مامۆستا هێمن موکریانی    table.MsoNormalTable {line-height:115%; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; } p {margin-right:0in; margin-left:0in; font-size:8.5pt; font-family:"Verdana","sans-serif"; color:#FFFFB9; } p.MsoNormal {margin-top:0in; margin-right:0in; margin-bottom:10.0pt; margin-left:0in; line-height:115%; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; color:windowtext; } .style4 { text-align: right; }             مامۆستا هێــمن موكریانی            شاعيرى نيشتيمان په ره ور  ناوى (سه يد محمد ئه مينى كورى سه يد حه سه نى شیخه ئيسلامى موكرى) بوو له به هارى ساڵى ١٣٠٠ هەتاوى ١٩٢١ى زاينى له شەوى جەژنى بەراتدا له گۆندى لزين نزيك سابڵاغ له دايك بووه مژیكى له مەمكى دايكى نەداوه و دايەنیك گەورەى كردووه، ئه لفوبیی له لاى ماموستا (سەعيد ئاكام) فیر بووە، پاشان دهجیته سابڵاغ بـو خوێندن، مامۆستا فەوزى دەرگاى زانست و زانينی بو هێمن كردوتەوه و رێگەى ژيانی پینيشان داوە  تیيگه ياندوە كه رولەى كورده و كورديش نەتەوەيەكى بیه ش و چارەرەش و زور لێكراوه  فیری كرد كه چون وەڵاتەكەى خۆش بوێت و چون بنوسی و چون شعر بلێ حلی كرد كه  كورد زمانیكى دەوڵەمەندى هەيه و دەكری ئەديبیكى گەورە و دنيا پەسەندى هەبی مامۆستا هێمن له سەرەتای شعريدا به  لاساى كردنەوە  دەستى پیكردوە بە جوری كەسايەتى خۆی له نیو شعرەكانی كەم بوو. مامۆستا هێمن شعری تەنيا بودەربرينى ئيحساسى خوی داناوە و هيچ منەتى نەبو كە بو ئەوانەى كە پیيان خوشە يان نا چونكە كە شعری بو هاتبی نەيتوانيوە نەيلێت. مامۆستا هێمن له دڵى هەموو كوردێكى دڵسوزو نيشتيمان پەروەردا كاريگەر بووه  كــــــوردى بەرە و خەبـات وتیكوشــان له  پینــاوى ئــازادى و رزگـــارىيداهــان داوە، مامۆستاهێمن هەر شاعير نەبوه  بەلكو پەخشان نوسیكى هەڵكەوتو و چيروك نوسێكى بە توانا و گەورە  بووە . 

   هیمن ژيانى زور خوشويستوه  تله ١٨/٤/١٩٨٦ ز لە شارە جوانەكەی كوچي دواي كردوه  وله  مەهاباد به خاك سپیردراوه ، گیانی پاكی لە گۆڕستانی مەهاباد بەخاك سپێردرا، هەزارارن ڕەحمه‌ت لە گۆڕت شاعیری خۆش زه‌وق و جوان په‌رست، ڕه‌وانت شاد. شاعير پاش خوي كومه لی نه وه ى به جی هیشتوه  كه  پرن له  سوزو نيشتمان په روه رى . 

     

   سەرەتای ژیان٢ 

   ھێمن كوڕی سەید حەسەنی موكری و لە بنەماڵەی مەلا جامی چۆڕی بووە. دایكی ناوی زێنەب و كچی شێخی بورھان بووە كە ئێستا بنەماڵەیەكی گەورەی موكریانن. ھێمن بەھاری ساڵی ١٣٠٠ی كۆچی ھەتاوی بە شەوی جێژنی بەرات لە گوندی لاچینی سەر بە شاری مەھاباد چاوی بە گەردوون ھەڵێنا. بە بوونی ھێمن شیری دایكی وشك دەبێ و بە شیری ژنێكی دیكە فڕچك (گۆج) دەكرێ و دوای بوونی ئەو، دایكی لەشی ساغ بە خۆیەوە نابینێ.

