كۆمەڵێك بابەتی گرنگی کۆماری
کوردستان
ڕۆژی
شه‌هید بوونی
یازده شه‌هیده‌که‌ی کۆماری کوردستان له شاری سه‌قز
ڕوون بووه‌وه
ئه‌نوه‌ر سوڵتانی
١٦/١١/١٣٢٥
ی هه‌تاوی = ٥/٢/١٩٤٧ ی زایێنی
سێ چوار ساڵێك پێش ئێستا وتارێکم سه‌باره‌ت به شه‌هیدانی کۆماری کوردستان (١٩٤٦)
نووسی و هه‌وڵمدا ڕۆژی شه‌هاده‌تی ئیعدامییه‌کان که سه‌رجه‌م 19 کوردی ڕۆژهه‌ڵات و
4 ئه‌فسه‌ری باشووری کوردستان بن، ده‌ست نیشان بکه‌م.
١.
ڕۆژی ئیعدامی نه‌مران پێشه‌وا و سه‌یف و سه‌دری قازی
له هه‌مووان ڕوون بوو و ده‌زانرا له ١٠/١/١٣٢٦ ١٣٢٦ به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ
٣١/٣/١٩٤٧ دا له داری بێداد دراون. کوردانیش هه‌موو ساڵێک له‌و ڕۆژه‌دا له
کوردستان و گه‌لێک شوێنی جیهان به‌و بۆنه‌یه‌وه ڕێ وڕه‌سمی یادکردنه‌وه به‌ڕێوه
ده‌به‌ن.
٢.
له سه‌ر ڕۆژی ئیعدامی چوار ئه‌فسه‌ره شه‌هیده‌که‌ی
مه‌هاباد واته نه‌مران حامید مازووجی، محه‌ممه‌د نازمی، ڕه‌سووڵ نەغەدەیی و
عه‌بوڵڵا ڕەوشەن فیکریش هاوده‌نگی هه‌بوو. ئه‌وان ڕاست هه‌فته‌یه‌ک دوای شه‌هید
بوونی پێشه‌وا و سه‌یف و سه‌در، واته له ١٧/١/١٣٢٦ به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ
٧/٤/١٩٤٧ دا، له مه‌هاباد ئیعدام کرابوون؛
٣. چوار ئه‌فسه‌ره
قاره‌مانه‌که‌ی باشووریش واته نه‌مران مسته‌فا خۆشناو، محه‌ممه‌د خه‌یروڵڵا،
محه‌ممه‌د مه‌حموود قودسی و عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز که له سوپای کۆمار‌دا خه‌باتیان
کرد و دوای هه‌ره‌س هێنانی کۆمار گه‌ڕانه‌وه باشوور، حکوومه‌تی عیراق له
ڕۆژی٢٩/٣/١٣٢٦ که ده‌کاته ١٩/٦ /١٩٤٧ له به‌غدا ئیعدامی کردن و ته‌رمی پیرۆزیان
برایه‌وه باشووری کوردستان و به ڕێزی تایبه‌تی خه‌ڵکه‌وه له شاره‌کانی کوردستان
نێژرا، ده‌یان سه‌رچاوه‌ش بۆ ڕێکه‌وتی ئه‌و ڕووداوه هاوده‌نگن.
٤. نه‌مر عه‌لی به‌گی
شێرزاد (یه‌کشه‌وه)، له بۆکان له داری بێداد درابوو و ڕۆژی ٢٥/١١/١٣٢٥ وه‌ك
ڕۆژی شه‌هید بوونه‌که‌ی به‌ڕوونی له سه‌ر کێلی گڵکۆی پیرۆزی نووسراوه وه
ده‌کاته ١٤/٢/١٩٤٧ (بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر بڕوانه به‌ندی /خ/ له خواره‌وه‌تر).
٥. ئه‌وه‌ی ده‌مایه‌وه
١١ شه‌هیده‌که‌ی سه‌قز بوون. سه‌باره‌ت به‌وان به‌داخه‌وه سه‌رچاوه‌کان هاوده‌نگ
نین و من له وتاره‌که‌مدا ده‌ست نیشانی زیاد له ١٠ سه‌رچاوه‌م کر دبوو که
هه‌رکام ئاماژه به ڕۆژێک و مانگێک ده‌که‌ن و ڕێکه‌وته‌کانیش به‌گشتی له ده‌وری
٢٥ی مانگی یازده یان ٢٥ی مانگی دوازده‌ی ساڵی ١٩٤٦ ده‌سوورێنه‌وه.
ئه‌وده‌م سه‌ره‌ڕای وتووێژ کردن له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌س، نامه نووسین بۆ چه‌ند که‌سی
دیکه و پشکنینی ئه‌و کتێب و سه‌رچاوانه‌ی وا لێره له دووره‌وڵاتی له‌به‌ر
ده‌ستمدا بوون، نه‌متوانی به ووردی ڕۆژی ئیعدامی ١١ شه‌هیده‌که‌ی سه‌قز دیاری
بکه‌م. ئوه وه‌ک گرێ له سه‌ر دڵم مابوو تائه‌وه‌ی له‌م ڕۆژانه‌دا بڕیارم دا
په‌نا به‌رمه به‌ر ڕۆژنامه‌کانی ئه‌و ساڵه‌ی تاران بۆئه‌وه‌ی بزانم له کامیاندا
هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که بڵاو بۆته‌وه. له ڕۆژانی ٢ و ٣ ی ئه‌م
مانگه‌دا واته مانگی چواری ٢٠١٤ چووم بۆ به شی ئاسیا و ئه‌فریقای کتێبخانه‌ی
بریتانیا (بریتیش لایبرێری) له له‌نده‌ن. نوسخه‌ی ئه‌سڵیی ئه‌و ڕۆژنامانه‌ی وا له
کتێبخانه‌که ڕاگیراون پێشتر له بینایه‌یه‌ک بوون له ناوچه‌ی "کۆلیندڵ" ی
له‌نده‌ن و ده‌ست ڕاگه‌یاندنیان هاسان بوو به‌ڵام ئێستا ڕاگوێزراونه‌ته
ده‌وروبه‌ری ساری لیدز له ناوچه‌ی "یۆرک" ی بریتانیا، که مه‌سافه‌یه‌کی زۆر له
له‌نده‌نه‌وه دووره، بینایه‌ی سه‌ره‌کی کتێبخانه‌که له له‌نده‌نیش ته‌نیا
مایکڕۆفیلمی ڕۆژنامه‌کانی تێدا ڕاگیراوه.
هه‌رچۆنێک بێت، ویستم له مایکرۆفیلمه‌کانی له‌نده‌نه‌وه ده‌ست پێ بکه‌م. یه‌که‌م
ڕۆژنامه که سۆراغم ده‌کرد هه‌واڵه‌که‌ی بڵاو کردبێته‌وه ڕۆژنامه‌ی "اطلاعات" ی
چاپی تاران بوو. سێ نوسخه‌ی مایکڕۆفیلمی ئه‌و سالانه‌م وه‌رگرت و پێیاندا چوومه‌وه
تا ئه‌وه‌ی له هه‌واڵه‌کانی مانگی ١٠ و ١١ی ١٣٢٥ ی ئێرانی واته مانگی یه‌ک و دووی
ساڵی ١٩٤٧ دا تووشی هه‌واڵێکی زۆری ئازه‌ربایجان و کوردستانی ئه‌و ڕۆژانه هاتم
و له ئه‌نجامدا ئه‌وه‌ی وا به شوێنی‌دا ده‌گه‌ڕام دۆزیمه‌وه!
ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعاتی ڕۆژی ١٦/١١/ ١٣٢٥ به‌رانبه‌ر به ٦/٢/١٩٤٧ (ساڵی ٢١،
ژماره ٦٢٦٩) له لاپه‌ڕه‌ی کۆتایی و به‌شی "خبرهای کشور" دا ئه‌م هه‌واڵه
تێلگه‌رافییه‌ی له زمان هه‌واڵنێری ڕۆژنامه‌که له سه‌قزه‌وه بڵاو
کردۆته‌وه: "قاتلین مرحوم سرلشکر امین و مسببین غارت بانه اعدام شدند"، به
شوێنی‌دا نووسیویه "سقز ١٦ بهمن" و دوای شه‌رحێکی سه‌رتاپا درۆ و بوختان، ناوی ١١
شه‌هیده‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه و له کۆتاییدا نووسیویه‌تی "سه‌عات 5 ی به‌یانی
چوارشه‌ممه بڕیاری دادگا [له‌مه‌ڕ ئه‌و ١١ که‌سه] به‌ڕێوه برا و به داری سزا دا
هه‌ڵاوه‌سران". به‌م پێیه، گومانێکم نه‌ما که ڕۆژی ئیعدامی شه‌هیده
قاره‌مانه‌کانی سه‌قز، چوارشه‌ممه ٦/١١/ ١٣٢٥ به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ ٦/٢/١٩٤٧ بووه.
ڕێکەوتی
شەهادەتی
شەهیدانی
کۆماری کوردستان ( ٦- ١٣٢٥ / ٧- ١٩٤٦)
ئەنوەر
سوڵتانی
٣٠
– ٣ – ٢٠١٠
بۆ
نووسینی سەرەتایەک بۆ کتێبی بیرەوەیی خەباتکارێکی شۆڕشگێڕی کورد(١) دەبوایە ئاماژە
بە ڕۆژی شەهید بوونی ڕۆڵەی قارەمانی گەلەکەمان عەلی بەگی یەکشەوە (شێرزاد) بکەم.
