی له نێو خێوه‌تدا بریندار ده‌كه‌ن . غازیه‌كانی قهراداغلوو به مه ده‌زانن و به شیری رووته‌وه له خێوه‌ت وه‌ژوور ده‌كه‌ون ، خان ئه‌بداڵ و هاوڕێكانی له‌ت و په‌ت ده‌كه‌ن . ئه‌وجار قزڵباشی غهزكهر ڕۆ بوونه شیران و ده‌سه‌ر كه‌سه‌وه نه‌چوون . له‌شكری تووڕه ، وای ده‌ست به كوشتار كرد ، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌ش مانگ له وه‌ی پێشیش هاتبوونه ده‌ر ، ده‌رباز نه‌بوون . ته‌ڕ و وشك پێكه‌وه سووتا . ئه‌وانه‌ی له قه‌ڵاش مابوونه‌وه ئاسه‌واریان لێ نه‌هێشتن ... )) پوخته‌ی رووداو ! ئه‌و تراژیدیا مێژووییه‌ی كوردان له سه‌رده‌می پاشایانی سه‌فه‌وی به ناوه‌كانی (شا تهههماسوب ، شا محه‌ممه‌د و شا هه‌باس) و جیاوازی فكری بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردی ناوچه‌ی ورمێ و به تایبه‌ت كوردانه بیركردنه‌وه‌ی دڵسۆزێكی نیشتمانپه‌روه‌ری وه‌كوو (خانی له‌پ زێڕ) دا سه‌ری هه‌ڵداوه . له‌و كات و سه‌رده‌مه دا حه‌مه‌د به‌گ یه‌كێ له پیاوه رهنێوكهوتوو و ده‌ستڕۆیشتوه‌كانی به‌ره‌بابی ئه‌میر به‌گ (خانی له‌پ زێڕ) دوا مردنی شا تهههماسووب و هاتنه سه‌ركاری شا محه‌ممه‌دی جێنشینی كه بۆره پیاوێكی بووده‌ڵه و گه‌نده بووه، به پێی ره‌وشتی هه‌میشه‌یی كوردان كه تا ئێستاش وه‌فادارترین نه‌ته‌وه به دینی پیرۆزی ئیسلامن و هه‌میشه به دڵێكی پكهوه موسڵمان بوون و هه‌ن ، به لایه‌نگری له ئیسلام و دژایه‌تی له گه‌ڵ شامحه‌ممه‌د ، ره‌گه‌ڵ تور‌كان ده‌كه‌وێت و شاری ورمێ به ده‌ست توركانه‌وه ده‌دات . ئه‌میر به‌گی لاو و خوێنگه‌رم كه ده‌زانێ تورك به فێڵ موسڵمانن ، ئه‌و كاره‌ی میرمحه‌ممه‌دی ئامۆزای به هه‌ڵه داده‌نێت و ره‌خنه‌ی لێده‌گرێت ، به‌ڵام چونكوو رێز له ویسته‌كه‌ی ناگیرێت و میر به گوێی نكات ، ئازایانه هه‌ڵوێست ده‌گرێت و به ئاشكرا سه‌ر بۆ یاسای تور‌كان و بۆ فه‌رمانی حه‌مه‌دبه‌گ دانانوێنێت . له ئه‌نجامدا به دڵشكاوی لێی داده‌بڕێت و په‌نا بۆ (عومه‌رخان)ی میری سۆران ده‌بات و له سپای سۆراندا ده‌بێ به سهرلشكر . هه‌ر به هۆی ئه‌و دژ به یه‌كتر جوڵانه‌وه و وێك نهچوونهی بۆچوونیان ئه‌و جووته ئامۆزایه هه‌مبه‌ر به یه‌ك ده‌وێستن ، یه‌ك به لایه‌نگری له به ناوموسلمانانی تورك و ئه‌وی تریان به لایه‌نگری له زێد و نیشتمان به گژ یه‌كتر دا دێنه‌وه و له یه‌كه‌م شه‌ڕ له گه‌ڵ حه‌مه‌د به‌گ و توركاندا ده‌ستی چه‌پی ئه‌میر به‌گ له ئانیشكییهوه ده‌په‌ڕێت . دوای مردنی شامحه‌ممه‌د ، شاعه‌بباسی كوڕی كه پیاوێكی هه‌تا بڵێی شڕ و دڕ بووه ، دێته سه‌ر كار . هه‌باس