گەوره ژنانی کوردستان خاتوون مه‌ستۆره‌ی ئه‌رده‌ڵان
ناوی"
ماشه‌ره‌ف خانم" نازناوی "مه‌ستۆره" بووه. ده‌وروبه‌ری ساڵی (١٢٢٠ هەتاوی)
١٨٠٤زاینیی له‌بنه‌ماڵه‌ی قادریه‌کانی سنه‌دا که ئه‌وسا زور لای واڵیه‌کانی
ئه‌رده‌لان به‌قه‌دربوون،
له شاری سنه هاتوه‌ته دنیاوه، "ئه‌وله‌سه‌ن" به‌گ باوکی له پیاوه
ڕه‌سه‌نه‌کانی سنه بوو، کچه‌که‌ی فیری خونده‌واری ده‌کات تاراده‌یك ناو
ده‌رئه‌کات. له سه‌رده‌می خه‌سره‌وخان والی ئه‌رده‌لان (خانی ناکام)
خان و بنه‌ماڵه‌ی قادریه‌کان نێوان ناخۆشی ئه‌که‌وێته به‌ینیان و لێك
ده‌ڕه‌نجن. به دوای ئاشت بونه‌وه ده‌بنه خزم و خاتوو مه‌ستۆره ده‌بێته
هاوسه‌ری
خه‌سره‌و خانی ئه‌رده‌لان. زوربه‌یان له‌به‌ین چوونه و ئه‌وه‌ی له دیوانه‌که‌یدا به‌هه‌وڵی "میرزا ئه‌سه‌دولاخانی کوردستانی" کۆکراوه‌ته‌وه و له‌چاپ دراوه ته‌نیا دوهه‌زار شێعره. نموونه‌یێک له‌شێعره‌کانی:
گرفتارم وه‌نازی چاوه‌کانی مه‌ستی فه‌تانت بریندارم به‌نیشی
خاتوون مه‌ستۆره له‌گه‌ڵ "یه‌غمای جه‌نده‌قی" به‌فارسی شێعریان بۆ یه‌کتر نووسیوه له‌ڵایکتره‌وه له‌گه‌ڵ شاعیرانی به‌ناوبانگی کوردی سه‌رده‌مشدا وه‌ك نالی و مه‌وله‌وی موشاعیره‌ی کردووه، هه‌روه‌ها به وته‌ی ناسری ئازادپوور له خاتوون مه‌ستووره جگه له دیوانی شێعره‌کانی، مێژووی ئه‌رده‌لان، نامیلکه‌یه‌کیش ده‌رباره‌ی بڕوای ئاینی ئیسلامه‌تی نووسیوه. شاعێری پایه‌به‌رز مه‌وله‌وی تاوگۆزی ئه‌و شێعره‌ی به‌بالای خاتوو مه‌ستووره‌دا هۆنیوه‌ته‌وه: "خورشیده‌که‌ی ناز،ئه‌وجی بورجی سه‌ور سه‌رتۆغرای ده‌فته‌ر مه‌حبووبان جه ده‌ور ها له خانه‌که‌ی بورجی شه‌ره‌فدا نوور ئه‌فشانیشه‌ن وه هه‌ر ته‌ره‌فدا"
خاتوون مه‌ستووره له‌سه‌ره‌تای میژووه‌که‌یدا ئاوا باسی به‌سه‌رهاتی خۆی ده‌کات
: "منی وا بێ نرخ و هه‌ژار
مه‌ستۆره ناو که کیژی ئه‌وله‌سه‌ن به‌گ و نه‌وه‌ی
خوا لێ خوشبووگ حه‌مه ئاغای کوردستانیم ، چونکه‌باوکم زۆر حه‌زی
له‌خوێندن بووگه و منیش کیژی نه‌وبه‌ری بووگم خۆشی ویستووم، و پێی
خویندووم، زۆرم خوو دابووه سه‌ر کتێب، هه‌موجوره کتێبێکم ده‌خویندوه که له
ناویاندا
زورم حه‌ز له مێژو بوو، تا رۆژێکیان چاوم به‌نوسراوێ که‌وت ده‌رباره‌ی
کوردستان ، هه‌رچه‌ن فره‌یشی تیاچوو بوو، به‌ڵام هه‌ر که‌م و کورتێکی مابوو.
ئه‌وه بوو به هانده‌رم که منیش شتێ بخه‌مه سه‌ری و به‌سه‌رهاتی
ئه‌رده‌ڵانه‌کان بنووسم. به‌تایبه‌ت که‌خۆم به‌نانخۆریان ده‌زانم وئێستایش
خزمیانم، شانازی به به‌ختم ئه‌که‌م. بوئه‌وکاره‌ش روانیومه‌ته زور کتێب و
پرسیاریشم له زۆر پیره‌پیاوان کردووه تا ئه‌و مێژوم نووسیوه. تکامه له
خوێنه‌ران به‌نزا له‌بیرم نه‌که‌ن". سه‌رئه‌نجام ماشه‌ره‌ف خانم ( خاتوون مستوره ئه‌رده‌لان) ته‌نیا چل و چوار ساڵی ته‌مه‌ن بوه له مانگی موحه‌ڕه‌می ساڵی١٢٦٤هەتاوی ١٨٨٥ زاینیی له شاری سلێمانی به‌هۆی نه‌خوشیه‌وه کوچی دوای کردووه و ته‌رمی پیرۆزی له‌گرد سێوان به‌خاك نیژردرا. |