میرزا محەمەدئەمین مەنگوڕی میرزا محەمەدئەمین مەنگوڕی ڕووناکبیری دووربینی سەردەمی کۆماری مەهاباد ناسراو بە (محەمەد ئەمین مەنگوڕی) کوڕی ئەحمەد کوڕی فەقێ برایم کوڕی مەلا یووسفە. فەقێ برایمی باپیری، کاتی خۆی لە دێی ( سوێناس) ی ناو هۆزی گەورك دانیشتووە. باوکی بە هۆی کێشەیەکی هۆزایەتی ناچار بووە بچێتە ناو هۆزی مەنگوڕ لە دیوی باشوری کوردستان لە دێی (زوودان) جێگیر بووە. هەر لەوێ " گوڵێی کچی فەقێ وەیس "ی هێناوە. لەوەوە ناسناوی مەنگوڕی بە سەر بنەماڵەکەیدا بڕاوە. میرزا محەمەدئەمین ١٩١٠ لە قەڵادزێ لە دایك بووە بە مناڵی لای مەلا حەمەدەمینی ماڵخۆبزنی خراوەتە بەر خوێندن، بەڵام لە بەر ئەوەی حەزی لە خوێندن نەکردووە دەرکراوە. کە ناوچەکە کەوتووەتە ژێر دەستی ئینگلیز، دووبارە خراوەتەوە حوجرە، لە لای مەلا مەحموود ناوێك دەرسی دینیی وەرگرتووە. کە بە هۆی بازرگانی تووتنەوە لەگەڵ باوکیدا کەوتووەتە باشووری عێڕاق، لە (سوارییە) پۆلەکانی پێنجەم و شەشەمی سەرەتایی تەواو کردووە، دوایی دەستی داوەتە کاسبی و سەرکەوتنی تێدا بە دەست نەهێناوە بۆیە بووە بە میرزا لە لای مامەند ئاغای سەرخێڵی ئاکۆ و ناوی میرزای لەو کاتەوە لێ نراوە.
١٩٣٢ دامەزراوە بە قۆڵچیی دائیرەی ئیستهلاك، مانگێ بە ٥٥ ڕووپییە ، پاش ماوەیەك
دەرکراوە. هەمان ساڵ لە ٢٣ی ئابدا خولێکی سێ مانگەی پۆلیسیی دیوە، ئەمجا خراوەتە
خولێکی سێ مانگەی موخابەرەی هیلیۆگڕافی مۆرس ؛ بوە بە موخابەرەچی و نێردراوە بۆ
گڵەزەردە و ماوەت. کە هێنراوەتەوە بۆ
شاری سلێمانی لە ١٩٣٤دا خوتبەیەکی بە شێعر لە
بەر دەم
' مەلیك غازی " دا داوە خەتێکی پۆلیسیی دراوەتێ. ئەو سەر وەختە لەگەڵ چەند
پۆلیسێکی تر دا کۆمەڵێکیان بە ناوی (حیزبی خوێنرێژی) یەوە پێك هێناوە ١٢ پۆلیسیان
بۆ هەڵسووڕاندنی
کارو باری خۆیان هەڵبژاردووە بۆ بڵاو کردنەوەی بیری نیشتمانی و
کوردایەتی. ئەوانە پاشتر چوونەتە ناو حیزبی تشرینی دووەمی ١٩٤٨ بە ماڵەوە گەیشتووەتەوە سلێمانی، هەژاری پەرێشانی کردووە. لە دائیرەی ئاو و کارەبای سلێمانی دامەزرێنراوە، بە ڕۆژانە ٥٠٠ فلس. ١٩٥٠ " بەهێی محێدین شەریف " ی هاوسەری کە لە ١٩٣٣ دا هێنابووی ، مردووە. پاشان حەلاوە خانی کچی زێوەری شاعیری هێناوە . لەبەر ئەوەی مووچەکەی کەم کراوەتەوە دەستی لە وەزیفە هەڵگرتووە چووەتە ڕانیە لەوێ سێیەم ژنی هێناوە. دامەزراوەتەوە بە کاتبی لێژنەی ئاو و کارەبای ڕانیە بە مانگانەی ٢٠ دینار. سەرەتای سەردەمی