   ھێمن لە رۆژگارێكدا لە دایك دەبێ كە رەزا خان جڵەوی حكوومەتی پێیە كە لاسایی ئاتاتوركی دەكردەوە. جلوبەرگی كوردەواری بە تەواوی قەدەغە دەكرێ و ئەوەندەی لە دەستی ھات، سووكایەتی بە خەڵك كرد و شەپكە و تەپڵەی ھێنا نێو بازاڕەوە. ھێمن لەم كەش و ھەوایەدا گەورە دەبێ، بەش خوراوی و كۆیلەتی ئینسان وەكوو خوێن لە مێشك ودەمار و ئێسك و پێستی دا دەگەڕێ و دەبێتە سەربەندی ژیانی.

   لە كاتی منداڵیدا گوێچكە بە حەكایەتەكانی دایە مرۆت دەگرێ، كە پیرێژنێكی دنیا دیو‌ بووە و زۆر شتی بەنرخی لێ فێر بووە. ئەلف‌وبێ لای سەعیدی نكام دەخوێنێ و پێش ئەوەی ئەلف‌وبێی فێر بكا، بزنۆكێ و مەڕنۆكێی حوسێنی حوزنی موكریانی بۆ دەخوێنێتەوە و ھێمن لە بەری دەكا و ھەروەھا شێعرەكانی شێخ ڕەزا و زۆر شتی دیكەی لێ فێر دەبێ و پاشان بۆ درێژە دانی خوێندن، باوكی دەینێرێتە مەھاباد و لە قوتابخانەی سەعادەتی ئەو شارە دەست بە خوێندن دەكا. ھێمنێكی لادێی كە جگە لە زمانی كوردی ھیچی دیكەی نەدەزانی و لەو قوتابخانەیش كەس نەیدەتوانی بە كوردی قسە بكە، منداڵان گاڵتەی پێدەكەن و پێی دەڵێن كرمانج، چونكە ئەو كاتە لە مەھاباد بە خەڵكی دێیان دەكوت كرمانج، ھێمن ئەو ساڵە خوێندنی بە سەركەوتنێكی زۆر باشەوە تێپەڕ دەكا و ھاوین دەگەڕێتەوە بۆ ئاوایی و لە لای مەلای دێ و باوكی دەرس دەخوێنێ و تەمرینی نووسینی خەت دەكا. باوكی كە دەزانێ خەتی خۆش بووە، دەستی پێ لە خوێندن ھەڵدەگرێ و دەڵێ: بڕۆ دەرسی مەلایەتی بخوێنە. ھێمن كە ھیچ كات  خۆشی لە مەلا نەھاتووە، تووشی ئەم تاڵییە دەبێ و چوار ساڵ لە خانەقای شێخی بورھان دەخوێنێ، بەلام ئەو خوێندنە ھیچ كەڵكێكی نابێ، چونكە ئەو چوار ساڵە بە گاڵتە دەباتە سەرێ و لە خانەقای شێخی بورھان كە ٨-٩ نەفەر دەبن، جگە لە ھەژار و ھێمن تەوای خاڵۆزا و پوورزا دەبن، پاشان دەچێتە لای مامۆستا فەوزی و رێگای ژیانی پێ نیشان دەدا و ساڵ و نیوێك لە لای ئەو دەرس دەخوێنێ.

    

    ھەژار لە پێشەكی دیوانی سەیفولقوزاتدا، بەم جۆرە باسی خۆی و ھێمن دەكا:

   ھێمن و من دوو منداڵی كرچ وكاڵی لەڕ و قرخن، بە تەمەن دە دوازدە ساڵ بووین، لە خانەقا گەیبووینە یەك، نا خێری گیانمان دەرس بخوێنین، خویندنی چی؟ دوو گێل و حۆلی پەڕ بڵاو، لە یەك دەمدا لە لای دوو مامۆستا دامەزراین، یەكی ریش پان، لە عەڕەبی شارەزایە و خەتی نییە، ئەوی دی گەردەڵ، فارسی زانە و خەتی خۆشە. جا وەرە شەق و دار بخۆ، خۆ جنێو ھەر باسی نكرێ، سوێندی كەسم لە سەر نییە، ئەگەر بڵێم تڵپاتی تەڕیش فێر نەبووین، نیسكێك درۆی تێدا نییە، ماڵم ھەقە لە ترێ دزینی ناو رەزی، لە پللار دەداران گرتن، لە راوی دووپشك و ئەسپێ و كێچ و جوجە و قوڕ شێلان و ھێلكە لە ھێلانە دەرھێنان، ھیچ كەس تۆزی نەدەشكاندین. بۆ نەگبەتی ھێمن وە شێعر ھاتبوو، ھەروا گارە گارەی دەھات، جار و بارە شێعرێكی نیوە و كۆڵەی خواری لاپانی دادەنا، بە فیزەوە نیشانی دەدام. یانی ھا بم ناسە، من چیم، منی كڵۆڵ نەمدەتوانی مێعریش بكەم.

