خانزاد میری سۆران
خانزادی میری سۆران
(١٥٩٠ - ١٥٩٧).
خانزاد"ی میری سۆران یه‌كێكه له ژنه ناسراوه‌كانی دیرۆكی نه‌ته‌وه‌كه‌مان،
وه‌لێ تا ئێستاش به‌روونی له‌سه‌ر ژیان و كاره‌كانی ئه‌م ژنه سه‌ركرده‌یه‌ی
كورد لێكۆڵینه‌وه نه‌كراوه و نه‌نووسراوه. ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌چه‌ند نامیلكه
و وتارێكدا باس له هه‌ندێك لایه‌نی ژیانی خانزاد كراوه و له كه‌لێنی چه‌ند
په‌رتووكێكیشدا ناوی خانزاد تێپه‌ڕیوه، كه هه‌موو ئه‌و په‌رتووكانه و ئه‌و وتارانه‌ی
له‌سه‌ر خانزاد نووسراون له په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌رنابن. هه‌روه‌ها تا ئێستا
چه‌ند شانۆگه‌ریه‌كیش له‌سه‌ر ژیانی خانزاد نمایشكراوه، جگه له‌وه‌ی له‌چه‌ند
به‌یت و هۆنراوه‌ی فۆلكلۆری كوردی ناوی خانزاد تێپه‌ڕیوه.
ژیان و تێكۆشانی خانزاده خانی میری سۆران كه تا ئه‌مڕۆش قه‌ڵا و
شوێنه‌واره‌كانی له كوردستان ماون، پێویستی به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی
به‌رفراوان و زانستی هه‌یه. خانزاد كچی شاقولی به‌گی سوله‌یمان به‌گی میر
سه‌یدی به‌گی سۆرانه. له ساڵه‌كانی ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی 16ی زایینی
له‌دایكبووه و له كۆتایی هه‌مان سه‌ده و له ساڵی
١٥٩٧ ماڵئاوایی له ژیان
كردووه. دوای ئه‌وه‌ی میر سوله‌یمان به‌گی برای خانزاد له ساڵی 1590 به
پیلانێكی سه‌رفه‌رماندار "له‌شكری" له ڕێگای به‌غدا له‌نێو بردراوه، خانزاده
خاتوون بۆخۆی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی میرنشنی سۆرانی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه و كاروباری
میرنشینه‌كه‌ی ڕاپه‌ڕاندووه.
خانزاده خان له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵی ده‌سه‌ڵاتیدا تا كۆچی دوایی له ساڵی
١٥٩٧دا
چه‌ندین قه‌ڵا و خوێندگا و مزگه‌وت له‌سه‌ر فه‌رمان و بڕیاری ئه‌و دروستكراون،
كه تا ئێستاش شوێنه‌واری به‌شێكیان ماون؛ دیارترینیان گه‌لی خانزاد، كۆنه
دیوار و وێنه‌كه‌ی چیای هه‌ریر، قوڵغه سوپاییه‌كان له ناوچه‌ی هه‌ریر و
قه‌ڵای خانزاده له‌نێوان پیرمام و شاری هه‌ولێردا.
ژیان و به‌سه‌رهاتی خانزادی سۆران ئه‌فسانه نییه، به‌ڵكو ڕاستییه‌كی مێژووه،
وه‌لێ گێڕاندنه‌وه‌ی دیرۆك به‌رامبه‌ر به‌و ژنه سه‌ركرده‌یه‌ی كورد تا ئه‌مڕۆ
زۆر گۆڕانكاری به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی ژیانیدا هێناوه