بنه‌ماڵه‌ی ئیسماعیل
زاده
بنه‌ماڵه‌ی ئیسماعیل زاده‌دا، که له‌مه‌هاباد به (ماڵه ئاغا ته‌ها) ناسراون، دوو کوڕی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌دا به ناوی ''میرزا محه‌مه‌د ئه‌مین'' و ''عه‌بدوڵڵا خان'' له ساڵی ١٩٢١-١٩٣٨ له مه‌هاباد دوکانی وێنەگرییان (عهکاسییان) بووه و به کاری وێنه‌گرییه‌وه خه‌ریک بوون. میرزا سمایلی ئاغا ته‌ها پێنج کوڕی بووه که له گه‌وره‌وه بۆ بچووك بریتین له: ''ساڵح، محه‌مه‌دئه‌مین، ئه‌حمه‌د، حه‌بیبوڵڵا و عه‌بدوڵڵا''. میرزا سمایل خه‌تخۆشی به‌ناوبانگی سه‌رده‌می خۆی بووه و هه‌روه‌ها ''ئاغا ته‌ها''ی باوکیشی که مونشیی حهسهنعهلیخانی ئه‌میرنیزامی گه‌ڕووسی له مه‌هاباد بووه، به ئه‌دیب و خه‌تخۆش ناسراوه. میرزا سمایل ئیراده‌تی به خانه‌دانی شه‌مزینان بووه و ساڵی ١٩١٦ کۆچی دوایی کردووه. هێندێ غه‌زه‌لی جوان و ڕه‌وانیشی له دوا به‌جێماوه که زۆربه‌یان له په‌سنی خانه‌دانی ناوبراو دان، وه‌ک ئه‌م دوایین دێڕه که تهخهلوسی خۆی هه‌ر به ''ئیسماعیل'' تێدا هێناوه و ده‌ڵێ: تۆ خه‌لیلی! شوکره من ئیمڕۆکه (ئیسماعیل)ی تۆم جێژنهمه بمکوژه قوربان، خۆشه ئه‌م قوربانییه له ناو ئه‌م پێنج کوڕه‌ی میرزا سمایلدا، ''میرزا حه‌بیبوڵڵا'' که به ''دوکتۆر حه‌بیبی موکری'' ناسراوه، ساڵی ١٨٩٥ له مه‌هاباد له‌دایك بووه و له ته‌مه‌نی لاوی‌دا مه‌هاباد به‌جێدێڵێ و له ڕێگه‌ی ئه‌سته‌مبۆڵه‌وه ده‌ڕواته ئه‌مریکا. له ئه‌سته‌مبۆڵ، له سه‌ر ڕاسپێریی میرزا سمایلی باوکی، چاوی به شێخ عه‌بدولقادری شه‌مزینی ده‌که‌وێ؛ هه‌رواها دوکتۆر مسته‌فا شه‌وقی(قازیزاده)ش ده‌بینێ. ئه‌مجار ڕوو ده‌کاته ''شیکاگۆ'' و درێژه به خوێندن ده‌دا و ساڵی ١٩٣٦ به پله‌ی یه‌که‌م شه‌هاده‌ی دوکتۆریی چاو وه‌رده‌گرێ. دوکتۆر حه‌بیب که له ئه‌مریکا به ''هێنری'' ناسراوه،، ڕێکه‌وتی دووشه‌ممۆ، ٤ی مانگی شوبات ساڵی ١٩٩١ لە ته‌مه‌نی ٩٥ ساڵیدا له برانستۆن – ئیندیانا – شیکاگۆ کۆچی دوایی کرد و ماڵ و منداڵی ئێستا له‌وێ ده‌ژین. دوویه‌مین کوڕی میرزا سمایل، واته ''میرزا محه‌مه‌دئه‌مین'' ساڵی ١٨٨٤ له مه‌هاباد له‌دایك بوو وله ڕێکه‌وتی ٢ی مانگی شوبات ساڵی ١٩٧٠ له مه‌هاباد کۆچی دوایی کرد. میرزا محه‌مه‌دئه‌مین ساڵی ١٩٢١ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵای برای کارگه‌ی وێنه‌گری له مه‌هاباد کرده‌وه و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه ئێستاش ژماره‌یه‌کی زۆر وێنه و فیلم و شووشه و که‌ره‌سته‌ی وێنه‌گری له‌م بنه‌ماڵه‌یه‌دا به‌جێماوه. تا ئێستا ده‌رنه‌که‌وتووه که میرزا محه‌مه‌دئه‌مین ئه‌م هونه‌ره چۆن و له کوێ فێر بووه. ناوبراو ماوه‌ی ١٠ ساڵ مونشیی جه‌نابی شێخ عه‌بدوڵڵا ئه‌فه‌ندی، کوڕی شه‌هید شێخ عه‌بدولقادری شه‌مزینی بووه.