   بەو جۆرە شێعر كوتنی ھێمن لە خانەقاوە سەری ھەڵداوە و پێگەیشتووە. لە گوندی كولیجە لە لای سەید عەوڵای سەید مینە كە پیاوێكی نەخوێندەوار بووە، بەڵام زۆر زانا و تێگەیشتوو دەبێ ،ماوەیەك دەرس دەخوێنێ و بە گەورەترین مامۆستای، مامۆستا ھێمن حیساب دەكرێ. تەمەنی ھیمن دەچێتە سەر و بۆ ئەوەڵین و دوایین جار لە گوندی كولیجە عاشق دەبێ، عیشقێكی پك و خاوێن و ئاسمانی، بەڵام ئەم عاشق‌بوونە زۆر ناخایەنێ و لێك جیا دەبنەوە و ھەر لەو گوندە فێری سواری و تەقڵە و راوە كەو و كەروێشك دەبێ. ساڵی ١٣١٧ی كۆچیی ھەتاوی كە تەمەنی ١٧ ساڵانە دەبێ، مامۆستكەی گوندی كولیجە بە جێ دێڵێ و ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ گوندی خۆیان واتە شیلاناوێ كە ماڵیان چبووە ئەوێ و مل لە كار و كاسبی ھەڵدەكێشێ و بە ڕۆژ خەریكی كاری كشت و كاڵی دەبێ و شەوانە خەریكی خوێندنەوە و شێعردانان، باوكی پێی دەزانێ و دەفتەری شێعرەكانی دەسووتێنێ.

    

   ناوی ھێمن دەگەڕێتەوە بۆ ئەو زەمانە كە لە كۆمەڵەی ژ-كاف و كۆماری كوردستاندا وەكوو پێشمەرگەیەك خزمەتی بە نەتەوەكەی دەكرد و لە نێو تێكۆشەرانی ئەو سەردەمە كە ھەر یەكەی ناوی نھێنیان ھەبوو، بە ھێمن ناسرا و ھەر وەكوو بۆخۆی دەڵێ:

   من ھیچم لە پێشمەرگایەتی لێ حاڵی نەبوو و ھیچ كەڵكێكم لێ وەرنەگرت، تەنیا ئەو خێرەی بۆ من ھەبووە، ئەویش كە ئەو ناوە دوورودرێژەی لە كۆڵ خستم.

   لە ٢٥ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٢١ی كۆچی ھەتاوی لە شاری مەھاباد كۆمەڵەی ژ-كاف بە دەستی ڕەحمانی زەبیحی وچەند كەسی دیكە دادەمەزرێ. ھێمن دەبێتە ئەندامی ئەو كۆمەڵەیە و شەو ورۆژ لە بیری ئەوە‌دا دەبێ كە چی بۆ ئەو كۆمەڵەیە بكا كە كاری ڕزگاری كوردستانە، ھێمن لەو كۆمەڵەیەدا دەبێتە دەستەی نووسەرانی گۆڤاری نیشتمان و دوایەش گۆڤاری ئاوات. لە ساڵی ١٣٢٤ی كۆچی ھەتاوی كە لە سەر بناغەی ژ-كاف، حیزبی دێموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی قازی محەممەد دادەمەزرێ، ھێمن بۆ یەكەم جار لە مزگەوتی سووری مەھاباد لە بەرامبەر خەڵک‌دا شێعر دەخوێنێتەوە و دەبێتە سكرتێری ھەیئەت رەئیسەی میللی دێموكڕات و دوایە لە كۆمیسیۆنی تەبلیغاتی حیزبدا دەست بەكار دەكا. لەو كۆمارەدا بۆ دانانی كتێبی كوردی بۆ فێرگەكانی كوردستان كاری كردووە، لە گۆڤارەكانی ئەودەمی حیزب وەك كوردستان، ھاواری كورد، ھاواری نیشتمان، گڕوگاڵی منداڵان و ھەڵاڵەدا شێعر و وتاری بڵاو كردۆتەوە. لە كۆماری مەھاباددا پێشەوا شانازی پێوە كردووە و رایگەیاندووە كە شێعرەكانی پڕ مانان ودەبێ تەواوی ئەندامانی حیزب لە بەری بكەن و بیكەنە پڕۆگڕامی تێكۆشینی خۆیان.

