كۆماری مه‌هاباد    table.MsoNormalTable {line-height:115%; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; } p {margin-right:0in; margin-left:0in; font-size:8.5pt; font-family:"Verdana","sans-serif"; color:#FFFFB9; } p.MsoNormal {margin-top:0in; margin-right:0in; margin-bottom:10.0pt; margin-left:0in; line-height:115%; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; color:windowtext; } .style4 { text-align: right; }            كۆماری مه‌هاباد

    

    دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان، كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له‌ شاری مه‌هابادی رۆژهەڵاتی كوردستاندامه‌زرێنرا. ده‌وڵه‌تێكی كوردیی كه‌م ته‌مه‌ن بوو، كه‌ له‌ سه‌ده‌ی بیست له‌دوای كۆماری ئارارات له‌ توركیا، دامه‌زرا،   پایته‌خته‌كه‌ی شاری مه‌هاباد بوو.

    له‌ مانگی ئابی ١٩٤١، راپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ریی كۆنترۆڵی ناوچه‌ كوردییه‌كانی له‌ ده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ندیی ئێران ده‌ركرد. له‌ شاری مه‌هاباد كۆمیته‌یه‌ك له‌ كه‌سانی چینی ناوه‌ند به‌ پشتگیریی سه‌رۆك خێڵه‌كان ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌ییان گرته‌ده‌ست، پارتێكی سیاسی به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كوردستان (ژێ‌ كاف) دامه‌زرێنرا. قازی محه‌مه‌د، سه‌رۆكی بنه‌ماڵه‌ی قازی، به‌ سكرتێری پارته‌كه‌ هه‌ڵبژێردرا، هه‌رچه‌نده‌ كۆماره‌كه‌ به‌ فه‌رمیی رانه‌گه‌یه‌ندرا تا مانگی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٤٥، كۆمیته‌كه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی قازی محه‌مه‌د، ناوچه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ ده‌برد به‌ لێهاتوویی‌و سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوه‌وه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ، تا رووخانی كۆماره‌كه‌ درێژه‌ی هه‌بوو.

     دامه‌زراندنی كۆماره‌كه‌:

    له‌ ئه‌یلولی ١٩٤٥ قازی محه‌مه‌د‌و سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی كورد سه‌ردانی ته‌برێزیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی چاویان به‌ كونسوڵی سۆڤێت بكه‌وێت بۆ ده‌رباری پشتگیریكردنی كۆمارێكی نوێ‌، له‌وێشه‌وه‌ ره‌وانه‌ی باكۆ، ئازربایجانی سۆڤێت كران.

    له‌وێ‌ ئاگاداربوونه‌وه‌ له‌وه‌ی پارتی دیموكراتی ئازربایجان له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ئازربایجانی ئێراندا بگرێت، له‌ ١٠ی كانوونی یه‌كه‌مدا، پارتی دیموكراتی ئازربایجان ده‌ستی به‌سه‌ر پارێزگای ئازربایجانی رۆژهه‌ڵاتدا گرت، كه‌ پێشتر به‌ده‌ست سوپای ئێرانه‌وه‌ بوو. قازی محه‌مه‌د بڕیاریدا هاوچه‌شنی ئه‌و كاره‌ دووباره‌بكاته‌وه‌، له‌ ١٥ی كانوونی یه‌كه‌مدا كۆماری مه‌هابادی كوردی دامه‌زرێنرا.

    له‌ ٢٢ی كانوونی دووه‌می ١٩٤٦، قازی محه‌مه‌د دامه‌زراندنی كۆماری مه‌هابادی راگه‌یاند، هه‌ندێك له‌ ئامانجه‌كانیان له‌ مانیفیستۆكه‌دا بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ ئه‌مانه‌ن:

   -  ئۆتۆنۆمیی بۆ كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێراندا.

   -  زمانی كوردی بكرێته‌ زمانی راگه‌یاندن‌و خوێندن‌و ئیداره‌.

   -  هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ كوردستان به‌مه‌به‌ستی چاودێریی ده‌وڵه‌ت‌و بابه‌ته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.

   -  هه‌موو به‌رپرسه‌كان له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ هه‌ڵبژێردرێن.

   -  یه‌كێتی‌و برایه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازربایجان.

   -  یاسایه‌ك هه‌بێت كه‌ به‌ یه‌كچه‌شن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ‌ كرێكار‌و كه‌سایه‌تییه‌ باڵاكاندا بكات.

    ئاڵای کۆماری کوردستان لە مەهاباد ١٩٤٦: لە سەردەمی دووەم شەرِی جیەانی و لەگەڵ بەرهو‌پێشچوونی بزوتنەو‌ەی کوردی لە ئێران و پاشانیش راگەیاندن و دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە رۆژی٢٢/١/١٩٤٦ کە شاری مەهاباد پایتەختەکەی بوو، ئاڵای سەربەخۆیی کوردستان بەڵدرا، کە بەمان ئەو‌ ئاڵایە بوو لە ساڵی ١٩١٩ لەلایەن رێکخراوی (کۆمەڵەیا رێکخستنا جڤاکی کوردستان) دروستکرابوو بە کەمێك دەستکارییهو‌ە. بەرچەندە بەندێک کەس پێیان وایە ئەو‌ ئاڵایەى ئێستا کوردستان بەمان ئاڵای کۆماری کوردستانی   ١٩٤٦ە. بەڵام کۆمیتەی پەیوەندییەکنی دەرهو‌ەی وڵاتی حزبی دیموکراتی کوردستانە ئاڵایەکیتریان بۆ ناردووم کە بە ئاڵای کۆماری کوردستانی ساڵی ١٩٤٦ دەناسرێت. بەرچەندە تا ئێستاش سەبارەت بە ئاڵاکەی ساڵی ١٩٤٦ گفتوگۆ بەیە، بەڵام من دوو وێنەم لە بەر دەستە کە لێکۆڵەرِهو‌ان و خوێنەران دەتوانن برِیاری زیاتر لەسەر بدەن، ئاڵای ئەمرِۆی کوردستان

     كۆتایی كۆماره‌كه‌:

    له‌ ٢٦ی ئازاری ١٩٤٦، به‌هۆی فشاری هێزه‌ رۆژئاواییه‌كان، بۆ نمو‌ونه‌ ئه‌مریكا‌و سۆڤێت، په‌یمانیان به‌ حكومه‌تی ئێران دا كه‌ له‌ باكو‌وری ئێران ده‌كشێته‌وه‌. له‌ مانگی حوزه‌یراندا، ئێران ده‌ستی گرته‌وه‌ به‌سه‌ر ئازربایجاندا. ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی دابڕانی كۆماری مه‌هاباد له‌ سۆڤێت‌و دواجار بووه‌ هۆی داڕمانی.

    له‌ ١٥ی كانوونی یه‌كه‌م، سوپای ئێران هاته‌ ناوچه‌كه‌‌و ده‌ستی به‌سه‌ر مه‌هاباددا گرت. له‌گه‌ڵ هاتنیان، چاپخانه‌ی كوردییان داخست، فێركردنیان به‌ زمانی كوردی قه‌ده‌غه‌ كرد، هه‌ر كتێبێكی كوردییان بدۆزیایه‌ته‌وه‌ ده‌یانسوتاند، دواجار له‌ ٣١ی  ئازاری ١٩٤٧ قازی محه‌مه‌د به‌ تۆمه‌تی "خیانه‌ت" له‌ ده‌وڵه‌تی ئێران له‌ مه‌هاباد له‌ مه‌یدانی‌ چوارچرا له‌ سێداره‌ درا.