دەمویست دەست نیشانی ڕێکەوتی ئەو کارەساتە مەزنە بکەم و بۆ ئەم کارە سەردانی هەندێک
سەرچاوەی بەردەستی خۆمم کرد بەسەر سووڕمانەوە تێگەیشتم زۆربەی سەرچاوەکان بە سەر
مەسەلەکە دا تێپەڕیون و خۆیان لە قەرە نەداوە (٢)، لەویش خراپتر، شەهید بوونی ١١
قارەمانی نەتەوەیی لە سەقزلە پڕوپێست دا ماوەتەوە و ڕێکەوتی ڕوونی بۆ دیاری نەکراوە.
بۆ
تیشك خستنە سەر بابەتەکە، پەیوەندیم بە ڕێزدار حەسەنی قازییەوە گرت کە ماڵپەڕێک بە
ناوی "وێنەی کۆماری کوردستان" بەڕێوەدەبات و بە نووسین و وەرگێڕان لە سەر مەسەلەی
کۆماری کوردستان کاری زۆری کردووە. کاک حەسەن دەڵێ لە ژێر فۆتۆکۆپی وێنەیەکی شەهید
ئەحمەدی فاڕووقی بە قەڵەم نووسیویەتی: "تاریخی شەهادەتی شەهیدانی سەقز (٤ی فێورییەی
١٩٤٧)" و، کاتی خۆی ئەو زانیارییەی لە بابەتێکی درێژسەبارەت بە محاکەمەی ئەوان له
ڕۆژنامەی 'ئیتیلاعات' چاپی تارانه‌وە ڕاگوێستووە، بەڵام لە بەر ئەوەی ئێستا ئەسڵی
ئەو ڕۆژنامەیەی بەدەستەوە نییە، لەوە دڵنیا نییە ئەو ڕێکەوتە دروست بێت. بە چەندین
ئیمەیل گۆڕینەوە له‌گه‌ڵ کاک حه‌سه‌ن و وه‌رگرتنی زانیاریی زیاتر لێی، بۆم دەرکەوت
کە مێژوونووسانی کورد و کەسایەتی و حزبە سیاسییە کوردەکانیش هێشتا لە سەر هەندێک
ڕێکەوت ساخ نەبوونەتەوە و دەبێ بابەتەکە بخرێتە بەر وت‌و وێژێکی بەربڵاوی پسپۆڕ و
شارەزایان بۆ ئەوەی ڕۆژی ڕەشی ئیعدامی ئەو شەهیدانە دەست نیشان بکرێت و هەموو ساڵێک
بیرەوەرییان زیندوو بکرێتەوە و ڕێزیان لێ بگیرێت.
ئەوەندەی
بۆم دەرکەوتووە و لە نووسینەکانی کاك حەسەنی قازی و سەرچاوەکانی دیکەش – بۆ نموونە
کتێبی "دەوڵەتی جمهوری کوردستان" ی نەمر مەحمود مەلا عززەت و کتێبی " بنەماڵەی
عەبدولڕەحمان بەگی موکری" کاک ئیرەجی ناهید و نووسینەکانی کاک نەوشیروان ئەمینیش دا
دەبینرێت، زنجیرەی ئێعدامەکان لە بۆکانەوە دەست پێدەکات و دەگاتە سەقز و پاشان
مەهاباد، بەڵام لەو بەینە دا یەک شت ڕوون نییە: گەلۆ ئێعدامەکانی سەقز هاوکات بوون
لە گەڵ شەهیدکرانی عەلی بەگ لە بۆکان یاخۆ ماوەیەک دوای ئەو بوون و ئەوەش پرسیاری
سەرەکی من و گرێی سەرەکی ئەم باسەیە.
ئەوەندەی
بۆ من دەرکەوتبێت ئەوەیە و لە بیرەوەرییەکانی هەر ئەو خەباتکارە شۆڕشگێڕەشدا کە
پێشتر ئاماژەم پێدا و نامەوێت تا بڵاوبوونەوەی کتێبەکەی، ناوبردەی بکەم، وا
دەردەکەوێت کە شەهیدەکانی سەقز- واتە ئەحمەدخانی فاڕوقی و دوو برای و هەشت
کەسەکەیتر هەموو، یا بەشی زۆریان هاوڕێ لەگەڵ عەلی بەگی شێرزاد، لە بۆکان لە ماڵی
"ڕەشیدە سوور" زیندانی کراون. ماڵی ڕەشیدە سوور لە ڕاستیدا کاروانسەرایەکی گەورە
بوو ڕووبەڕووی دوخانیاتی کۆن لە سەرشەقامی سەقز. دوخانیات لە ماوەی کۆماری
کوردستاندا " کانگای حزبی دێمۆکڕاتی کوردستان" واتە ناوەندی لکی بۆکانی حزبەکە بوو
و ئاڵای کوردستانی لە سەر دەشەکایەوە.
ماڵی
ڕەشیدە سوور لەوساڵانە و ساڵانێکی گەلێک دواتریشدا، کاروانسەرایەك بوو گوندنشینان
بە تایبەت ئاغاواتی دەوروبەری بۆکان کاتێ دەهاتنە ناو شار، لەوێ مەنزڵیان دەخست و
شوێنێکی گەورە و بەرفراوان بوو، وا دیارە ئەڕتەشی ئێران دوای وەربوونەوەی
دووباره‌یان بەناو کوردستان و سەپاندنەوەی دەسەڵاتی نگریسیان بە سەر خاکەکەماندا،
لەو شوێنە دامەزراون و وەک زیندان و هەر وەها سەربازخانە کەلکیان لێ وەرگرتووە،
قارەمانەکانی ئێمەشیان هەر لەوێ ڕاگرتووە،پاشان عەلی بەگیان لە بۆکان هێشتووەتەوە و
ئەوانیتریان ناردۆتە سەقز ولەوێ شەهیدیان کردوون. نووسەری بیرەوەرییەکان باسی ئەو
ڕۆژانە دەکات کە لەوێ سەردانی کردوون و لە گەڵ خواردن و کەرەسەی پێویست، هەواڵی
دەرەوەشی بۆ بردوون،پەیامی ئەوانیشی گەیاندووەتە دەرەوە.
گەرچی
نووسەری بیرەوەرییەکان ڕۆژ و ڕێکەوتی ئیعدامەکان دیاری ناکات،بەڵام وەک گوتم،
بەکەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەی جۆربەجۆر، ڕێکەوتی سێ ده‌سته ئێعدام لە مەهاباد و
بۆکان ڕوون دەبێتەوە و ئەوەی بمێنێت ئێعدامەکانی سەقزە، کە هیوادارم لە وڵامی ئەم
داواکارییە دا خەڵکانی شارەزا، بەڵگەو بۆچوونی خۆیان ڕابگەیێنن و بە نووسین بڵاوی
بکەنەوە بۆ ئەوەی ئەو خاڵە تاریکە بکەوێتە بەر ڕووناکایی. بە کورتی ئێعدامەکان بەم
شێوەیەی خوارەو بەڕێوەبراون:
ئا)
لەبۆکان
١. شەهید
عەلی بەگی شێرزاد ٢٥/١١/١٣٢٥ (١٤-٢-١٩٤٧)
عەلی
بەگ یەک لە خاوەن مڵکانی گوندی یەکشەوە بوو لە ڕۆژهەڵاتی بۆکان و فەرماندەی هێزی
چڵی ٥ی ناوەندی پێشمەرگەی کۆماری کوردستان واته لکی به‌گزاده‌ی فه‌یزوڵڵابه‌گی بوو
و به گوێره‌ی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی کوردستان چاپی مه‌هاباد (ژماره ٢٤)، ڕۆژی ١٩ ی
ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٣٢٤ (٨-٢-١٩٤٦) (٣)، ڕێ و ڕەسمێکی بەشان و شکۆی بۆ هەڵکردنی ئاڵای
کوردستان لە گوندی یەکشەوە بەڕێوە برد بوو. عەجەم زۆری لێ داخ لە دڵ بوون و دوای
هه‌ره‌سی کۆمار و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی داگیرکه‌ر بۆ کوردستان، له ڕۆژی ٢٥/١١/١٣٢٥
(١٤-٢-١٩٤٧) دا له سه‌ر حه‌وزه گه‌وره‌ی بۆکان (له قوژبنی سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌کی
شار و ئه‌و شه‌قامه‌ی وا له‌م ساڵانه‌دا به‌ره‌و لێژی قه‌ڵا لێدراوه)، له داری
بێدادیان دا.
ب)
شەهیدانی سەقز
وەك
گوترا، ڕۆژی ئێعدامەکانی سەقز تەواو ڕوون نییە و سەرچاوەکان لەوبارەیەوە یەکدەنگ
نین. هەندێک کەس لایان وایە ئێعدامەکانی سەقز و بۆکان هاوکات بوون و بەم پێیە دەبێ
لە ڕۆژی٢٥-١١-١٣٢٥ بەڕێوەبرابێتن. بەڵام هەندێکی تر لە جیاتی مانگی ڕێبەندان، مانگی
ڕەشەمەی هەمان ساڵی بۆ دیاری دەکەن و تەنانەت دەڵێن لە ٢٥-١٢-١٣٢٥( ١٤- ٣- ١٩٤٧)
دابووە کە دەکاتە مانگێک دوای ئێعدامی عەلی بەگ لە بۆکان. من کاتێ سەرنجی ئەو
ڕێکەوتە دەدەم،زیاتر دەچمە سەر باوەڕی ئەوەی مانگی ١٢ هەڵە بێت و لە هەمان مانگی ١١
دا زنجیرەی ئێعدامەکانی بۆکان و سەقز پێکەوە بەڕێوەبرابێتن. بەڵام وەک گوتم،
چاوەڕوانی بۆچوون و ڕاگەیاندنی شارەزایان دەمێنمەوە.