   ھێمن ھەر لە پلەی یەكەمی تێكۆشانیدا وەك شاعیرێكی نەتەویی و كۆمەڵایەتی بیر و باوەڕی خەڵكی بۆ لای خۆی ركێشابوو، چونكە ھەڵبەستەكانی لە راستەقینەدا ببوونە ئاوێنەی دڵی كۆمەڵانی گەل و دەربڕی بیر و ئاواتیان. ھێمن ھەر لە رۆژی یەكەمی تێكۆشانی ھونەری خۆیەوە بۆ خاوێن كردنەوە و پەرە پێدانی زمانی زگمكی قۆلی ‌ھە‌ڵماڵی. ھەڵبەستەكانی بە زمانێكی سكار دەھۆنییەوە و بەزمانی گەل دەدوا، جا بەو بۆنەوە پێشەوا پێی سپاردبوو، كە بۆ گەلێك وشەی فارسی و عەرەبی كە لە ڕێڕەوی خەباتی سیاسیدا بە كار دەھێندرێن، وشەی كوردی پەتی بدۆزنەوە و بەكاری بێنن، ھێمن بە سەرۆكی كۆمیسیۆنێك كە بۆ ئەو كارە دیاری كرابوو، دانرا، بەڵام دوای ماوەیەكی كورت بە داخێكی زۆر گرانەوە كۆمار دەڕووخێ و ھێمن دەڵێ:

   ئەو رووداوە دڵتەزێنە و ئەو كارەساتە جەرگ بڕە ھەموو كوردێكی بە شەڕەفی خەمنك و تازیەبار كرد.

    

   ساڵی‌ ١٣٢٥ی كۆچی ھەتاوی دایكی پێ لە كەوشان دەكا و پێی دەڵێ: دەبێ ژن بێنی، بەڵام ھێمن نایەوێ ژن بێنێ؛ بەھەر جۆرێك بێ، دایكی، ھێمن رازی دەكا و داوای برازایەكی خۆی بۆ دەكا و ھێمن قەتی نەدیوە، بەم جۆرە لە٢٥ی خەزەڵوەری ئەو ساڵەدا بووكی بۆ دادەبەزێنن و ھەژار لە زەماوەندەكەیدا ھەڵدەپەڕێ و بەرھەمی ئەم ژن ھێنانەش كوڕێك بە ناوی سەلاح دەبێ. ساڵی ١٣٢٧ی كۆچی ھەتاوی وشكە ساڵی پێش دێ و ئەویش وەك خەڵكی دیكە دەكەوێتە چەرمەسەری و ناڕەحەتییەوە و گرانییەكی بە تەو‌ژم ئێران دادەگرێ، زۆر كەس لە برسان دەمرن و خەڵك لەو ساڵەدا كوللێرەی جۆ و ھەرزن دەخۆن.

   لە ٢٥ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٣٢ی كۆچی ھەتاوی كۆبوونەوەیەك لە مەیدانی شاری مەھاباد پێك دی وھێمن شێعری دەبڕۆ ئەی شاھی خائین، بەغدا نیوەی رێت بێ دەخوێنێتەوە. لە كودەتای ٢٨ی گەلاوێژی ئەو ساڵە ھێمن بە تەواوی قاچاغ دەبێ و ماوەیەكی زۆر بە كێوانەوە دەبێ و ساڵی ١٣٤٤ی كۆچی ھەتاوی باوكی دەمرێ و ھێمن دەڵێ:

   دەردی باب مردن، دەردێكی زۆر گرانە و پیاو لە ھەر تەمەنێكدا بابی بمرێ، ھەست بە ھەتیوی دەكا.

   دوو ساڵ دوای باوكی، دایكیشی دەمرێ و ئەم رووداوانە بە تەواوی پیری دەكا.