سێ كوڕی هه‌بووه ، له ترسی له سه‌ر كار لادان و له ده‌ست دانی تاج و ته‌ختی شایه‌تی كه پێی وابووه تاهه‌تایه هه‌ر شوێنی پاڵدانه‌وه‌ی خۆی ده‌بێت ، كوڕه گه‌وره‌كه‌ی خۆی كوشتووه و ئه‌وانی تریشی كوێر كردووه . بێ شك كه‌سێك له هه‌مبه‌ر كوڕانی خۆیدا ئه‌وه هه‌ڵوێستی بێت نابێ كه‌س چاوه‌ڕوانی به‌زه‌یی لێ بكات . هه‌ر بۆیه‌ش هه‌باس به‌زه‌یی به كه‌س دانه‌هاتووه و هه‌ر كوێیه‌ك رووی تێكردووه ، قاتی و قڕی تێخستووه . هه‌باس دوای ماوه‌یه‌ك له هاتنه سه‌ركاری روو له ئازه‌ربایجان ده‌كات . ئه‌میرخان دوای سێ ساڵ ئاڵۆزی و شه‌ڕ له گه‌ڵ تور‌كان به بیستنی ئه‌و هه‌واڵه ده‌روویه‌كی هه‌راوتری كار و تێكۆشانی بۆ گه‌یشتن به ئاواتی له مێژینه‌ی كه پارێزگاری له خك و مه‌ڵبه‌ندی تێدا گوورانیهتی به روودا ده‌كرێته‌وه ، هه‌ر بۆیه ئه‌و هه‌ل و هه‌ڵكه‌وته به قازانجی داهاتووی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی ده‌قۆزێته‌وه و بێ دوكهوتن به پیر شاعهبباسهوه ده‌چێت و له ته‌ورێز تووشی یه‌كتر ده‌بن و پێك ده‌گه‌ن . ئینجا به دوو قۆڵی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ورمێ و به شێوه‌یه‌كی شیاو حه‌مه‌د به‌گ و له‌شكری تور‌كان تێكده‌شكێن . شاعه‌بباس به چكه‌ی ئه‌و هه‌موو دڵسۆزیه‌ی ئه‌میر به‌گ بۆ خك و وڵاته‌كه‌ی و به بۆنه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ی كه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش له یه‌كه‌م له‌نگه‌ر گرتنیدا له‌و ده‌ڤه‌ره به ئاسمانی سه‌ركه‌وتنه‌كانیه‌وه ده‌دره‌وشێته‌وه ، نازناوی (خان) به ئه‌میر ده‌به‌خشێت و مه‌ڵبه‌ندی ورمێ ، برادۆست ، ته‌رگه‌وه‌ڕ ، مه‌رگه‌وه‌ڕ و شنۆی پێ ده‌به‌خشێت . ئینجا پاش ماوه‌یه‌ك له گه‌ڕانه‌وه‌ی و هێوربوونه‌وه‌ی ناوچه‌كه بۆپایتهخت بانگهێشتنی ده‌كات و له زێڕی سوور ده‌ستی بۆ ده‌كاته‌وه . هه‌ر بۆیه‌ش به خانی له‌پ زێڕ به ناوبانگ بووه . جارێكی تر له ژێر ئاڵای ئیسلام و به ناوی پارێزگاری له دینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه تورك هرووژم ده‌كه‌نه‌وه سه‌ر مه‌ڵبه‌ندی ته‌ورێز . شاعه‌بباس به دوای خانی له‌پ زێڕ دا ده‌نێرێت كه به هاواریه‌وه بچێت ، به‌ڵام خان جوابی ناداته‌وه و به ده‌نگییه‌وه ناچێت . به ئاشكرا ده‌ڵێ ئه‌وان (تورك) به درۆ بۆ ئیسلام و ئه‌م (شاعه‌بباس) بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و له ده‌ست نه‌دانی ته‌خت و به‌ختی ده‌یكات ، من بۆچی له خكی كورد دا كورد به كوشت بده‌م و به‌م جۆره وڵامی ده‌داته‌وه : كــــه بێتوو نژاد و گه‌لم سه‌ركه‌وی كـه ئه‌و خوسره‌وه ، خانی كوردم من لـــــه بۆ پادشا بۆ ده‌كه‌م سه‌ر نه‌وی كــــه گورگی دڕه،كوردی مه‌ردم من له ئه‌نجامدا شاعه‌بباس به سه‌ر توركاندا سه‌رده‌كه‌وێت وله سه‌ڵماس لێی پاڵ ده‌داته‌وه . خانی له‌پ زێڕ دوای ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ردا تێپه‌ڕینی ئه‌و هه‌را و هۆریایه له رواڵه‌تدا بۆ داوای لێبوردن بۆلای شاعه‌بباس ده‌چێت ، شاعه‌بباس هیچ وه‌سه‌رخۆی ناهێنێت و وه‌رووی نه‌داته‌وه . ئه‌میرخانیش له‌و بێ ده‌نگییه‌ی وه‌شك ده‌كه‌وێت و زیاتر له رابردووی به خۆی دادێته‌وه . هه‌ر كه ده‌گه‌ڕێته‌وه ورمێ وه‌كوو بیرۆكه‌یه‌ك له هزر و بیریدا ده‌كه‌وێته بیری قه‌ڵا دروستكردن و هه‌ڵدانی ئاڵای سه‌ربه‌خۆیه‌تی . بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و كاره‌شی نامه‌یه‌ك بۆ شا ده‌نووسێت و له رواڵه‌تدا وه‌كوو هاوفكری به گوێیدا ده‌خوێنێت و بگره ئیزنی لێ ده‌خوازێت . ئه‌ویش مه‌ودای ته‌واوی ده‌دات و دڵنیاشی ده‌كاته‌وه كه له هه‌موو شێوه گهزهندێك پارێزراو ده‌بێت .. ئینجا هه‌ر وه‌كوو ئه‌سكه‌نده‌ر به‌گی توركمان له بیرهوهریهكهی خۆیدا لێی ده‌دوێت و له سه‌ره‌تای ئه‌م باسه دا هاتووه ، به هاوفكری و هاوكاری لێزان و شاره‌زایان له سه‌ر كێوی دمدم قه‌ڵایه‌كی هه‌تا بڵێی دژ و ئه‌سته‌م دروست ده‌كات . له ناو ئه‌و قه‌ڵا گه‌وره‌یه‌شدا پێنج قه‌ڵای یه‌ك له یه‌ك قایمتر و به مه‌ودا له یه‌كتر دوور دروست ده‌كات . سوڵوق (حهمباراو) و بوزڵوق (چاڵه به‌فر) یه‌كه‌مین دژ و یه‌كێ له دامه‌زراوه تایبه‌تیه‌كانی خانی له‌پ زێڕ ده‌بن . له دوای دروستكردنی ئه‌و قه‌ڵا و دژه قایمانه ئینجا ماڵ و منداڵ و سوپا و له‌شكری سه‌ربه‌خۆی به هه‌موو شتێكییه‌وه بۆ ناو قه‌ڵا ده‌گوازێته‌وه . له هه‌ر چوار ده‌وری قه‌ڵا ، قهڵاتۆكه و سه‌نگه‌ری پارێزگاری دروست ده‌كات . كارگه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و هه‌وڕ دروستكردن و ناڵبه‌ندی و زین دروستكردن و هه‌موو پێداویستیه‌كانی ئه‌و رۆژی تێدا ژیان به زیاده‌وه دابین ده‌كات و به سه‌ربه‌ستی ئاڵای رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵده‌دات . راست له‌و هه‌ل و ده‌رفه‌ته ره‌خساو و ههڵكهوتووهشدا ئه‌فسه‌رێكی كورد زمان به ناوی (هه‌مزه) دوای ده ساڵ خزمه‌ت به سپای تور‌كان ، له دژی شه‌ڕ بۆ سه‌ر قه‌ڵای دیاربه‌كر لێیان هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه و به چل رۆژ خۆی ده‌گه‌یه‌نێته لای خانی له‌پ زێر و