شەهیدەکانی
سەقز ١١ کەس بوون، کە من لەم لیستەیەی ئێرە دا لەگەڵ شەهیدانی بۆکان و مەهاباد
پێکەویان دەهێنمەوە و دوای شەهید عەلی بەگ لە بۆکان، لە ژمارە ٢ەوە دەست پێدەکەم:
٢. شه‌هید
ئەحمەدخانی فاڕوقی (سالار سەدر)، موعاوینی هێزی بۆکان و مەنتەقە. شەهید
ئەحمەدی فاروقی، کە بە "ئەحمەدخانی خەلیل خان" یان بە ناوی گوندەکەیەوە بە "ئەحمەد
خانی قیلەسوون" دەناسرا و لە بنەماڵەی فەیزوڵابەگی بوو.
٣. شه‌هید
محەمەد خانی دانیشوەر،خاوەن مڵکی گوندی "ئاڵکەلوو"ی سەقز و برای ئەحمەد خانی
فاروقی، لە بنەماڵەی فەیزوڵابەگی بوو.
٤. شه‌هید
عەبدوڵا خانی مەتین، خاون مڵکی گوندی"داشاڵووجە"ی سەقز و برای ئەحمەدخانی
فاروقی و محەمەد خانی دانیشوەر و لە بنەماڵەی فەیزوڵابەگی بوو.
٥. شه‌هید
عەلی خانی فاتیح، خاوەن مڵکی گوندی "قەلەندەر"ی سەقز لە بنەماڵەی
فەیزوڵابەگی بوو.
٦. شه‌هید
مەحەمەد خانی فەیزوڵا بەگی (حەمەخانی باباخان بەگ) خاون مڵکی گوندی "قارەوا
چکۆڵە"ی سەقز و لە بنەماڵەی فەیزوڵابەگی .
٧. شه‌هید
ئەحمەدخانی شەجیعی، خاوەن مڵکی گوندی "کەڵتەگە"ی سەقز و لە بنەماڵەی
فەیزوڵابەگی بوو.
٨
. شه‌هید حەسەنخانی
فەیزوڵابەگی، خاوەن مڵکی گوندی "کانی نیاز" ی سەقز لە بنەماڵەی فەیزوڵابەگی
بوو.
٩. شه‌هید
شێخ سدیقی ئەسعەدی، خاوەن مڵکی گوندی "یازی بڵاغی" سەقز.
١٠. شه‌هید
شێخ ئەمین ئەسعەدی، خاوەن مڵکی گوندی "کەس نەزان"ی سەقز.
١١. شه‌هید
ڕەسووڵ ئاغای مەحموودی، خاوەن مڵکی گوندی " میرەدێ" و لە هۆزی گەورکی سەقز.
١٢. شه‌هید
عەلی ئاغای جەوانمەردی، خاوەن مڵکی گوندی "تەمووتە" و لە هۆزی گەورکی سەقز.
پ)
سێدارەدرانی
(ئێعدامەکانی)
مەهاباد
لە
مەهاباد، بە ماوەی هەفتەیەك حەوت کەس شەهید کران. یەکەم کەسانێک کە لە چوارچرای
مەهاباد شەهید کران، بریتی بوون لە پێشەوا،سەیف و سەدری قازی و دووەم تاقم، چوار
کەس بوون لە ئەفسەرانی هێزی کۆماری کوردستان.
١٣. پێشەوای
نەمری گەلی کورد، شەهید قازی محەمەد: دووشەممە ١٠-١-١٣٢٦(٣٠- ٣ -١٩٤٧
)
١٤. شەهید
محەمەد حسێن خانی سەیفی قازی- وەزی هێزی جمهووریەتی کوردستان و ئامۆزای
پێشەوا، دووشەممە١٠-١-١٣٢٦(٣٠-٣- ١٩٤٧)
١٥. شەهید
ئەبولقاسمی سەدری قازی – نوێنەری خەڵکی مەهاباد و دەوروبەری لە پارڵمانی
ئێران، نوێنەری حکوومەتی کوردستان لە تاران و برای پێشەوا. دووشەممە ١٠-١-١٣٢٦(٣٠ –
٣ – ١٩٤٧ )
وەك
گوترا، هەفتەیەك دوای شەهیدکرانی پێشەوا و هاوڕێکانی، سەرلە نوێ داری بێداد لە شاری
مەهاباد هەڵکرا و چوار خەباتکاری ڕاستەقینەی گەل و نیشتمان هەڵاوەسران. چوار
شەهیدەکە، بریتی بوون لە:
١٦. شەهید
حامید مازووچی، سەربەرز، فەرماندەی دیژبانیی ناوەندی مەهاباد، شەوی
١٧-١-١٣٢٦(٧- ٤ – ١٩٤٧)
١٧.شەهید
ڕەسووڵ نەغەدەیی، ناودار، ئەفسەری هێزی پێشمەرگەی کوردستان، شەوی
١٧-١-١٣٢٦(٧-٤-١٩٤٧)
١٨. شەهید
عەبدوڵا ڕەوشەن فیکر، ناودار، ئەفسەری هێزی پێشمەرگەی کوردستان،شەوی
١٧-١-١٣٢٦(٧-٤-١٩٤٧)
١٩. شەهید
محەمەد نازمی، ناودار، ئەفسەری هێزی پێشمەرگەی کوردستان، شەوی ١٧-١-١٣٢٦(٧-
٤- ١٩٤٧)
بۆ
ئێعدامەکانی مەهاباد بەڵگەی ڕەسمی بە دەستەوەن و لە وانە ڕاگەیاندنەکانی حکوومەتی
ئێرانن و بەم پێیە تەنگژیەک سەبارەت بە دیاریکردنی ڕێکەوتی ئەو جینایەتانەی ڕژێمی
شا نایه‌ته پێشێ. ئەوەی جێگەی باس بمێنێتەوە،ڕێکەوتی ئیعدامی شەهیدانی سەقزە و
گەلێک هیوادارم ئەویش بە هیمەتی شارەزایان ڕوون بکرێتەوە.
هاشمی
خه‌لیل
زاده
ئه‌ندامی
ده‌فته‌ری
وه‌زاڕه‌تی
هێزی کوردستان و له
نووسه‌رانی
ڕۆژنامه‌ی
کوردستان
ڕۆژنامه‌ی
کوردستان، ژماره‌ی
٤٣، شه‌مۆ
١٤ی بانه‌مه‌ڕی
١٣٢٥ی هه‌تاوی
٤ی مه‌ی
١٩٤٦ی زایینی
به
موناسه‌به‌تی
جێژنی مانگی مه
هاشمی خه‌لیل
زاده
رایانی خۆشه‌ویست!
جووتیاران و کرێکارانی ئازیز! ڕۆژتان باش، جێژنهتان
پیرۆز!
ئێوه
و ئێمه
که
ئه‌وڕۆ
له
شاری ئازاد و جوانی مهاباد، له‌و
ساحه
موقه‌ده‌سه‌ی
یانه‌ی
فه‌رهه‌نگی
سۆوێت و کورد به
شادی و خۆشحاڵی له
ده‌وروبه‌ری
یه‌کتر
وه‌کۆ
بووین و گوێ بۆ قسه‌ی
یه‌کتر
ڕاده‌گرین،
ڕۆژێکی زۆر گه‌وره
و به
شه‌وکه‌ته
ئه‌وڕۆ،
ڕۆژێك و ساتێکی زۆر به
نرخه
که
قه‌ڵه‌م
و زبان له
تاریفی به
ته‌واوی
ڵاڵ و کوله.
چونکوو له‌و
ڕوژه
دا بووه
ئینقیلاب و قیام بۆدوایی دان به
ژینی هه‌تیوبار
و هه‌ژاری
جووتیاران و کرێکاران ده‌ست
پێکراوه
و له‌و
ڕۆژه
به‌ولاوه
بووه
که
قالبی بێ روحی ئه‌وان
له
ده‌ست
و چنگاڵی بورژوازی و کاپیتالیسته‌کان
( شارستانی و سه‌رمایه‌دار)
ڕزگاری هاتووه
و وه‌ك
باڵنده‌یێکی
له
قه‌فه‌س
به‌ڕه‌ڵا
بووه
و له
ئاسمانی ژین و گه‌ڕین
و فڕین هاتوون و له‌ولایه‌شه‌وه
به
جۆرێك له‌به‌ند
و کۆت، له
عه‌بدایه‌تی
عه‌بدی
به
ته‌ماع
و زاڵم ( شێخی سه‌عدی
فه‌رموویه‌تی:
' چشم تنگ مرد دنیادار را / یا قناعت پر کند یا خك کور' ) به‌ڕه‌ڵا
و خه‌ڵاس
بوون که
به‌ر
له
عیباده‌تی
خودا و خزمه‌تی
نیشتمان فکر و زیکرێکی دیکه‌یان
نییه.
چونکوو به
هۆی ئینقیلابی مانگی "مه"
شالووده
و ئه‌ساسێکی
وایان دامه‌زراندووه
که
له
ده‌ست
ڕه‌نج
و مه‌ینه‌تی
خۆیان به‌هره‌یێکی
وایان ده‌ست
ده‌که‌وێ
که
هه‌ژاری
و ڕووت و قووتی و برسیایه‌تی
له
ناو ماڵ و منداڵه
جوانه‌کانیان
نه‌ماوه،
ژینیان ڕێك و پێك و به
گوێره‌ی
قانوونی دێمۆکڕاسییه.قووه‌ی
تهولیدیان
که‌م
یا زۆر عاید به
خۆیانه
و که‌سی
تر، یانی نه‌فعی
عموومی بۆ مهسالحی
عموومی سه‌رف
ده‌کرێ.
کرێکاران و جووتیارانی خۆشه‌ویست
ڕووی قسه‌م
له
ئێوه‌یه
چاک ورد بنه‌وه
و گوێ ڕاگرن.
