ئیسماعیل بەگی ڕواندز    table.MsoNormalTable {line-height:115%; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; } p {margin-right:0in; margin-left:0in; font-size:8.5pt; font-family:"Verdana","sans-serif"; color:#FFFFB9; } p.MsoNormal {margin-top:0in; margin-right:0in; margin-bottom:10.0pt; margin-left:0in; line-height:115%; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; color:windowtext; } .style4 { text-align: right; }            ئیسماعیل بەگی ڕواندز        یه‌كێك له‌وكه‌سایه تیيانه‌ی رواندز له‌ بیسته‌كان و سه‌ره‌تای سیه‌كانی  سه‌ده‌ی بیسته‌م ، رۆلێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ بزافی رۆشنبیری و سیاسی كوردستان و عێراق ، ئیسماعیل به‌گی رواندزی بووه‌ . تا ئه‌و ڕۆژه‌ی شه‌هید ده‌كرێت ئه‌م گه‌نجه‌ تاقانه‌یه‌ هه‌میشه‌ ناوو ناوبانگی و هه‌لوێسته‌ سیاسیه‌كانی له‌ به‌رزی و گه‌شه‌كردن دابوو .   ئیسماعیل به‌گ كوڕی سه‌عید به‌گ كوڕی عه‌ولاپاشای كوڕی به‌كر به‌گه‌ له ‌ڕواندز له‌ دایك بووه‌و چویته‌ به‌ر خوێندن هێشتا ته‌مه‌نی بچووك بووه‌ باوكی ده‌كوژرێت و له‌لایه‌ن (لعلی خان ١٨٨٤ - ١٩٦٨)ی دایكی به‌جوانترین شێوه‌ په‌روه‌رده‌ ده‌كرێت و زمانی ( توركی و عه‌ره‌بی و فارسی و فه‌ره‌نسی )1 وئینگلیزی زانیووه‌ .له ١٥/١٢/١٩١٩ له‌ سه‌رده‌می ئینگلیزه‌كان ده‌بێته‌ حاكمی ڕواندز.. دواتر ئه‌ستێره‌ی ئه‌م گه‌نجه‌ رۆشنبیره‌ ده‌گه‌شێته‌وه‌ له‌و كاته‌ی ده‌بێته‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌ڵویسَته‌ بوێروكوردایه‌تیه‌كه‌ی وا ده‌كات دوژمنان و ناحه‌زانی لێ بترسێن .له‌ ساڵانی بیسته‌كان له‌ گه‌ل حوزنی موكریانی و سه‌ید ته‌های شه‌مزینی رۆلێكی گه‌وره‌ ده‌گێرن له‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بردنی بواری رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌و خزمه‌تگوزاری له‌ شاره‌كه‌و شاری رواندز له‌و سه‌رده‌مه‌ هه‌نگاوی باش ده‌نێت .هه‌روه‌ها هه‌ولی هێنانی جاده‌ ده‌دات بۆ رواندز و له‌م پێناوه‌ش هه‌وله‌كه‌ی سه‌رده‌كه‌وێت .به‌داخه‌وه‌ له‌ رۆژی ٨/٦/١٩٣٣ به‌ هۆی ناكۆكی و دووبه‌ركی ناوه‌خۆیی له‌ نزیك خه‌لیفان ده‌كوژرێت . ئه‌م كاره‌ساته‌ ده‌نگدانه‌وه‌یكی زۆری له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ ده‌بێت ، دواتر له‌ شاری ڕواندز له‌ ته‌نیشت گۆری باوكی به‌خاكی ده‌سپێرن . له‌ دوای مردنی كوره‌ تاقانه‌كه‌ی ، لعلی خانی دایكی ژووری كوڕه‌كه‌ی ناكاته‌وه‌ تا كۆچی دوایی ده‌كات .

   هاملتۆن ده‌رباره‌ی سمایل به‌گ ده‌ڵێت "سمایل به‌گ هه‌رده‌م به‌ ئاواتی پێشكه‌وتنی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو، له‌ لای ئێمه‌ی ده‌وت ده‌بێ رۆژێك دابێ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ك (سویسرا) ئه‌وروپای لێ بێ! هه‌روه‌ها له‌و بیرو باوه‌ره‌ دابوو ، به‌ كردنه‌وه‌ی رێگای گه‌لی عه‌لی به‌گ ئاواته‌كه‌ی دێته‌ دێ ، هه‌رده‌م ده‌ستی یارمه‌تی بۆمان درێژ ده‌كرد ".

