خه‌جیجی مه‌جدی (حه‌یده‌ری) خاتوون خه‌جیجی مه‌جدی ئامۆژگاری مه‌دره‌سه‌ی په‌روانه‌ی کچان و هاوسه‌ری سه‌دیقی حه‌یده‌ری وه‌زیری ئینتیشارات و ته‌بلیغاتی کۆماری کوردستان خه‌جیجی مه‌جدی یەك له‌و ژنه تێکۆشه‌رانه بوو که له‌ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی کۆماری کوردستان له مه‌یدانی چوارچرای مەهاباد وتاریان پێشکێش کرد. ئه‌و سه‌ر به بنه‌ماڵه‌یه‌کی زانای شاری مەهاباد و ئامۆژگاری مه‌دره‌سه‌ی په‌روانه‌ی کچان و یه‌كێك له هه‌ڵسووڕاوانی حیزبی یایان بوو. باوکی مه‌لاحوسێنی مه‌جدی پیاویی ئایینی و له کۆماری کوردستان دا وه‌زیری داد بوو، برای، محه‌مه‌دی مه‌جدی، ئه‌ندامی ژێ- کاف و نووسه‌رێکی چالاکی "نیشتمان" و چاپه‌مه‌نییه‌کانی سه‌رده‌مای کۆمار بوو. هاوسه‌ری وه‌فاداری سه‌دیقی حه‌یده‌ری له دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی ژیانی کورد و له کابینه‌ی حکوومه‌تی کوردستان دا به‌رپرسی ئینتیشارات و ته‌بلیغات بوو. ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره‌ی ١٣، دووشه‌مۆ ٢٢ی ڕێبه‌ندانی ١٣٢٤ هه‌تاوی / ١١ی فێورییه‌ی ١٩٤٦ی زایینی به‌یاناتی یای خه‌جیجه‌ی مه‌جدی ئامۆژگاری مه‌دره‌سه‌ی په‌روانه (کچان)ی مەهاباد به ئیجازه‌ی جه‌نابی قازی به‌یاناتی ناقیسی خۆم به حزووری برایانی خۆشه‌ویست عه‌رز ده‌که‌م: ئه‌ی خوشکانی خۆشه‌ویست، ئه‌ی برایانی عه‌زیز، له‌م ڕۆژه خۆش و پیرۆزه دا ئه‌من که یه‌ک کچه کوردم که ئازادی میلله‌تی خۆم به چاوی خۆم دی! هه‌ر چه‌نده که زمانێک بوو ده‌مدیت که لاوانی کورد شه‌و و نیوه‌شه‌وان یا ده‌م بیست له شاخان و له غاران مه‌شغووڵی فه‌عالییه‌ت بوون و خودای ته‌باره‌ک وه ته‌عالا مووه‌فه‌قی کردن و دڵی نه‌شکاندن. ئه‌لئان ئه‌ی خوشکه خۆشه‌ویسته‌کان با ئێمه‌ش چاو له برا خۆشه‌ویسته‌کانمان بکه‌ین، ده‌ستی ئیتیحاد بۆ یه‌کتر درێژ بکه‌ین. چون ده‌بینم دایکی نیشتمان چاوه‌ڕێی کچه‌کانی خۆیه‌تی که ده‌س به فه‌عالییه‌ت و خوێندن بکه‌ین، به‌ڵکوو تائێمه‌ش بگه‌ینه برا خۆشه‌ویسته‌کانی خۆمان له به‌ر ئه‌وه‌ی دونیای ئه‌وڕۆ موحتاجی کچ و کوڕه که به خوشک و برایه‌تی ده‌ست بده‌ینه ده‌ستی یه‌ک بۆ ڕزگاری دایکی نیشتمان. ئه‌من له ته‌ڕه‌ف ته‌واوی کچ و خوشکانی کوردستانی مه‌زن پیرۆزی ئه‌و ڕۆژه موقه‌ده‌سه ته‌قدیمی هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت ده‌که‌م. و له ئاخری دا ته‌مه‌نا ده‌که‌م ئێوه‌ش له گه‌ڵ من هاوده‌نگ بن و بڵێن: بژی پێشه‌وای به‌رزی کوردستان |