ئه‌وڕۆ
یانی هه‌وه‌ڵی
مانگی " مه"
که
له
ته‌واوی
دنیا دا زه‌حمه‌تکێش
و کرێکار و ڕه‌نجبه‌ر
به
جێژنی ده‌گرن،
بۆیه‌یه
که
بیرێکی له
ڕۆژگاری پێشووی برایانی شه‌هیدی
خۆیان که
بۆ ڕزگاری ته‌به‌قه‌ی
کارگه‌ر
خوێنیان ڕژاندووه
وه
له
گه‌ڵ
سه‌رمایه‌دار
و خاوه‌ن
کارخانهجاته
خوێن مژه‌کان
به‌ربه‌ره‌کانیان
کردووه،
بکه‌نه‌وه.چونکوو
٥٩ ساڵ لهمهوپێش
یانی له
ساڵی ١٨٦٧ی میلادی مه‌سیح
دا کرێکارانی شاری شیکاگۆ بۆ وه‌رگرتنی
حه‌قی
خۆیان کۆبوونه‌وه
و قیامیان به
پێچه‌وانه‌ی
کارداره‌کانی
بلهوهز
به‌پا
کرد و پاره
نمایشاتێکیان بۆ داوای حه‌قی
مه‌شرووعی
خۆیان به‌جێ
هێنا، به‌ڵام
"لیدری" کارخانه
و سه‌رمایه‌داره
به
زه‌بروزه‌نگه‌کان
بۆ ئه‌وه‌ی
به
مه‌زلووم
کوشی ته‌به‌قه‌ی
کارگه‌ر
له
به‌ر
خاتری زگ زلی خۆیان ئیدامه
بده‌ن،
پووڵیان به
ئاژان و پۆلیس دا که
لیباسی مه‌خفی
کارگه‌ری
ده‌به‌ر
بکه‌ن
وبۆمی ده‌ستی
به
دزی هه‌ڵگرن
و داخڵی ناو کۆمه‌ڵی
کرێکاران ببن و کارێکی وا بکه‌ن
ئیدیعای مه‌شڕووعی
ئه‌و
ڕه‌نجبه‌ره
هه‌ژارانه
به
ناحه‌ق
جیلوه
بده‌ن
و ببنه
باعیسی له
به‌ین
چوونی ئه‌وان.
به‌ڵێ
واشیان کرد، یانی پۆلیس و ئاژانه
موزدوورهکان
به
لیباسی کارگه‌ری
له
ناو کۆمه‌ڵی
کرێکاران چه‌ند
دانه‌یه‌کیان
بۆمبی ده‌ستی
هاویشته
ناو پۆلیسی ئینتیزاماتی شاری، وه
پۆلیسی ئینتیزامات که
له
هه‌وه‌ڵه‌وه
به
هۆی تهتمیعی
ساحێب کارخانان و پووڵداران ئاماده‌ی
دیفاع کرابوون، ئه‌و
کارگه‌ره
بێچارانهیان
وه
به‌ر
ڕه‌گباری
موسه‌لسه‌ل
دا و چه‌ند
هه‌زار
که‌سیان
لێ کوشتن. به‌ڵام
خودا ڕاسته
و ڕاستی لێ خۆش دێ.خودای گه‌وره
و به
ڕوحم، خودای کۆمه‌گ
و پشتیوانی هه‌ژار
و هه‌تیوان
کارێکی وای کرد که
ئه‌و
پۆلیسانه‌ی
به
ماڵی دونیا و پاره
بۆ جیلوهدانی
" حه‌ق
به
ناحه‌ق"
هه‌ڵیان
خهڵهتاندبوون
و بوونه
باعیسی خوێن ڕێژی و کوشتاری جووتیر و سه‌پان
و کرێکاران، له
پاش ماوه‌یه‌کی
که‌م
هاتن و له
دادگای عموومی دا سڕی دیکتاتۆڕانه‌ی
سه‌رمایه‌دار
و ساحێب کارخانانیان فا‌ش و بڵاو کرده‌وه
( یاڕه‌بی
خودایه
هه‌ر
که‌س
له
نه‌ته‌وه‌ی
کورد بۆ پووڵ و ته‌ماعی
مه‌قامی
بێ جێ هه‌ڵ
دهخهڵهتێ
و ده‌بێته
باعیسی تێکدانی مه‌ڕامی
دێمۆکڕاسی و ئازادیی کوردستانی گه‌وره،
نیفاق و براکوژی وه‌ڕێ
ده‌خات
ده
هه‌وه‌ڵ
وههله
دا یارمه‌تی
نه‌ده‌ی
و به‌ڵکوو
بۆ ڕێگای ڕاست و نیشتمانپه‌روه‌ری
هیدایه‌تی
بکه‌ی
و ئه‌گه‌ر
هه‌ر
ده‌ست
هه‌ڵ
نه‌گرێ
خودایه
زه‌لیل
و ڕووڕه‌شی
دونیا و قیامه‌تی
بکه‌ی
" انشاالله")
به
هۆی ئه‌و
کاره
ئه‌وه‌ڵه‌ن
بوونه
باعیسی ڕزگاری ئه‌و
عیده‌ی
که
له
حه‌بس
دا له
ژێر زنجیر و به‌ند
و کۆتی یه‌خسیری
دا دهناڵان
و له‌م
لایه‌شه‌وه
بوونه
باعیسی ئه‌وه
که
کرێکار به
هیچ له‌ونێکی
ده‌ست
له
حه‌قی
مه‌شڕووعی
خۆی هه‌ڵ
نه‌گرێ.
ئه‌وه
بوو که
هه‌موو
کرێکاری دونیا له
خه‌وی
غه‌فڵه‌ت
ڕاپه‌ڕین
و به
چه‌کی
تێگه‌یشتن
که
ده‌بێ
وه‌ک
زنجیری پۆڵا له
قه‌دی
یه‌کتر
هاڵێن و له
چاره
ڕه‌شی
یه‌کتر
دا شه‌ریک
بن، هه‌تا
به
ئاوات و ئاره‌زووی
خۆیان که
ڕزگاری له
بهردهگی
و بهندهگییه
بگه‌ن.
له
نه‌تیجه‌ی
ئه‌و
بیره
خاوێنهدا
له
ساڵی
١٨٨٩
له
کۆنگره‌ی
به‌ینه‌لمیله‌لی
دا کرێکارانی سۆسیالیست تهسمیمیان
گرت که
هه‌موو
ساڵێ هه‌وه‌ڵی
مه
که
ڕۆژی بێ گوناهی و حه‌ق
وه‌ده‌رخستنی
کرێکارانی مه‌زلوومی
شیکاگۆیه
بووه،
له
ته‌واوی
دونیا دا جێژن و شادمانی بگرن، هه‌تا
هه‌ستی
تۆڵه
ئه‌ستاندن
له
سه‌رمایه‌دارانی
بلهوهز
زیاتر وه
جۆش و خرۆش بێت.
ئه‌وا
ئێمه‌ش
وه‌ک
ئه‌وان
جێژنمان گرتووه
وه
ده‌مانه‌وێ
کوڕ و کچ و ژن و ژیانی هه‌ناسه
ساردیمان وه‌ک
دونیای دێمۆکڕاسی لێ بێت. بیر‌و هێزی خۆمان بۆ دهسکهوتنێکی
ژیانی به
نامووس و بهڕهحهت
ئاماده
ده‌که‌ین
و بۆ مله
له‌گه‌ڵ
ئه‌وانه‌ی
که
مه‌ڕامی
ئیتالیای فاشیست و هیتلێری نازییان له
سه‌ر
دا هه‌یه
وه‌ک
شێری ژیان ڕاوه‌ستاوین
و هیوا دارین به
هۆی برایه‌تی
و یه‌که‌تی
و زانست و پشتیوانی خودا و قانوونی دێمۆکڕاسی ئێمه‌ش
وه‌ك
کرێکارانی ته‌واوی
دونیا به
تایه‌به‌تی
وه‌کوو
ئیتیحادی جه‌ماهیری
شووڕه‌وی
که
له‌پاش
ئینقیلابی ساڵی ١٩١٧ به
وه‌سیله‌ی
خۆ دهپێناونانی
معهلیمێکی
حه‌ق
په‌رست
و لاگیری کرێکارانی وه‌ک
"لێنین" له
ده‌ست
تهزار
و ساحێب کارخانه
خوێن مژه‌کان
ڕههائیان
هات، هه‌رده‌بێ
ئێمه‌ش
له
ده‌ست
ئیستیعمار و ئیستیسمار ڕههائیمان
بێت ( انشاالله).
له
دوایی دا هه‌موو
که‌س
هه‌ر
له
ده‌وڵه‌مه‌ند
و فه‌قیر،
گه‌وره
و چووك ئه‌وه‌ی
بزانێ ته‌به‌قه‌ی
کارگه‌ر
که
بۆ سه‌رنگوونی
له
گه‌ڵ
ئیستیعمار و ئیستیسمار به‌ربه‌ره‌کانی
ده‌کات،
به
ته‌نیایی
قازانجی خۆیان له
به‌ر
چاو نه‌گرتووه،
به‌ڵکوو
بۆ سازمان و ته‌شکیلاتێکی
تازه
و نوێ ته‌واوی
به‌شه‌ر،
خۆ دهپێناو
ده‌نێ
و فیداکاری ده‌کات،
هه‌تا
له‌و
دونیا به‌رین
و درێژه
دا له
ناو کۆمه‌ڵی
( جامیعه)
به‌شه‌ری
زاڵم و مه‌زلووم،
ئیستیسمارکهر
و ئیستیسمارکراو نه‌مێنێته‌وه.
و هیچ قسه‌ی
تێدانییه
بۆ ئه‌و
بیره
چاکه
به
تایه‌به‌تی
ئه‌وانه‌ی
که
ئه‌سیری
ده‌ستی
ئیستیعمار و ئیستیسمارن بۆ ته‌شکیل
و دامه‌زرانی
ئه‌و
جامیعه‌ی
دێمۆکڕاسی ساحێب نه‌فع
و به‌شن.