ئامێزی قه‌ڵای دمدمه‌وه . ئه‌و ئه‌فسه‌ره له سه‌ر پڕوپاگه‌نده‌ی تور‌كان كه به ناوی ئیسلامه‌وه دژ به‌و كه‌سانه‌ی رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه و له هه‌مبه‌ر كرده‌وه دزێو و ده‌ستدرێژییه ناڕهوایهكانیاندا ده‌وێستن و هه‌ڵوێست ده‌گرن ، خانی له‌پ زێڕ شه‌ش كوڕی هه‌بووه و هه‌مزه‌ی باش ئه‌فسه‌ر و پسپۆڕیشی به كوڕی حه‌وته‌می خۆی داناوه ، كردوویه‌ته سهرلشكر و ئه‌ویش له راهێنانی سپای دمدمدا لێزانی ، لێهاتوویی و ئه‌مه‌گناسی خۆی به زیاده‌وه نواندووه . له هه‌مان كاتیش‌دا (پیر بوداق) میری ته‌ورێز كه مرۆڤێكی پاوانخواز و فیتنه‌گێڕ بووه و چاوی به قه‌ڵا و ده‌سه‌ڵاتی خانی له‌پ زێڕ هه‌ڵنه‌هاتووه ، لای شاعه‌بباس فیتنه‌یی و دووزمانی لێكردووه و به یاغی ناساندووه . شا عه‌باسیش كه به رواڵه‌ت زۆری دڵ به خانی له‌پ زێڕه‌وه بووه و به ئاشكرا نه‌یویستووه بیڕهنجێنێ (بۆ فریودان ! ، چونكوو هه‌موو نه‌یاران ئه‌وه ده‌زانن كه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی دڵپك و بێگه‌رد و ساویلكه‌یه و هه‌ر به سووكه سڵاوێك سڵهیی ده‌ڕه‌وێت) ، به هۆی (قولیخان) ناوێك نامه‌ی پێوه‌ندی پێوه‌كردنه‌وه بۆ خانی له‌پ زێڕ ده‌نێرێت . به‌ڵام پیربوداق كه به ئاشكرا خانی له‌پ زێڕی خۆش نه‌ویستووه و ته‌نانه‌ت بوغزاندوویهتی و هیچ كه‌یفی به ئاوازه‌ی پیاوه‌تی و ئازایه‌تی و گه‌ورایه‌تی ئه‌و پیاوه نه‌هاتووه ، بۆ زیاتر په‌ره‌دان به دوژمنایه‌تی ، هه‌ڵگیرساندنی ئاگری شه‌ڕ و سه‌رنه‌گرتنی دۆستایه‌تی نێوان شاعه‌بباس و خانی له‌پ زێڕ ، قولیخان له‌و سه‌فه‌ره‌ی ده‌ترسێنێت و هه‌تا بڵێی به خراپی باسی كوردانی لا ده‌كات كه سه‌ربڕ و پیاوكوژن و به ناوی دڵسۆزییه‌وه له‌شكرێكی پۆشته و په‌رداخی دوو هه‌زار كه‌سی ره‌گه‌ڵ ده‌خات . هه‌روه‌ها هانیشی ده‌دات سڵ له سێبه‌ری خۆی نەكاتهوه ، به‌زه‌یی به كه‌س دانه‌یه‌ت و به‌سه‌ر هیچ كه‌س و هیچ شتێك و هیچ گیانله‌به‌رێكی كورداندا باز نه‌دات ، ئه‌گینا خۆی تێدا ده‌چێت ! قولیخانیش به فیتی ئه‌و دوژمنه دڵ پیسه ورد و درشتی دانیشتوانی گونده كوردنشینه‌كانی سه‌ر رێگای بێ هیچ به‌رگری لێ‌كردن یان پێشگری و بێ ئه‌مری كردنێك ده‌داته به‌ر شاڵاوی رق و قینێكی دوژمنانه و ((شه‌لم ، كوێرم ، هیچ نابوێرم)) ده‌ست به قركردنی كوردان ده‌كات میژوویه‌كی ره‌ش بۆخۆیان تۆمار ده‌كه‌ن .
