حه‌پسه‌خان
حه‌پسه‌خان
حەپسەخانی نەقیب
(١٨٩١-
١٩٥٣)
ئافره‌تی كورد په‌روه‌ر و خێرخواز و خه‌مخۆری ئافره‌تانی كوردستان، حه‌پسه‌خان
کچی مه‌عرووفی به‌رزنجی نه‌وه‌ی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ و ئامۆزای شێخ مه‌حموودی مه‌لیكی كوردستان و هاوسه‌ری شێخ قادری حه‌فید و ناسراو به "حه‌پسه‌خانی نه‌قیب"، له ساڵی
١٨٩١
دا له شاری سلێمانی هاتۆته دنیاوه.
مەعرووف بەرزنجی باوکی «نەقیب» بووە. ئەم پلەی
نەقیبییەشی لەلایەن حکومەتی
عوسمانییەوە پێبەخشراوە بەو ھۆیەوە کە نوێنەری سادات و شێخان بووە.
ساڵی
١٩٢٣
کە
سمکۆی شکا
ك
ھاتە سلێمانی و پێشوازیی لێ کرا، ژنانی سلێمانی بە کاریگەریی حەپسەخان ڕۆڵی بەرچاویان ھەبووە و ڕژاونەتە سەر شەقامەکان.
حه‌پسه‌خان له‌و بنه‌ماڵه گه‌وره ئایین و زانست په‌روه‌ره خزمه‌تگوزاره‌ی كورد په‌روه‌رده بووه و بووه‌ته یه‌كێك له ئافره‌ته هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی كوردستان، چونكه ژنێكی به‌خشنده‌ی چاوتێر و خێرخواز بووه و گه‌لێك زمان شیرین و ده‌روون پاك بووه، دیوه‌خانه‌كه‌ی هه‌رده‌م پڕ له ئافره‌تی شاری سلێمانی و ده‌ورو به‌ری بووه و هه‌ر ئافره‌تێك تووشی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی یا دارایی بووبێ و زۆریی لێكرابێ، په‌نای بردۆته به‌ر حه‌پسه‌خان و ئه‌ویش به‌دڵێكی فراوانه‌وه له كێشه‌كه‌ی كۆڵیوه‌ته‌وه بۆی چاره‌سه‌ر كردووه و زۆر جاریش یارمه‌تییه‌كی باشی دارایی ئه‌و جۆره ئافره‌تانه‌ی داوه، تاوای لێهاتوه نه‌ك هه‌ر له ناو ئافره‌تاندا ڕۆڵ و نرخی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی هه‌بێت، به‌ڵكو له ناو هه‌موو خه‌ڵكی كوردستاندا ڕێز‌و پایه‌یه‌كی تایبه‌تی بووه و له‌و كاته‌ی كه ماڵ و دیوه‌خانه‌كه‌ی حه‌پسه‌خان بوو بووه قوتابخانه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كورد و ئافره‌تان لێیه‌وه فێری ڕه‌وشتی به‌رزی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بوون، له هه‌مان كاتیش‌دا مه‌ڵبه‌ندێكی به‌رزی نیشتمانپه‌روه‌ریش بوو، ئافره‌تان له‌و مه‌ڵبه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ئه‌و شێره‌ژنه كورده، هه‌ستی كوردایه‌تییان ده‌رورووژا و بیری ڕامیاریان له‌لا په‌روه‌رده ده‌بوو.
له‌وكاته‌ی كه له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی ئافره‌تاندا باسی جلوبه‌رگی ئاڵ و واڵای ژنان و باسی ئه‌م و ئه‌و ده‌كرا، ده‌بینرا له كۆڕ و دیوه‌خانی حه‌پسه‌خاندا هه‌رباسی ڕه‌وشت پاكی و كورد په‌روه‌ریی و مافی نه‌ته‌وایه‌تی كورد و ئازادیی خاكی كوردستان ده‌كرا.