بژی بابی هه‌ژاران
و کرێکاران مارشالیسمووس ستالین.
بژی پێشه‌وای
به‌رز
و سیاسه‌تمه‌داری
کوردستانی مه‌زن
جه‌نابی
قازی محه‌مه‌د
حوسێنی زێڕینهگهران
(فرووهه‌ر)
تێکۆشه‌رێکی
له
بیرکراو
ڕه‌نگه
زۆر له
به‌ره‌ی
هه‌نووکه‌ی
کورد نه‌زانن
حوسێنی زێڕینگه‌ران
کێێه؟
له
هێندێک سه‌رچاوه
ی کوردی دا به
کورتی باسی کراوه
و ته‌نانه‌ت
" هێمن" یش له
" له‌کوێوه
بۆ کوێ " دا به
سه‌رداگیراوی
لێی دواوه.
حوسێنی زڕینگهران
ئه‌ندامی
ژماره
یه‌کی
کۆمه‌ڵه‌ی
ژ.ك و تا ئۆکتۆبری ساڵی ١٩٤٤ سه‌رۆکی
کۆمه‌ڵه
بووه.
له
سه‌ر
ده‌می
ڕه‌زا
شا و پێش مانگی خه‌رمانانی
ساڵی ١٣٢٠ی هه‌تاوی
دوای واژۆ کرانی په‌یمانی
سه‌عداباد
له
ساڵی ١٩٣٧،که
له
چه‌ند
مادهیدا
گه‌له‌کۆمه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی
به‌دژی
تێکۆشه‌رانی
سه‌ر
سنووران پاساو دراوه
، و له‌وانه
کورده‌کان،
زۆرعهشیرهت
و تاکی کورد وه‌کوو
"سه‌ربزێو"
ڕاونراون و دوورخراونه‌ته‌وه
بۆ شوێنی دووره‌ده‌ست
له
کوردستان و ناچار به
نیشته‌جێ
بوونی تۆبزی کراون.حوسێنی زێڕینگه‌ران
که
له
"حیزبی ئازادیی کوردستان " دا چالاک و تێکۆشه‌رێکی
نه‌ترس
بووه یه‌ك
له‌و
پاتراوانه
بووه
و دوور خراوه‌ته‌وه
بۆ شیراز.دوای هه‌ڵوه‌شانی
حوکمی ڕه‌زا
شا گه‌ڕاوه‌ته‌وه
بۆ سابڵا‌غ. سه‌ید
پیره‌ی
نیزامی سه‌رۆکی
"قۆڵسووران" له
سه‌رده‌می
کۆمار و حه‌مه‌دی
مه‌ولوودی
پێشمه‌رگه‌ی
ناسراوی سه‌رده‌می
کۆماریش له
نێو ئه‌و
دوورخراوانه
دا بوون.
له
سه‌رده‌می
پێش دامه‌زرانی
کۆمار دا، ده‌وری
حوسێنی زێڕینگه‌ران
زیاتر له
پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ
هێرش بۆ سهرشارهبانی
[ئیداره‌ی
پۆلیس]مهاباد باسی لێوه
ده‌کرێ.ڕوودانی
داگیرکردنی شاره‌بانی
له
٢٦ی ڕێبه‌ندانی
ساڵی ١٣٢٣ی هه‌تاوی
١٥ ی فێڤرییه‌ی
١٩٤٥ واته نزیکه‌ی
سێزده
مانگ به‌ر
له
ڕاگه‌یاندنی
کۆمار قه‌وماوه.ژماره‌یه‌ك
له
دانیشتووانی شاری
مهاباد به
مه‌به‌ستی
ئه‌ستاندن
و له
نێو بردنی لیسته‌یه‌کی
وه‌رگرانی
قه‌ند
و شه‌کری
ده‌وڵه‌تی
که
ئاشکرا بوونی ده‌بوو
ببێته
هۆی ده‌رکه‌وتنی
ساخته‌کاری
له
وه‌رگرتنی
قه‌ند
و شه‌کر
، به
ڕێبه‌ری
عه‌زیزخانی
کرمانج هه‌ڵیانکوتاوه‌ته
سه‌ر
شاره‌بانی.له‌و
ڕووداوه
دا یه‌ک
له
شاروومه‌ندان
به
نێوی مینهی
خاڵندی و به
پێی نووسینی ئیگلتن [ کۆماری کوردی ساڵی ١٩٤٦] حه‌وت
پاسه‌بان
کوژراون .گێرانی شاره‌بانی
کۆتایی داوه
به
دوایین نیشانه‌ی
ده‌سته‌ڵاتی
حکوومه‌تی
نێوه‌ندی
له
مهاباد به‌ر
له
ڕاگه‌یاندنی
کۆمار*. ئه‌و
ده‌می
حوسێنی زێرینگهران
به‌رپرسی
دابه‌شینه‌وه‌ی
قه‌ند
و شه‌کری
ده‌وڵه‌تی
بووه.
ئه‌و
سه‌رچاوانه‌ی
باسی ئه‌و
ڕووداوه‌یان
کردووه
[ به‌تایبه‌تی
خه‌لیلی
فه‌تاحی
قازی، ئیگلتن و ته‌نانه‌ت
له‌و
ساڵانه‌ی
دواییشدا مه‌نافی
که‌ریمی
] ده‌ڵێن
ئه‌وهێرشه
بۆپاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی
که‌سی
کراوه
تا ئه‌وه‌ی
کرده‌وه‌یه‌کی
سیاسی بێ، به‌ڵام
له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی
ئه‌و
سه‌روبه‌ندی
گه‌رمه‌ی
چالاکی کۆمه‌ڵه‌ی
ژ.ك بووه
و هه‌موو
سه‌رچاوه‌کان
ده‌ڵێن
حوسێنی زێڕینگه‌ران
هانی عه‌زیزخانی
کرمانجی داوه
بۆ ورووژاندنی خه‌ڵک
و له‌وده‌مه
دا فه‌ردی
یه‌که‌می
کۆمه‌ڵه
بووه،
چالاکییه‌کی
ئه‌وتۆ
که
کۆتایی داوه
به
حزووری ڕواڵه‌تی
ده‌سته‌ڵاتی
حکوومه‌تی
نێوه‌ندی
له
مهاباد ناکرێ به
دوور لهدنهی
سیاسی بووبێ و هه‌رنه‌بێ
ئاکامه‌که‌ی
یه‌ك
له‌و
هۆیانه
بووه
که
زه‌مینه‌ی
خۆش کردووه
بۆ داسه‌پاندنی
حوکمی خۆیی کورد.
له‌دوای
ئاڵوگۆڕی نێوخۆیی له
کۆمه‌ڵه
دا و بوونی قازی محه‌مه‌د
به
سه‌رۆکی
کۆمه‌ڵه
و دواتر دامه‌زراندنی
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان حوسێنی زێڕینگه‌ران
له
حیزب دا دڕیژه‌ی
به
خه‌بات
داوه
و له
سه‌رده‌می
کۆمار یه‌ك
له
ئه‌فسه‌رانی
ههڵسووڕبووه.ئه‌و
یه‌ک
له
که‌سانه‌بووه
که
ڕێ‌و ڕه‌سمی
هه‌ڵکردنی
ئاڵای کۆماریان له
زۆر شوێنان ڕێک خستووه
،ئه‌گه‌رچی
له
پێکهاته‌ی
رێبه‌رایه‌تی
حیزب دانه‌بووه.
دوای ڕووخانی کۆمار حوسێنی زێڕینگه‌ران
گیرا و پاش چه‌ند
ساڵ به‌ر
بوو، به‌ڵام
له
به‌ر
ئه‌وه‌ی
"سه‌ربزێو"
بوو و هه‌دای
نه‌ده‌دا
دیسان گیراوه.چاکم
وه‌بیر
دێ له
زه‌مانی
سه‌رۆکوه‌زیری
محه‌مه‌دی
موسه‌دیق
دا که
چالاکی سیاسی حیزب بووژابووهوه
له
حه‌وشه‌ی
ماڵه‌که‌یان
له
گه‌ڕه‌کی
"ڕزگه‌یان"
ی مهاباد به
سه‌رپه‌رستی
"عه‌زیزی
یۆسفی" ڕێوڕه‌سمی
"ڕۆژی جیهانی منداڵان" به‌ڕێوه
چوو، ئه‌وه
ئه‌و
سه‌روبه‌نده‌ی
بوو که
دوای چه‌ند
ساڵ زیندانی کێشان ئازاد کرابوو. حوسێنی زێڕینگه‌ران
له
سه‌رده‌می
حه‌مه‌ڕه‌زا
شای په‌هله‌وی
دا به
سه‌ریه‌که‌وه
پازده
ساڵ زیندانی کێشا.
له
ساڵانی ١٣٤٦ – ١٣٤٧ ی هه‌تاوی،
ئه‌و
کاته‌ی
له
تاران ده‌ژیام
و تازه
له
زیندان به‌ر
ببوو چه‌ندین
جار چوومه
دیداری.سه‌باره‌ت
به
ڕابردووی سیاسی و به
تایبه‌تی
سه‌رده‌می
کۆمار که‌مدوێ
بوو. له‌چه‌ند
که‌سی
که
له
گه‌ڵی
ده
زیندان دا بوون بیستوومه،له
ئاست زیندانهوانان
بوێر و به‌گشتی
که‌سێکی
نهحاواوه
بووه.
حوسێنی زڕینگەران لە ١٣ی خاکه‌لێوه‌ی
١٣٥٢ی هه‌تاوی
(١٤/١/١٣٥٢) له
شاری تاران کۆچی دوایی کردووه
و ته‌رمی
پیرۆزی له
گۆڕستانی به‌هه‌شتی
زه‌هرا،
قه‌تعه‌ی
3، نێژراوه.