عه‌بدوڵڵا سه‌مه‌دی له ئه‌رشیڤی ماڵه ئیسماعیلزادهدا، که له بنه‌ماڵه هونه‌رمه‌ند و قه‌دیمییه‌کانی مه‌هابادن و به ''ماڵه ئاغا ته‌ها'' ناسراون، جگه له تابلۆی خۆشنووسی و وێنه‌ی مێژوویی، ژماره‌یه‌کی زۆریش نامه و به‌ڵگه‌نامه‌ی گرینگ هه‌یه که ده‌توانن سوود به ساغکردنه‌وه‌ی مێژووی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی ناوچه‌که بگه‌یه‌نن. به‌خته‌وه‌رانه به‌شێکی به‌رچاوی ئه‌و سامانه فه‌رهه‌نگییه ئێستا له لای مامۆستا قاسم ئیسماعیلزاده پارێزراوه. لێره‌دا بۆ نموونه ده‌قی نامه‌یه‌ک به ڕێنووسی خۆی، له‌گه‌ڵ سکێنی ئه‌سڵی نامه‌که ده‌خه‌مه به‌ر دیدی لێکۆڵه‌ران، که له لایه‌ن جێگری گومرکاتی ئه‌یاله‌تی، له ته‌ورێزه‌وه به مێژووی ٢٣ی ڕهزبهری١٣٠٦ [ڕێکه‌وتی ١٦ی ئۆکتۆبری ١٩٢٧] بۆ میرزا ڕه‌حمه‌تی شافیعی(١٢٦٦-١٣٣١ / ١٨٨٧-١٩٥٢) نووسراوه و داوای لێکراوه که له‌سه‌ر ناکۆکییه‌کی موڵکی له‌گه‌ڵ به‌رپرسی پێشووی گومرگی ساوجبڵاغ [مه‌هاباد] به ناوی میرزا شهفیعخانی جه‌وادی، به دۆستانه پێکبێ و ئاکامه‌که‌شی به ته‌ورێز ڕابگه‌یه‌نێته‌وه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌م نامه‌یه، شه‌ش وێنه‌ی قه‌دیمیش بڵاو ده‌که‌مه‌وه که مێژووه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه نزیکه‌ی ١٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. هه‌ڵبه‌ت دوو له‌م شه‌ش وێنه‌یه، پێشتر له کتێبه‌که‌ی به‌ڕێز ''سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی'' به ناوی ''تاریخ مهاباد''دا چاپ کراون؛ به‌ڵام به‌داخه‌وه بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کتێبه‌که سه‌باره‌ت به سوودی که‌سیی خۆی، سه‌رجه‌م وێنه و به‌ڵگه‌نامه‌کانی کتێبه‌که‌ی به شێوه‌یه‌کی زۆر ناشیاو و خراپ، نه‌ک به فیلم و زینگ، به‌ڵکوو به زیراکسێکی ههرزابنایی کۆپی کردووه و به جارێک له که‌لکی خستوون. به‌م بۆنه‌وه سه‌رله‌نوێ لێره‌دا له ڕووی ئه‌سڵی وێنه‌کان سکێنم کردوونه‌وه. تبریز ٢٣ مهر ١٣٠٦ اداره گمرکات ٣٨١٢ آقای میرزا رحمت تاجر ساجبلاغی در جواب مراسله شریفه مورخه ١٨ مهر جاری زحمت میدهد نظر باینکه آقای میرزا شفیعخان جوادی رئیس سابق ساوجبلاغ اظهار می‌دارد که راجع به فسخ اجاره عمارت متعلقه بجنابعالی در موقع مقتضی کتبا بسرکار اطلاع داده و جنابعالی منکر این قضیه هستید و نظر بمفقود شدن آرشیو و نوشتجات اداره گمرکی ساوجبلاغ که صحت اظهارات یکی از طرفین را اثبات نماید اداره جلیله مرکزی گمرکات چنین مقرر داشتهاند که مسئله مختلف فیها مابین خود آقای جوادی و جنابعالی بطور دوستانه حل و ختم شود لهذا بآقای جوادی امر لازم صادر و مجددا تأکید می‌شود که این قضیه را هرچه زودتر ختم نموده و نتیجه را اطلاع دهد.- کفیل گمرکات ایالتی |