   كوژرانی ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ ناسراوو رۆشنبیره‌ ده‌بێته‌ هۆی لاواندنه‌وه‌ به‌یت و لاوك و به‌رسه‌رهاتی و چیرۆك ، له‌وانه‌ لاوكی (سمابل به‌گی لعلی خان ) تا ئێستاش لای خه‌ڵك ده‌بیسترێت .

   به‌ژنێ سمایل ئاغام داریێ مینایه‌

   جوابه‌كێ به‌رن له‌ بۆ به‌غدایه‌

   لعلی ده‌گریێ كوڕی كوژرایه

   هه‌روه‌ها هه‌ندێ شاعیرانیش شیعریان بۆ نوسیووه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ (هجری)یه‌ ، كه‌ له‌ شیعرێكی فارسیدا كوشتنی ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ به‌ بێ تاوانی وه‌ك كوژرانی حوسێنی ئیمامی عه‌لی وه‌سف ده‌كات .

   درحق شهید و مرحوم اسماعیل بك رواندز مرثیه

   پس از اسماعیل اوضاع رواندوز بس پریشان  شد

   ز تاثیر جدانی خانه‌ و كاشانه‌ سۆزان شد

   زجشم مادرش جون (لعل) رخشان خون سرخ امد

   زهجرماه‌ نو خورشید عالمتاب گریان شد

   بدل بفرست مولا بهر حق ذبح اسماعیل

   كه‌این (اسماعیل) اما جون حسین ایواه‌ قربان شد

   بعید افتاده‌ یوسف ازد یارش این شعید افتاد

   جواین میراز (سعید) أ‌ن نوجوان از بیركنعان شد

   شرف دید ابتدا روح سعید ش عزم جنت كرد

   پدر پیش از پسر اندرمیان خرن غلطان شد

   بجای نغمه‌ هر كبك كر فریاد میخواند

   مكر سالار كرد ستانر اكشتندو بیجان شد

   نكجید فسرش اندرز مین أ‌مال علوي داشت

   پریدازباغ دنیا بلبل كلزار  رضوان داشت

   بماند یادكار این لوحه‌ باصد نوحه‌ از هجری

   بخون دل نشان روضة‌ این میر میران شد 3

   به‌داخه‌وه‌ تاكو ئێستاش كتێبێك و توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌ سه‌ر ژیانی ئه‌ كه‌سایه‌تیه‌ گه‌وره‌یه‌ نیه‌و له‌ رواندزی هیچی بۆ نه‌كراوه‌و ته‌نانه‌ت گۆڕه‌ بێنازه‌كه‌شی ئاوڕی لێنه‌دراوه‌ته‌وه‌ ، هیچ ڤیستیڤاڵ و كۆڕ و سیمینارێكیش بۆ ئه‌م كه‌سایه‌تیه‌ رێكنه‌خراوه‌ ، خۆزگه‌ لاینه‌ به‌رپرسه‌كان ئاوڕێكی جدی له‌ سمایل به‌گی رواندزیان ده‌ایه‌وه‌  ، چونكه‌ ئه‌و یه‌كه‌م كورد بوو له‌ په‌رله‌مانی عێراق كێشه‌ی كوردی به‌ یاسا كردو داوای ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كرد . چه‌ندین بریارو یاساو پێشینار له‌ سه‌ر ده‌ستی ئه‌و مرۆڤه‌ كوردپه‌روه‌ره‌ هاتۆته‌ به‌رهه‌م ، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وای كرد له‌ دوو خول رۆلی سه‌ره‌كی بگرێت له‌ په‌رله‌مانی عێراقدا .به‌ڵگه‌ نامه‌و یاداشت و نوسیین و راسپارده‌كانی سمایل به‌گ ئه‌وه‌نده‌ زۆرن ده‌كرێت له‌ ئاینده‌  ئاوڕی لێبدرێته‌وه‌ و بۆ نه‌وی نوێ بخرێنه‌ روو.