حەسەن سیساوە حەسەن سیساوە وەك هونەرمەندێکی میللی لە نێو کوردا ناسراوە، حەسەن سیساوەیی لە ساڵی ١٩١٢ لە گۆندی سیساوە سەر بە قه‌زای شه‌قڵاوه لە دایك بووە و بە دەیان حەیران و لاوك وبەستەی هەیە، كە خۆی دایناون و بە یەكێك لە حەیرانبێژە ناودارەكانی كورددەژمێردرێت. حەسەن سیساوەیی تاوەكو کۆچی دواییشی کرد، ژیانی هاوسەریپێكنەهێنابوو و هەر لە گۆندی سیساوه‌یی سه‌ربه قه‌زای شه‌قڵاوه‌یه و تا کۆچی دوایش هه‌ر له‌و گۆندە ژیاوە. حەسەن سیساوەیی بۆو ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌لای یه‌كێك له خزمه‌كانی بەخێو دەكرێت به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه له‌نێو جێگه كه‌وت بوو .حەسەن سیساوەیی خاوەنی چەندین حەیران و لاوكی فۆلكلۆری كوردییە. دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن تیمێكی ته‌ندروستی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی شه‌قڵاوه به ئه‌مبۆلانس ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قڵاوه كرا، كاتژمێر ٣ی ئێواره‌ی رۆژی شەممە رێکەوتی ١٠ مانگی کانوونی دووەم ساڵی ٢٠١٥ هونه‌رمه‌ندی میللی و حه‌یرانبێژ حه‌سه‌ن سیساوه‌یی له تهمهنی١٠٢ساڵیدا له له‌نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قڵاوه كۆچی دوایی كرد. له‌رێوره‌سمێكدا به‌به‌شداری كه‌سوكارو هه‌وادارانی، ته‌رمی حه‌سه‌ن سیساوه‌یی كاتژمێر ٥ی ئێواره‌ی رۆژی شەممە رێکەوتی ١٠ مانگی کانوونی دووەم ساڵی ٢٠١٥ له گۆرستانی شاره‌دێی باسرمه به‌خاكسپێردرا. |