دکتۆر
سەمەدۆف بەرێوەبەری نەخۆشخانەی شووڕەوی لە تەورێز
لەکاتی کۆماری کوردسان دا
رۆژنامەی کوردستان ،
ئۆرگانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان، ژمارەی ٧٦، سێشەمۆ ٢٢ گەلاوێژ ١٣٢٥ / ١٣ی ئووت
١٩٤٦
بیمارستانی
شووڕەوی یا شەفاخانەی کوردان، دکتۆر
سەمەدۆف و خانمەکەی یا دایك و بابی بێماران
بە قەڵەمی جەنابی ژەنەڕاڵ سەیف قازی
دانیشتووانی نیشتمانی شووڕەوی هەموو چت و گشت هێزێکیان بۆ بەرز کردنەوە و نەجات
دانی ئەفڕاد و کۆمەڵانی لێقەوماو لە نەخۆشی و دیلی و ئاشنا کردنی ئەوان بە
شارستانییەت و سەرخستنی پایەی ژیانی میلەتە هەژارەکان بەخت دەکەن.
بۆ دانیشتووانی نیشتمانی شوورەوی هیچ شتێك بەرزتر و بەنرختر لە پەرەپێدان و
سەرخستنی ژیان و لەشساغی نەوعی بەشەر نییە. بە کورتی ڕێژیمی شووڕەویش یەکە یەکە و
کۆمەڵانی خەڵکی شووڕەویش کە لێنینی مەزن بەردی بناغەی دانا و ستالینی گەورە پەرەی
پێدا بە بەرزکردنەوەی میلەل و نەتەوەی وەداکەوتوو و دەست گرتنی ئەو میلەتانە
تێدەکۆشن کە لە قوڕاوی بەدبەختی و نەخۆشی و هەژاری دا دیل و لە تاوی چارەڕەشی دا تا
ئەستۆ پێوە ببوون.
هەر لە بەر ئەم حوسنی نییەت و بە شەردۆستی یەیە کە بیمارستانی شووڕەوی لە ماوەی ٣
ساڵ و هەندێکدا خزمەتێکی پڕ نرخی بە نەخٶشان و هەژاران کردووە و تا ئەوڕۆ هەزاران
ئەشخاسی نەخۆشی لە گیان بوردوویان لە مەرگ نەجات داوە و لە نێو شوعەباتی بیمارستانی
شووڕەوی لە ئێران دا بیمارستانی شووڕەوی تەورێز بۆ موعالەجەی بێماران و نەجات دانی
نەخۆشان لە مردن دەرەجەی هەوەڵی وەرگرتووە.
بیمارستانی شووڕەوی لە تەورێز لە بەر ئەوەی هاتوچۆی کوردستانی بە سەر دا هەیە،
کوردستانیش چونکوو لە حەیسی بیهداری زۆر لە پاشە ناچارن بۆ موداوا و موعالەجە بە
تەورێز موڕاجەعە بکەن خزمەتێکی زۆر زلی بە کوردان کردووە و تا ئەوڕۆ چەند سەد
کوردی لە گیان بوردوو کە لە بەر سەختی مەرەز مەرگیان لە پێش چاوی خۆیان موحتەم
دیوە لە مەرگ نەجات داوە و لە وەرگرتنی حەقی موعالەجە بێ ئەندازە موڕاعاتی هەژاران
دەکەن. بیمارستانی شووڕەوی لە تەورێز شەفاخانەی کوردانە. ئەو خزمەتەی بیمارستانی
شووڕەوی لە تەورێز لە مودەیەکی کەم دا بە کوردانی کردووە بێ وێنەیە و تەواوی ئەو
مووەفەقییەتە لە ئەسەر زانایی و هەوڵ و تێگەیشتنی پڕ دۆست و نەوع پەروەر ئاغای
دوکتور سەمەدۆف ڕەئیسی بیمارستانی نێو براوە. ئەم شەخسە بە شەو و بە ڕۆژ تەواوی
وەختی خۆی سەرفی خزمەت و چاوەدێری بێماران دەکا. ئاغای سەمەدۆف شەخسی خۆی جوزئییاتی
وەزعییەتی بێماران لە حەیسی خۆراك و پۆشك، مەنزل، تەختی خواب، ڕەختی خواب ، لیباس.
دەوا ،موعالەجە، نەزافەت ، ساردی و گەرمی مەنزڵ و هەر شتێك کە بۆ بێمار سوودی ببێ
یا زەرەر بگەیێنێ ڕەچاوی گرتووە وچووکترین غەفڵەتێك لە بێماران ناکا .
ئەم شەخسە بۆ خزمەتی بێماران شەو و ڕۆژ نازانێ و بۆ ئەو وەختی ئیستراحەت و کار وەك
یەکە، تەنیا ئەو وەختە و ئەو کارە لە بەرچاو ئەو دا ئەهەمییەتی هەیە کە بە قازانجی
بێمار بێت. باوەڕم پێ بکەن پیاو خەیاڵ دەکا کە ئەساسەن ماندوو بوون لە وجوودی ئەم
شەخسە فەعالە دا کار ناکا و یا وجوودی ئەو لە مادەیەک دروست کراوە کە دەگەڵ وجودی
خەڵکی دیکە جیاوازە. خانمی ئاغای دوکتور سەمەدۆف لە خۆی کەمتر نییە. ئەو خانمە زانا
و پڕ مێهر و محەبەتە لە تەواوی مەراحیلی پێ ڕاگەیشتن بە وەزعییەتی بێماران شان بە
شانی مێردەکەی حازرە و بە ڕەفتار و کرداری پڕ مێهر و عاتیفەی خۆی نەخۆشان
دەلاوێنێتەوە و بە ساغ و سڵامەتی و شەفا ئومێدەواریان دەکا.بە ڕاستی ئەم دوو زاتە
باوك و دایکێکن کە خودا بۆ نەخۆشانی ناردوون . لەو بێمارستانە دا لە بەر چاو ئاغای
دوکتور سەمەدۆف و خانمەکەی دا هەموو بێمارێک وەك یەك وان و هەموو بە نیهایەتی
جیدییەت و بە نەزەری موساوات دەرمان دەکرێن. زۆردار و بێ زۆر، فەقیر و دەوڵەمەند لە
کن وان هیچ فەرقیان نییە. ئەمن کە ئەم قسانە دەڵێم بە هەوا نییە، بەڵکوو جگەلەوە
بۆخۆم چەندین جار بە چاو دیومە شەخسەن دەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە هەژارانی نەخۆشی کورد
و عیدەیەك لە پێشمەرگەکانی برینداری هێزی کوردستان دەو بیمارستانە دا موعالەجە
دەکران هیچ شوعبەیەک لە بیمارستان نەبوو کە چەند کەس کوردی تێدا موعالەجە نەکرێ
.بەڕاستی ئەو ئەهەمییەتەی کە بە موعالەجەی موهیمتەرین شەخس دەدرا بەچووکەتریشیان
ئەو ئەهەمییەتە دەدرا. ئەساسەن دەوێدا هەژار و دەوڵەمەند و گەورەو چکۆڵە مەعنایەکی
نییە و ئەوانەش هەموو لە بەر و بووی بەشەر دۆستی و نەوع پەروەری ئاغای دوکتور
سەمەدۆف و خانمەکەی دەزانم، لە بەر ئەوە بە هۆی ئەم چەند کەلیمەیە سوپاسی بێ پایانی
خۆم لە لایەن هەموو خەڵکی کوردستان بە تایبەتی لە لایەن پێشمەرگەکانی کوردستانەوە
بەو دوو شەخسە نەوع پەروەر و بەشەر دۆستە کە میوەی باغی تەربییەتی لێنین و ستالینی
مەزنن پێشکەش دەکەم و هومێدم وایە دەوڵەت و ئەفڕادی میلەتەکانی ئیتیحادی شووڕەوی
هەمیشە بە دەسەڵات و سەربەرز و دوژمن لە بەرانبەری ئەوان دا پەست و زەلیل بێت و
خودا ئەو دۆست و میلەتە هەتاهەتایە پایەدار کا و بۆ خزمەت بە نەوعی بەشەر مووەفەق
و پیرووزیان کات.
خولاسه‌ی
نوتقی ئاغای خه‌لیلی خوسره‌وی
سه‌رۆکی کاری کوردستان
به
وه‌سیله‌ی
ڕادیۆی شه‌وی
١١//٦/١٣٢٥
با وێگڕا هه‌وڵ
ده‌ین
هاونیشتمانان
له
دوای ساڵانی درێژ ژێرده‌ستی،
وێستهکه
به یه‌گانه
ئاواتی کۆن و نوێمان که
ئازادی و دێمۆکڕاسییه
موه‌فه‌ق
بووین. کاروباری حکوومه‌تی
بۆ خۆمان و به زمانی خۆمان ئیداره
ده‌که‌ین
و له ته‌واوی
ده‌ستگای حکوومه‌تی
دا کورده‌کان خه‌ریکی
کارن.
جا پێویسته
زۆر به شانازی
قۆڵی پیاوه‌تی هه‌ڵماڵین
و بێینه مه‌یدانی
عه‌مه‌ل
و کار کردن. تا به‌و
هۆیه به
دونیا و به
تایبه‌تی به
دوژمنانی ئازادی بڵێین که
ئێمه ده‌توانین
له ئازادی و دێمۆکڕاسی ئیستیفاده
بکه‌ین.
ئه‌وا
له سایه‌ی
خودا و پشتیوانی ده‌وڵه‌ته
ئازادی خوایه‌کان
و فیداکاری و بیری ڕاستی ڕه‌هبه‌ر
و پێشه‌وای گه‌وره
و هه‌وڵ و
کۆششتی برا کورده‌کان ڕۆژ به
ڕۆژ به تهرهقییاتێکی
عه‌زیم نایل ده‌بین.
