محه‌مه‌د ئه‌مین
زه‌كی به‌گ زۆرن ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نی پڕ به‌خششیان له پێناو مرۆڤایه‌تی بوراند، به به‌هره و تواناكانیان خزمه‌تیان به گه‌له‌كه‌یان كرد دیاره كوردیش به سه‌ده‌ها كه‌ڵه‌مێرد و مێرخاسی له‌م جۆره‌ی تیا هه‌ڵكه‌وتووه.
محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی
ناوی ته‌واوی محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی حاجی عه‌بدولڕه‌حمانی كوڕی مه‌حمود باپێره له
ساڵی ١٨٨٠دا له گه‌ڕه‌كی گوێژه‌ی شاری سلێمانی له
دایكبووه و باوك و دایكی نه‌خوێنده‌وار بوون و خاوه‌ن وڵاخ و كاروان بوون. له ساڵی ١٨٩٢ چووته فێرگه‌ی "موڵكیی" سه‌ره‌تایی سلێمانی پاشان ماوه‌یه‌كیش له فێرگه‌ی مه‌لا عه‌زیز خوێندویه‌تی، له ساڵی ١٨٩٣ چووه‌ته فێرگه‌ی ڕوشدیه‌ی سه‌ربازی سلێمانی یه‌و دوای دووساڵ خوێندن چوونه‌ته ڕوشدیه‌ی سه‌ربازی به‌غدا ساڵی ١٨٩٨ چووه‌ته كولێژی سه‌ربازی هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ركانی ئه‌سته‌مبۆل كه له ساڵی ١٩٠٢ به پله‌ی "ره‌ئیس چاك" ده‌رچووه و له له‌شكری عوسمانی شه‌شه‌می به‌غدا دامه‌زراوه. ساڵی ١٩٠٣ تا ته‌مووزی ١٩٢٤ له له‌شكری عوسمانی‌دا چه‌ند جۆر پله‌ی بڕیووه، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ ئێراق له‌٢/٢/١٩٢٥ تاكو١٥/٧/١٩٢٥ فه‌رمانی دووه‌م پشكنه‌ر فه‌رمانده‌ی فێرگه‌ی سه‌ربازی ئێراقی بووه. ساڵانی ١٩٢٥ - ١٩٢٨ - ١٩٣٧ نوێنه‌ره‌ی هه‌ڵبژێراوی بۆیه‌كه‌مجار له شالیارێتی عه‌بدولموحسین ئه‌لسه‌عدوندا بووه به شالیاری (كارداری و هامووشۆ) تا ١٠/١١/١٩٤١ بۆ ١٠ جار له شالیاریتیه‌كانی زانستی، به‌رگری، ئابووری و هامۆشۆدا بووه له‌١٠/٢/١٩٤٢ له به‌ر نه‌خۆشی به‌یه‌كجاری ده‌ستی له كاروباری میری هه‌ڵگرت. له شه‌وی ٩ له‌سه‌ر١٠/٧/١٩٤٨ له دیده‌نی شاری سلێمانیدا كتوپڕ گورچیله‌كه‌ی له كاركه‌وتوه و خوێنی لێ پیس كردووه به‌و جۆره گیانی پاكی سپارد به خاك و نیشتمانه‌كه‌ی. ئه‌مین زه‌كی به‌گ ئاره‌زووی له هۆنراوه، وێژه، خۆشنووسین، نیگاركێشان بووه، زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی، توركی، ئێنگلیزی، ئه‌ڵمان و فه‌ڕه‌نسی زانیووه، به توركی و عه‌ره‌بی و كوردی له باره‌ی مێژووی جه‌نگ، له‌شكر، مێژووی ڕامیاری خاوه‌نی به‌رهه‌می به‌نرخه. خاوه‌نی زیاتر له ١٢ به‌رهه‌مه ئه‌مه‌ش چه‌ند به‌رهه‌مێكی "محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ"ه:
1- محاسه‌به‌ی نیابات -
١٩٢٨ (كه تیایدا په‌راوی كرده‌وه‌كانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا بۆ
خوێنه‌ر كۆكردۆته‌وه) |