هۆزی مەنگور
هەمزاغای مەنگور
سەرۆکی عەشیرەتی مەنگوڕ و فیداکاری گەورەی رێبازی کوردایەتی، هەمزاغای مەنگوڕ
یەکێکە لەو تێکۆشەرە دلێرانەی کە بەجوامێری و راستگۆیی و بەخشندەیی خۆی توانی
ناوبانگێکی بەرز بۆ بنەماڵە و عەشیرەتەکەی بەدەست بهێنێت، شوێنی نیشتەجێ بوونی
عەشیرەتی مەنگوڕ لەسنووری نێوان ئێران ودەوڵەتی عوسمانی‌دا ئەم خێڵەی کردبووە
ئامانجی دەستدرێژییە بەردەوامەکانی لەشکری دەوڵەتی عوسمانی و لەشکری شای ئێران.
هەمزاغای مەنگوڕ، وەک سەرکردەیەکی خاوەن هەستی نیشتمانی، رێگەی خەبات و بەرگریکردنی
هەڵبژارد و پەیوەندی کرد بەشێخ عوبەیدوڵای نەهرییەوە و هەموو توانا‌و دەسەڵاتێکی خۆی
و عەشیرەتەکەی تەرخان کردبۆ پشتگیری کردنی شێخی نەهری و لەکۆبوونەوەکەی
شەمزینانیشدا بەشدارییەکی کاریگەری کرد. هاوینی ساڵی ١٨٨٠ کاتێک لەشکری شای ئێران
بەناوی کۆکردنەوەی سەرانەو باجەوە هەڵی کوتایە سەر ناوچەکانی کوردستان و
راپەڕینەکەی شێخی نەهری لێ دروست بوو، هەمزاغا بەخۆی و پێنج هەزار جەنگاوەرەوە چووە
پاڵ راپەڕینەکەو لەگەڵشێخ عەبدولقادری کوڕی شێخ عوبەیدوڵادا زنجیرە هەڵمەتێکی
سەرکەوتوویان دەست پێ کرد کەناوچەکانی (مەرگەوەر) و (لاجان) و (سەردەشت) و (سابڵاخ)
و (میانداواو)یان تیا ئازاد کرا. سەرکەوتنەکان هێندە کاریگەر بوون کە تاران و
ئەستەمبوڵی پێ نیگەران بوون وسەر لەنوێ کەوتنە داڕشتنی پیلان بۆ لەناو بردنی
راپەڕینەکەو بەهاوکاری ئینگلیز و روسیا و نەمسا دژە هێرشی داگیر کەران دەستی پێ
کرد. مانگی تشرینی دووەمی ئەو ساڵە و لە کاتێکدا کە شاری ورمێ و دەروازەکانی شاری
تەورێز لە ژێر کۆنترۆڵی لایەنگرانی شێخ عوبەیدوڵا دا بوون،دوو بەرەکی کەوتە ناو
جەنگاوەرە کوردەکانەوە و پەلاماری لەشکری ئێران هێزەکانی شێخی نەهرییان ناچار کرد
پاشە کشێ بکەن و تەنانەت زوربەشیان پەیوەندییان کرد بەدوژمنەوە، بەڵام هەمزاغای
مەنگوڕ هەر لەگەڵ شێخدا مایەوەو سەرباری ئەو هەموو زیانە گیانی و
ماددییەیکەلەناوچەکەی کەوت، درێژی دا بەشەڕی پارتیزانی و زەبری کاریگەری لەدوژمن
وەشاند. سەرەنجام لەسەنگەری بەرگریدا شەهید کرا و پاش شەهید کردنیشی سەریان بڕی و
بەدیاری بردیان بۆ فەرماندەی هێزەکانی ورمێ.
هه‌مزه‌ی
باپیر
هه‌مزه‌ی
باپیر ئاغای دووهه‌م سه‌رۆكی هۆزی مه‌نگور ، رێكه‌وتی له دایك بوونی له ده‌ست دا
نیه ، هه‌مزاغا له ماوه‌ی ژیانی دا زۆری سه‌ختی و چه‌رمه‌سه‌ری دیوه له ده‌ورانی
عوسمانی دا له ئیستامبوول بۆ ماوه‌ی چه‌ندساڵێک زیندانی كراوه هه‌روه‌ها له لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیرانیش له ژێر زه‌خت و زۆری دا بووه ،هه‌ستی به هه‌ژاری و ژێر
ده‌ستی خۆی و میلله‌ته‌کی كردوه ، له كاتی به‌ر پا بوونی شۆرشی مه‌زنی شێخ
عوبه‌یدیلای نه‌هری رۆلی به‌رچاوی گێراوه و ده‌گه‌ڵ شێخ عبدولقادر (کوری شێخ
عوبه‌یدلا ) وه‌ک فه‌رمانده‌ری هێزی چه‌کداری كورد له قۆلی موکریان دیاری کراوه و
زۆر سه‌ركه‌وتنیان وه‌ده‌ست هێناوه ....ا
به‌داخه‌وه به هۆی كه‌ندو و كۆسپی زۆر هێزی چه‌كداری كورد نه‌یان توانی ناوچه‌کانی
ژێر ده‌سه‌ڵاتیان بپارێزن بوو به‌هۆی تێکشکانی ئه‌وراپه‌رینه و کشانه‌وه‌ی
هێزه‌کانیان ، له ئاکام دا هێزه‌كانی شێخ عوبه‌یدیلا به‌ره‌رو سنوره‌کانی عوسمانی
گه‌رانه‌وه هه‌مزاغاش به‌هۆی فێڵ و ته‌ڵه‌کی حسه‌ن عه‌لی خان ( ئه‌میر نیزامی
گه‌روس ) له رێکه‌وتی ٣٠/٧/١٨٨١ له شاری مه‌هاباد شه‌هیدكراوه.
The majority of the Mangur tribe live in Iranian Kurdistan (Eastern Kurdistan).
There are almost 170 Mangur villages between Mahabad and the Gawrg tribe, also
from piranshar to the areas of the Mamash and Debokri tribes and also Serdasht
with Gawrgi Serdasht, and Bokan side with Debokri tribe. The Mangur villages
stetch to Iraqi Kurdistan to the city of qaladeze and peshdar area.
The Mangur tribe consists of 32 family sectors, they are listed below. Some of
those listed, sect of into other families as well making up 32.
|