كه‌مال سابیر له ساڵی١٩٤٤ له خێزانێكی مام ناوه‌ندی له
گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی له سلێمانی چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێناوه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و
ناوه‌ندی و خانه‌ی مامۆستایانی هه‌ر له سلێمانی ته‌واوكردووه، هه‌ر له
منداڵییه‌وه خه‌ریكی كاری هونه‌ری بووه، له ناو هاوڕێكانی دا به‌قسه خۆش و
نوكته چی ناسراوه. هونه‌رمه‌ند له ساڵی ۱۹۷۰دا ژیانی هاوسه‌ری پێكه‌وه ناوه
خێزانێكی مام ناوه‌ندی دروست كردووه، دوو كوڕ و دوو كچی له
پاش خۆی به‌جێهێشتووه به‌ناوی "هه‌ردی"، "هه‌ڤاڵ"، "هه‌ڵاڵه" و "هه‌رێز" وه له
چوارچێوه‌ی خێزانه‌كه‌شی دا هه‌رده‌م وه‌ك هاوڕێ ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵدا كردوون.
مامۆستا كه‌مال هه‌رچۆن له بواری هونه‌ریدا خه‌ریك بووه ئاوه‌هاش شان به‌شانی
هونه‌ره‌كه‌ی خه‌ریكی كاری ڕامیاری و كوردایه‌تی بووه. كه‌مال سابیر مرۆڤێكی
دڵپاك و ڕه‌وشت به‌رزبوو، مرۆڤێكی كۆمیدی زۆر گه‌وره‌ی میلله‌تی كورد بوو.
هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ناو میلله‌ته‌كه‌یدا به گه‌وره و سه‌ربه‌رز
و خۆشه‌ویست ناوی ده‌ركردبوو، هه‌موو ماڵێكی كوردستان كه‌مال سابیری
هونه‌رمه‌ند و مرۆڤیان ده‌ناسی و خۆشیان ده‌ویست.
له به‌رواری۲/٦/۱۹۹۷ دڵه مه‌زنه‌كه‌ی له لێدان كه‌وت و ماڵئاوایی له هونه‌ر و
خۆشه‌ویستانی كرد و به‌م كۆچه‌ی كه‌لێنێکی گه‌وره‌ی له هونه‌ری كوردیدا دروست
كرد.
له‌و وێستگه‌كانی هونه‌رمه‌ند كه‌مال سابیر به‌درێژایی ژیانی
١- ساڵی ۱۹٦٤ - ۱۹٦٥ خانه‌ی مامۆستایانی ته‌واو كردووه
٢- له ساڵی ۱۹٦۹ ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه
تاكو ساڵی ۱۹۷۲ ئه‌ندامی تیپی هاوڕێ یانی گه‌زیزه بووه
٣- له‌ساڵی ۱۹۷۳ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی
به‌ڕێوبه‌ری تیپی پێشڕه‌وی شانۆی كوردی بووه
٤- ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بووه ساڵی
(۱۹۸۳ - ۱۹۹۳) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی باڵای یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بووه
٥- ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی باڵای یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان
بووه
٦- ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ته‌له‌ڤزیۆنی گه‌لی كوردستان بووه ساڵی ۱۹۹۱
٧- ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری به‌رنامه‌ی كه‌شکۆڵ بووه
٨- به‌ڕێوبه‌ری ته‌له‌ڤزیۆنی هه‌رێمی كوردستان بووه ساڵی (۱۹۹٤ -۱۹۹٥)
٩- ۱۹۸۳ - ۱۹۸٤ بوێرانه كۆمێته‌ی شاروشاخی یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی
به‌یه‌كه‌وه گرێ داوه
١٠- ۱۹۹٦ - ۱۹۹۷ سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ری بووه له مه‌ڵبه‌ندی هۆی فێركردن