   بۆ جاریكی دیكە ھەوای نووسینی گۆڤار بە مێشكی دادێ و بەھاری ساڵی ١٣٦٤ی كۆچی ھەتاوی بەردی بناغەی گۆڤاری سروە لە شاری ورمێ دادەمەزرێنێ و یەكەم ژمارەی گۆڤارەكە لە سەرەتای ھاوین گەیشتە دەستی خەڵك و ھێمن ئەمە دەڵێ:‌ ئومیدەوارم ئەم سروەیە ھەر بێ و ھەر دڵان ببووژێنێتەوە و ھەر گوڵان بگەشێنێتەوە و ھەر دڵی كوردان خۆش بكا.

    

    هیمن و ژن

   ژن له  لاى شعرى هیمن دا رولیكى گرنگى هه يه ، جوانى ژن ئيلهام ده رى شاعيـره 

   سه رانسه رى ديوانى هیمن ئه و راستى يه  ده رده خات كه  ویراى ته بيعه ت وژيـان و

   خه باتى گه ل ژنه  كه  هیمنى بوشيعر نوسين هان داوه  ئه و تابلو جوانانه ى كه 

   هیمن بو ژنى ده كیشی به راستى جوان و نايابن, ژن بو هیمن ته نيا سه رچاوه ي ئيلهام نيه  هیمن بو رزگارى ژن شعر ده لی خه بات ده كات ده يه وی ژن به ر له  هه مـوو

   شتیك خاوه ن مافى ئينسانى خوى بی و زور جار دژى زولم و زورداري له  ژنان ده نگى هه لهینــاوه  شعره كانى هیمن له سه ر ژن نمونه ى به رزى شعرى كوردين. له  كو مه لی شـــــــعرى دا وه كـــــــــــــــــ ـــــــــــو 

   {شه نگه  بیرى}و {په رى شعر}و زور شعرى تردا ماموستى خوى له  هونراوه  داناندا

   بو ژن ده سه لمینیت هه روه ك له شعرى[يادگارى شيريندا]ده لـــــــــــــــــــــ ی

   لاده  چاشیوى ره شت باده ركه وی كولمى گه شت

   چون له  قه رنى سته ما زور عه يبه  ئه و رووگرتنه 

    هیمن ژنى خوشده وی ,به لام له لاي هیمن خه بات بو رزگاری گه ل ,بو ئازادى كومه لانى خه لك له  ژن خوشه ويستره  له  [ئامیزى ژن]دا ده لی

   به لی سه خته  يه گجار سه خته ,دوورى له ژن,نامرادى

    به لام له ژن خوشه ويستر له لای من ئه توی ئازادى.

       

   (هێمنى گەل)

   هیمن نه ته وه كى خوى خوش ويستووه  له گه ل ئه وه شدا رقى له  هيچ نه ته وه يه كى تر نه  بووه ، هیمن ته نيا له  دووره  وه  دانه نيشتووه  وته ماشاى ژيان و خه باتى گه ل بكات يان بو گه ل شعر بلی هیمن ئه و ئه سله ى قبول كردوه  كه  ئه ركى شعرى شاعيرى گه لیكى زور لیكراو ته نيا لیكدانه وه و خستنه  ناو هونراوه ى ته بيعه ت و جوانى نيه  چونكه  شاعير له پیشدا ئينسانه  ,ئينسانیكه  كه  هه ستى ناسكه  و زوو ده جولیته وه  چون شاعير به ماناي راستى ئه م وشه يه  ده توانی به رامبه ر كویره وه رى و بیبه شى گه له كه ى بیلايه ن بی. هیمن به هه موو هیزى خويه وه  به  شعر نووسين هه نگاوى ناوه ته  ناو مه يدانى خه بات و تاسه ر به ره و ئاسوى روون دژى ناحه ق و دروو له گه ل هه ژارى و كو تيره وه رى گه له كه ى له  خه بات كردن جيا ناكریته وه  هیمن هه ر له  