وقعت هذه المعركة بين الكراد الذين كانوا يستوطنون المنطقة الواقعة قرب بحيرة ارومية بزعامة الأمير خان لبزيرين ومعناه بالعربية الأمير ذو الكف الذهبي وبين الصفويين بقيادة حاتم بيك في عام ١٦٠٩ حيث كان الأمير الكردي يحاول الحفاظ على استقلالية المنطقة من الهيمنة الصفوية والعثمانية فقام الأمير الكردي بترميم وتطوير قلعة دمدم ورأى الصفويون في هذه المبادرة خطرا على نفوذهم في المنطقة فقاموا بتحشيد جيش ضخم وفرضوا حصارا طويلا على القلعة من شتا و عام ١٦٠٩ إلى صيف عام ١٦١٠ وإنتهى الحصار بهزيمة الكراد وقام الصفويون بعد ذلك بحملة إبادة وتهجير للكراد في تلك المنطقة (٨). تم ذكر هذه المعركة في الكتب التاريخية الفارسية والصفوية والتركمانية ويعتبر الشاعر الكردي فقى تيران (١٥٩٠ - ١٦٦٠) أول كردي ذكر المعركة في عمل أدبي (٩) ويعتبر هذا الحدث التاريخي من قبل الكراد ملحمة تأريخية ذات أهمية بالغة. قه‌ڵای دم دم له‌ژێر مه‌ترسی له‌ناوچووندایه قهڵایى مێژووى "دم دم" له (١٥) كیلۆمیرى شارى ورمێ و له‌سه‌ر چیایه‌ك له نزیك دۆڵى قاسملوو هه‌ڵكه‌وتووه. مێژووى بونیادنانى ئه‌م قه‌ڵایه بۆ سه‌رده‌مى به‌ر له هاتنى ئیسلام ده‌گه‌رێته‌وه و به هۆى به‌رخۆدانى سه‌ردارانى كورد له‌و قه‌ڵایه‌دا وه‌كوو ره‌مزی به‌رخۆدانى مێژووى گه‌لى كورد ده‌ناسرێ. پاشماوه‌ى ئه‌م قه‌ڵایه، به هۆى گواستنه‌وه‌ى خۆڵ و سیاسه‌ته نادروستهكانى كۆمارى ئیسلامى كه ده‌بنه هۆى له‌ناوچوونى ئاسه‌واره مێژووییه‌كانى كوردستان، له ژێر مه‌ترسى له‌ناوچوون دایه. به گووته‌ى دانیشتوانى گووندى قاسملوو، له دواى هاتنه سه‌ركارى كۆمارى ئیسلامی، "غوڵامره‌زا حه‌سه‌نی" پێشنوێژى شارى ورمێ، له چوارچێوه‌ى ئه‌و سیاسه‌تانه‌ى رژیم دا، فه‌رمانى له‌ناوبردنى ئه‌و قه‌ڵایه‌ى داوه. به‌رخۆدانى قه‌ڵاى "دمدم" داستانى بهرخۆانى یه‌كێك له سه‌ردارانى كورده به ناوى " خانى له‌پ زێرین" كه له به‌رامبه‌ر هێرشى شاعه‌باسى سه‌فه‌وى دا به‌رخۆدانێكى مه‌زنى كردووه. ئه‌و به‌رخۆدانه مێژوویه بووه به هه‌وێنى هۆنراوه و حه‌یرانى زۆرێك له شاعیران و حهیرانبێژانى كورد كه ده‌توانرێ وه‌كوو نموونه ئاماژه به هۆنراوه‌كانى شاعیرانى مه‌زنى كورد" ئه‌حمه‌دى خانێ" و" جه‌گه‌رخوێن" بكرێ كه هه‌ر یه‌كه له‌وانه چه‌ندین شیعر و هۆنراوه‌یان بۆ قاره‌مانی" خانى له‌پ زێرین" هۆنیوه‌ته‌وه و حه‌یرانى قه‌ڵاى دمدم درێژترین حه‌یرانى بهرخۆدانڤانى زمانى كوردیه. هه‌تا ئیستا دوو رۆمانى كوردى له لایه‌ن نووسراونى كورد" عه‌ره‌بێ شه‌مۆ و ژان دۆست" ه‌وه له سه‌ر قه‌ڵاى دمدم و له سه‌ر به‌رخۆدانى "خانى له‌پ زێرین" و كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكى كورد له لایه‌ن شاعه‌باسى سهفهوهیهوه نووسراوه. |