حاجى مەکى (عەلی ئەفندی)
هونهرمهندى ناسراوى بوارى نواندن حاجى مەکى دواى ماوهیهكى زۆر مانەوەی بە نهخۆشى لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شاری سلێمانی لە شەوی رۆژی هەینی ١٨ مانگی کانونی یەکەم ساڵی ٢٠١٥ کاتژمێر ١١:٢٠ خولەك کۆچی دوایی کردووە.، لە رۆژی شەممە رێکەوتی ١٩ مانگی کانونی یەکەم تەرمەکەی لە ڕێوڕەسمێکدا لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی بەخاک بسپێردرێت. یەکەم کاری هونەری حاجی مەکی شانۆییەك بووە بەناوی (پێکەنین بەبێ یاسا)، لە ساڵی ١٩٥٨ دا گروپی هونەری خەباتی دامەزراندووە و لە شاری سلێمانیش هەمان گروپی دامەزراندووە، تا کۆچی دوایی بەشداری کردووە لە زیاتر ١٢٠ بەرهەمی هونەریدا. |