   سه ره تاوه شاعيرى گه ل بووه 

   گه رچى من له  ز نجيرو تەناف و دارو بەند باكم نى يه 

   لەت لەتم كەن بم كوزن هیشتا ئەلیم كوردم ئەمن

    شاعیری گەڵ له  سالى ١٩٤٢ز كه  كومه له ى (ژ.ك) دامه زرا ئه ندامیكى هه ره  چلاكى ئه و كۆمەڵه یه  بوو. وەك خوی دلی كۆمەڵەى (ژ.ك) گورانیكى سەیری به سەرمدا هینا شەو و رۆژ له بیری كۆمەڵەدا بووم كه ئەویش ئامانجى رزگاری كردنى نەتەوه كه مان بوو، له سەردەمى كۆماری كوردستان له مەهاباد دەوری دیاری كراوی هەبوو، هەر دەنگى دلێرى و شیعری و نووسەرى با لادەستى ئەو كۆماره بووه، هەر به  شاعری گەڵ ماوه  تەوه  هەورازو نشیوى ژیان و خەباتى گەڵ له  شعرە كانى مامۆستا هێمن دا زور جوان دیاره .

     روله ى كوردم فیرى هه ورازو لیژم

    تا زور بروم زیاتر ئاره ق بریژم

    كورتر ده بی ریگاى دوورو دریژم

    ده روم به ره و ئاسو ، به ره و ئاسوی روون

    ده روم ده روم تا تروكى رزگار بوون

     (زمانى شعرى مامۆستا هێمن)

   زمانى مامۆستا هێمن زمانى كوردى پەتى و جوانە. نەپرە  لەوشە ى بیگانە  و نە وشەى دە تكردى تیدیە. زمانە  كەى زمانى خەڵكى كوردوستانە لە  لە بنەرە تدا مامۆستا هێمن خەڵكى موكریانە  بەڵام بە  زاراوەى موكریانى نەى نووسیوە زمانى مامۆستا هێمن نمونەى زمان (ستا ندارد)ى كوردیدا تە ئسیرى هەبووە  ئەو جورە  زمانەى كە  مامۆستا هێمن پیى نوسیوە  ئەدەبى كوردییە و بی گومان لە  پێك هێنانى زمانى كوردیدا پەسەندكــــراوە  وهەم نوسەرو شارەزیان لیى تیئەگەن هەم كۆمەڵە خەڵكى نەخوێنەوار لە زوربەى شعرەكانى مامۆستا هێمندا ئەوەندە وشە ى نە بیستراوى تێدیە كە خوێنەر سە رسام دەبێت و نا چارە بلێ زمانى كوردی دەوڵەمەندە  بەڵام بەداخەوە  خزمە ت نەكراوە،  

     (سروشتى و مامۆستا هێمن)

   مامۆستا هێمن عاشقى كیو سروشت و تەلان و بە ندەن و بەردى كوردستان بووە تە بیعەتى ووڵاتەكەى باش ناسیوەو لە گەلى پە روەردە  بووە  لە (بەهارى لادی) (بەهارى كوردستان ) (شەنگە بیرى ) (فریشتەى پە ریووە) و زور شعرى تر نیشان دەدات كە لە ناسینى جوانى كوردستان و ناساندنى تە بیعە تیدا شارەزاو مامۆستایە  جێگاى سەرسورمانیش نیە مامۆستا هێمن لەگەڵ تەبیعە تى گەورە بووە  و جوانى كوردستان و سروشت و دیمەنە سە رنجراكیشە كانى ئیلهام دەرى مامۆستا هێمن بوون بو شیعر، چونكە كە سیك دیمەنى كوردستان و تەبیعەتەكەى بناسی نەك لە گەلیشیا تیگە لاوبێت  میەى سەرنجدان و سەرسورمانە  بویە مامۆستا هێمن بە ناحەق نازانی كە  دەڵی:

    بە هەشتە  كوردە وارى من بەهەشتە 

    گە رچی تووشیرە نجەروی و حەسرەت و دەردم ئەمن

   قەت لە  دەست ئەم چەرخە  سپلە  نابەزم مەردم ئەمن

   من لە  زنـــــجیر و تەناف و دار و بەند بـــــاكم نیە 

   لەت لە تمكە ن، بــمكوژن، هەیشتا ئەلیم كوردم ئەمن 

    رقی پیروزى

   دەمگری، ئەمما لە  گرتووخانە رق ئە ستوور ترم

   لیم دەد، ئەمما لە سەر داوارە واكە م ســــــوورترم

   دەمكوژی،ئە مما بە گژجە للا دەكە م دادیمەوە 

   كوردم و نـــاتویمەوە، نــاتویمە وە، نــاتویمەوه