لە
٢٨ی حوزەیرانی
١٩٣٠
یەکەمین کۆمەڵەی ژنان بە ناوی
کۆمەڵەی ئافرەتانی کورد
بە سەرۆکایەتیی حەپسەخانی نەقیب دامەزراوە.حەپسەخانی عیرفانەفەنی
- خێزانی
جەمیل سائیب
- سکرتێری بووە و بارەگای تایبەتیشیان ھەبووە. بێگومان دروستکردنی کۆمەڵەیەک لەلایەن ژنێکەوە بۆ داکۆکیکردن لە ماف و داواکانی ژنان لە ناوەڕاستی نیوەی یەکەمی سەدەی ڕابردوودا، نموونەیەکی کەم وێنەیە، تەنانەت لەو ڕۆژگارەیخۆرھەڵاتی ناوەڕاستیشدا.
ئه‌م ئافره‌ته تێكۆشه‌ره كوردپه‌روه‌ره دڵسۆزی كوردستان، له ساڵی
١٩٣٠
دا نامه‌یه‌كی ڕامیاری مێژووی بۆ ڕێكخراوی "كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان" له "جنێف" نووسی و به ڕاشكاوی داوای مافی چاره‌نووسی كوردی كرد له‌سه‌ر خاكی كوردستان و ئه‌و داوا كارییه ئه‌و ئافره‌ته مه‌زنه ده‌نگێكی باشی دایه‌وه، به تایبه‌تی له‌وسه‌رده‌مه تاریكه‌ی كورد پێی تێده‌په‌ڕی.
كاتێكیش كه كۆماری دیموكراتیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازیی محه‌مه‌د له
٢٢/١/١٩٤٦
دا له مه‌هاباد دامه‌زرا، حه‌پسه‌خان به‌هه‌موو توانایه‌كی دارایی پشتگریی ئه‌و كۆماره ئازیزه ساوایه‌ی كوردی كرد به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵوێسته‌ی پێشه‌وا سوپاسنامه‌یه‌كی گه‌رمی بۆ نارد و ڕێزێكی زۆری لێنا.
حه‌پسه‌خان له بواری زانست و په‌روه‌ریی و بڵاوكردنه‌وه‌ی خوێنده‌واری له‌ناو ئافره‌تانی كورددا، ڕۆڵێكی باڵای بووه، بۆیه نه‌ك هه‌ر مایه‌ی شانازیی پێوه‌كردنی ژنانی كورد بووه، به‌ڵكو جێگه‌ی شانازی سه‌رجه‌م میلله‌تی كوردبووه، چونكه جگه له هه‌ڵوێستی چاكه خوازیی كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزاریی خه‌ڵك و یارمه‌تی دانی هه‌ژار و كورد په‌روه‌ریی پڕ له دڵسۆزی و ڕاستگۆیی، هه‌ڵوێستێكی به‌رزیشی بووه به‌رامبه‌ر به‌كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی ئافره‌تان بۆ له‌ناوبردنی نه‌خوێنده‌واریی كه ئه‌وساكه ده‌ردێكی كوشنده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریی بوو و له سه‌دا یه‌كی ئافره‌تانی كورد خوێنده‌وار نه‌بوون، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خانوێ خۆی كرده قوتابخانه، تا ئافره‌تان ئێواران فێری خوێندن و نووسین ببن، ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ی ئافره‌تان بووه له شاری سلێمانی و له هه‌موو كوردستاندا.
ئه‌م ئافره‌ته مه‌زنه چاكه‌خوازه‌ی كورد له ته‌مه‌نی شه‌ست و دوو ساڵیدا له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕێككهوتی
١٢
ی نیسانی
١٩٥٣
دا به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد
و لە
گردی سەیوانی شاری
سلێمانی
بە خاک سپێردر
و كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له‌ناو ئافره‌تانی كوردستان به‌جێهێشت.