نهعەنێر نه‌عیمه مسته‌فا ده‌ڵۆ ناسراو به(نهعهنێر)به ته‌واوی نازانرێ كه‌ی له دایك بووه، شۆدهكات به كوڕێكی توركمان به ناوی عه‌بدولباقی كورێكیان دهبهبێت به‌ناوی برایم له جه‌نگی ڕوس و عوسمان ده‌یبه‌ن بۆ جه‌نگی (سه‌فه‌ربه‌ر) ئیتر ناگه‌ڕێته‌وه، نه‌عیمه بۆ بژێوی ژیانی دوكانێكی چه‌خماخ سازی ده‌كاته‌وه، واته چكی چاككردووه‌ته‌وه و فیشه‌كی هه‌ڵبه‌ستووه ، ژنێكی ناسراوی شاری كفری بووه، له شۆڕشی برایم خانی ده‌لۆ له شاری كفری ساڵی ١٩٢٠ چه‌كی ههڵگرتووهبهشداری شۆڕشه‌كه‌ی شاری كفری كردووه، ئه‌م شێره ژنه ڕۆڵی به‌ر چاوی هه‌بووه، له یه‌كه‌م ڕۆژی ڕاپه‌ڕینی شاری كفری جلی پیاوانه‌ی له به‌ر ده‌كات و سواری ئه‌سپ ده‌بێت و چه‌ك هه‌ڵده‌گرێ. شان به شانی له‌شكری برایم خان شه‌ڕی كردووه، دژی ئینگلیزه‌كان، ساڵی ١٩٣٦كۆچی دوای كردووه، تاكو ئێستاش هه‌ر ژنێك له گه‌رمیان ئازایه‌تیه‌ك بنوێنێ پێی ده‌ڵێن: (نه‌عه نێره). |