چەند زانیاریك لە سەر شاری هەولێر دەوروبەری
بۆیەکەم جار لە هەولێر
- لە
ساڵی١٩٣٥ چیمەنتۆ یان هێنا هەولێر ئەوکاتی لە لندن دەهاتە عێراق لەوێوە دەهاتە
هەولێر ،ئەوکاتی وەستا خدر خانوەکانی دەروازەی گەورەی قەڵاتی پێ تەعمیر کرد .
- لە
ساڵی١٩٣٥ حسێن حوزنی موکریانی چاپخانەی موکریانی لە هەولێر دادەمەزرێنی دوکانی لەبن
قەڵات بوو بەرامبەر اسوق اربیل ی ئێستا .
- لە ساڵی ١٩٣٦ یەکەم بیری ئیرتوازی لە هەولێر لەلایەن کۆمپانیایەکی یوگسلاڤی لێدرا
لە سەربازگەی هەولێر پاشان بیرێکی تریان لە گۆندی قازیخانە لێدا.
-
لە ساڵی ١٩٣٦ یەکەمین پێشانگای هونەری رەسم لەشاری هەولێر کرایەوە بەبەژداری (عەزیز
سەلیم ـ حەسێن حوزنی موکریانی، دانیال قەساب (مامۆستای رسم بوو لە قوتابخانەی ئەبن
خولکان) پێشانگاکە لە بالکۆنی قوتابخانەی ئەبن خولکان کرایەوە، موکریانی خۆی کارتی
پڕوپاگەندەیان لۆ چاپ دەکات، عەزیز سەلیم بە ١٢تابلۆ و ٢ نحت بەشدار دەبێت و دانیال
قەساب بە چەند تابلۆیەك بەشدار دەبێت.
پێشانگاکە چوار ڕۆژی خایاند
- ساڵی ١٩٣٧ کتێب فرۆشی شمال لەلایەن عەزیزەفەندی کراوە، وکیلی گۆڤاری گەلاوێژ بوو
زیاتر گۆڤاری مە سری و لۆبنانی و عێراقیەکانی دەفرۆشت وەك مصور ـ اخر الساعة ـ
الاثنین ـ لندن تایمز .
- لە ساڵی ١٩٣٧ سید جمیل چایچی یەکەم کەس بوو ڕادیۆی هێنایە هەولێر ، ڕادیۆکە
پاتریەکەی لەخۆی گەورەتر بوو .
- لە ساڵی ١٩٣٧ عەبدولرحمان چەلبی یەکەم بەنزینخانەی لە هەولێر دانا.
- لە ساڵی ١٩٣٧ ڕێکخراوی (دارکەر) لەهەولێر دادەمەزرێ پێک هاتبوون لە ( دڵداری
شاعیر ـ مستەفا عوزیری ـ موسی سەمد ـ ئەحسان ئەحمەد باخچەچی) دوایی لە ساڵی ١٩٣٩
بووە ( پارتی هیوا ) ئەندامانیان ( رفیق حەلمی، گیو موکریانی ،عونی یوسف، رەمزی
نافع ئاغا، شیت مستەفا چەلبی، زید ئەحمەد عوسمان، شێخە شەل، سەید ئیبراهیم هوشیاری
شاعیر، نافع یونس ـ قرەنی دۆغرەمەچی، مارف جیاوك، جابیر پیرداود، عەمر ساقی، سەلیم
سیدۆك، مەلا عروس).
- لە ساڵی ١٩٣٩ بڕیاردرا پیرمام و چیای سەربەن بکرێتە هاوینە هەوار، هاوینان وەسی
ئیلا و مەلیکی عێراق بێنە ئەوێ، پاشان ناویان لێ نا (مصیف صلاح الدین).
- لە ساڵی ١٩٤٤ ئۆتۆمبێلی پەست پەیدا دەبی ڕەفعەت قەزوان بەهۆی پەستەکەوە ناوبانگی
پەیدادەبی.
- لە ساڵی ١٩٤٦ بۆنەی و یادی نەورۆز بەئاشکرا بە ئیجازەی حکومەتی کرا، ئاگر
کرایەوە لە جێگەی ئێستای هوتێل زەیتونە ، ساڵانی سیەکان بەنهێنی یادە دەکرا.
- لە ساڵی ١٩٤٩ وێستگەی شەمەندەفەر هەولێر ـ بەغدا کرایەوە ڕێست هاوس بوژایەوە .
- لە ساڵی ١٩٥٠ ڕۆژنامەی (هەولێر) بڵاوکرایەوە لەلایەن کۆمەڵەی مامۆستایان دەستەی
نوسەران (حەسێن ڕەشوانی، عەزەدین فیزی، ئەستێرە سەعید).
-
لە ڕۆژی ١
مانگی تشرینی دووەم ساڵی ١٩١٩ هەولێر بوو بە
پارێزگا، (دەبلیۆ-ئار-ئێچ) یەكەم پارێزگاری
هەولێر بووە .
- گهشتهكهی
ميستهر
ريچ لۆ ههولێر،
له
میانهی
گهشته
بهناوبانگهكهی
دا لۆ كوردستان رۆژی ٢٦ی تشرینی یهكهمی
ساڵی ١٨٢٠ گهشتیارى
ناسراوی ئینگلیز (میستهر
ریچ) گهیشته
شاری ههولێر.
مستهر
ریچ تێبینیهكانی
خۆی لهسهر
بارودۆخی كۆمهڵایهتیو
سیاسیو
ئابووریی ئهو
سهردهمهی
شارى ههولێرو
ناوچهكانی
دهوروبهری
له
یاداشتهكانی
دا تۆماركردووه
كه
تا ئێستاش وهك
سهرچاوهیهكی
گرنگی مێژوویی كهڵكی
لێوهردهگیرێت!