چلونهتی
کوردستانێ ده‌گه‌ڵ
پێنج ساڵ له‌وه‌ی
پێش بێببه پێش چاو، هه‌موو
که‌س حه‌تتا
دوژمنیش ته‌سدیق ده‌کا
که باوجوودی که‌م
وه‌سائیلی و نه‌داری
له عه‌رزی
تا ئاسمان وه‌زعی کوردستان گۆڕاوه
و پێش که‌وتووه.
هێزی میللی، ڕۆژنامه،
چاپخانه، شاره‌وانی،
شاره‌داری ، ستاسیۆنی ڕادیۆ، فه‌رهه‌نگ،
که‌شاوه‌رزی
و تراکتۆر و هه‌زاران هه‌زار
تهرهقییاتی
دی که که‌س
به خه‌ونیش
نه‌یبیستبوو.
براکان زۆر زۆر به
پێویست ده‌زانم
که لێره
دا له جه‌نابی
ژه‌نه‌ڕاڵ
محه‌مه‌د
حوسێن خان سه‌یفی قازی ئیزهاری سوپاس و ته‌شه‌کور
بکه‌م که
شه‌و و ڕۆژ بۆ
ئیسلاحاتی کوردستان و به تایبه‌تی
بۆ نهزافهت
و ته‌عمیری شاری بێ وچان هه‌وڵ
ده‌دا.واجبه
هه‌موو که‌س
یاریده‌ی بدا تا ئینشائه‌ڵا
ئه‌و ئیسلاحاتهی
که مه‌نزووری
فه‌رمانداری ئازادیخوامانه
زۆر زوو و باشتر جێ به
جێ [ چه‌ند
وشه که‌وتووه
] .... له ههوهڵدا
چاوه‌نۆڕی بوون پێک نه‌هات.
نه‌ته‌وه‌ی
کورد ئه‌وڕۆ له
ئاغا تا شوان و ده‌وڵه‌مه‌ند
و هه‌ژار وێکڕا بێ درۆ و ده‌له‌سه
بۆ قایم کردنی ئازادی و په‌ره‌سه‌ندنی
دێمۆکڕاسی تێده‌کۆشن و به
کوێرایی چاوی دوژمنان وێکرا هه‌وڵ
ده‌ده‌ن
دووبهرهکێکی
که ده‌وڵه‌ته
ئیرتیجاعێکان ده‌یانه‌ویست
له نێو کورده‌واریدا
بڵاوی که‌نه‌وه
هه‌مووی هه‌رز
ده‌رچوو و نه‌ی
توانی سه‌نگه‌ری
ئیتیحادی کورد داڕووشێنێ.
به‌رقه‌رار
بێ یه‌که‌تی
کوردستان!
جا که‌وایه
،روئهسایی به
نامووس، ئاغایانی عه‌شایر،
مه‌ئمووره‌کانی
حکوومه‌تی میللی،دێهاتی و شارستانی با زیاتر
سه‌عی بکه‌ین
، با زیاتر فیداکاری بکه‌ین.
بۆ پێشه‌وه
بۆ ڕزگاری براکانمان، بۆ پێشه‌وه
بۆ ڕاگرتنی ئازادی و دێمۆکڕاسی، بۆ پێشه‌وه
بۆ ئیجرای ده‌ستووراتی
پێشه‌وای مهحبووبمان.زیندوو
و به‌رقه‌رار
بێ پێشه‌وای گه‌وره‌مان
مامۆستا
عه‌بدولره‌حمانی
محەمەد ئەمین زه‌بیحی
بێ ئه‌ملاو
و ئه‌ولا
عه‌بدولره‌حمانی
زه‌بیحی
[بێژه‌ن]،گهڕێنهندهی
"نیششتمان" و به‌رپرسی
چاپه‌مه‌نی
ژ.ك [ مطبوعات مدیری]یه‌ك
له
ڕووناکبیره
هه‌ره
هه‌ڵکه‌وتووه‌کانی
ساڵانی چله‌کانی
زایینی کوردستان بووه.له
ته‌مه‌نێکی
که‌مدا
کاروباری چاپه‌مه‌نی
"کۆمه‌ڵه‌ی
ژیانی کورد"ی وه‌ستایانه
هه‌ڵسووڕاندووه.هه‌ژار
له
بیره‌وه‌رییه‌کانی
دا "چێشتی مجێو‌ر" دامه‌زرێنه‌رانی
کۆمه‌ڵه
ئاوا ده‌ناسێنێ:
" له
پاش قه‌ومانی
شه‌هریوه‌ر
[مه‌به‌ست
٢١ی خه‌رمانی
١٣٢٠ی هه‌تاوی
و له
سه‌ر
ته‌خت
لاچوونی ڕه‌زاشای
په‌هله‌وییه]و
هاتنی ڕووس بۆ مه‌ڵبه‌ندی
موکوریان، ئه‌فسه‌رێک
له
لایه‌ن
کۆمه‌ڵی
هیوای کوردستانی به‌ر
ده‌ستی
عێراقه‌وه
هاتۆته
سابڵا‌غ و ده‌یه‌وێ
که‌سێك
په‌یدا
کا که
گوێ له
ئامۆژگاری بگرێ.چه‌ند
ڕۆژێك له‌و
و له‌م
پرسیار ده‌کا،پێی
ده‌ڵێن
زه‌بیحی
ده‌م
له‌و
مه‌سه‌لانه
وه‌رده‌دا.زه‌بیحی
حوسێنی [مه‌به‌ست
حوسێنی زێڕینگه‌رانه]
پێ ده‌ناسێنێ
و چه‌ند
که‌سێکیش
ساز ده‌ده‌ن
که
گوێ له‌و
ئه‌فسه‌ره
که
ناوی میرحاجه
بگرن.یازده
که‌س
له
باغی سیسه‌ی
ده‌گه‌ڵ
میرحاج کۆ ده‌بنه‌وه.
له
سه‌ر
ئامۆژگاری ئه‌و
،حیزبی "ژ.ك"داده‌مه‌زرێنن
،سوێندنامهکهی
ده‌نووسنه‌وه،پڕۆگرامی
حیزبی هیوا به
تۆزێک ده‌سکاریه‌وه
ده‌که‌نه
پڕۆگرامی "ژ.ك" . حوسێن فرووهه‌ر
[حوسێنی زێڕینگه‌ران]،
زه‌بیحی
[ عه‌بدولره‌حمان]،ته‌وحیدی
مه‌لا
نه‌جمه
[ نه‌جمه‌ی
ته‌وحیدی]،
ئیمامی [عه‌بدولره‌حمان]،محه‌مه‌دی
نانه‌وا
[زاده]،
قادری موده‌رسی،
محه‌مه‌دی
یاهو، شاپه‌سه‌ندی
[محه‌مه‌د]،
محه‌مه‌د
سه‌لیمی،
قاسم قادری [قازی]، خاڵه
مه‌لای
داودی بناغه
دانه‌ر
بون .جا که
زه‌بیحی
منی برده
سوێند دان، به
منه‌وه
بوینه
بیست ئه‌ندام.حوسێن
ئه‌ندامی
ژماره
یه‌ک
و زه‌بیحی
ژماره
دو بو و حوسێن سه‌رۆکی
کۆمه‌ڵه‌ی
" ژ.ك" بو."
زه‌بیحی
له
کاتی ڕاگه‌یاندنی
کۆمار له
مهاباد نه‌بوو.له‌گه‌ڵ
قاسمی قادری قازی و دڵشادی ڕه‌سووڵی
له
لایه‌ن
مه‌ئموورانی
حکوومه‌تی
نێوه‌ندی
له
نزیك ورمێ ده‌گیرێن،
ڕاده‌گوێزرێن
بۆ تاران.به
حه‌ول
و تێکۆشانی قاسمی سه‌دری
قازی که
ئه‌و
سه‌روبه‌ندی
له
تاران له
خولی 14ی مه‌جلیسی
شوورای میللی [ پارڵمانی ئێران] نوێنه‌ری
مهاباد بوو و ته‌نانه‌ت
دوای ته‌واو
بوونی ئهوخولهی
مه‌جلیسیش
هه‌ر
له
تاران مابووه‌وه
و نوێنه‌ری
قازی محه‌مه‌د
بوو، له
زیندان به‌رده‌درێن
و دێنه‌وه
مهاباد.
ڕۆژنامه‌ی
کوردوستان له
ژماره‌ی
١٣ی خۆیدا چوارشه‌ممۆ
٢٤ی به‌ندان
١٣٢٤هەتاوی ١٣
فێورییه‌ی
(ڕەشەمێ)
١٩٤٦ زایینی خه‌به‌ری
به‌ربوونی
زه‌بیحی
و ئاواڵانی ئاوا باس ده‌کا:
" مزگینی !! وه‌لام
گه‌یشتوه
که
سی [سێ] که‌سی
آزادیخوای ایمه:
عبدالرحمن ذبیحی
،
دڵشاد ڕەسووڵی
و قاسم قادری که
هه‌شت
مانگ له‌مه‌وبه‌ر
له
لاین کاربه‌ده‌ستانی
فاشیست مابی ایرانی به
ناحه‌ق
به
دیل گیران و یه‌کسه‌ر
بردنیانه
تاران له
حمدی خودا ده‌گه‌ل
آزادی ایمه
ئه‌وانیش
آزاد کراون و ئه‌م
روژانه
خزم وکه‌س
و برایان به‌وان
شاد ده‌بن.
زه‌بیحی
له
دوای به‌ربوون
له
زیندان، هه‌ر
وه‌ک
ڕابردوو هه‌ڵسووڕاوه،
له
ڕۆژنامه‌ی
کوردستان دا وتار و نووسراوه
بڵاو کردووته‌وه،هه‌ر
وه‌ها
له
پێوه‌ندییه‌کانی
دیپڵۆماتیکی کۆمار دا وه‌ك
له
چه‌ند
وێنه‌یه‌کدا
که
دواتر بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه
ده‌سه‌لمێ
به‌شداری
کردووه،ئیگلتن
ده‌ڵێ
له
سه‌رده‌می
کۆمار دا وه‌کوو
پشکنێری حکوومه‌ت
کاری کردووه.
