حاجی شهوکهت
سهعید (مشکۆ)
گۆرانیبێژی
گەورەی
کورد مشکۆ ناوی تەواوی شەوکەت کورِی سەعید کوڕی حاجی ئیبراهیم ئاغای دێرێییە، ساڵی
١٩٠٨ لەگەڕەکی سەرای قەڵای هەولێر لە دایکبووە، لەساڵی ١٩١٤دا لەژێر فشاری گرانی و
قاتوقڕیدا ماڵیان له هەولێرەوە گواستۆتەوە بۆ گۆندی دێرێ، کە گۆندی باووباپیرانی
بووەو لە ساڵی ١٩١٨ دەگەرێنەوە هەولێر، ساڵی ١٩٢٣ باوکی کۆچی دوایی دەکات و دواتر
حاجی سابیری عەلافی خاڵی بژێویی خێزانەکەیان لە ئەستۆ دەگرێت.
بۆ یەکەمجار لە ماڵی
عەلی پاشای دۆغرەمەچی لە
ساڵی ١٩٣١دا مەقامی بەیات دەخوێنیت، لەو ئاهەنگەدا کە بە
بۆنەی بوون بە ئەندام پەرلەمانی عەلی پاشا وە سازکرابوو. لەسەر دەستی مامۆستای
مەقامات و دەنگخۆشی شاری هەولێر شەهابە فێری گۆرانی و مەقامات بووە، کە شەهابە
قوتابخانەیەکی رەسەنی گۆرانی و مەقاماتی عێراقی بوو. هەروەها لە کاویسە ئاغا وە
فێری لاوك
بووە و لاوکی لێ لێ جەوێی لەوەوە بیستووه و دواتر تۆماریکردووە مەقامی لە پاش مەرگم.
مشکۆ لە ساڵی ١٩٣٩دا ژنی هێناوە کچێکی بووە، لە ساڵی ١٩٤٣ دا بەرەو بەغداد دەڕوات
و ژن و کچەکەی لە هەولێر جێدێڵێت، لەو ماوەیەدا ژنەکەی تووشی نەخۆشی گرانەتا دەبێت
و هەر بەهۆی ئەم نەخۆشیەوە گیان لە دەست دەدات، کاتێك
مشکۆ لە بەغدا ئەم هەواڵە دەبیستێت بەپەلە دەگەرێتەوە هەولێر و دەچێتە سەر گۆڕەکەی و
شیعرەکەی ئەختەر بەدەستکارییەوە بە مەقام دەڵێت و لەگەڵیشیدا دەگری کە دەڵێ لەپاش
مەرگم چ فایدەیە بێیە سەرقەبرم لەبۆ شیوەنم.
|