مێژووی تۆمارگهكانی
دهنگ له
ههولێر
دوای ئهوهی
که سهردهمی
حیکایهت
خوێنهکان بهسهرچوو،
له چایخانهكان
قهوانی گرامافۆن پهیدا
ببوو که گۆرانی تۆمارکراوی پێ لێـدهدرا
و خهڵکی گوێیان لێدهگرت
و به ناوبانگترینیشیان هز ماستهرس
ڤۆیس بوو که وێنهی
سهگێکی ههڵتوتکراو
بهرامبهر
دهمه
گهورهکهی
قهوانهکه
لهسهر
کێشـرابوو که به
ئهبو کهلبیش
ناسـرابوو.
تۆمارکردن به شریت که
له سهرهتا
له تێلێکی باریک پـێکهاتبوو پاشان ببوو بهو
جۆرهی که
ئێستا کاسێتی پـێدهڵێن و ههروهها
لهسهر
بهکرهی
گهورهش
کۆکرابۆوه پهیدابوو.
له ههولێر
یهکهم
کهس که
ئهو پـیشهیهی
کرد عهبدول لهتیف
حاجی تهوفیق حهداد
بوو و له سـاڵی
١٩٥٢ تۆمارگای عهبدوڵڵا
لهتیفی لهو
شـاره بۆ یهکهم
جار دامهزراند و کاری لهسهر
کرد.
بریاری
ژمارە ـ ٤٩٧ لە ١٩٥٤/٩/٢٥/ ١٣٧٤/١/١٦
ئەم بریارە ئاماژە بەخاوەن مولکەکانی گەرەکی تەعجیل یەهود دەکات، کە خاوەنەکانیان
جوولەکە بوون و لە هەولێر نەماوون و رەگەزنامەی عیراقیان لێ سەندرایتەوە و
مولکەکانیشیان تەجمید کراون و دوای کردنەوەی شەقامی شاە فەیسەلی دووەم بەشێکی
کەوتوونەتە بەر شەقام و بەشەکەی دیکە بەرووخاوی ماون و شێوەی شەقامەکەیان ناشیرن
کردووە ،بۆیە داوا لە بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری وهەلسوورانی موڵکی جوولەکەکان
دەکات کە ، لەماوەی ٤ مانگدا هەلسن بە دروستکردنی مۆڵکەکان و بەپێچەوانەوە
سەرۆکایەتی شارەوانی بەپێ ی یاسا ی ئیستملاک ژمارە ٣٩ی ساڵی ١٩٣٦ مولەکەکان
ئیستیملاک دەکات.
١-
٤٤/٢
تعجیل - ئیبراهیم حسقێل شەمعوون.
٢-
٧٥
تعجیل - نیسان حسقێک ئیسحاق و هاوبەشەکانی
.
٣-
٧٦
تعجیل - ئەسلان ناهۆ و هاوبەشەکانی
.
٤-
٤٣
تعجیل - حابە شبۆ یوتو ،
٥-
٧٢
تعجیل - نیسان عبدالنبی و هاوبەشەکانی
.
٦-
٢/٧٣
تعجیل - ساسۆن حاخام شبل
.
٧-
٧١
تعجیل - یوشو نوری
.
٨-
٧٧
تعجیل -فرانە هارون و هاوبەشەلانی
.
٩-
٧٤
تعجیل -ئەسلان یۆنان و هاوبەشەکانی
.
١٠-
٦٨
تعجیل -شدرە برایمۆک و هاوبەشەکانی
.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
١)
ئەنجومەنی شارەوانی هەولێر ١٩٥٤-١٩٥٥/ئینسکلۆبیدیای هەولێر/ لاپەرە ١٥٠/ پارێزەر
حوسامەددین یاسین تەها سەرداری.
تێبینی / شەقامی شاە فەیسەلی دووەم / ئەو شەقامە فولکەی کۆتری ئاشتی بە فولکەی
بەتامای خوای دەبەستی(چوار ریانی شێخی چۆلی).یەک لە
بیناکانیان کردە گەرماو بە ناوی (حەمامی مۆدە)
لەپەیجی بەڕێز ؛ کاکۆ قصاب وەرگیراوە
گۆندی
(چیغلۆك)
گۆندی چیغلۆك دەکەوێتە
دیوی دەشتی کەندێناوهو
لەرووی کارگێڕییەوە
سەر بەشارەدێی دیبەگەیە، لەرووی جوگرافیشیەوە
ئەم گۆندانە دهوری
(چیغلۆك)یان داوە ئەوانیش
گۆندی (دێمەکار)و (چەغەمیره)و (حەسەن بلباس)و (دارە خورما)و (حاجی شێخان)و (لاوەر)و
(خدرجیجە)و گۆندی (گاوەرە)یە. گۆندی چیغلۆک نزیکەی ٥کم لەرێگای سەرەکی نێوان (ھهولێرو
مەخموور) دوورە
مێژووی دروست بوونی ئەم گوندە مێژووی ئەم گوندە دەگەرێتەوە
بۆ نزیکەی ٩٠ ساڵ بە گوتەی (مام رەئوف) کە لەبەسالاچوانی گۆندەکە گوێ بیست بووە،
ئەوکات
نزیکەی ٢٥-٣٠ ماڵ لەو
گۆندە نیشتەجێ بوون، خەڵکی ئەوگوندە
زۆربەیان لەھۆزی (بندیان) و (شێروان)ن،
|