بەپێی ڕۆژنامەی کوردستان ( ژمارە
٣٤،
چوار شەمۆ ٢٤ی ڕێبەندانی ١٣٢٤
هەتاوی
١٣ی
فێورییه‌ی
١٩٤٦) قاسم قادریی قازی،عەبدولرەحمان زەبیحی، دڵشاد ڕەسووڵی و دوو زیندانی دیکەی
کورد کە لە کوردستان دا نێویان نەهاتووە، دوای نیزیکەی هەشت مانگ لە زیندانی تاران
بەر بوون
تێبینی: ئه‌م
وێنه‌یه
به
سپاسه‌وه
له
ئارشیوی شه‌خسی
عه‌لی
که‌ریمی
وه‌رگیراوه‌و
له‌پێشه‌کی
چاپکردنه‌وه‌ی
٨٢ ژماره‌ی
ڕۆژنامه‌ی
کوردستان یشداههیه
که
ساڵی ٢٠٠٧ وه‌کوو
پڕۆژه‌یه‌کی
هاوبه‌ش
له
لایه‌ن
بنکه‌ی
ژین و چاپه‌مه‌نی
ئاراس بڵاو کراوه‌ته‌وه.
عه‌زیزوڵاخانی زه‌ندی
عه‌زیزوڵاخانی زه‌ندی
(عه‌زیز ئه‌لمانی)
دامه‌زرێنه‌ری
"حیزبی ئازادیی کوردستان"
بۆ ئاگاداری زیاتر له
سه‌ر ژیان و
به‌سه‌رهاتی
عه‌زیزی زه‌ندی
و حیزبی ئازادیی کوردستان بڕاونه نووسراوه‌یه‌کی
حه‌سه‌نی
قازی که له
مانگی ئووتی
ساڵی ٢٠٠٧ له
وێبنووسی "ڕوانگه"
دا بڵاوکراوه‌ته‌وه:
دوکتور
ئه‌میر حه‌سه‌نپوور له وتارێك دا : " به‌سه‌رهاتی دوکتور مسته‌فای قازی". گزینگ ،
ژماره ١٤ ، زستانی
١٩٩٧ ده‌نووسێ : " میسیۆنی ئایینی
The
Inter- Synodical Ev.Lutheran Orient Mission Society
که بۆ ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ له سابڵا‌غ و ناوچه‌ی
موکریان چالاکی بووه له‌ئامریکا چاپه‌مه‌نییه‌کی زۆری به
زمانی
کوردی و ئینگلیسی بڵاو کردووه‌ته‌وه. ئه‌و کتێبه کوردییانه‌ی ئه‌من چاوم
پێکه‌وتوون ئه‌وانه‌ن، کتاب ارشاد المذنین
(ئامۆژگاریی گوناهباران) ( ١٩٤٥ ، ٢٤٨ لاپه‌ڕه ) . کتێبی ارشاد المذنین
وه‌رگێڕه‌که‌ی "عه‌زیز زندیه مشهور به
المانی " یه که له ٧ی شه‌والی ١٣٤٤ هەتاوی ١٩٢٦زایینی به خه‌تی خۆی
نووسینه‌وه‌ی ته‌واو کردووه به‌ڵام بیست
ساڵ دوایه له ئامریکا چاپ کراوه. عه‌زیز زه‌ندی خه‌ڵکی سابڵا‌غ بوو و ده‌ورێکی
گرینگی بوو له فێر کردنی زمانی
کوردی به میسیۆنێره‌کان و وه رگێڕانی ئه‌ده‌بییاتی ئایینی‌یان". گزینگ ژماره ١٤ ،
لاپه‌ڕه‌ی ٤١
عه‌زیز زه‌ندی ساڵی ١٢٧٧ی هه‌تاوی ١٨٩٨ زایینی له دێی " قالوێی زه‌ندان" له دایك
بووه، له ساڵی ١٩١٦ یانی
ئه‌و کاته‌ی هه‌ژده ساڵان بووه ماڵیان هاتووه‌ته سابڵا‌غ و خه‌ریکی کاری که‌وش
دورین و پینه‌چێتی بووه" هه‌ر له‌و
ده‌ستخه‌ته دا هاتووه نێوبراو له ٢٠ی تیری ١٣٢٦ واتە لە ١ مانگی پووشپه‌ڕی ١٣٢٦ی
ههتاوی١٩٤٧ زایینی
چووه‌ته تاران، عه‌زیز زه‌ندی له ٢٤ی پووشپه‌ڕی ١٣٥١ی هه‌تاوی ١٩٧٢ زایینی له
تاران له ته‌مه‌نی ٧٤ ساڵی دا
کۆچی دوایی کردووه و له گۆڕستانی به‌هه‌شتی زه‌هرا قه‌تعه‌ی ٣ ، ره‌دیفی ١١٩
نێژراوه.
گۆڤاری توده " ارگان سازمان انقلابی حزب توده ایران در خارج از کشور" یش له
ژماره ١٩ ( تیرماه ١٣٤٩ ) – ژووه‌ن ، ژووییه‌ی ١٩٧٠ – ده‌نووسێ : " له ساڵانی ١٩٣٩-١٩٤٢ ڕێکخراوێکی
پچووک به نێوی " حزب آزادی
کوردستان" به ڕێبه‌ری دوکتور عه‌زیزی زه‌ندی پێکهات. له‌و ڕێکخراوه‌یه جگه له
به‌یاننامه‌یەك به بۆنه‌ی هاتنی
ئه‌رته‌شی سوور بۆ سه‌رووی ئێران، که له‌ودا پیرۆزبایی کردووه له ڕزگاربوون له
فاشیزم و داوای مافی دیاریکردنی
چاره‌نووس بۆ گه‌لی کورد ده‌کا، چ سه‌نه‌دێکی دیکه به ده‌سته‌وه نییه" . ل ١٠.
(به گێڕانه‌وه له گۆڤاری گزینگ،
ژماره ١٧ پاییزی ١٩٧٧ ، لاپه‌ڕه‌ی ٣٩)
غه‌نی بلووریان له بیره‌وه‌رییه‌کانی دا هێندێک باسی چالاکییه‌کانی " عه‌زیز
زه‌ندی " ده‌کا و ده‌نووسێ : عه‌زیزی زه‌ند
مه‌هابادی به جێهێشت و چووه ته‌ورێز و له‌وێ نیشته‌جێ بوو. ناوبراو ده‌گه‌ڵ چه‌ند
هاوفکری سیاسی خۆی لقی حیزبی
تووده‌ی له ئازه‌ربایجان دامه‌زراند. به‌ڵام به دوای دروستبوونی " فیرقه‌ی
دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان" له ته‌ورێز،عه‌زیز
زه‌ند و هه‌ڤاڵانی نێوی ڕێکخراوه‌که‌یان گۆڕی و تێکه‌ڵی فیرقه‌ی دێمۆکراتی
ئازه‌ربایجان بوون. ئیتر ئه‌وسا عه‌زیزی
زه‌ند کاری نه‌ما و چووه تاران و له‌وێ مایه‌وه.
ئه‌و ڕه‌وته پیشان ده‌دا که "
غه‌فووری مه‌حموودیان " و " عه‌زیزی زه‌ند" سه‌ر به‌و بیره سیاسییه بوون که " هاشم ئۆف " ویستوویه‌تی" . ئاڵه‌کۆك،
ئه‌رده‌شێری ئاوانێسیان یه‌کێك له که‌سایه‌تییه کۆمۆنیسته‌کانی ئێران له
سه‌رده‌می ڕه‌زا شا و یه‌ک له دامه‌زرێنه‌رانی
"حیزبی تووده‌ی ئێران" له بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆیدا له باسی سه‌روبه‌ندی به‌ر له
پێکهاتنی فیرقه‌ی دێمۆکرات باسی
ڕێکخراوه‌یه‌ک ده‌کا به ناوی " سازمان زحمتکشان آذربایجان " – ڕێکخراوی
زه‌حمه‌تکێشانی ئازه‌ربایجان – وده‌نووسێ : " ڕێبه‌رانی ئه‌وان خه‌ڵکی به دۆڵاب و فێڵباز و له باری سیاسییه‌وه
نه‌خوێنده‌وار بوون که هیچ ئامانجێکیان
نه‌بوو جگه له پڕ کردنی گیرفانیان نه‌بێ، که‌سی هه‌ره سه‌ره‌وه‌یان به
ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م کابرایه‌ك بوو به نێوی قوڵییێف
که مه‌علووم نه‌بوو له پێشوو دا چکاره بووه. ئه‌و چه‌ند ماشێنی باری هه‌بوو که
سوور سوور دیار بوو له ڕێگه‌ی دزی
و پاشه‌که‌وته‌وه وه‌ده‌ستی هێنابوو. سه‌رۆکه‌که‌ی دیکه‌یان که‌سێك بوو به نێوی
زه‌ند که به ڕه‌چه‌ڵه‌ك کورد بوو و پێشتر
لای ئالمانییه فاشیسته‌کان کاری کردبوو. زه‌ند ته‌نانه‌ت جاسووسی ئاڵمانییه‌کانیش
بووه، ئه‌وه‌ی ئاشکرابوو هه‌ر دووکیان
شارلاتان و دز بوون، به هه‌مه حاڵ وابزانم له نێوه‌ڕاست ساڵی١٩٤٢ دابوو که ئه‌م
ڕێکخراوه‌یه له به‌ر یه‌ک هه‌ڵوه‌شا."
( خاطرات اردشیر آوانسیان ، لل .٢١٠ ، ٢١١)
|