کاوێس ئاغا
کاوێس ئاغا هونه‌رمه‌ندێکی میللی کوردیه
که زۆربه‌ی شوێنه‌کانی کوردستان گه‌ڕاوه‌و زۆر خۆشه‌ویست بووه له‌لایه‌ن خه‌ڵک.
له زۆر ئاهه‌نگ و دانیشتی دیوانه‌کانی ناوچه‌کانی شه‌قڵاوه‌و بۆتان و بادینان و
کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات چه‌ند شوێنێکی تر به‌شداری کردووه‌و وه به‌سه‌ر چه‌ند
سه‌رکرده‌یه‌کی کوردی ئه‌وکاتی ووتوه‌و چه‌ند سه‌رکرده‌و که‌سی ناوداری بینیوه.
ناوی ته‌واوی (کاوێس ئاغا ئه‌حمه‌د جه‌میل کانه‌بی
هه‌رکی) ه له ساڵی
١٨٨٩ زاینی له (جوار جه لى) له‌دایک بووه‌و له مناڵیه‌وه
به کاری شوانی خه‌ریک بووه وه له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌یان هاتووچۆی نێوان
گه‌رمیان و کوێستان (زۆزان و گه‌رمیان) ی کردووه، سروشتی جوانی کوردستان و ده‌شتی
سه‌وز و چیای سه‌ربه‌رزی ته‌ماوی و لوته‌ک به‌فرین و قه‌دباڵی باخ و باخات و
دیمه‌نی جوانی تاڤگه‌و ڕووبار و کانی سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌کان و هه‌شه‌و خوڕه‌یان و
ده‌نگی چۆله‌که‌و بولبول و شالور، زۆر کاریگه‌ریان له‌سه‌ر نه‌فسیه‌ت و هه‌ستی
ڕۆمانسی و هه‌ستی خۆشه‌ویستی نیشتمانی کاوێس ئاگا بووه به‌ڕاده‌یه‌ک وای لێبکات
ئه‌وه‌نه‌ی پێی بکرێت به ده‌نگه زوڵاڵه‌که‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌کات ده‌ریببڕێت.
کاوێس ئاغا دوای ئه‌وه‌ی دایکی (له‌یلا) کۆچی دوایی ده‌کات ژیانی زۆربه‌ره‌و خراپه
ده‌چێت و ئه‌بێته شوان له‌لایه‌ن خوالێخۆشبوو ئه‌حمه‌د خانی هه‌رکی له‌ماوه‌ی کاری
شوانه‌یه‌تی زۆر لاوکی بۆ ووتوه. وه له ساڵی
١٩١٥ وازی له کاری شوانی هێناوه‌و
ڕووه‌و ڕه‌واندوز به‌ڕێکه‌وتووه و له ماڵی باویل ئاغا و محه‌مه‌د حاجی نه‌ورۆز
نیشته‌جێ بووه وه له دیوانه‌کانیان گۆرانی ووتوه .
له ڕێکه‌وتی
١٣/٥/١٩١٦ و به‌هۆی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و داگیرکردنی ڕواندوز
له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌وه خه‌ڵکێکی زۆر ده‌ربه‌ده‌ر بووه ، وه کاوێس ئاغاش له‌گه‌ڵ
بنه‌ماڵه‌ی حاجی نه‌ورۆز ڕوویان له شه‌قڵاوه کردووه‌و له‌وێ نیشته‌جێ بووه. وه
له شه‌قڵاوه حاجی نه‌ورۆز به فه‌رمانی عوسمانیه‌کان ئه‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری
ناحیه‌ی شه‌قڵاوه و کاوێس ئاغاش ئه‌کاته فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌ر میوه و دانه‌وێڵه‌و
به‌روبوومی عوسمانیه‌کان که له خه‌ڵکی شه‌قڵاوه کۆیان ئه‌کرده‌وه.
کاوێس ئاغا که‌سێکی زۆر کورد په‌روه‌و نیشتیمان په‌روه‌ر بووه وه ئه‌وه‌ش له
کرداره‌کانی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه کاتێک پاسه‌وانی به‌روبومی عوسمانیه‌کانی کردووه
به شه‌وان له‌به‌رده‌م چاوی جه‌ندرمه‌کان ده‌ستی یارمه‌تی بۆ خه‌ڵکی فه‌قیر و
هه‌ژار درێژ کردووه‌و له‌م به‌رووبومانه به‌شی داون.
وه‌دوای ئه‌وه ئه‌و کاره‌ی جێهێشتووه به‌ڵام هه‌ر له ناحیه‌ی شه‌قڵاوه
ماوه‌ته‌وه چوونکه شوێنه‌که‌ی زۆر له‌لا دڵگیر بووه‌و سروشته‌که‌ی زۆر کاریگه‌ری
له‌سه‌ر دروستکردووه‌و له‌لایه‌ن خه‌ڵکی شه‌قڵاوه‌ش زۆر خۆشه‌ویست بووه‌و وه
بوه‌ته هاوڕێیه‌کی نزیک و خۆشه‌ویستی (سلێمان به‌گ بایز) و له دیوانی میرانی
سلێمان به‌گ چه‌ند لاوک و مه‌قامی ووتوه، وه هه‌ر له شه‌قڵاوه ئامینه مه‌حمود
شه‌ریفی ماره کردووه ژیانی هاوسه‌ریان پێکهێناوه وه چوار مناڵیان بووه به‌ناوی
( ئه‌حمه‌د و محه‌مه‌د و عه‌بدوڵا و جه‌میل) .
