هونەرمەندی شه‌هید کاروان عوسمان    table.MsoNormalTable {line-height:115%; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; } p {margin-right:0in; margin-left:0in; font-size:8.5pt; font-family:"Verdana","sans-serif"; color:#FFFFB9; } p.MsoNormal {margin-top:0in; margin-right:0in; margin-bottom:10.0pt; margin-left:0in; line-height:115%; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; color:windowtext; } .style4 { text-align: right; }               هونەرمەندی شه‌هید   کاروان عوسمان    کاروان عوسمان ساڵی ١٩٦٨، له‌ گه‌ڕه‌کی مه‌ڵکه‌ندی، شاری سلێمانی له‌دایک بووه‌. ساڵی ١٩٨٨ ئاماده‌یی کشتوکاڵی له‌ "به‌کره‌جۆ" ته‌واوکردووه‌. پاشان ڕوی له‌ جیهانی موزیک کردووه‌ و ‌ساڵی ١٩٨٦ پله‌ی یه‌که‌می له‌سه‌ر ئاستی عیراق، له‌ ئامێری عوددا هێناوه‌. یه‌که‌م گۆرانی که‌ خۆی پێناساندووه‌ "گۆرانی ئاهێك" ئاوازی موحه‌مه‌دی ماملێ و هۆنراوه‌ی سیروان حه‌مه‌ڕه‌شید بوو. له‌ ڕۆژی ١٢ی مانگی   کانوونی دووەم ١٩٨٩دا ده‌ستگیر ده‌کرێت و له‌ ٣٠ ی سێپته‌مبه‌ری (ئەیلولی) ١٩٩١دا له‌ زیندانی "ابو غریب"‌ی به‌غداد له سێداره‌ ده‌درێت.     ئەم نامەیەی کاروانی جوانە مەرگ کە بۆ هاوڕێیەکی خۆی ناردووە لە زیندانەوە..  لەگەڵ دروستبوونی برسێتیدا...'' ئەندازیارەکان هاتن و نەخشەیەکی گەورەیان کێشا، وەستاکانیش کۆبوونەوەو بەرد، لەسەر بەرد کەوتنە دروستکردنی نەخشەکەو پاش تەواوبوونیشی ئاسنگەرەکانیان بانگ کردو ئەوانیش شیش و قوفڵ و دەرگایان لێ دا، ووشە زانەکانیش پاش گەڕانێکی زۆر بە نێو ووشەکاندا ووشەی''بەند'' و ''بەندی'' یان بۆ هەڵبژارد و ناویاننا '' بەندینخانە''، لەو ڕۆژەشەوەتا ئێستا ((بەند)) و ((بەندینخانە)) گەورەترین دیاری و چارەسەری دادگا و یاسایە بۆ برسیەکان و سوپاس بۆ دادگا..  پێشکەشە بە هاوڕێم کاکە محمد ، لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیدا...    کـــاروان عــــثــمــان تـۆفـــــیق