کۆماری لە عێڕاق، چالاکیی ئەدەبیی زیاتر و بە شێعر و چیرۆك بەشداری کۆڕ و ئاهەنگەکان بووە. ١٩٦١ بووە بە ئەندامی پارتیی دێمۆکڕاتی کوردستان. مایسی ١٩٧١ لە سەر کتێبی ( گەشتی ئەستێرەی مەریخ ) لە بەر گوایە بێ دینی و کافر بوون، دوچاری کێشە بووە لە ڕانیە و قەستی کوشتنی کراوە. لە سەر ئەوە وەك ژمێریار و سنووقدار گوێزراوەتەوە بۆ شارەوانیی تەوێڵە. دوای شکستی شۆڕشی ئەیلوول گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی. ٢٧ / ٣ / ١٩٧٥ چووەتەوە سەر وەزیفەی ژمێریاری لە شارەوانیی تەوێڵە. ١ / ١ / ١٩٧٦ خۆی خانە نشین کردووە. ١٩٨١ چاوی داویەتە کزی. سەعاتی یەکونیوی شەوی ١٣ / ١ / ١٩٨٨ کۆچی دوایی کردووە وە لە ١٩/ ٦/١٩٩٢ لە سەر وەسێتی خۆی، تەرمەکەی بەڕێوڕەسمێکی جەماوەری براوەتە سەر چیای کێوەڕەش و لە (گۆڕ مریەم) بە خاك سپێردراوەتەوە. ئەم بەرهەمانەی میرزا مەنگوڕی لە چاپ دراوە:
١- هەنگاوێك بۆ سەرکەوتن ، چاپخانەی بەلەدیە – سلێمانی، ١٩٣٨
" بایەخی بەرهەمەکە هەر لەوە دا نییە کە چەند لاپەڕەیەکی شاردراوەی مێژووی
سەردەمێکی زێڕین لە ژیانی سیاسیی کورد و دەسەڵاتی خۆماڵیی جەمهوورییەتی کوردستانە
کە میرزا مەنگوڕی تۆماری کرد و نەیهێشت وەک زۆری تر لەو بیرەوەریی و زانیارییانە
بکەونە ناو بازنەی لە بیر چوونەوە ، بەڵکوو گرنگتر لەوانە ئەوەیە کە وا میرزا
هەر
وا بە ڕاگوزاریی ڕووداوەکانی تۆمار نەکردووە، هەر وا ڕوخساری کۆمەڵگەکە و گۆڕانە
ڕووکەشەکانی نەبینیوە، بەڵکوو باسە گرنگەکانی ناو هەناوی گۆڕان و ناکۆکییەکانی
کۆمەڵی کوردەواریی و دەزگاکانی کۆمار و ڕەفتاری نائاسایی هەندێ ناوەندی دەسەڵاتی بە
سەر کردۆتەوە، ئەو لایەنانەی خستۆتە بەر ڕووناکیی کە مەگەر هەر لێکۆڵەر
بایەخەکانیان ئەوانە چەند نموونەیەکی گرنگی ناوبیرەوەرییەکانی ئەم بەرگی دووهەمەی " بەسەرهاتی سیاسیی کورد " ە ، کە بایەخی مێژوویی بەرهەمەکە و ڕۆڵی باشی میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی دەردەخات، چ وەک هاوکار و نووسەر لە فەرماندەییەکەی جەنەڕاڵ حەمەڕيشید خان و دارێژەری نووسین و نامەکانی خان، و چ وەک نووسەر و بەسەرکردنەوەی ڕووداوەکان لە ناو بیرەوەریی و یادداشتەکانیدا.. ئەم بەرگی دووهەمە وەک تەواو کردنی بەرگی یەکەم جێگەی خۆی لە ناو سەرچاوەکانی کۆمار ناسیدا ئەگرێت و کەلێنێکی بۆشاییەکانی ناو کتێبخانەی کوردی پڕ دەکاتەوە.
تێبینی: سەرچاوە: مەڵپەری وێنەی کۆماری کوردستان |