جه‌رێکیان کاوێس ئاغا بڕیار ده‌دات له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئیسماعیل به‌گ سه‌ردانی خزم و
که‌س و هاوڕێیانی بکات له گونده‌کانی پیرمام و حیران خور و هرشم ، به‌ڵام له‌م
سه‌فه‌ره‌یدا هه‌ست به بێتاقه‌تی ده‌کات و داوا له ئه‌حمه‌د ئیسماعیل ده‌کات
بیگه‌ڕێنێته‌وه شه‌قڵاوه ، دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شه‌قڵاوه ته‌ندورستی کاوێس
ئاغا به‌ره‌وخراپتر ده‌ڕوات و پاش ماوه‌یه‌کی که‌م له ناوه‌ڕاستی مانگی شوبات له
ڕۆژی چوارشه‌مه ساڵی 1936 دڵی ته‌ڕو عاشقی له‌وه‌ستان ئه‌که‌وێت و گیانی له‌ده‌ست
ده‌دات و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ر ده‌رگای خوای گه‌وره و له گۆڕستانی (هرشم)
ئه‌نێژرێت.
وه ئامینه‌ی خێزانی
٤٦ ساڵ دوای کۆچیدوای ئه‌و ده‌ژێت و له
٢٢ مانگی شوبات ساڵی ١٩٨٢ گیانی
ئه‌سپێرێت و له گۆرستانی گرده زه‌یتوونه له شه‌قڵاوه به خاک ئه‌سپێردرێت.
ژیانی هونه‌ری
زۆربه‌ی به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کانی به شێوه‌زاری کرمانجی سەروو بووه وه به
ڕه‌سه‌نایه‌تی و میللی جیاده‌کرێته‌وه. وه ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسکردنه کاوێس ئاغا
هه‌ر ته‌نها لاوک بێژ‌و مه‌قام بێژ نه‌بووه به‌ڵک و شاعیرێکی لێهاتووش بووه.له‌و
سه‌رده‌مدا گازینۆو قاوه‌خانه‌ی فه‌لیح له هه‌ولێر شوێنی کۆبونه‌وه‌ی
هونه‌رمه‌ندانی ئه‌وکات بووه وه کاوێس ئاغاش زۆر سه‌ردانی ئه‌وێی کردووه، وه
له ساڵی ١٩٣٠ بیری له‌وه کردۆته‌وه گۆرانی و مه‌قامه‌کانی تۆماربکات ئه‌وه‌بوو
له موسڵ له‌گه‌ڵ کۆمپانیای بیزانفۆن واریۆن ڕێککه‌وت بۆ تۆمارکردنی به‌رهه‌مه‌کانی
وه له‌وێ به‌دیداری هونه‌رمه‌ندانی شه‌نگال شادبوو نموونه‌ی (عه‌لی خه‌نجه‌ر و
گوڵێ خان و مه‌نج کوێر و حه‌مه‌د ئاغا مه‌دۆ) ، یه‌که‌م به‌رهه‌می تۆمارکراوی
به‌ناوی (گه‌نج خه‌لیل)ه ، وه له‌دوای ئه‌وه‌ش چه‌ند به‌رهه‌مێکی تری گۆرانی و
لاوک و مه‌قامی تۆمار کردووه له تۆمارگای بزافۆن ونایف.
کاوێس ئاغا چه‌ند جارێک به‌دیداری شێخ مه‌حمودی حه‌فید شادبووه و وه لاوکێکی
به‌سه‌ر شۆڕسه‌که‌ی دا هه‌ڵداوه. وه‌له کاتێکدا سمو ئاغای شکاکی سه‌ردانی
کوردستانی عیراق ده‌کات له دیوانی میرانی قادر به‌گ له شه‌قڵاوه کاوێس ئاغا
پێشوازی لێده‌کات و هاوه‌ڵی ئه‌بێت بۆ سه‌ردانی کردنی هه‌ریه‌که له مه‌جید ئاغای
دیری و سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کانی هه‌رکی و زراری و شێخ بزینی و له‌دوایشدا شێخ
مه‌حموودی نه‌مر له سلێمانی.
وه له‌ساڵی
١٩٣٥ ئاهه‌نگێکی سازداوه له قاوه‌خابه‌ی عه‌لی شکاك له ڕانیه وه
ئاهه‌نگێکی تری له
ماڵی قایمقامی قه‌زای ڕانیه جه‌لال صائب ئه‌نجام داوه‌و وه له‌لایه‌ن به‌ڕێزیان و
زۆر که‌سی دیار‌و ناوداری تری ڕانیه ته‌کریم کراوه.
ئامانه‌ی خواره‌وه ناوی چاڵاکیه‌کانیه‌تی له لاوک (شێخ مه‌حمود، ئیسماعیل ئاغا ،
شۆرشی دووه‌می بارزان، میر بنجۆ، بابی عه‌بدالکریم و نایف، گه‌لی کاشخانی، شه‌ڕی
تورک و یۆنان، بابی سلی، خالدی رزکو، عبدالمجيد، سعدونى نحو ، أفدلى عيسى ، حسنى
والكى ، ميرو ، لولوسوارو، علي سه د جار لمن علي.
وه ئه‌مانه ناوی مه‌قامه‌کانی عیشق و دڵدارین
يايو _ ده هه رى _ عه ره بى _
دلبه ر_ لاوك‌و _ يار كوندو _ دوتمام _ بيريفانى _ ده لال _ ته زاني _ زالمى _ يارى
_ بيلمه ز_ كه ورى _ ئه سمه ر _ سه ودالى _ ميفانو _ سكفانو _ لاوكى سموقى _ كينج
خليل .
شایه‌نی باسکردنه بۆ ڕێزگرتن له هونه‌ری کاوێس ئاغا ئێساتا له شه‌قڵاوه
قوتابخانه‌یه‌کی به‌ناوکراوه‌و په‌یکه‌رێکی بۆ دروستکراوه‌و له ناوه‌ڕاستی شار
دانراوه. |